752
Підписники
Немає даних24 години
+17 днів
-430 днів
Архів дописів
752
+1
ئاری بێن مەنەشە، جوویەکی عێراقی کە لە تاران گەورە بووە، دە ساڵ لە دەزگای هەواڵگری ئیسرائیلدا کاری کردووە و نێوەندگیری لە مامەڵەکانی چەک لە نێوان ئیسرائیل و ئێراندا کردووە بۆ خۆشکردنی ئاگری جەنگ لەگەڵ عێراق لە ساڵانی هەشتاکاندا.
لە کتێبەکەیدا، دان بەوەدا دەنێت کە کارەکانی بوونە هۆی کوژرانی سەدان هەزار عێراقی و ئێرانی لەپێناو بەرژەوەندیی ئیسرائیلدا.
کاتێک ئاوڕ لە ڕابردوو دەداتەوە، بەو ئەنجامە گەیشتووە کە "باڵادەستیی جوو" (Jewish Supremacy) کارێکی خراپە و شەیتانییە.
کتێبەکەی بەم نوسینە کۆتایی پێدەهێنێت:
"بۆ هاوکارانی پێشووم، بازرگانە نێودەوڵەتییەکانی چەک، کە مامەڵەی زۆرم لەگەڵیاندا هەبووە؛ ئەوان هێشتا لە کار نەکەوتوون، بە هیچ شێوەیەک وازیان نەهێناوە. ئەگەر لە هەر کاتێکدا جەنگێکی گەورە لە ئارادا نەبێت، هەمیشە چەندین جەنگی بچووک هەن... تا بەردەوام بن لە بەدەستهێنانی قازانج بۆیان. کاتێک لێرە دانیشتووم، وێنای ئەوان دەکەم لە دەوری مێزەکانیان، چاوەڕێی جەنگی گەورەی داهاتوو دەکەن، ڕێک وەک جەنگی ئێران و عێراق. ڕەنگە هیندستان و پاکستان بێت. سووتەمەنییەکی زۆری جەنگ (مرۆڤ) بۆ پڕچەککردن هەیە، ململانێیەک کە هێندە هاوسەنگ بێت تا بۆ ماوەیەکی درێژ بخایەنێت، کەسیش لە ڕۆژئاوا گوێی لێ نییە کێ دەکوژرێت ئەمە کانێکی زێڕی ڕاستەقینەیە.
من ئەمڕۆ پیاوێکی خاکڕاترم لەوەی کە لە ساڵانی حەفتاکاندا بووم، کاتێک پەیوەندیم بە هەواڵگری ئیسرائیلەوە کرد. بە ڕێگەیەکی سەخت فێربووم کە هەموو کەسێک هەڵە دەکات، هەندێک لەو هەڵانە هێندە گەورەن کە ناگەڕێنرێنەوە. هەروەها تێڕوانینم بۆ ئیسرائیل و گەلی جوو گۆڕیوە. کاتێک گەنج بووم، هەمان هەستی نەتەوەیی قووڵی زۆرێک لە ئیسرائیلییەکانم هەبوو. ئەو باوەڕە خۆبەڕاستزان و لووتبەرزانەی کە ئێمە لەسەر هەقین و هەموو ئەوانی تر لەسەر هەڵەن، کە مانەوەی جوو و ئیسرائیل گرنگترە لەوانی تر، کە ئێمە وەک ئەوەی لە پەیمانی کۆندا (Bible) هاتووە، گەلی هەڵبژێردراوین.
من هێشتا بڕوام وایە کە جووەکان هەڵبژێردراون، بەڵام چیتر ناتوانم ئەو بنەمایە قبوڵ بکەم کە مامەڵەکانی چەکی ئێرانی لەسەر داڕێژرابوو: 'باشترە کوڕەکانی ئەوان بمرن نەک کوڕەکانی ئێمە.' مرۆڤ هەر مرۆڤە. ئێمە هەموومان هەڵبژێردراوین.
#سیاسەت
752
بێزاری و بێتاقەتی لەم جیهانە نوێیەدا پەیوەست نیە بە شکستێک کە بازرگانی و ئیش و خوێندن...هد.
بەڵکو بێزاری و بێتاقەتی زۆرێک پەیوەستە بە "وەعی" خودی کەسەکە. وەعی، کاتێک تەشەنوج دەکات ئەگەر وەک ماسولکەیەک تەسەوری بکەین ئەم ماسولکەیە گەورە دەبێت، خودی ئەم وەعیە دەگاتە ئاستێک کە ناتوانێت "مانا" لە هیچ شتێکدا بدۆزێتەوە لەم جیهانە نوێیەدا. رەنگە وا بیر بکەیتەوە کە زۆرێک نەگیشتوونە ئەم ئاستە بەرزە لە وەعیە کە لەبەر بێمانایی بێتاقەت و بێزار بن!. بەڵێ!، تۆ راست دەکەی!، بەڵام بێزار و بێتاقەتی ئەو کەسە لە ئەساسێکەوە سەرچاوە دەگرێ کە نەبوونی مانایە ئەگەرچی خودی کەسەکە درکی بەمە نەکردووە. کەسێکی عەوام و لادین کە نوقمی گوناح بووە کەمێک لە بچێتە ناوەوەی خۆی یان دەست بەتاڵ بێت توشی ئەم بێزاری و بێتاقەتیە دەبێت، چونکە ئەوەی ئەوی راگرتبوو شەهوەتە حەیوانیەکە وەک چێژ بینن لە خواردنەوە و سێکس و سەفەر...هد. بەڵام لە خودی ئەو کاتەدا کە بێزار دەبێ چونکە وەعیەکی بچوکی هەیە ناتوانێت تەعبیری لێ بکات بە شێوەیەکی جوان و راست.
کاتێک کەسێک لەم جیهانە نوێیەدا دەگاتە وەعیەکی بەرز لە چاو خەڵکانێکی ئاسایی، چیتر تەنانەت ناتوانێت چێژ لەم شتانە ببینێت کە خەڵکە ئاسایەکە دەیبینیت وەک پارە و خوێندن و رابواردن...هد.
چونکە خودی ئەم وەعیە بەرزە دەگاتە مەرتەبیەک کە سەیری جیهانی نوێ دەکات هەموو شتێک وەک پارە و ئیش و بەدەست هێنانی بروانامە و خواستی جۆری ئافرەتەکان ..هد.. هەموو ئەوانە لەسەر بێمانایەکی تەواو گەشە دەکەن و ئاراستە دەکرێن...!
ئیمان، وەک هێزێک و وەک پشکۆیەکی ئاگرین لەناو دەستەکانت دەبێ نە دەتکوژێ!، نە رێگەش دەدات لەناوبچێت! بەڵکو ئازارت دەدات!. چونکە سیستەمی جیهانی نوێ وا دەخوازێت.
کاتێک درک بەوە دەکەی ئیماندارەکان لە زاهیردا سوجدە دەبەن و لە زاهیردا عەبدایەگی دەکەن و لەسەر زمانیان تەوحید ئەنوێنن بەڵام دەروونیان نقوم بووی جیهانێکی سەرف ماددیە و نەفەسێکی تاکگەراییە!.. ئەزانێت چەندە بێمانایە ئەم زاهیرە! کاتێک دەبینن کچ و کورەکان پەیوەستی یەک دەبەن لەسەر بنەمایەکی زاهیری دینی یان زاهیری علمی، یان بەخشین و تێرکردنی ئارەزووەکانن، تێدەگەی چەندە لە بێمانایدا نقوم بوون!.
چونکە "مانا" لە خوداوە دێت، گەر هەر شتێک پەیوەست نەبێ بە خوداوە، ئەقڵ بە تۆ ئەڵێت: ئا، ئەمەیە بێمانایی!.
کاتێک بە چاوەکانت دەبینت زۆرینەی ئیمانداران عەبدایەتی دینار و زاهیر و نەفسیانن، ئەگەرچی تۆ هەر شەر لەگەڵ نەفسدا دەکەی و زاڵ نەبووی بەڵام خودی ئەم وەعیە وات لێ دەکات نوقمی بێزار و بێتاقەتی بێت!.
ئاستی ئیماندار و نائیماندار بە جۆرێک نزم بۆتەوە لەم جیهانە مۆدێرنەدا کە ئەستمە تۆ بتوانێت لە چوارچێوەی ئەم واقیعەی تێیدا ئەژیت کۆمەڵیەکی باش لە نزیکیتەوە بێت. ئەمەش تاوانی تۆ و هەڵەی تۆ نیە.
لە کۆتایدا لەم وەعیە توشی جەنگێکت دەکات لەناوەوەی خۆت کە نەدەتوانێت رزگارت بێت و زاڵ بێ چونکە لایەنە ئیمانەکەت رەنگە ئەوەندە بەهێز نەبێت، نەدەشتوانی تەسلیم بێ چونکە لایەنە وەعیەکە رێگری دەکات بچیتە ئاستێکی نزم تر.... بە جۆرێک دەگەیتە ئاستێک کە بە خۆت ئەڵیت: خودا، تەسلیمم، چیم لێ دەکەی و چۆنم دەسورێنێت بیکە.
ئەم قسەیەش ئەگەرچی لە ئاستێکی بەرزی وەعیدا بکرێ بەڵام هێشتا رەنگە لە قوڵایی ڕوحەوە نەبێت و زاهیرەن بێت!، بۆیە چارەسەری هەموو بەربەست و بێتاقەتی و بێزارەیەکان، هەڵگرتنی ئەم رستەیە کە باسم کرد کە لە قوڵایی ڕوحەوە بێت لە زاهیر و باطندا پەیوەست بێت.
#ئیدراک
752
سیاسەتی نوێ ئامرازێکی وەهای داهێناوە کە مێژووی کۆن بەم کارامەیی و قەبارەیەوە نەیناسیوە؛ "ڕای گشتی".
ڕای گشتی لە وێنا مۆدێرنەکەیدا، دەربڕینی ڕاستەقینەی خواستەکانی خەڵک نیە بەڵکو ئەم وەهمەیە کە لە ڕێگەی ئامرازە دڵخوازەکانی خەڵکەوە بۆیان دروست کراوە، تا ئەو ڕادەیەی مرۆڤەکان وا دەزانن ئەوە دەنگی ڕەسەنی ویژدانی خۆیانە. ڕاگەیاندن، سیستەمی پەروەردە و کولتوورە باوەکان. ئەم سێیە کارگەی بەرهەمهێنانی ئەو ڕایەن کە وەک قەناعەتێکی شەخسی بەسەر تاکدا ساغ دەکرێتەوە!...
سیاسیی لێهاتوو ئەو کەسە نیە کە هەوڵ بدات خەڵک بە ڕاستیەک یان بە هەڵوێستێک قایل بکات، بەڵکو ئەو ئەندازیارەیە کە ژینگەیەکی دەروونی و هزری وەها دادەڕێژێت، کە تێیدا هەڵوێستەکانی ئەو وەک تاکە بژاردەی سروشتی و ژیرانە دەربکەون و پێویستیان بە هیچ پاساوێک نەمێنێت!.
ئەمە باڵاترین و ترسناکترین شێوازی دەسەڵاتە... ئەو دەسەڵاتەی کە نابینرێت، چونکە بە زەبر و زەنگ پەیڕەو ناکرێت، بەڵکو لە ڕێگەی "داڕشتنەوەی هۆشیاری"یەوە مرۆڤەکان کۆنتڕۆڵ دەکات!.
#سیاسەت
752
+1
لام وایە هەر کورد و عەرەبێک بە پاکی ئەگەر بیربکاتەوە ئەزانێت پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق شایەنی کام لە هەڵبژێردراوەکان بوو!.
بەڵام جیهانی ئێستاکە و خەڵکی ئەم سەردەمە قابیلیەتی ئەوەی نەماوە چیتر بکەوێتە ژێر دەستی ئەو کەسانەی هەڵگری بیروباورێکی تۆکمە و مەعریفەیەکی بەرز و ڕوحێکی پاکن..!
هەموو ئەوانەی لێمەوە نزیکن دەزانن من لەگەڵ هەموو حیزبە کوردیەکان ناکۆکم بەڵام ئەم سەرنجەم لەسەر خودی پۆستەکە نیە بەڵکو پرسەکە لێرەدا مەبەستم قابیلیەتی کەسێکە لە پۆستێکدا بەڵام زۆرترین دەنگ و بە جیاوازیەکی زۆر کەسێک دەچێتە پۆستەکە کە لە ژێر سفرەوەیە!.
تاکی کوردی و عەرەبی لە ژێر کۆمەڵێک حیزب و هۆزەوە بەرێوەدەبردرێن، لەبەر ئەوەی زۆرینەی خەڵکەکە قابیلیەتی ئەوەیە، نەک لەبەر ئەوەی حیزب و هۆزەکان ئەوەیان دەوێ.. لە ئەنجامی ئەمەش هیچ دەرفەتێک بۆ بچوکترین گۆرانکاری نیە چونکە هەموو پۆست و چومگە سیاسیەکان دابەش دەکرێ، دەنگدان تەنیا پرۆسیەکی بەتاڵە.
#سیاسەت
752
Repost from خانەی حیکمەت
بەچاوی سووک سەیری عەرەب مەکەن بەڵکو ( بەداخەوە) بە چاوی سووک سەیری خۆتان بکەن.
بتەوێ و نەتەوێ ئەی برای هاونەتەوە، کورد هیچی پێشکەش نەکردووە بە درێژای چەندین دەیەی ڕابردوو جگە لە قسەی زل.
لە کاتێکدا نابیغە گەورەکان لە عێراق بوونیان هەبوو وە ئێستاش هەن.
هەر بەڕاستی ئێمە خاوەنی چین بەراورد بە ئێران (کە چەندین ساڵە لە ژێر فشاری ئەمریکایە) و عێراق و عەرەبی پێ پەتی؟!
ئەتوانی متمانە بەخۆت بکەی و بڵێی درامایەکی کوردی لە ئاستی درامایەکی میسڕی/عێراقی/سووری ـیە؟
ئایە هیچ تەلارسازێکی کورد دەوێرێ خۆی بدا لە پیاوێکی وەک حەسەن فەتحی و ڕەفعەت چادرچی و محمد مکی؟ ئایە توێژەرێکی بەهێزی کوردت هەیە لە فەلسەفە و زانستەکانی تر ؟ (تەبعەن مەلای مزگەوتی لێ دەربکا چونکە دنیاش خراپبێ دەنگیان لێوە نیایە).
کورد فەیلەسووفە زەخمەکەی سەرکاو هادی و فەرهاد پیرباڵە ئەتەوێ بەراوردی بکەم بە پیاوێکی وەک عبدالرحمن بدوی و طە عبدالرحمن؟ یان کەسێکی سادەی وەک طەیب بوعزە؟ یان شەخسیەتێکی وەک مرتضی مطهری؟ یان باقر صدر؟
ئەتەوێ کەسێکی وەک حسێن ڕابی و گەردوون یونس بەراورد بکەم بە محمد باسل الطائی؟
یان عیرفان موستەفا بگۆڕمەوە بە محققێکی وەک یوسف کەڕەم؟
یانیش مەلا هەڵۆ و عبداللتیف بگۆڕمەوە بە عبداللە عجیری و سوڵتان عومێری؟
د عبدالواحدیش بە سامی عامری؟
یان دەزگاکانی ڕەند و ماڵی فەرموودە و ئاستانە دەگەنەوە بە دەزگا بەهێزەکانی وەک تکوین و دەلیل و استغراب و دلائل؟
یان نەڤید زەردی و دەشنێ موڕاد بگۆڕمەوە بە نەسیڕ شەمە و فیروز؟
بەڕاستی گوێ بگرە برای هاو نەتەوە هەموو ئەو وەڵامەی کە واقیعی ئێستا قبوڵی دەکا "نەخێر"ـێکی زەقە.
ئەوەشی کە ئێستا دەیڵێم ئاگرێکە ناخم دەسوتێنێ، لە حاڵێکدا گاڵتەمان بە عەرەب دێ و بە پێ پەتی ناویان دەبەین، تورک بە گەمژە و فارسیش بە کۆنەپەرست.
کەچی جگە لە چالاکی بێ مانا و دانەپاڵی هەموو سەروەری بۆ کورد تەنها بە قسە هیچی ترمان نیە و پێشکەشمان نەکردووە، لە باشترین دۆخیشدا توانامان نیە لە ئێستادا هیچ پێشکەش بکەین چونکە زۆر بە سادەیی ئاستی ڕۆشنبیری کورد نزیکە لە سفر لە کاتێکدا عەرەب و فارس زیاتر لە سەدەیەکە خاوەنی چەندین توێژینەوە و نوسراوی بەنرخن، خاوەنی بلیمەتی زۆرن لە هەموو بوارەکاندا ئیتر وا دیارە ئەوەی پێپەتی و بیابانیە کورد خۆیەتی لەم دۆخەی ئێستای، نە شوناسی ڕەسەنی خۆی دەناسێ وە نە هەوڵیشی بۆ دەدا.
752
هەژار برنجی نوێنەری حیزبی دیموکرات لە ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەم بانگەشانەی دەکرێ بۆ وەرگرتنی چەک درۆن لایان فۆکس نیوس.
بەڵام ڕاستیدا، هەرێمی کوردستان بۆتە قوربانی نێوان جەنگی ئەم دوو وڵاتە کە ئەمەریکا و ئێرانە. حیزبی دیموکرات ئەم هەواڵە رەت دەکاتەوە بەڵام ناتوانێت رەتی ئەوە بکاتە کە جولەکانی دژی ئێران هەبوون، هەر بۆیەش ئێران هێرشی کردۆتە سەر خاکی کوردستان بە تایبەتی بارگا و بارگا نهێنیەکانی حیزبی دیموکرات.
هەروەها پارتی دیموکراتی کوردستانیش بە روونی بێلایەنی خۆی دەرخستووە بەڵام ئەمە رووکەشیە چونکە لە بارەگەی پارتیەوە هەوڵدراوە هێز رەوانەی سەر سنوورەکان بکرێ و هێرشی زەمینی بکات!.
قسەی پارتی و دیموکرات تەنیا بۆ میدیاکانە بەڵکو لە حەقیقەتدا کوردستانیان کردۆتە گۆرەپانی ئەم جەنگەی نێوان ئەمەریکا و ئێران. لە چر بوونەوەی ئەم جەنگە گومان لەوەدا نیە کە یەکێتیش ناتوانێت بێدەنگ بم بەڵام مەترسی گەورە ئەوەیە جولەی یەکیتی گەر بێتە کایەوە لەلایان ئێرانەوە راستەوخۆ سەربازی دەبێت لەناو خاکی هەرێمی کوردستان.
#سیاسەت
752
تورە بوون و جنێودانی ترەمپ و ئێران؛
کاتێک کەسێک بریارێکی مەترسیدار و گەورە دەدات کە بریارەکە دامەزراوە لەسەر چەند بیروباورێک کە بە توندی بروای پێیەتی؛ لە ئەنجامی هەر پێچەوانە بوونێکی پێشبینەکان بۆ خاوەن بریارەکە، توشی تورە بوون و هەوڵدانی شێتانە دەبێت بۆ هێرشەکانی و رەفتارەکانی. ئەمەش نەک لە ئێستادا بەڵکو لە مێژوودا زۆر باوە لەلایان سەرکردەکانەوە!. بۆیە ترەمپ لە ئێستادا خۆی پەیوەست کردووە بەم سیراعەوە!، بە جۆرێک کە تورەیەکەی وای لێ دەکات کە ماف بداتە خۆی بە شێوەیەکی رەها هێرشەکان بکات و ناوچەکە لە قاڵب بداتەوە!.
ئێران، زۆر باش لەم ململانێیە تێگیشتووە کە ئەم جەنگی ئێستا لەگەڵ ئەمەریکا هیچ هەڵبژاردەیەکی سێهەم نیە تێیدا کە دەبێت یان ئێران بروخێت یان ئەمەریکا تەواو ئابووری دەروازەی هورمز و خودی ناوچەکەش لە قاڵب بداتەوە لە چوارچێوەی ئەم قاڵبانەی کە خۆی خاوەنیەتی!.
بۆیە ئەنجامی ئەم پێشەکیە ئەوەیە کە ئەم ململانێیە لەسەر وجودیەتی ئێرانە بەرامبەر پێکهێنانی توخمی ئەمەریکا لە ناوچەکە... لەم دوو بژاردەیە زیاتر نیە!.
گومانم لەوەدا نیە، جەنگەکە ماڵ وێرانیەکی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت لە تەواوی ناوچەکە.
#سیاسەت
752
لە کۆبونەوە نەتەوە یەکگرتووەکان بەحرێن بە روونی ئاماژەی بەمە دا کە ئەگەر بە رێگای دانوستان، دەروازەی هورمز نەکرێتەوە دەبێت بە زەبری هێز بکرێتەوە!!..
هەرجەندە زۆربەی کەنداو دژی ئەمەن بەڵام ئەمە لە ڕاستیدا هەڵکردنی قلۆپی سەوزە لەلایان بەحرێنەوە بۆ ئەمەریکا کە هێرشی زەمینی!.
چونکە دانوستان ئەستمە لە کاتێکدا مەرجە زۆرەکانی ئەمەریکا بۆ رێکەوتن هەبن چونکە ئەمەریکا باش دەزانی ئێران هەرگیز رازی نابێت بەم هەموو مەرجە!. لە ئێستادا لام وایە ئەمەریکا لە قۆناغێکی ئابووری زۆر سەخدایە کە ئەستەمە بتوانێت لەم جەنگە بێتە دەرەوە.
گومان لەوەدا نیە ئەگەر ئەمەریکا هەنگاو بیەوێت بنێ بۆ هێرشی زەمینی، ئەستمە وڵاتانی کەنداو رێگر بن لەبەردەمی و رازی نەبن!.
کەواتە لەسەر ئەم پێشەکیانە وەک پێشتر ئاماژەم پێدا بوو، کەنداو و پاکستان تەنیا دەرگان بۆ هێرشی زەمینی!!..
لە ئەنجامی هێرشی زەمینی کاتێک خاکی پاکستان بەکاربهێندرێت!، لە دیدگای منەوە ئەستمە رووسیا و چین بێدەنگ بن کە ئەمەش زەنگی مەترسیە بۆ رووبەروو بونەوەی جەمسەری ئەمەریکا و چین!.
#سیاسەت
752
لە فەرموودەکانی پێغەمبەردا (درودی خوای لەسەر بێت و لەسەر الوبیت) لە چەند شوێنێکدا هاتووە، وەک لە زنجیرەی دروشمەکانی دڵسۆزی بۆ ئەهلی کیساء (سلسلة شعارات الولاء لأهل الكساء) باسمان کرد. بگەڕێنەوە بۆیان هەندێک لەو فەرموودانە دەدۆزنەوە کاتێک گەورەمان (صلی اللە علیە وآلە وسلم) باس لە فەزڵ و گەورەیی ئەوان دەکات، لە کۆتایی فەرموودەکەدا ئەم دەستەواژەیە دەفەرموێت: قوڕبەسەر بۆ ئەوانەی بڕوایان بە فەزڵ و گەورەیی ئەوان نیە!.
لە فەرموودە مەشورەکەدا هاتووە: هەر کەسێک دەیەوێت وەک من بژی و وەک من بمرێت، و لە بەهەشتی عدندا نیشتەجێ بێت کە پەروەردگارم دروستی کردووە، با بە دوای من شوێنی "عەلی" بکەوێت و دۆستایەتی بکات، و دۆستایەتی دۆستەکانی بکات، و با دوای من چاو لە ئەهلی بەیتی من بکات، چونکە ئەوان نەوەی منن و لە هەمان ئەو قوڕە دروستکراون کە من لێی دروستکراوم، و تێگەیشتن و زانستی منیان پێدراوە... ئیتر واوەیلا و قوڕبەسەر بۆ ئەو کەسانەی لە ئومەتەکەم کە بڕوایان بە فەزڵ و گەورەیی ئەوان نیە!!، و پەیوەندی منیان لەگەڵ ئەواندا پچڕاندووە، خودا شەفاعەتی منیان پێ نەگەیەنێت. ئەمە دوعایەکە لە لایەن پێغەمبەرەوە (صلی اللە علیە وسلم).
لە فەرموودەیەکی تریشدا دەفەرموێت: هەموو بەنی ئادەمێک کاتێک لە باوکیان دەبن، نەسەب و خزم و کەسوکارێکیان هەیە کە بۆی دەگەڕێنەوە، تەنها نەوەکانی "فاتیمە" نەبێت، کە من وەلی و سەرپەرشتیاریانم و من خزم و نەسەبی ئەوانم، ئەوان نەوەی منن و لە هەمان ئەو قوڕە دروستکراون کە من لێی دروستکراوم، و قوڕبەسەر بۆ ئەوانەی بڕوایان بە فەزڵ و گەورەیی ئەوان نیە، هەرکەسێک خۆشی بوێن خودا خۆشی دەوێت و هەرکەسێکیش ڕقی لێیان بێت خودا ڕقی لێی دەبێت!.
کاتێک گەورەمان (صلی اللە علیە وسلم) باس لە فەزڵێک لە فەزڵەکان دەکات، یان باس لە پەیوەندی و نەسەبی ئەوان بۆ لای خۆی دەکات (وەک ئەوەی بڵێ لە قوڕی منن و زانستی منیان پێدراوە)، ڕاستەوخۆ لە دوای ئەوە دەفەرموێت: قوڕبەسەر بۆ ئەوانەی بڕوایان بە فەزڵ و گەورەیی ئەوان نیە، واتە ئەگەر بڕوات بەم تایبەتمەندی و نەسەبی محەمەدییە (صلی اللە علیە وسلم) نەبێت، تووشی زیان و تیاچوون دەبیت!..
#أهل_البيت
752
ماوەیەکی کورت دەبێ کە پێم ناوەتە ناو قۆناغێکی نوێ.. لە ڕاستیدا هەنگاوەکە بەبێ ئیرادەی منە کە هەنگاوەکەش بۆ خودی دڵ تەنگی و بێتاقەتیمە، بە جۆرێک کە ئەتوانم بڵێم کە لە قۆناغێکی نوێ لە بێتاقەتیدام کە زۆر نامۆیە!.
هۆکاری سەرەکی ئەم درک و هەستە دەروونیەم دەگەرێتەوە سۆشیال میدیا کە بە جۆرێک زۆربەی ڤیدۆ و گۆرانیەکان و هەواڵەکان کە دێنە بەرچاوم، سەرەتا سەیری کۆمێنت دەبێ بکەم کە ئایە ئەمە دروستکراوی زیرەکەی دەستکردە (Ai) یە یان نا...! هەواڵە سیاسیەکان، ئابووری و نوسراوی فەلسەفی و ریکلام و دروستکردنی کەسی وەهمی بۆ ریکلام و مۆدێل، بەرهەم هێنان ڤیدۆ لەسەر کەسایەتی سیاسی و ناودارەکان، بەرهەم هێنانی ئاواز و گۆرانی و دەنگ، .....هد هەموو ئەم نمونانە!
لانی کەم پێشتر دەمتوانی بە چاوەکانم درک بە راستی وێنەکان بکەم لەگەڵ ڤیدۆکان کە ئەمانە ڕاستەقینەن یان نا، بەڵام ماوەیکە بەراستی بۆم جیا ناکرێتەوە سەرەرای شارەزایشم لەو بابەتانە!. بە داخێکی زۆرەوە تەنانەت ریکلام و ئەوانی ئیشی مۆدێلیان دەکرد و فلیمەکان و زۆرێک شتی تر کە دەهاتنە بەر چاوم هەستم بە پیس بوونی جیهانی ئێستاکە دەکرد... بەڵام لە ئێستادا هەست دەکەم "وەهمە"!، بە جۆرێک کە ناتوانم بروا بەمە بکەم کە حەقیقەتی هەیە!.
لاتان سەیر نەبێ، تاقیکردنەوەم دەست پێ کرد لەسەر گێمێنای و چات چیپیتی کە زیرەکی دەستکردن لەسەر چەند بابەتیکی فەلسەفی و قسەی زانایان، تەنانەت کتێبەکانیشم ئەبلۆد کرد، لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکەم بۆم دەرکەوت تەنانەت زیرەکی دەستکرد هەوڵدەدات یەکسەر مانایەک بە تۆ بڵێ لەسەر ئەساسی ئەو زانیاریانەی لە موبایل و خودی تۆدا کۆی کردۆتەوە... تەنانەت لەکاتی دروستکردنی مۆدێلیشدا هەمان کارەسات دوبارەی کردەوە!..
حەقیقەتن پێشتر کاتێک سەیری ئینستەگرام و تیکتۆکم دەکرد لە کاتی بەتاڵدا هەستم بە بێمانایی شتەکان دەکرد بەڵام لە ئێستادا هەستێکی زۆر دڵ تەنگی و بێتاقەتی وەردەگرم کە ئەم هەموو وەهمە دەبینم وەک خەیاڵ کە لە بەرگی واقیعدا پێت دەفرۆشرێت!.
ئەمە سامناکترین و کۆتا قۆناغە کە لام وایە مرۆڤایەتی بە خۆیوە دیویەتی چونکە مرۆڤ گەیشتۆتە ئەوەی کە نەتوانێت بروا بە هیچ شتێک بکات کە دەیبیستێک و دەیبینێت...!
دەربارەی ئەم وێنەیەش کە ناوی فلیمێکە بەڵام لە چیرۆکی راستیەوە وەرگیراوە لە بە تەواوەتی من تامەزۆری فلیمەکەم و زیاتر لە چەند جارێک بینومە کە باسی گەنجیک دەکات دوور دەکەوێتەوە لە کۆمەڵگا و ئەچیتە ناو دارستان و شاخاکان بە تەنها ئەژی!.
چونکە لەم دوایە تاکە شتێک کە بتوانێت ئێمەومانان بخاتە سەر راستەقینەی خۆمان هەنگاوەکانی ژیانی ئەم گەنجەیە!..
#ئیدراک
752
ئەمە بانگەشەیەکی درۆینەیە چ بۆ یەکێتی چ بۆ پارتی؛
ئەم بانگەشەیە کە دەکرێ کە گوایە یەکێتی یان پارتی لەناو سیراعەکەدا نین، خەونی و خەیاڵی منداڵەکانە.
پێگەی یەکێتی و پارتی لەسەر ئەمەریکا و ئێران وەستاوە، وەک چۆن لەناوچەکانی سەر بە یەکێتی رێگە بە حیزبی دیموکرات دراوە دژایەتی ئێران بکات، لە ناوچەکانی سەر بە پارتیش هەمان شتە.. هەموو هێرشەکانیش بۆ سەر هەرێمی کوردستان بۆ ئەو شوێنانەیە کە هەوڵدراوە تەشویش دروست بکرێتە ئێران.
تەنانەت لە ناوچەی پارتیشەوە هەوڵدراوە هێز روانە بکرێ بۆ هێرشی زەمینی!.
بەڵام بێدەنگ بوونی میدایا و پێشمەرەگەکان لە ئاست ئەم ڕاستیە هۆکاری حەزی خۆیان نیە بەڵکو دەسەڵاتی یەکێتی و پارتیە کە قەدەخەی کردووە و کەس ناوێرێت باسی بکات.
#سیاسەت
752
"ما جاء لأحد من أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم من الفضائل ما جاء لعلي بن أبي طالب."
"ئەوەندەی فەزیڵەت و گەورەیی لەسەر ئیمامی عەلی کوڕی ئەبو تالیب گێڕدراوەتەوە و هاتووە، لەسەە هیچ کام لە هاوەڵانی پێغەمبەر (د.خ) نەگێڕدراوەتەوە و نەهاتووە!."
امام احمد
المستدرك على الصحيحين (للحاکم)، الصواعق المحرقة (لإبن حجر)
"إنَّ الخِلافةَ لَم تَزِنْ عَلِيّاً، وَلَكِنَّ عَلِيّاً زانَ الخِلافَةَ."
"خەلافەت، عەلیی بەڕێز و گەورەی نەکرد، بەڵکو عەلی خەلافەتی ڕازاندەوە و شەرفمەندی کرد!.."
امام احمد
"إن عليًا كان له أعداء، ففتشوا له عن عيب فلم يجدوا، فجاءوا إلى رجل قد حاربه وقاتله فأطروه كيادًا منهم له."
"بە ڕاستی عەلی دوژمنی هەبوو، زۆر گەڕان عەیبێکی تێدا بدۆزنەوە بەڵام نەیاندۆزییەوە، بۆیە پەنایان برد بۆ پیاهەڵدانی ئەو کەسانەی جەنگیان لەگەڵ کردبوو تەنها بۆ ئەوەی دژایەتی ئەو بکەن!."
امام احمد
فتح الباري (لإبن حجر)، تاریخ الخلفاء (للسيوطي).
#أهل_البيت
752
بەراستی ئەوەی لام سەیرە تا ئێستا کە ئەقڵی ئەمەریکی دەبێ چۆن بێت و چۆن بیر بەکاتەوە؟!
کاتێک سەیری مێژووی سیاسیەتی ئەمەریکا دەکەین بە تایبەتی لە ساڵی ٢٠٠١ و ٢٠٠٣ کە بە تەواوەتی هەژموونی ئۆپراسیۆنی رەهایی هەبوو لە عێراق و ئەفغانستان بەڵام لە دواجاردا نەیتوانی وەک جەمسەرێکی جیهانی بمێنێتەوە. سەرەرای ئەمەش خودی ئەفغانستان و عێراق، دووبارە گەرانەوە بۆ هەمان قاڵبی بەر لە ئۆپراسیۆنی ئەمەریکایی!.
کەواتە ئەمە نەک تەنیا شکستێکە بەڵکو شکستێکی جەوهەریە لە تەواوی ستراتیژی ئەمەریکا بۆ بوون بە جەمسەری و ناوەندێکی جیهانی!.
تەنانەت لە سوریاش رووبەرووی هەمان شکست بوویەوە کە ئۆپراسیۆنی تورکیا زاڵ بوو، سوریا کەوتە ژێر دەستی تورکیا، هەروەها شکستێکی دارایی و سیاسی هێنا لە ئۆکرانیا بەرامبەر بە رووسیا کە تا ئۆکرانیا زیاتر ناوچەی لەدەست دا.
لە ئێستاشدا خەریکی ئۆپراسیۆنە لە دژی ئێران، کە ئەمەش نائەقڵانەترین شتە دوای هەموو ئەم هەڵە گەورانە بەردەوام بی لەسەر هەمان ستراتیژی!.
#سیاسەت
752
وەستانی شەر وەک چۆن لە میدیاکاندا باس دەکرێ تەنیا خەیاڵێکی عەوامانە و منداڵانەیە!. ئەگەر هەیە هێرشەکان خاو بکرێنەوە یان بۆ ماوەیەک بوەستێت بەڵام هەرگیز سیراعەکە کۆتایی نایەت بە دانوستاندنیش!. لەبەر دوو هۆکاری سەرەکی کە جیهانی نوێ بە تایبەتی سیاسەتی ئیسرائیل و ئەمەریکا قبوڵی ئەوە ناکەن دوو جەمسەر هەبن و کاریگەری هەبێ لە جیهان!، هەبوونی دوو جەمسەر لازمی جەنگە و ناسەقامگیریە. دووەم هۆکار ئابووریەتیە کە هەڵئاوسان دروست بووە محاڵە بەبێ شەرێکی گەورە کۆتایی بێت!.
لە کاتێکدا کە دەروازەی هورمز داخراوە، سیراعەکە گەیشتە بەکارهێنانی ئەم فشەرە لەلایان ئێرانەوە! لە دژی ئەمەریکا، لە ئێستاوە ئەستمە ئەم جەنگە کۆتایی بێت و سەقامگیری دروست بێتەوە، چونکە ئەم دەروازەیە دووبارە دەبێت ئابووری جیهان لە قاڵب بداتەوە!.
کەواتە ئەم لە قاڵب دانەوە لەلایان جەمسەری ئەمەریکاوە دەکرێت یان چین، تەنیا خودا دەزانێت بەڵام بە هەر جەمسەرێکدا بێ گومان لەوە نیە بە جەنگ دەکرێ!.
#سیاسەت
752
هەرێمی کوردستان باجی ئەو کارەساتە دەدات کە لەلایان حیزبە کوردیەکانەوە لە ژێرەوە گڵۆپی سەوزی بۆ ئەمەریکا و حیزبی دیموکراتی هەڵکردووە!..
#سیاسەت
752
+1
هەر کەسێک کە حەز دەکات شارەزای عەقیدەی تەسەوف و ئسوڵیان بێت وەک چۆن لە علمی کەلام هەیە ئەوەی دەیەوێت شارەزای عەقیدەی تەسەوف بێ لەگەڵ قوڵ بێتەوە لە فەهمی ابن عەرەبی بۆ عەقیدە لەلایان کەسانی زۆر شارەزا کە خۆیاب تەرخان کردووە لەسەر مەختوطاتەکانی ابن عەرەبی دەرۆن...
ئەم دوو کەناڵی یوتوبە باشترین و شارەزاترینن لە مەنهەجی ابن عەرەبی و شەرحی عەقیدە و قسەکانی ئەو.
یەکەم کە الشيخ عبد الباقي مفتاحە کەسێکە بە تەواوەتی شارەزای ئەهلی تەسەوف و فەهمی تراثیە.
دووەم محمد الحاج يوسفە کە پرۆفیسۆری فیزیایە و زیاتر لە دوو کتیبی هەیە لە شەرحی عەقیدەی ابن عەرەبی بە وردی بە ئینگلیزیش کە لە رووی فیزیایەوە دەیسەلمێنیت.. خۆشی تەنیا ئیعتیماد دەکاتە سەر مەختوتەکانی ابن عەرەبی.
کتێبەکانی حەزرەتی شێخی گەورە من بە هەڵەی گەورەی دەبینم ئەگەر لەلایان کەسانێکی وەهاوە نەیخوێنی... ماوەیکی زۆرە هەندێک برادەر نامە دەنێرن کە چۆن شارەزای کتێبەکانی ابن عەرەبی بن... ئەمەش پێشنیاری منە... بنەمای قسەکان و شەرحەکانی منیش بە تەواوەتی لەسەر ئەم دوو بەرێزەن
#ابن_عەرەبی
752
Repost from Honorius
«... فمن جهة لديك إذن تقدُّم صناعيّ وتحديث مستمرّ لا يتوقّف، ولكن لديك من جهة أخرى شعورٌ عامّ باليأس والخذلان لا يأخذ هذا التحديث كأنّه علامة ’تقدُّمٍ‘ لا يُشَكّ فيها وتَحَسُّن للظروف لا يُعتَرَض عليه. ولا مُشاحَّة في هذا، فالتقدُّم يظلّ بِوَجْهَيْن مثل إله الرومان يَانُس، وقد نقول إن هذا الشعور اشتدّ في المدينة الحديثة خصوصًا لأنها جُملَةٌ من التناقضات الصارخة التي يوجد بعضها إلى جانب بعض، فيتَرَكَّزُ فيها التَّرَفُ والشَّظَف، ومُنتَهى اللذة وغاية الألم، والانشداه بالحُرّية ومعاناة الضياع والالتباس، وتَرَاكُمُ ’الجديد‘ العَابِر مع تصَدُّعِ القديم وتحَلُّله، وانتشار الجماهير مع انصهار الفرد المتكامِل الشخصية، ولذا أحْسَنَ التعبيرَ الإنگليزيُّ جون رَسْكِن عندما قال «إن عناصرَ التقدم والانحطاط... مُختَلِطَةٌ بنحو غريب في العقل الحديث»، وعليه ظهَرَت بعض الآراء التي اقتنعت بأن الإنسانية عاجزةٌ عن توظيف هذا التقدم الصناعي —وثورته التكنولوجية— في خدمة مُثُل وقِيَم عالية أو رفيعة، وتكاثَرَتِ الكتابات بالمئات عن الصناعة والتقنية في ألمانيا شيئًا فشيئًا، وسُمِّيَ هذا عمومًا بجَدَلِ أو نقاش
التقنية (Streit um die Technik). 3) ولكنّ هذه التشاؤمية الثقافية لم تكن ضَرْبًا مُطلَقًا من السلبية، فنَقْدُ الظُّروف والاستياء منها احتوى في داخله الرغبة في استصلاح الأمور وإعادة بَعْثِ الحياة في ما رُئِيَ ميتًا أو ’زائفًا‘ منها، أو قُلِ الرغبة في تصحيح المسار، فحَرَكات الشَّبِيبة التي أشرنا إليها مثلًا مع أننا وصفناها بالرومنطيقية فإنها لم تكن سَلْبية وأرادت حياةً أفضَل، فإنْ لم تجدها في ’مجتمع‘ المدينة ذهبَتْ فحاولت وِجْدانها وإيجادها في ’جماعةٍ‘ تؤسسها في حضن الطبيعة، وبِذَا فإنّ من الخطأ أيضًا الظنّ أن كُتُبَ المتشائمين الثقافيين والثوريين المحافِظِين لم تَنْطَوِ إلا على تأوُّهات ومَرَاثِيَّ على حال الإنسان وفِقْدانه ’جذوره‘، بل كان يوجد إدراكٌ عميقٌ للأزمة ومن ثَمّ محاولة الإجابة عن سؤال «ما العَمْل؟»، ولعلّنا لا نخطئ إنْ وصفنا كلَّ انتقاداتهم للثقافة بالنحو الذي وصف به چيورچ زِمِل ما قد يَظهر في أعمال جون رَسْكِن بأنه ‹كُرْهٌ للثقافة›، فقال إنه في الحقيقة ‹شَغَفٌ بالثقافة›».
—من رسالة لي (مع إسقاط الهوامش).
