uk
Feedback
وحدوي

وحدوي

Відкрити в Telegram

دەروازیەک لە دەروازەکان

Показати більше
737
Підписники
-224 години
-27 днів
-230 днів
Архів дописів
‏ئەو کاتە قیمەتی "کـات" ئەزانیت، ئەو کاتەیە کە "کـات" لای تۆ بە خێرای ئەروات...! #ئیدراک

(دادوەری پەروەردگار) [والله تعالى متفضل على عباده عادل قد يعطي من الثواب أضعاف ما يستوجبه العبد تفضلا منه وقد يعاقب على الذنب عدلا منه وقد يعفو فضلا منه] [والله تعالی متفضل علی عباده] پەروەردگار فەزڵ و منەتی بەسەر بەندەکانەوە هەیە، بەوەی کە هێناونیەتیە بوون لە نەبوونیە و بوونیان پەیوەستە بە بونی ئەوەوە، لەڕاستیدا بوونێکی سەربەخۆیان نیە بۆیە لە هەموو جوڵە و ئارامشێکدا بەندەکان پێویستیان بە پەروەرێنە تا پێیان ببەخشێت و بەردەوامی بە بونیان بدات و ئەوەشی لەسەر بوون جێگیر دەبێت لە ڕزقدان و بەشین و هیدایەت و....هتد. [عادل]پەروەردگار دادوەری ڕەهایە و لەنێوان بەندەکانیشی دادوەری چەسپاندووە. وشەی دادوەری[العدل] لە ڕووە زمانەوانیەکەیەوە بەمانای”ناوەندگیر لەنێوان زیادەڕۆیی و کەمتەرخەمی لەشتەکاندا“دێت، وە لەبەرامبەر وشەی یەکسانی"المساواة"یشدا بەکار دەهێنرێت. لە دێرەوە ناکۆکی زۆر لەسەر پێناسە دەستەواژیەکەی هەیە لەنێوان بیرمەند و خاوەن عەقڵە باڵاکاندا، وە گەیشتن بە سەرئەنجامێکی یەکلاکەرەوە بە نوسینی دەیان بەرگ لە کتێب تەواو نابێت، بەڵام ئەوەی کۆکین لەسەر ئەوەیە کە دادوەری وەسفێکی کەماڵیە و نا دادوەری نەقسە، عەقڵیش بڕیار لەسەر ئەوە دەدات و فیتڕەتیش لەگەڵیدا ئەگەرچی پێوەرێکی جێگیر نیە. دادوەری سیفەتی کەماڵە لەو ڕێگەیەوە کە پێچەوانەکەی کە ستەم(الظلم)ەنەخوازراوە و دانانی شتەکانە لە جگە شوێنی خۆیا، ئەمەش بنەماکەی یان نەزانیە یان هەڵیتوپەڵیت کە هەردوکیان لایق نین بە زاتی ئیلاهی، بۆیە لەڕێی عەقڵەوە دەزانین مەحاڵە پەروەردگار دادوەر نەبێت. ئەگەر بشوترێت لە چ ڕوێکەوە مەحاڵە بۆ پەروەردگار...؟ لەو ڕووەی کە ناتوانێت دادوەر نەبێت؟ یاخود لەو ڕووەوە کە خۆی ستەم ناکات؟ دەڵێین کە ئەم پرسیارە لە بنەڕەتدا لازمەکەی ئەوەیە قودرەتی پەروەردگار پەیوەستببێت بە واجبەوە کە مەحاڵە. بۆیە توانین و نەتوانین نایگرێتەوە، چونکە قودرەت پەیوەست دەبێت بە مومکیناتەوە ئەوەی ئەگەری ڕودانی هەیە(ئەم وەڵامەش کون و کەلەبەری تێدایە و جێی گفتوگۆ و بێنە و بەردە و دانوسانی زۆرە). سەرەڕای ئەوە وتمان بناغەی نا دادوەری نەزانی و کردنی هەڵیتوپەڵیتە و پەروەرێنیش مونەزەهە لەوەی نەزانبێت و هەڵیت و پەڵیت بکات و شتەکان لە جگە و شوێنی خۆی داب نەنێت، بۆیە ئەگەر مەحاڵێکی زاتیش نەبێت مەحاڵێکی بەهۆی بوونی هۆکارێکەوە، لەبەر ئەوە بە دەستەواژەی موتەکەلیمین دەبێت ڕێگە لێگیراو لە ڕودانی(ممتنع) کە مەحاڵیەکەی بەهۆی ڕێگرێکەوە دروست بووە. *ئەمە لەڕووی عەقڵیەوە کە پەروەردگار دادوەرە و پێچەوانەکەی هەڵەیە. سەبارەت بە ڕووە نەقڵیەکەشی بەڵگە زۆرە بۆ وەسف کردنی پەروەردگار بە(دادوەری ڕەها)... وەك دەفەرموێت: ﴿إِنَّ اللَّهَ لَا يَظْلِمُ النَّاسَ شَيْئًا وَلَٰكِنَّ النَّاسَ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ﴾(یونس/44) لێرەدا مەفهومی موخالەفەی(لایظلم)ستەمناکات، وەردەگرین کە بریتیە لە(یعدل)دادوەری ڕەهایە. هەروەها دەفەرموێت:﴿وَتَمَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ صِدْقًا وَعَدْلًا﴾(الأنعام/115). پەیامبەریشﷺدەفەرموێت:”يا عِبَادِي، إنِّي حَرَّمْتُ الظُّلْمَ علَى نَفْسِي، وَجَعَلْتُهُ بيْنَكُمْ مُحَرَّمًا“(صحیح مسلم/2577). ئەوجا ئەگەر سەرنجی ئەو فەرمودەیە بڵێین، بۆمان دەردەکەوێت کە مەحاڵە پەروەردگار ستەم بکات، تێیدا پشتگیری ئەو بەڵگە عەقڵیە دەدۆزینەوە کە لە پێشتردا باسمان کرد، بەوەی مومکنێتی کردنی ستەم بۆتە(ممتنع) کە مەحاڵیەکە بەهۆکارێك دروست دەبێت نەك لە زاتی خۆیدا مەحاڵ بێت، لەسەر بۆچونی هەندێك لە بیرماندان و عەقڵە باڵاکان. #عەقیدە #ماتوریدی #ئەهلی_سوننە #فقە_الاكبر تیلیگرام: https://t.me/Turase

بەختەوەری ژیانت بەندە بە کوالیتی بیرکردنەوەکانتەوە..! بۆیە بەو پێیە خۆت بپارێزە و ئاگاداربە کە هیچ تێڕوانینێکی نەگونجاو لەگەڵ
بەختەوەری ژیانت بەندە بە کوالیتی بیرکردنەوەکانتەوە..! بۆیە بەو پێیە خۆت بپارێزە و ئاگاداربە کە هیچ تێڕوانینێکی نەگونجاو لەگەڵ فەزیلەت و سروشتی عەقڵانیدا وەرنەگریت!. ئیمامی -افلاطون- #توراس #وێنەیەک_لە_مێژوو تیلیگرام: https://t.me/Turase

ئەوەش بێئەدەبی بەرامبەر پێغەمبەرﷺ..! عوسمان دەرێ: مریشک و مانگا و پەلەوەر ئا ئەوانە میز و پیسایان پاکە!، بەڵام خوێنی پێغەمبەری خۆشەویستمان ﷺ پاک نیە!!!!. لە کاتێکدا سەحابەکان شەریان بوو لەسەر ئەوەی دەستنوێژ بەو ئاوە بگرنەوە کە پێغەمبەری خۆشەویستمان ﷺ دەستنوێژی پێ گرتووە ج جا دەگاتە خوێنی نازدارمانﷺ!. #وەهابیزم #موجەسیمە #خەواریج #لاشەپەرست تیلیگرام: https://t.me/Turase

ناری هاتە گۆ: ئەگەرچی شێوەیی شیرینی جەزبی دڵ دەکا هەردەم لە حەرفی تاڵی لێوی شەککەر ئەفشانی، خوا چی بکەم؟!

نابێت پێتان ناخۆش 😉 بۆچی بەلای وەهابیەکانەوە ناخۆشە گەر پێیان بلیت: ئێوە لاشەیەک دەپەرستن بەس شێوەکەی مەجهولە!؟😂 ئی ابن باز
نابێت پێتان ناخۆش 😉 بۆچی بەلای وەهابیەکانەوە ناخۆشە گەر پێیان بلیت: ئێوە لاشەیەک دەپەرستن بەس شێوەکەی مەجهولە!؟😂 ئی ابن باز زۆر بە ئاشکرا و دەقی سەریحی هەیە! باوکەرۆۆ نەفی جسم ناکەن!؟ ئی وللەهی دەبێت لاتان ئاسای بێت کە کەسانێک بێژن پێتان: ئێوە لاشەپەرستن!. #وەهابیزم #موجەسیمە #بەناو_ئەهلی_سوننە #لاشەپەرست

‏"ئێمە بۆ ئەوە نەهاتووین جوابی هەرکەسێ بدەینەوە کە قسەیەکی کرد یان بیرۆکەیەکی هەبوو، بۆ ئەوە هاتووین کە کەسێک قسەیەکی بەڵگەدا
‏"ئێمە بۆ ئەوە نەهاتووین جوابی هەرکەسێ بدەینەوە کە قسەیەکی کرد یان بیرۆکەیەکی هەبوو، بۆ ئەوە هاتووین کە کەسێک قسەیەکی بەڵگەداری کرد وەڵامی بدەینەوە..!" -ئیمامی ئەرستۆ- #وێنەیەک_لە_مێژوو #توراس

😂
😂

((دوری و نزیکی پەروەردگار)) [وليس قرب الله تعالى ولا بعده من طريق طول المسافة وقصرها ولكن على معنى الكرامة والهوان والمطيع قريب منه بلا كيف والعاصي بعيد منه بلا كيف والقرب والبعد والإقبال يقع على المناجي وكذلك جواره في الجنة والوقوف بين يديه بلا كيفية] [وليس قرب الله تعالى ولا بعده من طريق طول المسافة وقصرها] نزیکی پەروەردگار لە بەندە و دروستکراوەکانی بەواتای بوونی کورتی و درێژی مەودا نایات لەنێوانیاندا. چونکە ئەگەر بوونی مەودا دیاری بکەین بۆ پەروەردگار، ئەوا پێویست دەکات ئاڕاستەش دیاری بکەین چونکە ناتوانرێت مەودا بزانرێت بەبێ بوونی ئاڕاستە ئەوجا ئاڕاستەکە لە لایەك بێت یان لە هەموو لایەکانەوە، وە هەرشتێك ئاڕاستەی هەبێت پێویست دەکات سنورداربێت، وە هەر شتێك سنوردار بوو دەبێت بۆشایی پڕکردبێتەوە، ئەوەشی بۆشایی پڕبکاتەوە پێویستە سێ دووری بێت، هەرچیەکیش سێ دووری بوو ماددەیە، ماددەش مومکین و موحتاجە و پێویستی بە بەشەکانی هەیە تا ببێت، بەبێ بەشەکانی بوونی نیە. وەك لە پێشودا هەموو ئەو باسانەمان ڕون کردەوە لە باسی نەرێنە کردنی لاشە بۆ پەروەردگار. [ولكن على معنى الكرامة والهوان]بەڵکو دوری و نزیکی پەروەردگار بەواتای سەرئەنجامەکەی لەسەر بەندە لێك دەدرێتەوە کە لە ڕێزلێنان یاخود بێ نرخ کردن دەردەکەوێت. واتە ئێمەی بەندە تەنها دەرکەوتەی نزیکی دەزانین کە بەندەکە پێ دەگاتە پلەیەکی باڵای ڕوحی، ئەشێ بۆ دەوروبەریش ئەوە دەربکەوێ، بەهەمان دوری کە بەندە نزمدەبێتەوە بۆ پلەیەکی کەم، لەهەردوو بارەکەشدا شتێکی مەعنەویە نەك هەستپێکراو لەڕێ پێنج هەستەکەوە. یاخود دەتوانین بڵێین: ئاڕاستەبوونی سیفاتەکانی پەروەردگارە بە بەندەوە لەهەر کات و شوێنێکدا بێت، نەك خودی زاتی پەروەردگار. [والمطيع قريب منه بلا كيف والعاصي بعيد منه بلا كيف] کەسی گوێڕایەڵی فەرمانی پەروەردگار نزیکە لێیوەی بەبێ چۆنیەتی(بەبێ دوری و ئاڕاستە)، هەروەها کەسی تاوانبار و گومڕا دورە لێیەوەی بەبێ چۆنێتی. [والقرب والبعد والإقبال يقع على المناجي] نزیکی و دوری و ڕوتێکردن و پشت هەڵکردن، لەسەر بەندە دەچەسپێت و بۆ ئەو دەگەڕێتەوە نەك پەروەردگار، وەك باسمان کرد. [وكذلك جواره في الجنة والوقوف بين يديه بلا كيفية]بەهەمان شێوە لەپانای ئەودا لە بەهەشت و ڕاوەستان لەخزمەتیدا، بەبێ چۆنێتی. هەموو ئەمانە ئێمە وەك ئەهلی سوننە باوەڕمان پێیەتی، بەڵام نە ئەو مانایانەی پێدەدەین کە بۆ دروستکراوەکان شیاون، نە چۆنیەتیش بڕیار دەدەین، بەتەواوی هەموو شێوازێکی چواندن ڕەت دەکەینەوە، کاتێك ڕێژەی هابەش نیە لەنێوان پەروەردگار و بەندە ئیدی چ نامێنێتەوە بۆ خەیاڵ کردنەوە لە زاتی پەروەردگار. #عەقیدە #ئەهلی_سوننە #ماتوریدی #فقە_الاكبر تیلیگرام: https://t.me/Turase

"یـەکـەم و بـاشـتـریـن سـەرکـەوتـن داگـیـرکـردنـی خـودی خـۆتـە!." -ئیمامی گەورە ئەفڵاطون- #وێنەیەک_لە_مێژوو #توراس تیلیگرام:
"یـەکـەم و بـاشـتـریـن سـەرکـەوتـن داگـیـرکـردنـی خـودی خـۆتـە!." -ئیمامی گەورە ئەفڵاطون- #وێنەیەک_لە_مێژوو #توراس تیلیگرام: https://t.me/Turase

‏خـێـڵـە عەرەبەکان خاوەنی مافەکانن لەوێ، حەق و مەکانی خۆیانە.. سەبارەت بە ڕێکخراوی "پەکەکە/پەیەدە"، تەنها ڕێکخراوێکی تیرۆریست
‏خـێـڵـە عەرەبەکان خاوەنی مافەکانن لەوێ، حەق و مەکانی خۆیانە.. سەبارەت بە ڕێکخراوی "پەکەکە/پەیەدە"، تەنها ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە!. -سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان- #تورکیا

سەیرە....! گەر خەریکی مەژخول کردنی نەفسم نەبم بە شتی بێمانا، مەیلی لادانی دەبێت لەسەر رێگا...! نەفسیش لە تەنهایدا توانای مانەوەی نیە لە مەژخول بوونی بە شتێکی پێویست!.. زەمانێکە سەیرە، کە هەندێکمان دەبێت یاری بە نەفسمان بکەین لەنێوان بەرداشەکان تا تۆزێک کەمتر بریندار بین و ئازارمان توش بێت...

All civilization begins in theocracy and ends in democracy!. -Victor Hugo- #توراس
All civilization begins in theocracy and ends in democracy!. -Victor Hugo- #توراس

"عوسمان" باسی کەرامەتی "ابن عثيمين" دەکات و دەرێ زۆر بەقوەتە ها!!!😉😂 "عوسمان" دەرێ: "ابن عثيمين" زۆر گرنگی داوە بە قوتابیەکانی وەلامی پرسیارەکانیان دەداوە لە پاش وەفاتیشی لە خەون، هەروا منیش پرسیارم لی کرد و وەلامی دامەوە رێگای پێ پشاندام!.🤫 ماشاء اللە ابن ابن عثيمين لە دوای مردنیش ئاگاداری قوتابیەکانیەتی!!😉 بەس پێغەمبەرﷺ وەک ئەو کەرامەتی نیە و تەوەسول جائیز نیە!!! 🤫 وە پێغەمبەرﷺ ئاگاداری ئێمە نیە! 😉بەس ابن عثيمين ئاگادارە ها!!😁😂 #وەهابیزم #لاشەپەرست #موجەسیمە #خەواریج #بەناو_ئەهلی_سوننە تیلیگرام: https://t.me/Turase

لە بەریتانیا، فەزاحەتێک ئەگوزەرێت کە ئەقڵ بە ئاسانی بروای پێ ناکەیت!. ئەگەر بڵێم یەک دانە مزگەوت نیە هی کوردەکان لەم بەریتانیا وەهابی و موجەسیمە نەبێت! درۆ نیە!. بەناو مامۆستا و مەلاکانی بەریتانیا تەنانەت ئەوانەش دەر دەکەن کە ئەهلی سوننەن!، قبوڵی مەلایەتی هیچ کەسێک ناکەن وەک خۆیان جاهیل نابێت!. سەرەرای ئەمە!، هەرەشە و گومرا کردن و بوختان و ناوزرادنی شەخسەکەی لێدەکەوێتەوە! بەس ئەگەر بزانرێت وەک خۆیان نیە!. باس لە فەزاحەتی گەمژەی خەڵکی ئەوێش ناکەم کە چۆن پارەیان لێ دەخورێت بەناوی روقیەی شەرعی! یان گەمژە دەکرێن بەم هەموو پارەیە لە مزگەوت خواردن سەرف دەکرێت!. جونکە ئەوان مزگەوەت دەخۆن نەک دروست کردن و کرین!. بەراستی بەداخەوە، ئەهلی سوننە دەبێت هیمەتێک بکات بەرامبەر بەو فەزاحەتی لە ئوروپایە، لە هەژموونی وەهابی و موجەسیمە باڵی کێشاوە بەسەر گەمژایەتی ئەم خەڵکە!. بە ئارەزووی خۆیان کێیان بەوێت دایدەمەزرێن و دەری دەکەن و گومرای دەکەن و ناوی دەزرێنن!.. هەر هەموو بەناو مامۆستا و مەلاکانیش کۆبکەیتەوە بەقەد یەک منداڵی تازە کە چۆتە حوجرە علم شارەزا نیە و جاهیلە!..

شعرێکی زۆر جوان لە رەدی ئەهلی بیدعە...! #ئەهلی_سوننە #عەقیدە

الحمد اللە، "شەرحی الشذرات الذهبية" تەواو بوو!. ئەوە شەرحێکی زۆر پوخت و جوانە کە لەلایان مامۆستا "محمد شافعی" کراوە..! ئەتوان
الحمد اللە، "شەرحی الشذرات الذهبية" تەواو بوو!. ئەوە شەرحێکی زۆر پوخت و جوانە کە لەلایان مامۆستا "محمد شافعی" کراوە..! ئەتوانن لەم لینکی یوتوبە کە ئەلبومە 12 دەرسن سەیری بکەن!. مامۆستا محمد شافعی - شەرحی الشذرات الذهبية youtube.com/playlist?list=PLslAizhLIdBgYaQrJo55ELV_unl9FzMcs&si=RKeuOW75850BanBP #شەرحی_الشذرات_الذهبية #عەقیدە #ئەهلی_سوننە تیلیگرام: https://t.me/Turase

الحمد اللە، "شەرحی الشذرات الذهبية" تەواو بوو!. ئەوە شەرحێکی زۆر پوخت و جوانە کە لەلایان مامۆستا "محمد شافعی" کراوە..! ئەتوانن لەم لینکی یوتوبە کە ئەلبومە 12 دەرسن سەیری بکەن!. مامۆستا محمد شافعی - شەرحی الشذرات الذهبية youtube.com/playlist?list=PLslAizhLIdBgYaQrJo55ELV_unl9FzMcs&si=RKeuOW75850BanBP ئەوەش لینکی پدفی کتێبەکەیە: https://archive.org/details/Kayrawania1437_gmail__201510/%D8%A7%D9%84%D8%B4%D8%B0%D8%B1%D8%A7%D8%AA%20%D8%A7%D9%84%D8%B0%D9%87%D8%A8%D9%8A%D8%A9%20%D8%B9%D9%84%D9%89%20%D9%85%D9%86%D8%B8%D9%88%D9%85%D8%A9%20%D8%A7%D9%84%D8%B9%D9%82%D8%A7%D8%A6%D8%AF%20%D8%A7%D9%84%D8%B4%D8%B1%D9%86%D9%88%D8%A8%D9%8A%D8%A9/