uk
Feedback

Не попадись на ботовода! Telemetrio знаходить і позначає такі канали мітками 👉 Хочеш бачити мітку, оформляй підписку

وحدوي

وحدوي

Відкрити в Telegram

دەروازیەک لە دەروازەکان

Показати більше
753
Підписники
+124 години
+37 днів
-430 днів
Архів дописів
یەکێک لەو کێشە و لێکەوتانەی مۆدێرنەتی کە شێخی گەورە "ڕێنی گوینۆن" باسی لێوە دەکات بنەمایە و وشەی بنەمایە!. چونکە لای مۆدێرنەت
یەکێک لەو کێشە و لێکەوتانەی مۆدێرنەتی کە شێخی گەورە "ڕێنی گوینۆن" باسی لێوە دەکات بنەمایە و وشەی بنەمایە!. چونکە لای مۆدێرنەتی مانا و وشەی بنەما ناشیرن کراوە!، چونکە هەبوونی بنەما بەو مانایەی کۆمەڵیک بنەمای جێگیر هەبن بۆ ئاراستەکردنی تۆ!. ئا ئەمە بە تەواوەتی لە فەهمی مۆدێرنەتی دژایەتی دەکرێت و بە شێوازێکی ناشیرن وەسف دەکرێت یان دواکەوتووی!.. چونکە خودی مەفهومی مۆدێرنەتی لەسەر ئەوە بەندە کە خاوەن بنەمایەکی جێگیر نەبن و هەمیشە لە گۆرانکاریدا بن!. ئەمەش فەزاحەتە!!.. تەنانەت "ئێڤۆلا" زۆر بە تووندی دژی بێ بنەمایە و دژی ئەوەیە کە بنەماکان لە گۆرانکاریدا بن!. بۆیەش ئەڵێت: خاوەن بنەما بن!.. لە راستیدا بەلای خەڵکیدا ئێستاکە زۆر نامۆیە کە کەسێک بانگەشەی بنەما بکات و لەسەر بنەمایەک بروات، رەنگە زاهیرەن وا دەرنەکەوێت! بەڵام لە ناوەوە ئەمەی هەڵگرتووە!!. #توراس #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase

#سیاسەت #ئیدراک گومان لەوەدا نیە، تاکی موسڵمان و ئومەتی موسڵمانان لە نزمترین ئاستیدا لە رووی سیاسەت و هەژموونی غەیری خۆی بەسە
#سیاسەت #ئیدراک گومان لەوەدا نیە، تاکی موسڵمان و ئومەتی موسڵمانان لە نزمترین ئاستیدا لە رووی سیاسەت و هەژموونی غەیری خۆی بەسەر ئەودا!. ئێستاکە باردۆخی ئومەتی ئیسلام وەک ئاوێک یان بەحرێک وایە کە ئاوەکەی مەنگە!، مەبەستمان مەنگ ئەوەیە کە وەستاوە و جوڵەی نیە!، خودی نەبوونی ئەو جوڵەش لە دوای لێدان و هەژموونی دەرەوە و ناوەکی خۆی بووە!، ئەوە کە گرینگە و من ئێستاکە بروای تەواوەتیم پێیەتی ئەوەیە کە ئەم ئاوە مەنگە یانی نەجولاوە هەرگیز نایتە جوڵە!، بەبێ غەیری خۆی یان خۆ بە خۆیانە!. گەر ئاوێک لەبەردەمدا وەستا بێ و بمەوێت بیخەمە جوڵە و شەپۆڵ لازمە بەردێک فرێ بدەمە ناوی!، کە لام وایە رۆژێک خودا ئەو بەردە فرێ ئەداتە ناو ئاوەکە و شەپۆڵ و جولە دروست دەکات!. ئیتر والله اعلم تیلیگرام: https://t.me/Turase

وَلَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتًا بَلْ أَحْيَاءٌ عِنْدَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ
وَلَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتًا بَلْ أَحْيَاءٌ عِنْدَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ

ئەمشەو حەزرەتی مەحوی گەورە وەهای فەرموو: حەققی ئیخلاسە بەجێ هێنانی ئادابی خولووس پێ بزانێ یا نەزانێ، من بە دڵ یادێ دەکەم.....
ئەمشەو حەزرەتی مەحوی گەورە وەهای فەرموو: حەققی ئیخلاسە بەجێ هێنانی ئادابی خولووس پێ بزانێ یا نەزانێ، من بە دڵ یادێ دەکەم.....!

In today's world, with the mindset of modern people, those who truly understand the meaning of life and truth are unlikely to
In today's world, with the mindset of modern people, those who truly understand the meaning of life and truth are unlikely to be accepted!. This is because people today are often ignorant of the responsibilities that God has placed upon them as human beings!. Modern individuals tend to make decisions based on their own desires, without understanding their true duty!. But how can they make choices rooted in personal desires when all decisions should be guided by God's laws?! One defining trait of the modern individual is that they often behave like animals!, concerned only with what brings them happiness and fulfills their desires. They are slaves to these desires. However, humans should aspire to rise toward God!, focusing on what is necessary and fulfilling their divine obligations!. This is why those who seek God and uphold traditional values often find themselves rejected by modern society!. They either become strangers in this world or are alienated by its people!. The problem is so profound that the ignorance of today’s people runs deep. They can't even recognize themselves in the most basic matters!. They lack self-awareness, and each day brings a new decision, a new mindset, leaving everything in their lives in a state of constant relativity!.. #توراس #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase

Not everyone understands the true meaning of beauty.. nor does everyone know the joy of a cold night with a hot cup of coffee
Not everyone understands the true meaning of beauty.. nor does everyone know the joy of a cold night with a hot cup of coffee!. I long to experience such a night.. where deep sadness mingles with the pain of loneliness!. In a strange way.. I even find myself embracing the pain within🥲

Not everyone understands the true meaning of beauty.. nor does everyone know the joy of a cold night with a hot cup of coffee
Not everyone understands the true meaning of beauty.. nor does everyone know the joy of a cold night with a hot cup of coffee! I long to experience such a night... where deep sadness mingles with the pain of loneliness!. In a strange way.. I even find myself embracing the pain within🥲

"بەدەستهێنانی باڵایەتی لە علم" هەر ماددەیەکی مەعریفی بۆ قوڵ بوونەوە تێیدا پێوستت بەو باڵایەتیە کە من دەمەوێت ئاماژەی پێ بدەم!
"بەدەستهێنانی باڵایەتی لە علم" هەر ماددەیەکی مەعریفی بۆ قوڵ بوونەوە تێیدا پێوستت بەو باڵایەتیە کە من دەمەوێت ئاماژەی پێ بدەم!. هەڵبەتەن ماددەی مەعریفە مەبەستم لە بابەتەکانی بۆ نمونە بریکاری و فیزیا و علمی عەقیدە و اصول و علمی حەدیس و کمیا و دەروونناسی....هید ئەوانە... مەبەستم لەوە باڵایەتیە ئەوەیە کە تۆ ئەگەر لە هەر یەکێک لەو ماددانە خاوەن باڵایەتی بی واتە تۆ لەم ماددەیەدا بۆت هەیە قسەی تێیدا بکەیت و ئەقڵی تۆش خاوەنی ئەو ئاستەیە کە بتوانێت قسە لەسەر ماددەکە بکات و روونی بکاتەوە یان رەدی لەسەر بداتەوە...! جا من حەز ناکەم وەک قسەی کتێب و قسەی کۆمەڵێک مامۆستا شتەکان بە قورسی باس بکەم یان بە مانایەک بە شێوازێکی ئەکادیمیی باسی بکات!، چونکە خودی تێگەیشتن لەو شێوازە پێویستی بە ئاستێکی باڵایە!!!. وەک سەرەتایەک دەمەوێت لای تۆ ئەوە روون بێت کە خودی هەموو ماددە مەعریفەکان خاوەن بناغەن یانی خاوەنی بنەمای بنەرەتین!. بۆ نمونە ئەگەر بابەتێک لە بیرکاری بهینن هاوکێشەیەکت ئەداتی یان یاسایەک کە ئەتوانێ لەسەر ئەم ئەسڵە هەموو نمونەکان حەل بکەی، یان گەر باسی فیزیا بکەین کۆمەڵیک یاسان بە هەمان شێواز ئەگەر باسی علومی حەدیس بکەین کۆمەڵیک دەستەواژەن کە ئسیپات دەبەن لەسەر حەدیسەکان لەسەر ئەساسی کۆمەڵیک فلتەر کە بناغەکەن!، یان باسی علمی مەنتق یان عەقیدە یان اصولی فقه..هەڵبەتەن هەندێک علم هەن قسەکەم بۆ ئەوانە نیە، بەڵام قسەکەی من بە تەواوەتی علمە دونیاوەیکان دەگرێتەوە و ئەوانەی لەسەر بنەما ئیش دەکەن و دەرۆن!. تەنانەت قەوائیدی زمانەکانیش.. بەڵام یەکێک لەو علمانە کە قسەکەم نایگرێتەوە بۆ نمونە علمی دەروونناسی...! ئەوە نمونەیەکە تەنیا بۆ تێگەیشتن!.. بۆیەش زۆر لەسەر بنەمایی علمەکان ڕۆیشتم چونکە ئەوە گرینگترین خاڵە بۆ گەیشتن بە ئاستی باڵایەتی لە ماددە مەعریفەکدا!.. لێرەوە دەبێت تۆ دوو شت جیا بکەیتەوە و زۆر بە وردی تێبگەی و بزانیت جیاوازیان چیە!. یەکەم: بناغەی علمەکە. دووەم: وردە یان توخمە زانیاری لەسەر علمەکە یان لەناو علمەکە!. باڵایەتی لە ماددەکەدا کاتێک لە ئەقڵی تۆدا دروست دەبێت کە خاڵی یەکەم کە بناغەی علمەکەیە بە تەواوەتی لە هزری تۆدا جەسپاو بێت و تێگەیشتبی!!، لێرەوەش ئەمەش رێگای خێرا و بەهێزی خۆی هەیە!.. باشترین رێگا کە ئاماژەی پێ دەدەم تەسەور کردنی بنەماکانە یان با بڵێن خەیاڵ کردنی بناغەکانە لە هزری خۆدا بە بەردەوامی و بەرز و نزمی پێ بکەیت رۆژانە خودی بناغەی علمەکە!. کە باسی بەرز و نزمی دەکەم مەبەستم مەجازەنە کە هەمیشە تەسەوری بکەیت و هەوڵدەی بیری لێ بکەیتەوە!.. خودی ئەم تەسەور کردنە خێراترین رێگایە بۆ دروست بوونی باڵایەتی لە علمێک!.. ئەزانیت بۆچی؟! چونکە تەسەور کردنەکە وا لە ئەقڵت دەکات لەناو هزردا بناغەی علمەکە دابڕێژێت ئەوەش ئەسڵی مەسەلەکەیە!! کاتێک کە لەناو هزردا بناغەکە دارێژرا، ئیتر لێرەوە هیچ قورسایەک نامێنێت و تۆ خاوەن ئاستێکی باڵای لە علمەکە!! .. ئەزانێ بۆ؟ چونکە ئەوەی کەم مەبەستم نەقس دەبێت لە تۆدا خاڵی دووەمە کە وردە زانیاری لەسەر علمەکە و ناو علمەکەیە!، بەڵام ئەوانە هەرگیز توشی کێشەت ناکات!. چونکە ئەو بناغەی لەناو ئەقڵدا داڕێژراوە بە ئاسانی ئەتوانی هەڵسەنگاندن بۆ هەموو وردە زانیاریەکان بکات کە تۆ بە خێرای وەریدەگرێت یان لە کەسێکەوە دەیبیستت!. هەوڵدەدەم شتەکە بە نمونە بهێنمەوە تا باشتر تێبگەن!، بۆ نمونە ئەگەر لەسەر بابەتێکی بیرکاری تۆ یاساکە بزانیت هەر نمونەیەکت بدەمێ بە ئاسانی ئەزانی ئایە چۆن حەل دەکرێی یان ئایە دەگونجیت یان نا، یان بۆ نمونە بنەما حوکمی ئەقلی لە مەنتق هەر قسەیەک بکەم ئەزانیت مومکینە یان محال یان هەر دەقێکی قورئان و حەدیس بهێنم ئەزانیت چۆن ئیجتیهادی تیا بکەیت کاتیک لە ئسوڵی فقهدا باڵا بی، یان هەر بابەتێکی فێزیای باس بکەم یان زمانەوانی ئەتوانیت هەڵبسەنگێنی بە پێوەری بناغەکە!. کەواتە ئەوەی گرینگترین شتە ئاشنا بوونێکە بە تەواوەتی بە بناغەی علمەکە، دواتریش تەسەور کردنێکی بەردوامی کردنە لە هزردا لەسەر بنەماکان، زۆر باس کردنت لەگەڵ خۆدا یان کەسانێ تردا ئەو بنەمایانە زۆر گرینگە تا بەتەواوەتی دوبارە ببێتەوە و لە ئەقڵت دابڕێژرێت!.. بەشی دووەم زۆر ئاسانە کە وردە زانیارە یان با بلین جوزئیاتەکانە کە ئەتوانی بە ئاسانی لە خوێندەوەکی کەم یان گەڕانێکی کەم یان گوێ گرتن یەکسەر وەریدەگریت چونکە خاوەن بناغەی یەکسەر ئەوەیش لەگەڵیدا ئەمێنیتەوە و لە بیرت ناچێتەوە!. جا کێشەی زۆربەی مرۆڤی مۆدێرنە و ئەم سەردەمە ئەوەیە کە پێچەوانەیە!! هەموویان وردە زانیاری زۆریان لایە و لەناو علمەکە و لەسەر علەمەکان.. بەڵام هیچ سوودێکی بۆ ئەوان نیەو بۆیەش هەر زۆربەیان دەبەنگن!!، چونکە هەموو ئەو وردە زانیاریانە کە لای ئەوانە نازانن چۆن لە چوارچێوەی بناغەیەکدا هەڵسەنگاندنی بۆ بکەن و تێبگەن یان بەکاری بهێنن چونکە خاوەن بناغەکە نین!. #ئیدراک https://t.me/Turase

"چینایەتی" ئەو بازنەیە یان با بڵێین ئەو نەزمە سیاسیەی کە دەبێت تاکی کۆمەڵگا ئاراستە بکات و وەک نوخبەیەک بۆ بەڕێوەبردن و ئاراس
"چینایەتی" ئەو بازنەیە یان با بڵێین ئەو نەزمە سیاسیەی کە دەبێت تاکی کۆمەڵگا ئاراستە بکات و وەک نوخبەیەک بۆ بەڕێوەبردن و ئاراستەکردنی تاکەکان، دەبێت چینی "ئەرستۆکراسی" بن!. ئەگەرچی زۆرینە لایان وایە ئەم چینە لە سەرەو هەموو چینەکانی ترەوەیە و دەبێت لەسەرەوەی هەمووان بێت!. بەڵام لە ڕاستیدا من لە دوای تێبینی کردم لە "توراسی ئیسلامی" ئەم شتەم تێدا بەدی نەکرد!، تەنانەت لە قسەکانی شێخی گەورەم "ڕێنی گوینۆن" ئەم شتەم تێبینی نەکردووە کە چینی "ئەرستۆکراسی" لەسەر هەمووانەوەیە!. جا مۆدێرنەتی کاتێک دەیەوێت لەو مەفهومی چینایەتیە بدات لە پێناوی پەکخستنی ئەقڵیەتی رێکخستنە لەناو تاکەکان، چونکە خودی مۆدێرنەتی و غەیری ئەوانیش ویستیان لەسەر ژاوەژاوی کۆمەڵگایە و تێکەڵاوکردنی چینەکانە!، بۆ لێدان لە تەواوی بنەما بنەرەتیەکانی کۆمەڵگا!.. هەم بەهێزترین رێگایە بۆ لێدان لە موقەدەساتی کۆمەڵگا و مەفهومە میتافیزکیەکان..! بۆیە پاراستن و هەبوونی چینایەتی یەکێکە لە بناغەی بنەرەتیەکان بۆ مانەوە و پاراستنی نەزمەی سیاسی و پاراستنی بازنەیەکی کۆمەڵگا!. ئەوەی کە دەمەوێت ئاماژەی پێ بدەم، خودی ئەم چینە باڵایە کە لەسەرەو چینی "ئەرستۆکراسی"وە و دەبێت لەسەرەو ئەم چینە هیچی چینێکی تر نەبێت!، ئەویش چینی پیاوانی خودان، مەبەستمان ئەولایاکانی خودان و کە "مورشیدن"!. بۆیەش ناوی مەلا و ئەوانە ناهێنم چونکە پێم وایە ئەوان دەبێت لە ژێر چینی "ئەرستۆکراسی" بن!، بەڵکو ئەوەی من ئاماژەی پێ دەدەم چینێکی زۆر کەمینەی کۆمەڵگایە کە لەسەرەو هەموو چینەکانی ترەوەن، دەبێت ئەوان تەنیا "ئەرستۆکراسی" ئاراستە بکەن بۆ چۆنیەتی ئاراستەکردنی تاکەکانی کۆمەڵگا!. بە مانایەکی تر کە "ئەرستۆکراسی" دەبێت بە تەواوەتی تەسلیم و بەیعەتی لەناو چینی "مورشیدان" بێت، جا لەو رێگایەوە دەگاتە ئاستێک لە مەعریفە بۆ ئاراستە کردنی تاکەکان!. ئەگەر دیقەتی توراسی ئیسلامی بدەین بە تایبەت هەر چوار خەلیفەکە رەزای خوایان لەسەر بێت کە لە دوای حەزرەتی فەخری عالەمەوە هاتوون سڵاوی خوای لەسەر بێت، هەر چواریان هەم لە چینی "ئەرستۆکراسی" بوون، هەم مورشید بوون یان تەسلیم بە چینی سەرەوە بوون وەک بەیعەت بە ڕەسول  اللە!. بۆیە گومان لەوەدا نیە شتێکی ئەوها ئاسان نیە دوبارە بێتەوە!، بەڵام ئەوە کە گرینگە دوو چینە کە نابێت هەم تێکەڵاو بکرێن یان رێزبەندیەکە لە رووی بەرزی و ئاراستەکردنەکە تێک بچێت!. یەکەم چینی کە دەبێت ئاراستەی 'ئەرستۆکراسی" دەکات ئەوە چینی "مورشیدن" مەبەستمان ئەولایانی خودایە!، ئەو چینەش کە دەبێت ئاراستەی تاکی کۆمەڵگا بکات یان با بلین نوخبە، ئەگەرچی مەفوهمی نوخبەش لێرەوە هەندێک خیلاف هەڵدەگرێت، بەڵام مەبەستمان لەوەیە کە تاکی کۆمەڵگاکان دەبێت بە چینی 'ئەرستۆکراسی" ئاراستە بکرێن!. #توراس #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase

تەنانەت خودی ئیدراک کردن بەوەی کە چی دەگوزەرێت، ئیدراک کردن بە کاریگەری مۆدێرنە و لێکەوتەکانی، خودی ئیدراکەکە پلەیەکی بەرزی م
تەنانەت خودی ئیدراک کردن بەوەی کە چی دەگوزەرێت، ئیدراک کردن بە کاریگەری مۆدێرنە و لێکەوتەکانی، خودی ئیدراکەکە پلەیەکی بەرزی مەعریفەیە کە خۆت خاوەنی!. چونکە ئەوانەی لەو پلەیە مەعریفەدا نین، بە هیچ شێوەیەک ئەتوانن درک بەو جیاوازیە بکەن لە نێوان جیهانبینی توراسی و جیهانیبینی حەداسی!. وەگەرنا لە کاتی باس کردنی لێکەوتەکانی مۆدرێنە، بە ئاسانی ئەوەی بەرامبەر تێدەگات!، لە ئەنجامی تێنەگیشتن لە لێکەوتەکان و هەست کردن بە فەزاحەتەکانی حەداسەت!، هۆکارەکە ئەسڵێکە کە مەعریفەی ئەوە کە نزمە بۆ درک کردن بە خودی جیهانیبینی توراسیەت یان حەداسیەت!. خودی ئەم تەسک بینین و تەسکردنەوەیە بۆ درک کردن یەکێکە لە دەرهاویشتەکانی مۆدێرنە!. چونکە تاک وابەسەتی زاهیرەتی شتەکان دەکات، هەرگیزیش رێگە نادات تاکەکە کاتێکی هەبێت بۆ چونە ناوەوەی خودی خۆی!، لە کاتێکدا ئەسڵ وایە دەبێت لە باطنەوە شیکاری زاهیرەیەت بکرێت و خودی باطنیش دەبێتە هۆکاری دەرهاویشتەکان!. لە راستیدا، ئەمەی لەو واقیعەی ئێستاکەش دەگوزەرێت هێندە نزم و کەمە، کە ناتوانرێت ئاشنا بکرێن بە خودی مەفوهمی مۆدێرنە!. تەنانەت کۆمەڵگایەکی هێناوەتە کایەوە، کە تاکەکانی بە رادەیەک لاشعور کەوتوون، کە جگە لە سەنتەر بوونی ئارەزوو-شەهەوت هیچی تری نیە!، بە جۆرێک کە ئیتر هەموو غەیری خۆی بشکێنت و بکوژێت مانایەکی نیە بۆ ئەو، گەر لە کتێبەکاندا باسی کات و کەسێک بکات کە مرۆڤەکان بچنە ئاستی ئاژەڵ!، بەراستی پێم وایە ئێستاکەیە کە مرۆڤ نەک تەنیا لە ئیدراک کەوتووە!، بەڵکو لام وایە لە ژێر ئاژەڵیشەوەیە!!. ئەمەش بە تەنیا ناوەستێت لە خاڵێکدا!، بەڵکو زۆرێک بەهۆی ئەم فەزاحەتەوە ئەکەونە گۆشەیەکی قەتیس کراوە لە بازنەیەکی داخراودا، هەرگیز ناتوانن بە ئاسانی بەرز ببنەوە یان بە جۆرێک تێکەڵاوی واقیع بن!، بە مانایەکی تر کە هەردوو لای لێ دەبێتە دۆزەخێک، چونکە کاتێک لە باطنەوە پر بوو، هیچ دەروازەیەک و تاکێک نیە ئەسڵەن بتوانێت باطنی خودی هەڵرێژێت یان ئەسڵەن تێبگەن لەوەی کە باسی چی دەکات!. بۆیە لە حەقیقەتدا خودی درک کردن بەمانە ئاستێکی بەرزی باڵای مەعریفیە!. #ئیدراک #توراس تیلیگرام: https://t.me/Turase

Ahle haq.mp32.89 MB

جیهان و کاریگەری "ماتریالیزم" وا لە مرۆڤ دەکات تا ئەو دەقەی کۆتایی بە هەناسەکانی دێت بەس بەدوای راکردن بێت بۆ "بواری ئابووری"
جیهان و کاریگەری "ماتریالیزم" وا لە مرۆڤ دەکات تا ئەو دەقەی کۆتایی بە هەناسەکانی دێت بەس بەدوای راکردن بێت بۆ "بواری ئابووری"!. لە جێگای ئەوەی مرۆڤ بەدوای شکۆمەندی و بەرز بوونەوە و شەرفەوە بێت، یان نوێنەرایەتی خود بکات لە بەرز بوونەوەی جیهانی ڕوحی و عەقیدەی!.. کە ئامانەش هەڵگری ئەسڵ و حەقیقەتن کە جیهان "ماتریالیزم" مرۆڤ بێ بەش دەکات لەوانە!. #توراس #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase

ئەم مۆدێرنەیە کۆمەڵێک بەناو مرۆڤ پەروەردە دەکات، لە کاتی ژیان کردنیدا لەناو کۆمەڵگادا شعوری نەبێت!، بە رادەیەک کە زۆری بەلایەوە ئاسایە بۆ بەسەربردنی کات و چێژێکی کاتی بە تەواوەتی یاری بە شعور و هەستی کەسێکی تر بکات!.. کێشەکە لەوەدایە ئەوانەشی وەک ئەوانن، بە هەمان شێواز هەرگیز شعوریان نیە و هەست بە هیچ ناکەن!، بەڵام کاتێک کەسێک خاوەن شعور بێت!! هەموو دەقەیەکی مردنە لەناو ئەم کۆمەلگایە بەناو مرۆڤە!!. #ئیدراک #توراس

When I delved deep within myself, exploring the core of my essence, I encountered only one being a deaf, ignorant entity, wea
When I delved deep within myself, exploring the core of my essence, I encountered only one being a deaf, ignorant entity, wearing countless faces and spinning millions of illusory tales, all steeped in absurdity. That being is you!!

کە رۆیشتمە ناوەوە و رۆچووم لە خۆمدا، تا تەواوی قوڵایی جەوهەرم، تەنیا وجودێکم بەدی کرد ئەویش بیسترین و سەخیفترین بوو، کە هەڵگر
کە رۆیشتمە ناوەوە و رۆچووم لە خۆمدا، تا تەواوی قوڵایی جەوهەرم، تەنیا وجودێکم بەدی کرد ئەویش بیسترین و سەخیفترین بوو، کە هەڵگری تەناقوز و هەزار روو بوو لەگەڵ هەڵگری ملیۆنان چیرۆکی وەهمی، هەموو بێمانایەکی و بێمروەتی لەخۆیدا کۆکردۆتەوە، ئەو وجودەش تۆیت!..

ئەی یاری نادیاری من!! بروانە ڕەنگی شێواوی من!!

"Some of the problems commonly engaging the attention of philosophical thought appear to be deprived, not only of all importance, but of any meaning as well; a host of problems arise resting solely upon some ambiguity or upon a confusion of points of view, problems that only exist in fact because they are badly expressed, and that normally should not arise at all. In most cases therefore, it would in itself be sufficient to set these problems forth correctly in order to cause them to disappear, were it not that philosophy has an interest in keeping them alive, since it thrives largely upon ambiguities." -René Guénon- #ئیدراک #توراس

هەر کەس چوو بۆ خەبەری..... بێ خەبەر کەوت....