uk
Feedback

Не попадись на ботовода! Telemetrio знаходить і позначає такі канали мітками 👉 Хочеш бачити мітку, оформляй підписку

وحدوي

وحدوي

Відкрити в Telegram

دەروازیەک لە دەروازەکان

Показати більше
752
Підписники
Немає даних24 години
+27 днів
-530 днів
Архів дописів
جەنگی جیهانی؛ ئەلێکساندەر دۆگین کە ئاماژەی بەمە دابوو هێرشکردنە سەر ئێران دەبێتە دەستپێکی جەنگی جیهانی سێهەم.. ئەنجامی ئەم قسەیە لە خۆیەوە نیە بەڵکو لەسەر چەند بنەمایەکی زۆر بەهیزی مێژووی و ورد بینی سیاسەتی ئیسرائیلە. کاتێک ترەمپ لەلایان ناتانیاهۆ زەختی لێکرا بۆ هێرشکردنە سەر ئێران تا ئەم دەقەیە بە تەواوەتی ئەمەریکا نەکەوتۆتە ناو پیلانەکەی ئیسرائیل... خاڵکێک زۆر گرینگ هەیە کە دەبێت روون بێت ئیسرائیل تەنیا ئێرانی ناوێ! بەڵکو دەیەوێت چین و رووسیاش دان بە بوونی ئیسرائیلدا بنینن. من ناتوانم سەد لە سەد هاورایی ئەلێکساندەر بم، بەڵام ئەگەر ئێران و سعودیا بکەونە شەرەوە و سعودیاش پەنا بەرێتە بەر ئەمەریکا بۆ بەرگری لە خۆی!، هەروەها هیندوستان کە لە دوای ئەمەریکاوە هاوپەیمانیەکی زۆر دڵ سۆزی ئیسرائیلە گەر هیندوستان هێرش بکاتە سەر پاکستان!.. لە ئەنجامی ئەمە سەد لە سەد دڵنیا دەبم لەمەی کە جەنگەکە روودەدات هی جیهانی و تیۆریەکەی ئەلێکساندەر راست دەردەچێت. بەڵام تا ئێستا دڵنیا نیم ئایە ئەمەریکا بە تەواوەتی دەکەوێتە ناو پیلانەکەی ئیسرائیلەوە یان نا!، چونکە ئیدارەی ترەمپ لە ئێستادا ناکۆکیەکەی زۆری تێیدایە!. گومان لەوەشدا نیە لە کاتێکدا دەروازەی هومروز گیراوە لەلایان ئێرانەوە کە لام وایە ناگاتە مانگێکی تر گەر بەردەوام بێ، کەمی دەرامەت و گران بوونی نەوت و قەیرانی یەکجار گەورە بە دوای خۆیدا دەهێنێت!. کە خودی ئەم قەیرانەش دۆلاری ئەمەریکایی سفر دەکاتەوە و وێرانی دەکات دارایی ئەمەریکا کە ئیسرائیل دەیەوێت وا لە ئەمەریکا بکا بە جەنگی جیهانی نەبێت نەتوانێت ئەمەریکا بمێنێتەوە و بەردەوام بێ!... ئیتر خوا خۆی باشتر دەزانێ #سیاسەت #ئیدراک

چاوەروانی ئەوەم نەدەکرد ئێران بەم خێرایە دەروازەی هورمز دابخات....! ئەم داخستنە لێکەوتەی مەترسیدارتری دەبی زیاتر لە شەرەکە!، گەر داخستنەکە بەردەوام بێ، وڵاتانی تر تەنانەت ئوروپاش دێتە دەنگ بەرامبەر بە ئیسرائیل و ئەمەریکا #سیاسەت

🇮🇷⚡️- BREAKING: "We have closed the Strait of Hormuz, any ship that tries to cross will be burned." - Advisor to the Commander of the IRGC.

ئەم ئەقڵیەتیە کە لای وایە هەبوونی هەڵوێست لەلایان ئێمەومانان دەرباری رووداوە سیاسیەکان بێ بایەخەن و گۆرانکاری دروست ناکەن. بەڵام کارەساتەکە لەم گۆشیەوە دەست پێ دەکات کە هەڵوێستەکان کە رەمزێک دەبن بۆ تاکەکە و دەرکەوتی فکر و ئەقڵیەتی تاکەکە کۆتایی بێت. چونکە دەرئەنجامی ترسناک دەست پێ دەکات کە خەڵکەکە ئیتر دەتەقێتەوە وەک بۆمبێک لەسەر بنەمایەکی عاتفی نەک مەبدەئی. لەسەر ئەم پێشەکیانە؛ هەبوونی هەڵویستی تاکەکان کاریگەریەکی یەکجار زۆری هەیە کە هێواش هێواش رگ دادەکوتێ بۆ داهاتوویەک. بەڵام لەناو چوونی ئەم رەمزە کە لە هەڵویستەوە هەیە هی تاکەکان دەبێتە هۆکاری ئەوەی جەماوەر لە قاڵب بدرێ بە عەتف و یاری بە شعور و هەستەکانی بکرێت، هەر کاتێک بیانەوێت دەیتەقێنەوە جەومارەکە و هەر کاتێک نەیانەوێت ئاگرەکە دەکوژێنەوە #سیاسەت #ئیدراک

تیرۆر کردنی خامنەی ئەگەرچی من گومان لێیەتی بەڵام سیاسەتیکی زۆڵانەی ئەمەریکایە! چونکە دەرگا بۆ کێبرکێ و شەری ناوخۆی دەکاتەوە کە ئەمەش بە قازانجی ئەمەریکا و ئیسرائیلە کە بەبێ بەکارهێنانی چەک و دارایی بەهێز رێژێمەکە بگۆرن #سیاسەت

کەوتنی ئێران لە بەرژوەندی موسڵمانانی سوننەدا نیە، چ لە رووی سیاسیەوە چ لە رووی دینیە...! وەک پێشتریش ئاماژەم بە مەترسیەکانی کەوتنی ئێران داوە لە شیکارە سیاسیەکان. کەوتنی ئێران کاتێک سوودی هەیە کە بە دەست سوننەوە بکرێ نەک ئیسرائیل و ئەمەریکا #سیاسەت

چەواشەکاری و رژاندنی ژەهر بە نەزانین؛ کێشەی ئەو قسەیە هێندە سادە نیە کە لە دەمی ئەم پیاوە دێتە دەرەوە بەڵکو هەم چەواشەکاریەکی زۆر گەورەیە بە دەمی ئسیلامەوە هەروەها لازمی وایە ئەم پیاوە بەرێزە ئاگاداری رووداو و مەزهەب و کتوبەکانی ئیسلامی نیە!. ئەگەر ئەو بەناو فەیلەسوفەی ئەو ناوی هێناوە قسەکەی وەک دەلیل قبوڵ بکرێ لات کەواتە منیش لە جیهەتی خۆمەوە بە پێچەوانەوە قسە دەکەم. چونکە ئەم حوکمەی ئەم بەرێزە باسی دەکات پێویستی بە موقەدیمە و دەلیل هەیە ئەگەر نەبوو، قسەکە بە هێندەی تورێکی قوراوی قیمەتی نیە!. لە توراسی ئیسلامی، هەرگیز سەردەمێک نیە بتوانێت ئاماژەی پێبدەی کە ئەقڵیەتی یۆنانی حوکمی کردبێ بەڵکو بە پێچەوانەوە لە مێژووی ئیسلام کە روونە کە کتێبەکانی یۆنانی وەرگێران بۆ زمانی عەرەبی لە بەغدا، عولەمایانی ئیسلام بە ئەقڵیەتی تەواو و بەهێز کە بنەماکەی دەگەرێتەوە بۆ ئیمان، موقەدیمەی مەنتیقەیان رێکخست بۆ رەدانەوەی گومان و فکری غەیرە ئیسلامی، تەنانەت زۆربەی کات عولەماکانی ئیسلامی لەسەر ئەساسی کۆمەڵێک فکری ئەوان، هەڵسان بە چەسپاندنی عەقیدەی ئیسلامی. هەڵبەتە ئەم پرسە گەر ورد بکرێتەوە بە دوو کتێبیش ئەستەمە تەواو بێ، بەڵام ئەوەی کە گرینگە کە روون بێ، هەمیشە جیهان حوکم کراوە بە فەلسەفە، شارستانیەتی ئیسلامی جیهانێکی تاقانە نەبوو کە کۆتایی هات، بەڵکو شارستانیەتی تریش کۆتایی هات. ئەم کۆتایی هاتنە بە شەپۆڵێکی فەلسەفەیکی نوێ بوو نەک بە ئەقڵیەتی یۆنانی، چونکە خودی فەلسەفەی یۆنانی کۆتایی هات، ئەوەی کە ئێستا تەحەکوم دەکات ئەقڵیەتێکی تەواو مۆدێرنەیە کە پێچەوانەی ئەقڵیەتی ئیسلامی و ئەقڵیەتی یۆنانیە. نەک تەنیا ئەمەنەش بەڵکو تەواوی شارستانیتەکان کەوتنە ژێر ئەم هەژموونەوە کە مۆدێرنەتی پێشکەشی کرد بووە هۆی کۆتایی هاتنی بربرەی تەواوی شارستانیەتەکان. کێشەی ئەم بەرێزە ئەوەیە قسەیەک دەگوازێیەوە بۆ خەڵک بەبێ لێکۆڵینەوە و دەلیل، هەروەها ئاماژە دان بە ئەقڵیەتی یۆنانی هەر بەراستی کام ئەقڵیەتت مەبەستە؟ دیموکراسیەتەکە؟ یان فەلسەفەکانی ئەوێ؟ ئەم حوکمدانە کە هەیە لەسەر شارستانیەتی ئیسلامی لەم قسەیە نەک تەنیا چەواشەکاریە! بەڵکو فەزاحەتە!. خودی خۆی کە ئاماژە بەوە دەدات کە فەیلەسەوفەکە لە زانکۆیەکی ئینگلیزدا خوێندویەتی کەواتە کەوتۆتە ژێر کاریگەری فکری ئەوانەوە کە مۆدێرنەتیە!. #ئیدراک

جیاوازی نێوان سیاسەتی ئەمەریکا لەگەڵ چین؛ جیهانی ئێستاکە بە گشتی دابەش دەبن بەسەر دوو هەژموونی سیستەمی سیاسی کە دانیەکیان چینە دانەکەی تر ئەمەریکایە. ئەم دوو وڵاتە بە تەواوەتی لە جەوهەری سیاسی جیاوازن لەسەر ئاراستەکردنی کۆمەڵگا و جیهان، وە پێویستی بە خوێندنەوەیەکی قوڵ هەیە. هەڵبەتە هەردوو سیاسەتەکە پەیوەندی بەوە هەیە کە پێگە و تەمەنی خۆیان درێژ و بەهێز بکەن. سیاسەتی ئەمەریکایی سیاسەتێکە کە مافی خاوەنداریەتی رەها دەیەویت بکات و ببێتە ئاراستەکەرێکی تەواو سەربەخۆ بەسەر کۆمەڵگادا. ئەگەر دیقەتی سیاسەتی ئەمەریکایی بدەن بۆتان دەردەکەوێ جیل لە دوای جیل مافی خاوەنداریەتی کەم دەبێتەوە وەک خاوەنداریەتی زەوی و خانو و سەیارە. تەنانەت سیستەمی بانکیان هیچ لێخۆشبوونێک جدیان نیە بۆ ئەوەی تاکەکان بتوانن خاوەنداریەتی شتانێک بەدەست بهێنن. تەنانەت زۆربەی تاکەکان دوای مردنیان بۆیان نیە بەبێ هەبوونی پشک پێدان بە حوکمەت بۆ جیلی دوای خۆیان میراتی بەجێبهێڵن. پرسەکە لێرەدا قوڵ بوونەوە نیە لە وردەکاریەکان چونکە پێویستی بە درێژ کردنەوەیەکی زۆر هەیە، پرسەکە لێرەدا جیاکردنەوەی دوو سیاسەتە کە دانەیەک خاوەنداریەتی وەردەگرێتەوە یان زەوتی دەکات بۆ مانەوەی خۆی کە ئەمەریکایە، دووەم چینە کە خاوەنداریەتی دەبەخشێت بۆ مانەوەی خۆی. هەروەها ئەم جیاوازی سیاسەتەش رگەکە دەگەرێتەوە بۆ فکری مێژووی و ئەدەبی زۆر قوڵی نێوان ئەم دوو وڵاتە... چین وەک سیاسەتی خۆی هەوڵدەدات تاکەکان بە ئاسانی ببنە خاوەنی میرات و خانوو و سەیارە و زەوی، هەورەها سیستەمی بانکی ئەوان لێخۆشبوونی جدی هەیە لە قەرز و سووەکان بۆ زۆربەی پێگەکانی ناو کۆمەڵگاکە. چونکە چین لەسەر ئەساسی کەلتور و بنەما فکریەکانی لای وایە تاکەکان بە هەبوونی خاوەنداریەتی دەتوانن ببنە هێز و چەک، ڕوحێکی فیداییان هەبێت. بەڵام ئەمەریکا دەیەوێت ئەم خاوەنداریەتیە داگیربکات بۆ ئەوەی تاکەکە لە بازنەیەکدا قەتیس بمێنێتەوە نە دەتوانی لێ بێتە دەرەوە نە دەتوانێ خۆی خاوەنداریەتی بکات. چین بە هۆی خاوەنداریەتیەکە کە دەیبەخشێت، زەمینە سازیەک دەکات بۆ ئەوەی تاکەکە هەست بە جێگر بوونی خۆی بکات کە ئەمە ڕوحێکی تەواو فیدایی دروست دەکات. تەنانەت گەر ورد ببینەوە سیاسەتەکانی چین کە زاڵە بەسەر روسیا و ئەوانە یان ئەتوانین بڵێن هەمان سیاسەتی هەیە تاکەکانی ئەو شوێنانە هەمیشە خاوەنداریەتی کۆمەڵێک شت دەکەن کە هێزێکی مەعنەوی بە هێز دروست دەکات لەناوەیان. سەرەرای کەمی دارای و نزمی کوالێتیان لە شتەکان بەڵام خاوەنداریەتەکە هەستێکە کە قورسە تاکەکان دەستبەرداری بن. بەڵام ئەمەریکا وەک باوکێک وایە کە دەیەوێت خۆی سەرپەرستی و ئاراستەکەرەی تەواوی شتەکان بکات، بۆیەش ئەگەر سادەی بکەینەوە وەک ماڵێک وایە کە وا لە منداڵەکانی دەکات گەر لە ماڵەکەی برواتە دەرەوە هەتیو برسی دەکەوێت. لەسەر ئەنجامی ئەم پێشەکیانە سیاسەتی چین لە دیدگای منەوە زۆر بەهێزتر و پتەوترە وەک لە سیاسەتی ئەمەریکا، چین گەشە دەکات بە هێواشی بەڵام خاوەن زەمینەسازیەکی زۆر بەهێزە. ئەمەریکا لە رووی کاتەوە زۆر بە خێرایی گەشەی کرد تا ئەتوانین بلێن ٢٠١٤ بەڵام دوای ئەوە هەژموونی بەرەو نزم بوونەوە چوو. بۆیەش لە ئێستادا هەژموونی هەردوو وڵاتەکە لەسەر جیهان هاوسەنگە. چین بە تەواوەتی ترسێکی گەورەی خستۆتە سیاسەتی ئەمەریکاوە. تەنانەت هەنگاوەکانی ئەمەریکا لەم ١٠ ساڵەی دوایدا زۆر خاوە چونکە لە کاتێکدا ئەو خەریکی داگیرکاریە، بەڵام چین هەر زەمینەسازیەکە دەکات و هێواش هێواش لە گەشەدایە. #ئیدراک

هێشتا بە مەجازی تۆوە گرێدراوم کە شەوانێك هاواری بۆ حەق دەکەم و شەوانێكش هاواری حەق بۆ تۆ دەکەم...!
هێشتا بە مەجازی تۆوە گرێدراوم کە شەوانێك هاواری بۆ حەق دەکەم و شەوانێكش هاواری حەق بۆ تۆ دەکەم...!

شارستانییەت لەو ساتەدا دەست بە لەرزین دەکات کە کردارەکان لە مانای پشت کارەکانەوە جیا دەکاتەوە!. "کردار" زیاتر لەوەی قابیلیەتی
شارستانییەت لەو ساتەدا دەست بە لەرزین دەکات کە کردارەکان لە مانای پشت کارەکانەوە جیا دەکاتەوە!. "کردار" زیاتر لەوەی قابیلیەتی ستایش دەکرێت!. کە سەرەتای ئەم کردارە ڕێنماییکەر و بنەمایەک بۆ کردارەکە هەبووە، دەستبەرداری بنەما و ماناکە دەبێت کە لە پشت کردارەوەکەیە. ئەوجا کارایی و لێهاتوویی وەک ئامانج سەیر دەکرێن نەک وەک ئامراز بۆ مانا و بنەماکە!. دواتر، تەکنیک گەشە دەکات و دەبێتە جێگرەوەی حیکمەت کە ئامرازەکان وەک ئەوە دەستخۆشییان لێ دەکرێت کە بتوانن جێگەی بڕیاردان بگرنەوە یان جێگای بنەما و ماناکان، وە بە خێرایی پێشکەوتن هەڵدەگیرێت!. لەم قۆناغەدا جیهان لە یەک کاتدا سیخناخ دەبێ لە دەنگی بەرز، قەرەباڵغ، و بەتاڵی، پڕ لە کردار و جولەکردن بەڵام بەبێ مانا و بنەما یان ئەتوانین بڵێن بەبێ هەبوونی رێنمایکەرێک...! دەنگە دەنگەکان، خێرایی، و دڵەڕاوکێی بەکۆمەڵ ڕێکەوت نین نین لەم کاتەدا ئەوان نیشانەنن. ئەوانە ئەمە دەسەلمێنن کە جوڵە و کردارەکان بەکۆمەڵ ئاماژەن بۆ ئەوەی کە سوتەمەنیەکانیان لە دەست داوە. پرسەکە گەر قوڵتر بکەینەوە مەبەست لە "مەبەست" و "بەها"یە کە نەماوە، هەموو شتێک وزە بەفیڕۆ دەدات بەبێ ئەوەی مانایەکی هەبێت!. #ئیدراک #توراس

وتم رووی جوانت بۆچی لە من نیهانە؟ وتی تۆ خۆت نابینیای ئەگینا رووم عەیانە! وتم لە کێ بپرسم ناو نیشانی ماڵت؟ وتی ناونیشانی چی؟
وتم رووی جوانت بۆچی لە من نیهانە؟ وتی تۆ خۆت نابینیای ئەگینا رووم عەیانە! وتم لە کێ بپرسم ناو نیشانی ماڵت؟ وتی ناونیشانی چی؟ ماڵم بێ ناونیشانە! وتم خەمی تۆ لامان، خۆشترە لە شادومانی وتی ئەم رێگەی ئێمە خەمباریش شادومانە!.....

رێورەسمە ئاینیەکان و دین؛ ئەمە بەرهەمی ئەقڵیەتێکە کە ئەنجامەکە رازاندنەوەی رێورەسمەکانە بەبێ گەرانەوە بۆ ناوەندێک کە دینە. وا
رێورەسمە ئاینیەکان و دین؛ ئەمە بەرهەمی ئەقڵیەتێکە کە ئەنجامەکە رازاندنەوەی رێورەسمەکانە بەبێ گەرانەوە بۆ ناوەندێک کە دینە. واتە بەتاڵ کردنەوەی مانا و بەهای رێرورەسمەکانە. چونکە زۆربوونی ئەم رێورەسمە ئاینیانە کاتێک لە مەرکەزیەتێک دەردەچیت، چیتر وەک حەقیقەتێکی دینی نامێنێتەوە بەڵکو نزم دەبێتەوە بۆ ئاستێکی تر. پرسەکە لێرەدا دەلیلی قورئان و حەدیس و فتوای زانایان نیە بەڵکو پرسەکە لەوە گەورەترە کە قەتیس بکرێ لە دەلیلی ئاینیی بەڵکو ئەمە ترسناکی لەوەدایە رێورەسمە ئاینیەکان چیتر لە قاڵب نادرێن بە دینەوە بەڵکو جیایی دەکاتەوە. بۆیەش لەم سەردەمەدا زۆر بوونی ئەم رێورەسمانە دەبێتە هۆکاری بەهێز بۆ کاڵ بوونەوەی دین و لادانی مەعنەویەتی موسڵمانان لە ناوەندێک. بۆیەش تاکی موسڵمانان ڕوحی زیاتر بەرەو نزمیدا دەروات نەک بەرز بوونەوە. گۆرانی بێژ و سەماکەر و پێشکەشکار و پاقڵە فرۆش و ....هد کە وەک دەرکەوتەیەکی جوانی نیشان دەدرێت لە بەرگێکی دینیدا، کەواتە خودی پێوانەکە شکا کە رێورەسمەکە مانا و بەهایی لێ وەردەگرێت. #ئیدراک

زۆربوونی رێورەسمە ئاینەکان و پێشکەوتنی رێورەسمەکان واتە؛ دابرانی خودی "ئاین" لە رێورەسمە ئاینەکان!! #ئیدراک

هەر پێشنیارێک کە بانگەشەی چاککردنەوەی سامانی گشتی دەکات، هەر کردارێک کە هەوڵی چارەسەرکردنی نەخۆشیە کۆمەڵایەتیەکان دەدات، دەبێ
هەر پێشنیارێک کە بانگەشەی چاککردنەوەی سامانی گشتی دەکات، هەر کردارێک کە هەوڵی چارەسەرکردنی نەخۆشیە کۆمەڵایەتیەکان دەدات، دەبێت مانای خۆی لە ڕەگێکی هاوبەشەوە وەربگرێت و بە پێوەرێکی (ناوەند) هاوبەش حوکم بدرێت!. دادپەروەری ناتوانێت بەبێ سنوورێکی دیاریکراو بمێنێتەوە!.... دەسەڵاتەکەی بەرگەی ناگرێت، مەگەر دڵ و دەروونەکان لەسەر ئەوە وەستابن کە دادپەروەری مانای چیە و ئامادە نەبن بەم پێناسەیە بژین!.  بەبێ ڕێزمانی هاوبەشی بەهاکان، وشەکانی "چاکسازی" دەبنە بەردی شل و خلیسکێنەنەر کە بە ئاسانی لە ئارگومێنتێکدا کۆدەکرێنەوە کە لە ژێر قورساییدا دەڕووخێن!. بەڵام لە ناو ئێمەدا، ئەو رووناکیە ئاسۆیەمان نیە کە دیدگاکان ڕێکبخات!!. زۆرجار گفتوگۆکردن دەربارەی ژیانی گشتی دەخلیسکێتە ناو تەڵە سۆفیستیەکانەوە کە وەک بەڵگەیەک بەرگی لەبەر کراوە!، هەروەها کات بەسەربردنێکی فیکریە کە وەک حیکایەتێک لە نێوان ساڵۆنەکان و میدیاکاندا دەگۆردرێتەوە، بە زیرەکی کەسەکان سەرسام دەکرێت بەڵام لە ڕاستیدا بێتوانانن!. مشتومڕەکان دەبێتە کات بەسەربردن نەک میکانیزمێک بۆ چاککردنەوەی بەکۆمەڵ!. لە ئەنجامدا؛ بەرپرسیارێتی دەتوێتەوە بۆ بۆچوونێک، بڕیارەکان بەپێی بەرزترین دەنگی قایلکردن دەدرێن نەک ڕاستترین پێوەر!... لە کۆتایدا گۆڕەپانێکی گشتیە کە بە قسەکردن دەنگ دەداتەوە بەڵام لە ئامانجی هاوبەشدا ئیفلاس بووە!!.. کە سیاسەتەکان ئەنجام دەدرێن و چارەسەرەکان وەک ئاماژە دەمێننەوە نەک چارەسەر!. لەوەش خراپتر کە لێکەوتەی دەبێت کە نائومێدیەکی بەربڵاو ڕەگی داکوتاوە و پێداگرە لەسەر ئەوەی کە هەوڵدان بێ ئەنجامە و خەبات بێمانایە!... ئەم دەستلەکارکێشانەوەیەش لە لایەن ئەوانەوە تەنها مەزاج نیە بەڵکو میدیایەکە و حەقیقەتێکە... نیهیلیزمی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەبێتە هەر ئەو هەوایەی کە هەناسەی پێدەدەین، دەستپێشخەری بێدەنگی دەکات و هەر نەوەیەکی نوێ فێری ئەوە دەکات کە خۆبەدوور بگرێت لە حیکمەت!!. لە ژێر ئەو کەشوهەوایەدا تەنانەت بەرزترین پڕۆژەکانیش لە کاری چاککردنەوە بچووک دەبنەوە!... ئەگەر بمانەوێت سیاسەتێکی زیندوو لە دادپەروەری بگەڕێنینەوە، سەرەتا دەبێت ئەو زەمینە هاوبەشە وەربگرینەوە کە ماناکان لێیەوە سەرهەڵدەدەن و ئەو پێوەرە هاوبەشەی کە دەتوانرێت ئیدیعاکان پێی پێوانە بکرێت!.. #ئیدراک #سیاسەت

شیکارکەرە سیاسیەکانی کورد و کەناڵە کوردیەکان؛ کێشەی شیکارکەرە سیاسیەکانی کورد کە دەرکەوتوون لە میدیاکاندا، شیکارەکانیان لە قا
شیکارکەرە سیاسیەکانی کورد و کەناڵە کوردیەکان؛ کێشەی شیکارکەرە سیاسیەکانی کورد کە دەرکەوتوون لە میدیاکاندا، شیکارەکانیان لە قاڵب نەدراوە لەسەر واقیع و بنەمایەکی ئایدۆلۆژی. ئەمە خۆی یەکێکە لەم کارەساتانەی کە هەیە لەناو هەرێمی کوردستان کە خەڵکی نوقمی بێمانایی و ژەهر دەکرێت بە رێگایی بەخشی شیکاری سیاسی لەسەر بنەمایەکی خەیاڵی. ئەم پرسە بە تەنیا هۆکارەکە ئەوانە نین کە دیارن بۆ شیکاری سیاسی بەڵکو حوکمرانی کوردیە کە میدیاکان ئاراستە دەکەن وەک خودی خۆیان بەبێ هەبوونی بنەمایەکی دینی یان ئایدۆلۆژی. لە کاتێکدا میدیاکارەکانی وڵاتانی تر لانی کەم ئەگەرچی پۆپۆلیستی و سۆزی جەماوەری بەکاردەهێنن بەڵام لە ژێر بنەمایەکی ئایدۆلۆژیایی یان دینی کە پەیوەستی دەکەنەوە بە واقیع. بەڵام هەژموونی کەناڵە کوردیەکان بە تەواوەتی نوقمی بێمانایی و چەوەشەکاری بۆتەوە، هەر ئەوانەش دەهێنیتە سەر شاشەکان کە لەگەڵ ویستی ئەواندا بێت... تەنانەت بە جۆرێک هەژموونی ئەوان زاڵ کراوە بەسەر ئەقڵیەتی تاکی کوردی، ئەگەر کەسێک شیکاری سیاسیەکی هەبێت جیاواز لەوانەی دەرکەوتوون بە هەموو خەڵکیەوە دەکەوێتە ژێر هەرەشە و جنێو و سوکایەتی پێ کردن. #سیاسەت #ئیدراک

پەرستنی بوونی کەسانی تر؛ لە چوارچێوەی ئەم جیهانە سەردەمیە کە هەیە کە زۆرینە بەخشی ژیانی تایبەتی خۆیان دەکەن لە سۆشیال میدیا و
پەرستنی بوونی کەسانی تر؛ لە چوارچێوەی ئەم جیهانە سەردەمیە کە هەیە کە زۆرینە بەخشی ژیانی تایبەتی خۆیان دەکەن لە سۆشیال میدیا وەک: گەشتەکانیان، خواردنەکانیان، پەیوەندی کۆمەلایەتی و خۆشەویستیان، جولەی خێزان و هاورێکانیان...هد، هەموو ئەوانە مرۆڤ بەرەو قۆناغێکی نزمترین ئاست و بێهزی و نامۆی دەبات. پرسەکە لێرەدا ئەوە نیە کاتێک ئەو کەسانە ئەم شتانە بەخشن دەکەن چی دەگوزەرێت، پرسەکە لێرەدا ئەمەیە چی دەگوزەرێت لە ئەقڵ و دەروونی ئەم کەسەی کە چاودێر و بینەری ژیانی ئەوانی تر؟!. لەم گۆشیەوە مرۆڤ دەبێتە سێبەرێک کە لە پەرستنی ئەوانی تردا خۆی دەدۆزێتەوە. کاتێک بینەرەکە دەبینێت ژەمەک، یان گشت و خۆشەویستیەکە لەلایان کەسێکەوە بەخش دەکرێ کە ژیانی تایبەتی خۆیەتی، بینرەکە دەکەوێتە چێژ بێنن لە بینینی بەخشکراوەکە نەک خودی راستەقینەی پرۆسەکە کە لە ڤیدۆکەدایە وەک زەواج و خواردن و سەفەرەکانیان. لەم گۆشەیەوە بینەرەکە ئارەزووی شروشتی بۆ بەدەستهێنانی راستەقینەی ئەم رووداوانە لەدەست دەدات. ئەمە ئیرەیی نیە بەڵکو ئیرەیی نەبوونی شتێکە یان ئەمە نەقسێک نیە لە نەبوونی بەڵکو ئەم کاردانەوەیە لە بەخشی ژیانی تایبەتیدا دەبێتە هۆکاری ئەوەی بینرەکە رازیکەر بێت بەو واتایی کە قبوڵی نزمی و سێبەریەتی خۆی بکات کە دەکەوێتە پەرستنی ئەوانی تر. چونکە ئیرەیی یان نەقسەکە مرۆڤ پاڵ دەدات بە راکردن و بەدەست هێنانی هێز بۆ گەیشتن بە خودی پرۆسەکان کە لە بەخشکراوەکاندا هەیە، بەڵام حەقیقەت نیشانی ئەوە دەدات کە بینەرەکان زیاتر رازیکەر دەبن و چێژ دەبێنن وەک هەڵسان و هەوڵدان و کۆکردنەوەی هێزیان بۆ بەدەستهێنانی خودی پرۆسەکە بە راستەقینە. لەسەر ئەم پێشەکیانە ئەنجامێکی ترسناک لە دایک دەبێت کە بینەرەکە دەکەوێتە پەرستنی کاهینەکانی پەرستگاکە نەک خودی خواکە کە ئەمەش نزمترین ئاستە کە هەڵگری هیچ بەهایەک نابێت. خودی بینەرەکە لە ژیانە تایبەتەکەی ئەوانی تری لا دەبێتە راستەقینە و دەبێتە سێبەرێک لە ژێر چەتری ژیانی تایبەتی ئەوانی تر کە پەخش دەکرێت و دەیانپەرستێت. بە مانایەکی تر، بینەرەکان خۆیان دەلکێنن بە ژیانی ئەوانی ترەوە نەک بەرەوە گەشەسەندی خودی خۆیان یان بەدەستهێنانی راستەقینەیی. ئەمەش واتە لە ژێر رووناکایی ئەوانی تردا دەبێت کە وەریانگرتووە نەک خودی خۆی بچێت رووناکایەکە وەربگەرێت. ئەمە پتپەرستیە کە ژیانی ئەوانی تر دەبێتە مانا بۆ ژیانی بینەرەکە، وە خراپترین و نزمترین شێوەی پتپەرستتە، کە بوونی ئەوانی تردا دەژی نەک سەرچاوە راستەقینەکە. #ئیدراک #توراس

سەرەرای ململانێکانی نێوان ئەفغانستان و ئێران، جیاوازی دوو عەقیدەی لە مێژووە تا ئێستا دژایەتی یەک دەکەن وەک سوننە و شیعە. بەڵا
سەرەرای ململانێکانی نێوان ئەفغانستان و ئێران، جیاوازی دوو عەقیدەی لە مێژووە تا ئێستا دژایەتی یەک دەکەن وەک سوننە و شیعە. بەڵام، ئەفغانستان بەرامبەر بە کافرەکان پشتگیری لە ئێرانی شیعە دەکات!!. ئەوە دەرئەنجامی ئەو سیاستە سوننەیە کە تاڵیبان هەیە کە دەگەرێتەوە سەر کۆمەڵێک بنەمایی عەقیدەی، کە هەرگیز موسڵمانان نابێت دژایەتی موسڵمانانی تر بکەن بەرامبەر بە کافرەکان!. تەنانەت رەنگە لە بەرژوەندی ئەویش دا نەبێت بەڵام موسڵمانێکی شیعە تەسلیم بە ئەمەریکایەکی کافر ناکات!.. بۆیەش لەسەر ئەو ئەساسەیە کە ئێمەومانان پشتگیریمان لە احمد شەرع دەکرد نەک هەسەدەی کافر!. #سیاسەت #ئیدراک

لە دوای ١٩٢٢ کە ناوەندێک (مەرکەزیەتێک) بۆ تاکی موسڵمانان نەما دوای جەنگی جیهانی یەکەم... خۆی ئەمە بە تەنیا لەناوچوونی ناوەند نەبوو بۆ تاکی موسڵمانان بەڵکو جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم؛ لە قاڵب دانی تەواوی جیهان بوو بۆ فێردانی بەرگی کۆن و لەبەر کردنی بەرگێکی تر. ئەمە تەنیا پرسێکی ئاسایی نیە بەڵکو پرسێکی فەلەسەفی و وجودی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووە، هیچ ناوەندێک بۆ مەسیحی و موسڵمانان نەما. هەژموونێکی نوێ هاتە کایەوە کە "مۆدێرنەتی" بوو. ئەم هەژوونە یەکەم هەنگاوی خۆ بەناوەند کردنی بوو بۆ تەواوی جیهان نەک جوگرافیەکی دیاریکراو. لە ئێستاشدا ئەوەی کە دەگوزەرێت لە هەرێمی کوردستان؛ ئەوەیە کە تاکی کوردی لە قاڵب دەدرێت لە لایەن دەسەڵاتی کوردیەوە کە خودی دەسەڵاتەکە لە ژێر ناوەندی مۆدێرنەیە.. خودی هەبوونی ئەم ناوەندەش بەرهەمی ئەوە دەبێت کە پێوانە ئیلاهیەکان بە تەواوەتی بخاتە زبڵ دانی مێژووە، پێوانەی بە جیهانکردنی تاکەکان زاڵ بکات بەسەر تەواوتی تاکەکانەوە... ئەمەش تەنیا لە یەک رێگاوە ناکرێت بەڵکو بە رێگای سیاسی و جوگرافی و دینی دەکرێت لەگەڵ تێکدانی باڵانسی ڕوحی کۆمەڵگا...! #مێژوو