uk
Feedback
وحدوي

وحدوي

Відкрити в Telegram

دەروازیەک لە دەروازەکان

Показати більше
738
Підписники
Немає даних24 години
-17 днів
+230 днів
Архів дописів
لای ئەهلی سوننە قسە وتن بە ئیمامی ابو بەکر یان عومەر بیدعەی گەورەیە بەڵام قسە وتن بە ئیمامی عەلی بیدعەی بچوکە...! یانی ئاسایە جنێو بە برا و زاوا و خۆشەویسترین و نزکترین کەسی رسوڵ اللە (سڵاو خوای لەسەر بیت) بوترێت! ئەهلی سیقەشە ئەو کەسە! بیدعەکەشی بچوکە...! ئێ من خۆم خۆشەویستم هیچ بۆ ئەهلی سونی نەماوە لەسەر ئەمە بەس پێم بلی شیعە چۆن دەماغی ناتەقی بەدەستانەوە لەسەر ئەم فەزاحەتە!!! #بەزم

هەرچەندە زانایانی وەک ئیبن حەجەر دواتر وریا دەکەنەوە کە قسەی جەوزەجانی دەربارەی خەڵکی کوفە کە زۆربەیان شیعە بوون وەرناگیرێت چونکە خۆی ناسبی بووە بەڵام لە واقیعدا کاریگەریەکی گەورەی جێهێشتووە لەسەر ڕەتکردنەوەی سەدان فەرموودەی ئەو گێڕەڕەوانە!!. عبدالرحمن بن صالح الأزدي یەکێک بوو لە گێڕەڕەوەکان کە ئیمامی ئەحمەد دەیگوت پیاوێکی ڕاستگۆیە بەڵام چونکە لە ماڵەکەیدا ڕەخنەی لە موعاویە دەگرت و خەڵکی کۆدەکردەوە لەسەر خراپەکانی بەنی ئومەیە، زۆرێک لە زانایان وەک ئەبو حاتیم و ئەوانی تر فەرموودەکانیان بە لاواز دانا یان دەیانگوت خاوەنی "مذهب سوء" و نابێت لێی وەربگیرێت😅😅😅 جابر الجعفي زانایەکی گەورەی شیعە بوو زۆرێک لە زانایانی سوننە بە درۆزن ناویان برد و فەرموودەکانیان ڕەتکردەوە. هۆکاری سەرەکیشی ئەوە بوو کە باوەڕی بە گەڕانەوەی ئیمامی عەلی هەبوو و ڕەخنەی توندی لە پێشینان دەگرت. زانایان پێیان وابوو شیعەکان باوەڕیان بە "تەقیە" هەیە، بۆیە متمانە بە ڕاستگۆییان ناکرێت بە پێچەوانەی خەواریج و نەواسیبەکانەوە😅😅 ئەو دووفاقیەی لەسەرەوە بەرهەمی بۆشایەکی ئایینی پەتی نیە، بەڵکو بەرهەمی ململانێی سیاسی و شەڕی مەزهەبییە کە ئومەتی ئیسلامیی بۆ چەندین سەدە تێیدا ژیاوە!! دەوڵەتی ئەمەوی بۆ ماوەی نزیکەی ٩٠ ساڵ فەرمانڕەوایی کرد. لەو ماوەیەدا تا سەردەمی عومەری کوڕی عەبدولعەزیدا جنێودان بە ئیمامی عەلی لەسەر مینبەرەکانی شام و ناوچەکانی تر کرابووە بەشێک لە وتاری هەینی. ئەمە وای کرد نەوەیەک پێبگات کە وابزانن ئیمامی عەلی کەسێکی خراپ بووە لە هەمان کاتیشدا ئەو خەڵکە نوێژکەر و دیندار بوون! بۆیە زانایانی فەرموودە ئەوانەیان وەک "قوربانیی ژینگەکەیان" دەبینین و دەیانگوت لەبەر ئەوەی درۆ ناکەن فەرموودەکانیان وەردەگرین😅😅😅 لە بەرامبەردا دەوڵەتی ئەمەوی و دواتریش عەباسیەکان شیعەکانیان وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی یاخیبوو دەبینی هەر کەسێک مەیلی بۆ عەلی و ئال و بەیت هەبووایە یان ڕەخنەی لە خەلیفەکان یان موعاویە بگرتایە وەک "تێکدەری ئاسایشی دەوڵەت و ئایین" سەیر دەکرا. ئەم کەشە سیاسییە کاریگەری ڕاستەوخۆی کردە سەر عەقڵیەتی زانایانی جەرح و تەعدیل. ئەوان زۆرجار بێئاگایانە یان بەئاگایانە ئەو پێوەرە سیاسییەیان خستە ناو هەڵسەنگاندنە زانستیەکانیانەوە. ئەم شەڕە مەزهەبی و ئایدۆلۆژییە وای کرد کە هەقیقەت لەت لەت ببێت!، سوننەکان بەشێکی زۆر لە زانست و میراتی ئال و بەیتیان لەدەست دا چونکە زۆربەی ئەو کەسانەی ئەو میراتەیان دەگواستەوە بە تۆمەتی "ڕافیزیبوون" یان "خراپیی مەزهەب" فەرموودەکانیان ڕەتکرایەوە. لەلایەکی ترەوە پاساوهێنانەوە بۆ ئەو کەسانەی جنێویان بە ئیمامی عەلی دەدا جۆرێک لە برینداری لە ویژدانی ئیسلامیدا دروست کرد چۆن دەکرێت مرۆڤێک کە ڕۆژانە جنێو بە گەورەترین پیاوی دوای پێغەمبەر (ﷺ) دەدات بە "ثقة" و پیاوچاک بناسرێت تەنها لەبەر ئەوەی لە گواستنەوەی لە دەقێکدا کردووە😅😅 زانایانی جەرح و تەعدیل وەک بوخاری و زەهەبی و ئەوانی تر یاسایەکیان دانا کە بریتی بوو لە جیاکردنەوەی "ڕاستگۆیی زوبان" لە "بیروباوەڕ" بەڵام کاتێک ئەم یاسایەیان جێبەجێ کرد کەوتنە ژێر کاریگەریی ژینگەی سیاسیی سەردەمەکەیان!. نەواسیبەکانیان قبوڵ کرد چونکە باوەڕیان بە دەوڵەت (الجماعة) هەبوو و دژی عەلی بوون کە خەلافەتی ڕاشدینی کۆتایی پێهێنابوو لە تێڕوانینی هەندێکیانەوە بەڵام شیعە و ڕەوافیزیان ڕەتکردەوە چونکە ئەوان دژی پایەکانی خەلافەتی مێژوویی ئەبوبەکر، عومەر، وە موعاویەش بوون. شەڕە مەزهەبیەکە وای کرد هەر لایەک حەق و ڕاستی لایەنی بەرامبەر ڕەت بکاتەوە و تا ئەمڕۆش کاریگەریی ئەم لێکترازانە لەناو سەرچاوە زانستیەکان و کۆمەڵگەی ئیسلامیدا بە ڕوونی دەبینرێت...! بەس موژدە ئەهلی حەق ئەوەیە کە دەفەرموون؛ ئیمامی مەهدی دێت و هەموو مەزهەبەکان لادەبات و حەقیقەتی ئیسلام دەگەرێنێتەوە، بە زەبری شمشێرەکەی هەموو زانایانی تەقلیدی دەخاتە ژێر رکێفی خۆیەوە، نووری محەمەدی زیندوو دەکاتەوە لەناو ئومەتی ئیسلامدا.

لێکۆڵینەوە لە مێژووی زانستی فەرموودە و بنەماکانی "جەرح و تەعدیل" یەکێک لە دیاردە هەرە مشتومڕهەڵگرەکانمان بۆ ئاشکرا دەکات. ئەویش بریتییدە لەو جیاوازییە گەورەیەی کە زانایانی ئەهلی سوننە وەک بوخاری، زەهەبی و ئیبن حەجەر...هد لە مامەڵەکردن لەگەڵ گێڕەڕەوەکانی فەرموودەدا کردوویانە لەسەر بنەمای ئینتیمای مەزهەبی و سیاسی. سەیری ئەم دووفاقیەی کە چۆن کەسانێک جنێویان بە ئیمامی عەلی داوە (نەواسیبەکان) بەڵام جێگای متمانە بوون و فەرموودەیان لێ وەرگیراوە، لە بەرامبەریشدا کەسانێک کە شیعە یان ڕافیزە بوون و قسەیان بە موعاویە یان خەلیفەکانی پێشوو وتووە بە توندی ڕەتکراونەتەوە. لە زانستی جەرح و تەعدیلدا، زانایان پاساویان بۆ وەرگرتنی فەرموودە لە "خەواریج" و "نەواسیب" ئەوە بووە کە ئەم کەسانە لە ڕووی ئاینیەوە درۆکردن بە تاوانێکی گەورە یان کوفر دەزانن بۆیە هەرچەندە بیروباوەڕیان فاسد و لادەرانەیە بەڵام "ڕاستگۆن"!. لەسەر ئەم بنەمایە چەندین گێڕەڕەوەی ناسبی لەناو کتێبی سەحیحەکاندا (وەک سەحیحی بوخاری) بوونیان هەیە حەریز کوڕی عوسمان، ئەم پیاوە یەکێکە لە دیارترین نموونەکان زانایانی شام بووە و بە ئاشکرا بەیانیان و ئێواران جنێوی بە ئیمامی عەلی (ڕەزای خوای لێبێت) دەدا. زەهەبی لە کتێبی سير أعلام النبلاء و ميزان الاعتدال دا لەسەری دەڵێت: "ثقة ثقة، ولكنه ناصبي يسب علياً" زۆر جێگای متمانەیە، بەڵام ناسبییە و جنێو بە عەلی دەدات. هەروەها زەهەبی دەگێڕێتەوە کە یەحیای کوڕی مەعین (گەورە زانای جەرح و تەعدیل) وتویەتی: "حريز ثقة، وهو يسب عليا" (حەریز متمانەپێکراوە، وە جنێویش بە عەلی دەدات). ئیمامی بوخاری لە (صحيح البخاري) پشتی پێ بەستووە و فەرموودەی لێ هێناوە پاساوەکەیان ئەوە بووە کە ئەم پیاوە هەرگیز لە ژیانیدا درۆی نەکردووە بۆیە فەرموودەکەی وەردەگیرێت و جنێودانەکەشی بۆ سەری خۆی! ثەوری کوڕی یەزید (ثور بن يزيد الحمصي) یەکێکی ترە لە گێڕەڕەوەکانی شام کە باپیرەی لە جەنگی صفین لەگەڵ موعاویە کوژرابوو بۆیە کاتێک ناوی ئیمامی عەلی دەهێنرا دەیگوت: "لا أحب رجلاً قتل جدي" (کەسێکم خۆشناوێت کە باپیرمی کوشتووە). زەهەبی لە (ميزان الاعتدال) دەڵێت: كان ثقة في الحديث، ولكنه ناصبي(لە فەرموودەدا جێگای متمانە بوو، بەڵام ناسبی بوو). ئیمامی بوخاری و ئەوانی تریش فەرموودەیان لێ وەرگرتووە چونکە وەک دەڵێن لە گێڕانەوەدا درۆزن نەبووە. عیمران کوڕی حەتتان ئەم کەسایەتیە لە سەرکردە و زاناکانی خەواریج بووە گەورەترین تاوانی ئەوەیە کە شیعرێکی زۆر بەناوبانگی داناوە بۆ ستایشکردنی (عبدالرحمن بن ملجم) کە بکوژی ئیمامی عەلی بووە، تێیدا دەڵێت: يا ضربة من تقي ما أراد بها ... إلا ليبلغ من ذي العرش رضوانا!!! سەرەڕای ئەم لادانە مەترسیدارە ئیمامی بوخاری لە سەحیحەکەیدا پشتی پێ بەستووە. ئیبن حەجەری عەسقەلانی لە (هدي الساري) پاساوی ئەمە دەداتەوە کە خەواریجەکان درۆکردن بە کوفر دەزانن بۆیە لە فەرموودەدا جێگای متمانەن😅 لە بەرامبەر ئەو لێبوردەیەی بەرامبەر ناسبییەکان بە بیانووی ڕاستگۆیی هەبوو کاتێک دەهاتە سەر ئەوانەی مەیلی شیعەگەرییان هەبوو یان ڕەخنەیان لە موعاویە و ئەمەوییەکان و پێشینان دەگرت پێوەرەکە زۆرجار دەگۆڕا. لێرەدا تۆمەتی "درۆکردن" و "لادان لە جەماعەت" ئامادە بوو بۆ ڕەتکردنەوەیان...! ئەگەر کەسێک قسەی بە ئیمامی عەلی بگوتبایە دەیانگوت ئەوە هەڵەیەکی تایبەتی خۆیەتی بەڵام لە فەرموودەدا ڕاستگۆیە. بەڵام ئەگەر کەسێک ڕەخنەی لە موعاویە یان خەلیفەکانی پێشوو بگرتایە، یەکسەر بە "مبتدع" و "متروک" لە قەڵەم دەدرا. زەهەبی لە پێشەکی کتێبەکیدا یاسایەک دادەنێت و دەڵێت جیاوازی هەیە لەنێوان "التشيع" (لایەنگری بۆ عەلی) و "الرفض" ڕەتکردنەوە و جنێودان بە ئەبوبەکر و عومەر یان زەمی موعاویە دەڵێت: بیدعەی بچووک وەک زۆڕەوی لە شیعەگەریدا... ئەمە لەناو تابیعیندا زۆر بووە لەگەڵ بوونی ڕاستگۆیی و دینداری. ئەگەر فەرموودەی ئەمانە ڕەت بکەینەوە، بەشێکی زۆری فەرموودەکانی پێغەمبەر لەناو دەچێت... بەڵام بیدعەی گەورە وەک ڕافیزیەتی تەواو و قسەوتن بە ئەبوبەکر و عومەر... ئەمانە بە هیچ شێوەیەک فەرموودەیان لێ وەرناگیرێت و کەرامەتیشیان نیە!. یانی قسە وتن بە حەزرەتی ئیمامی عەلی بیدعەی بچوکە😅😅 یا رەب زۆر شوکرم یەکێک لە کارەساتە زانستیەکانی ناو ئەم بوارە قبوڵکردنی هەڵسەنگاندنەکانی زانایەکە بە ناوی إبراهيم بن يعقوب الجوزجاني ئەم پیاوە خەڵکی شام بوو خۆی بە ئاشکرا "ناصبي" بووە و ڕقی لە ئیمامی عەلی بووە. کەچی لەناو کتێبەکانی ئەهلی سوننەدا قسەکانی لە جەرح و تەعدیلدا وەرگیراوە! جەوزەجانی هەر گێڕەڕەوەیەکی کوفە کە کەمێک مەیلی شیعەگەری هەبووایە یەکسەر دەیخستە دەرەوە و دەیگوت "زائغ" یان "كذاب".

بەزمێکی تری توراسی ئیسلامی .... ئەم جارە بەس ئیمامی زەهەبی نیە بەڵکو ئیمامی بوخاریشی تێدایە!!..🥲 حەریز کوڕی عوسمان کە ناسراو بوو بە ئەهلی بیدعە و ناسبی بوو، سەرەرای ئەمە جنێوی بە ئیمام عەلی دەدا!!... لە هەموو کۆمیدی تر ئەوەیە بوخاری و زەهەبی وتیانە ئەو جێگای سیقەیە و حەدسیان لێ وەرگرتووە بە سەحیحیان داناوە!!😅 زەهبی دەڵێت: حەریز جێی متمانەیە (ثقة) بەڵام نەواسیب بووە و قسەی بە عەلی دەگوت...!😅😅😅 📚​سير أعلام النبلاء من گلەیم لە ئیمامی بوخاری نیە چونکە دەسەڵاتی ئەوکایە ئەزانم چۆن بووە، رەنگە نەیتوانی بێت بلی جێگایی سیقە نیە... بەڵام زەهەبی بۆ؟؟؟!😅 قسەی نەواسب و بیدعە بە سەحیح دەبینن بەلام هەرچی لە شیعەوە هات نابیت ئەگەر بشزانن کابرا ساڵحە #بەزم

سەرچاوەی نوسینەکانی إحياء علوم الدين هی ئیمامی غەزالی و تەواوی قسەکانی لەبارەی تەسەوفەوە دەگەرێتەوە بۆ شێخێکی ئەهلی تەسەوف کە
سەرچاوەی نوسینەکانی إحياء علوم الدين هی ئیمامی غەزالی و تەواوی قسەکانی لەبارەی تەسەوفەوە دەگەرێتەوە بۆ شێخێکی ئەهلی تەسەوف کە سوننە و شیعە نیە بەڵکو هەڵگری اصولی ئەهلی حەقە(تەسەوف)، کە ئەویش أبو طالب المكي کە خاوەنی کتێبیکی زۆر مەزنە بەناوی قوت القلوب في معاملة المحبوب. ئیمامی غەزالیش بە هەمان شێواز لە کتێبی المنقذ من الضلال گەر هەڵە نەبم کۆتا کتێبیەتی دەفەرموویت: زانست بۆ من ئاسانتر بوو لە کردەوە بۆیە دەستم کرد بە بەدەستهێنانی زانستەکەیان لە ڕێگەی خوێندنەوەی کتێبەکانیانەوە؛ وەک کتێبی قوت القلوبی ئەبو تالیبی مەککی، و کتێبەکانی حارسی موحاسبی و ئەو وتە و بابەتە جۆراوجۆرانەی کە لە جونەید و شیبلی و ئەبو یەزیدی بەستامیەوە گێڕدراونەتەوە و شێخەکانی تریش جگە لەوان تاوەکو ئاشنا بووم بە کرۆکی ئامانجە زانستییەکانیان و ئەوەی دەکرا لەڕێبازەکەیانەوە لە ڕێگەی فێربوون و بیستنەوە بەدەست بهێنرێت، بەدەستم هێنا... #غەزالی

ئەبو نەسر لە باوکیەوە بە سەنەدەکەی لە ئەبو ئوسامەوە لە جەعفەری کوڕی محەممەدەوە پێی ڕاگەیاندین کە گوتی: لەو ڕۆژەی کە حوسەینی کوڕی عەلی (عليه السلام) تێیدا پێکرا، حەفتا هەزار فریشتە دابەزینە سەر گۆڕەکەی کە تا ڕۆژی قیامەت بۆی دەگرین و سوجدەی عەشق دەبەن. کاتێک سەری شەهیدەکان و دیلەکانیان هێنایە شام، يَزِيد لەوپەڕی مەستی و غرووردا پەردەی لەسەر دڵی ڕەشی خۆی هەڵماڵی. ئەو ویستی قینە کۆنەکانی بڕێژێت و کوفری خۆی ئاشکرا بکات بۆیە هۆنراوەیەکی ابْنُ الزِّبَعْرَى خوێندەوە کە پڕە لە ڕەتکردنەوەی وەحی و پێغەمبەرایەتی؛ "لَيْتَ أَشْياخِي بِبَدْرٍ شَهِدُوا ... جَزَعَ الْخَزْرَجِ مِنْ وَقْعِ الأَسَلْ لأَهَلُّوا وَاسْتَهَلُّوا فَرَحاً ... ثُمَّ قَالُوا يَا يَزِيدُ لا تُشَلْ قَدْ قَتَلْنَا الْقَرْمَ مِنْ سَاداتِهِمْ ... وَعَدَلْنَاهُ بِبَدْرٍ فَاعْتَدَلْ لَعِبَتْ هَاشِمُ بِالْمُلْكِ فَلا ... خَبَرٌ جَاءَ وَلا وَحْيٌ نَزَلْ" (بریا باوباپیرانم کە لە بەدر کوژران لێرە بوونایە... پێیان دەگوتم دەستت خۆش بێت یەزید... ئێمە گەورەکانی ئەوانمان کوشت لە تۆڵەی بەدر... هاشمییەکان یارییان بە دەسەڵات کرد، ئەگەرنا نە هەواڵێک هاتووە لە ئاسمانەوە و نە هیچ وەحییەک دابەزیوە!) بەم جۆرە یەزید پێی وابوو نووری کوژاندووەتەوە بەڵام نەیزانی کە الإمام الحسين (عليه السلام) ئەو مەعسوم و وەلی و قوتبەی خوای گەورەیە کە بە فەرموودەی "هَيْهَاتَ مِنَّا الذِّلَّة"  (دوورە لە ئێمە زەلیلی و ملکەچی بۆ ستەم) بووە چرایەک بۆ هەموو زەمانێک، نەوەکانی تا ئێستاش زیندوون، ئیمامی مەهدیش هەر لە نەوەی ال بیت دەبێت و نەوەی یەزیدش کۆتای هات، چونکە خوای گەورە کەوسەری بەهەشت و زەوی بە ئەوان بەخشی!. کەربەلا بوو بە قیبلەی عاشقانی ئازادی و خوێنی حوسێن تا کۆتایی دنیا وەک ڕووباری حەق لە دژی هەموو زوڵم و باطڵێک دەخرۆشێت...! #أهل_البيت

بەیانی ڕۆژی ١٠ی موحەڕەم جەنگێک دەستی پێکرد کە لە نێوان ٧٢ عاشق و عارف لە هاوەڵ و خزمانی ئیمام لە لایەک و سوپایەکی پڕچەکی هەزاران کەسی لە غافڵان و کوێرەکانی دونیا لە لایەکی ترەوە بوو. بەر لە جەنگەکە کەرامەتێکی ئیلاهی ڕوویدا. الحُرّ بن يَزِيد الرِّيَاحِي کە سەرەتا ڕێگەی بە ئیمام گرتبوو، ویژدانی ئازاری دا پەردەی غەفلەت لەسەر چاوی لاچوو. ڕیزی تاریکی جێهێشت و هاتە پاڵ مەعسوم و وەلی خوای گەورە الإمام الحسين (عليه السلام) بە شانازیەوە وەک یەکەم شەهیدی مەیدانەکە گیانی بەخت کرد. بە درێژایی نیوەڕۆ هاوەڵانی ئیمام یەک لە دوای یەک دەچوونە گۆڕەپانەکە. بە پاڵەوانیەکی بێوێنەوە دەیانجەنگا تا جامی شەهادەتیان لە دەستی حەقەوە وەردەگرت. نۆرە گەیشتە خێزانە پاکەکەی (بَنِي هَاشِم). عَلِيّ الأَكْبَر (کوڕی ئیمام) کە لە ڕووخسار و ڕەوشتدا ئاوێنەی باپیری (رسول الله ﷺ) بوو..... القَاسِم (برازای)، یەک لە دوای یەک چوونە مەیدان و بە شێوەیەکی زۆر دڵتەزێن شەهید کران و خوێنیان زەویی کەربەلای سوور کرد. العباس بن علي، برای الإمام الحسين (عليه السلام) و هەڵگری ئاڵای عەشق گوێی لە گریانی منداڵە تینووەکان بوو. بۆ هێنانی ئاو چووە سەر ڕووبارەکە و سوپای دوژمنی تێکشکاند. هەرچەندە ئاوەکەی خستە دەستی بەڵام لەبەر تینوویەتی برا و ئیمامەکەی یەک دڵۆپی نەخواردەوە. لە کاتی گەڕانەوەدا لە شەڕێکی سەختدا، هەردوو قۆڵیان بڕی تا ئاوەکە نەگەیەنێتە خێمەکان و پاشان شەهیدیان کرد. بە بڕینی قۆڵەکانی، لە بەهەشتدا بوو بە خاوەنی دوو باڵ. دڵتەزێنترین ساتی جەنگەکە کە دڵی بەردیشی دەتواندەوە ئەوە بوو کە الإمام الحسين (عليه السلام) کۆرپە ساواکەی خۆی بە ناوی علي الأصغر هێنایە گۆڕەپانەکە. کۆرپەلە لە تینوویەتیدا خەریک بوو دەبووە قوربانی. ئیمام داوای دڵۆپێک ئاوی بۆ کرد بەڵام حَرْمَلَة (نەفرەتی خوای لێبێت) تیرێکی سێلقی ئاراستەی ملی ناسکی کۆرپەلەکە کرد و لە ناو باوەشی باوکیدا شەهیدی کرد. ئیمام خوێنەکەی پڕژاندە ئاسمان، وەک ئەوەی قوربانیەکەی پێشکەش بە حەق بکات!!. دوای ئەوەی هەموو عاشقەکان چوونە خزمەت مەعشووق، الإمام الحسين (عليه السلام) بە تەنیا مایەوە. ئەو کە قوتبی زەمانە سەرەڕای تینوویەتیەکی سەخت و برینێکی بێشومار لە جەستە پیرۆزەکەیدا بە ئازایەتیەکی سەرسوڕهێنەر و عیرفانیەوە بەرپەرچی سوپای یەزیدی دەدایەوە. لە کۆتاییدا لەشکرە دڕندەکە گەمارۆیان دا و بە شمشێر، نێزە و تیر جەستە پیرۆزەکەیان خەڵتانی خوێن کرد تا کەوتە سەر زەوی. لەو ساتەدا کە ئەرز و ئاسمان دەلەرزین، بێبەزەییترین مرۆڤ شِمْر بْنُ ذِي الْجَوْشَن نزیک بووەوە و سەری پیرۆزی الإمام الحسين (عليه السلام) لە لاشەکەی جیاکردەوە. بەمەش نوور گەڕایەوە بۆ لای نوور، بەڵام زەوی کەوتە ناو تاریکیەکی قورسەوە.....! دوای بڕینی سەری مەعسوم، سوپای دڵڕەق بە ئەسپەکانیان بەسەر جەستەی پیرۆزی ئیمام و شەهیدەکاندا ڕۆیشتن. پاشان پەلاماری خێمەکانیان دا تاڵانیان کردن و ئاگریان تێبەردا. ژن و منداڵەکان لە نێویاندا خاتوونی ئارامگر و کێوی سەبر زَيْنَب الكُبْرَى (خوشکی ئیمام) و الإمام زَيْنُ العَابِدِين (کوڕی ئیمام، کە بەهۆی نەخۆشییەکی سەختەوە لە خێمە مابووەوە و نەیانتوانیبوو بیگەیننە مەیدانەکە) وەک دیل و یەخسیر بە کۆت و زنجیرەوە بران بۆ کووفە و دواتر بەسراوەیی بران بۆ کۆشکی خەلافەتی تاریکیی (يزيد) لە شام. لەبەر ئەوەی الإمام الحسين (عليه السلام) مەعسوم و وەلی خوای گەورە بوو گەردوون نەیتوانی بێدەنگ بێت. لە سەرچاوە مێژوویەکان (لە هەردوو مەزهەبی سوننە و شیعە) چەندین کەرامەت و ڕووداوی گەردوونی تۆمارکراون؛ دەگێڕنەوە کاتێک سەری پیرۆزی ئیمامیان خستە سەر ڕمەکە و بە کۆڵانەکانی کووفە و شامدا دەیانگێڕا، سەرەکە بە ئیزنی خوا قورئانی دەخوێند، بەتایبەت ئەو ئایەتەی؛ "أَمْ حَسِبْتَ أَنَّ أَصْحَابَ الْكَهْفِ وَالرَّقِيمِ كَانُوا مِنْ آيَاتِنَا عَجَبًا". ڕۆژی عاشوورا ئاسمان بەشێوەیەکی سەیر تاریک بوو بۆ ماوەیەک ئاسمان ڕەنگی سوور هەڵگەڕا وەک ئەوەی خوێن بگریت. هەروەها لە ژێر بەردەکانی بەیتولمەقەدەس خوێنی تازە بینراوە. پێغەمبەر (ﷺ) لە ژیانیدا شوشەیەک لە خۆڵی کەربەلای دابوو بە خێزانەکەی أُمّ سَلَمَة و پێی فەرمووبوو: "هەر کاتێک ئەم خۆڵە بوو بە خوێنی گەش، بزانە کوڕەکەم حوسێن شەهید کراوە". خاتوو أُمّ سَلَمَة دەگێڕێتەوە کە لە پاشنیوەڕۆی ڕۆژی عاشوورادا، خۆڵەکەی ناو شوشەکە بەتەواوی بوو بە خوێن. سەرەڕای ئەوەی جەستەی شەهیدەکان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەژێر خۆری سوتێنەری بیاباندا مانەوە بەڵام بۆنی میسکیان لێ دەهات و هیچ نیشانەیەکی تێکچوونیان پێوە دیار نەبوو تا ئەوکاتەی هۆزی بَنِي أَسَد هاتن و ناشتیانن..! #أهل_البيت

دڵ تەزێنترین چیرۆکی مێژووی ئیسلام لە دەروازەی حیکمەت و عیرفاندا، وانەیەکی بێوێنە بۆ حەق ویستەکان؛ لە مەلەکوتی عەشق و لە گۆڕەپانی تەجەلای ئیلاهیدا لەو شوێنەی کە تێیدا عاشقانی ڕێگەی حەق لە ئاگری مەعشووقدا دەسوتێن و دەگەنە پلەی فەنا داستانێک هەیە کە قەڵەمەکانی زەوی توانای نوسینەوەیان نیە و ئاسمانەکان لە ئاستیدا سەریان دادەخەن. ئەمە تەنها ڕووداوێکی مێژوویی نیە، بەڵکو میعراجی خوێنە. ئەمە داستانی الإمام الحسين (عليه السلام)  ئەو زاتەی کە لەگەڵ براکەیدا الإمام الحسن (عليه السلام)  پاک و مەعسومن، نوری چاوی حەزرەتی موستەفان(ﷺ) وەلی خوای گەورەن  لەسەر زەوی، قوتبی زەمان و عیرفانن  کە گەردوون لەسەر تەوەری بوونی ئەوان دەسوڕێتەوە!.. جەنگی کەربەلا، ڕووبەڕووبوونەوەی موتڵەقی نوری ئەزەلی بوو لەگەڵ تاریکیی باطڵدا...! کاتێک لە ساڵی ٦٠ی کۆچی معاویە ماڵئاوایی لە ژیان کرد کوڕەکەی کە ناوی يزيد بن معاوية بوو جڵەوی خەلافەتی گرتە دەست. يزيد، کە بەرجەستەی (النفس الأمارة بالسوء) و نوێنەری تاریکی و گەندەڵی بوو ویستی پۆشاکی شەرعیەت بکاتە بەر جەستە پڕ لە گوناهەکەی بۆیە فەرمانی بە والی مەدینە کرد کە بە هەر نرخێک بێت بەیعەت لە الإمام الحسين (عليه السلام) وەربگرێت. بەڵام چۆن دەبێت نوری ئیلاهی بەیعەت بە زوڵمەت بدات؟ چۆن دەبێت قوتبی زەمان و وەلی خوای گەورە سەری بۆ باتڵ نەوی بکات؟ لێرەدا الإمام الحسين (عليه السلام) لە مەقامی عیرفانێکی باڵاوە ئەو وتە نەمرەی فەرموو؛ "مِثْلِي لَا يُبَايِعُ مِثْلَهُ" (کەسێکی وەک من، هەرگیز بەیعەت بە کەسێکی وەک یەزید نادات). "من" لێرەدا نوری تەوحیدە وە "یەزید" سێبەری کوفرە بۆ ئەوەی حەرەمی پێغەمبەر (المَدِينَة المُنَوَّرَة) و (مَكَّة المُكَرَّمَة) لە ڕشتنی خوێن بپارێزێت و حورمەتیان نەشکێت، ئیمام ئەوێی جێهێشت و بەرەو مەککە کەوتە ڕێ نەک وەک ڕاکردنێک، بەڵکو وەک سەرەتای سەفەرێک بەرەو قوربانگای عەشق!. کاتێک قوتبی زەمان لە مەککە بوو هەزاران نامە لە خەڵکی شاری کووفەوە وەکو نامەی موریدان بۆ شێخەکەیان پێگەیشت. دەیانپاڕایەوە و دەیانگوت کە هیچ ئیمام و ڕابەرێکیان نیە و ئامادەن گیانی خۆیان لە ڕێگەیدا فیدا بکەن. الإمام الحسين (عليه السلام) ئامۆزای خۆی باڵیۆزی ڕاستگۆیی مسلم بن عقيلی وەک پێشڕەو ناردە کووفە. لەسەرەتادا خەڵکێکی زۆر کە ژمارەیان بە هەزاران دەخەمڵێندرا بەیعەتیان بە (مسلم) دا. بەڵام دڵیان بەردەوام دیلی دونیای فانی بوو. کاتێک يزيد، (عُبَيْدُ اللَّهِ بْنُ زِيَاد)ی وەک والی کووفە دیاریکرد ئەو والییە تاریکپەرستە بە زەبری پارەی حەرام و ترساندن و هەڕەشەی شمشێر، پەردەی لەسەر لاوازیی ئیمانی کووفیەکان هەڵماڵی. ئەوان فریوی دونیایان خوارد و (مسلم بن عقيل)یان بە تەنیا جێهێشت. ئەو عاشقەی ڕێگەی حەق، بە تەنیا لە کووچەکانی کووفەدا مایەوە و بە شێوەیەکی زۆر دڵتەزێن و مەزڵوومانە شەهید کرا  پەیوەست بوو بە مەعشووقەکەیەوە، پێش ئەوەی هەواڵەکەی بگاتە گوێی الإمام الحسين (عليه السلام). الإمام الحسين (عليه السلام)، وەک مەعسومێک کە دەزانێت چارەنووسی بەرەو کوێ دەڕوات لەگەڵ خێزان منداڵان و ژمارەیەکی کەم لە هاوەڵە ڕۆحپاکەکانی بەرەو کووفە بەڕێکەوت. لە ناوەڕاستی ڕێگادا سوپایەکی پێشڕەوی دوژمن بە سەرکردایەتی الحُرّ بن يَزِيد الرِّيَاحِي ڕێگەیان لێگرتن، ڕێگەیان نەدا بچنە کووفە و نەیانهێشت بگەڕێنەوە دواوەش. کاروانەکەی نوری ئیلاهی، لە ڕۆژی ٢ی موحەڕڕەمی ساڵی ٦١ی کۆچی ناچار بوون لە بیابانێکی چۆڵ وشک و سوتێنەر بە ناوی (كَرْبَلَاء) خێمە هەڵبدەن. "كرب" واتە خەم و ئازار و "بلاء" واتە تاقیکردنەوەیەکی سەختی ئیلاهی. دواتر سوپایەکی زەبەلاحی چەند هەزار کەسی بە سەرکردایەتی عُمَر بن سَعْد گەیشتە ناوچەکە بۆ گەمارۆدانی ئەو چەند خێمەیەی کە عەرشی خوایان لەسەر زەوی هەڵگرتبوو. لە ڕۆژی ٧ی موحەڕەم، سوپای تاریکی پەنایان بۆ کارێکی هێندە دزێو برد کە ئاسمان لێی شەرمەزارە ڕێگەی ڕووباری فورادیان گرت و ئاویان لە کەمپی الإمام الحسين (عليه السلام) بڕی. منداڵەکان تینوویان بوو، لێویان قلیشابوو بەڵام ڕۆحیان لە کانیاوی کەوسەرەوە ئاوی دەخواردەوە. ئەمە شەوی پچڕانی تەواوەتی بوو لە دونیا و بەستنەوە بە پەروەردگارەوە. الإمام الحسين (عليه السلام) هاوەڵەکانی کۆکردەوە مۆمەکانی کوژاندەوە بۆ ئەوەی ڕووی شەرم لە تاریکیدا دابپۆشرێت، و فەرمووی: "سوپای یەزید تەنها منی دەوێت. تاریکی شەو بگرن و لێرە بڕۆن، من گەردنتان ئازاد دەکەم و بەیعەتم لەسەرتان لابرد." بەڵام کاتێک چرای مەعشووق دادەگیرسێت، پەپوولەکان ئامادەن خۆیانی تێدا بسوتێنن. هاوەڵەکان و خێزانەکەی بە یەک دەنگ فەریادیان کرد و وتیان هەرگیز جێت ناهێڵین و تا دواهەناسە لەگەڵتداین. ئەو شەوە تا بەرەبەیان، بە نوێژ، دوعا و خوێندنی قورئان تێپەڕی. دەنگی مڕەی موریدان لە خێمەکانەوە دەهات وەک دەنگی هەنگ، خەریکی پاککردنەوەی ڕۆحیان بوون بۆ دیداری حەق. #أهل_البيت

photo content

پێغەمبەر (ﷺ) چوو بۆ ماڵەکەیان ئاوی هێنا و دەستنوێژی گرت، پاشان کەمێک لە ئاوەکەی پرژاند بەسەر سەری عەلی و فاتیمەدا و نزای بۆ کردن: "اللهم بارك فيهما، وبارك عليهما، وبارك لهما في نسلهما" خوایە بەرەکەتیان تێ بکەیت، بەرەکەت بڕێژیت بەسەریاندا، و نەوەکانیان پێ پیرۆز بکەیت!!! سەرچاوەکان: 📚الطبقات الكبرى 📚خصائص أمير المؤمنين - ئیمامی نەسائی 📚مسند الإمام أحمد بن حنبل 📚مجمع الزوائد ومنبع الفوائد 📚الإصابة في تمييز الصحابة #أهل_البيت

چیرۆکی هاوسەرگیری سیدنا ئیمامی عەلی کوڕی ئەبوتالیب و سیدتنا فاتیمەی زەهرا (عليه السلام)، یەکێکە لە جوانترین سادەترین و پڕ حیکمەتترین چیرۆکەکانی مێژووی ئیسلامە. ئەم هاوسەرگیرییە نەک تەنها یەکگرتنی دوو نووری گەورە بوو بەڵکو وانەیەکی گەورەیە بۆ سادەیی خۆشەویستی و دوورکەوتنەوە لە مادیات..! کاتێک فاتیمەی زەهرا گەیشتە تەمەنی هاوسەرگیری(خیلاف هەیە تەمەنی چەند بووە بەلام لەناو ١٥ ساڵیدا زەواجی کردبوو) بەهۆی ئەو پێگە بەرزەی کە لەلای پێغەمبەری ئیسلام (ﷺ) هەیبوو (کە پێی دەگوت "دایکی باوکی"  أم أبيها) چەندین کەس لە گەورە هاوەڵان ئارەزووی ئەوەیان دەکرد ببنە زاوا و هاوسەری ئەو. لە سەرەتادا ئەبوبەکر (ڕەزای خوای لێبێت) چوو بۆ لای پێغەمبەر (ﷺ) و داوای فاتیمەی کرد. پێغەمبەر (ﷺ) بە ڕێزەوە وەڵامی دایەوە و فەرمووی: من چاوەڕێی فەرمانی خوام لەم بارەیەوە!. پاش ماوەیەک عومەری کوڕی خەتتاب (ڕەزای خوای لێبێت) هەمان داواکاری پێشکەش کرد، پێغەمبەر (ﷺ) هەمان وەڵامی دایەوە و فەرمووی کە هێشتا وەحی نەهاتووە بۆ بڕیاردان لەسەر هاوسەرگیری فاتیمە.. ئەمەش نیشانەی ئەوە بوو کە هاوسەرگیری فاتیمە بڕیارێکی ئاسمانییە و پەیوەستە بە فەرمانی خوداوە!. ئیمامی عەلی لە دڵەوە ئارەزووی دەکرد فاتیمە بخوازێت بەڵام بەهۆی هەژاری و نەبوونی سەروەت و سامانەوە شەرمی دەکرد بچێتە پێشەوە. چەند کەسێک لە هاوەڵان (لەنێویاندا سەعدی کوڕی مەعاز و سەلمانی فارسی) هەستیان بەمە کرد و چوونە لای ئیمامی عەلی، پێیان گوت: بۆچی داوای فاتیمە ناکەیت؟ پێغەمبەر خوازبێنی هەمووانی ڕەتکردووەتەوە، دیارە چاوەڕێی تۆ دەکات!. ئیمامی عەلی وتی: ئایا بەم هەژاریەوە پێغەمبەر کچەکەی خۆیم پێ دەدات؟ ئەوانیش دڵنیایان کردەوە کە پێغەمبەر (ﷺ) گرنگی بە سامان نادات بەڵکو گرنگی بە باوەڕ و تەقوا دەدات!. ئیمامی عەلی خۆی کۆکردەوە و چوو بۆ ماڵی پێغەمبەر (ﷺ). کاتێک چووە ژوورەوە لەبەر شەرم و ڕێز سەری داخست و هیچی نەگوت پێغەمبەر (ﷺ) بە زەردەخەنەوە لێی پرسی: ئەی عەلی چیت دەوێت؟ ئایا بۆ کارێک هاتووی؟ عەلی بە شەرمەوە باسی چاکە و گەورەیی پێغەمبەری کرد کە چۆن پەروەردەی کردووە، پاشان گوتی: هاتووم داوای فاتیمە بکەم. ڕوخساری پێغەمبەر (ﷺ) گەشایەوە و پێی فەرموو: خۆشحاڵ بە (مرحباً وأهلاً) بەڵام دەبێت سەرەتا پرسیار لە فاتیمە بکەم. پێغەمبەر (ﷺ) چوو بۆ لای فاتیمە و پێی فەرموو: کچم، عەلی کوڕی ئەبوتالیب کە خۆت ئیمان و ڕەوشت و خزمایەتییەکەی دەناسیت، هاتووەتە خوازبێنیت. منیش پێشتر لە خوای گەورەم پاڕابووەوە کە باشترین دروستکراوی خۆیت بکات بە نسیب، ئایا ڕازیت؟ فاتیمە لەبەر شەرم سەری داخست و هیچی نەگوت (بێدەنگ بوو). لە شەرعدا بێدەنگی کچ لە کاتی خوازبێنیدا نیشانەی ڕەزامەندیە. پێغەمبەر (ﷺ) بە خۆشحاڵییەوە فەرمووی: "اللهُ أَکبَرُ، سُکوتُها إِقرارُها" (خوای گەورە گەورەترینە بێدەنگیەکەی نیشانەی ڕەزامەندیە). پێغەمبەر (ﷺ) گەڕایەوە لای عەلی و پرسی: ئەی عەلی، چیت هەیە بۆ مارەیی؟ عەلی وتی: ئەی پێغەمبەری خوا، تۆ حاڵی من دەزانیت تەنها شمشێرێک وشترێک و قەڵغان (درع حطمية) هەیە. پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووی: شمشێرەکەت بۆ جیهاد پێویستە، وشترەکەشت بۆ ئاوهێنان و سەفەر، بەڵام بڕۆ زریەکەت بفرۆشە و پارەکەی بکە بە مارەیی. ئیمامی عەلی زریەکەی برد بۆ بازاڕ و بە نزیکەی ٤٠٠ بۆ ٤٨٠ درهەم فرۆشتی (لە زۆرێک لە گێڕانەوەکاندا هاتووە کە عوسمانی کوڕی عەففان لێی کڕیوە و دواتر وەک دیاریەک زرییەکەی پێداوەتەوە). پارەکەی هێنا و خستیە بەردەستی پێغەمبەر (ﷺ). پێغەمبەر (ﷺ) بەشێک لە پارەکەی دا بە ئەبوبەکر، سەلمان و بیلال، و پێی فەرموون بچن کەلوپەلی پێویست بۆ ماڵەکەی فاتیمە بکڕن. کەلوپەلەکان زۆر سادە بوون و بریتی بوون لە: دوو دەستە جلوبەرگ. یەک کراسی سادە. مەشکەیەک بۆ ئاو. بەرداشێک (بۆ هاڕینی گەنم و جۆ). قاپێکی مس. حەسیرێک کە لە گەڵای خورما دروست کرابوو. دۆشەکێک کە پڕکرابوو لە توێکڵ و گەڵای خورما. کاتێک کەلوپەلەکانیان هێنایە بەردەم پێغەمبەر (ﷺ) چاوی پڕ بوو لە فرمێسک و دوعای کرد: "اللهم بارك لقوم جُلُّ آنيتهم الخزف" خوایە بەرەکەت بخەیتە ماڵی کەسانێک کە زۆربەی کەلوپەلەکانیان لە قوڕ و سادەیە. لە مزگەوت، پێغەمبەر (ﷺ) وتارێکی خوێندەوە و لەبەردەم هاوەڵان گرێبەستی نیکاحەکەی ڕاگەیاند. دوای نزیکەی مانگێک، ئیمامی عەلی داوای کرد کە فاتیمە بگوازرێتەوە بۆ ماڵەکەی خۆی. پێغەمبەر (ﷺ) فەرمانی کرد بە دروستکردنی خواردنێکی سادە کە پێکهاتبوو لە گۆشت نان و خورما و خەڵکی مەدینەیان بانگهێشت کرد. دواتر لە کاتی شەودا پێغەمبەر (ﷺ) فاتیمەی سواری هێسترەکەی خۆی کرد، و سەلمان و حەمزە و عەقیل (بەپێی هەندێک گێڕانەوە) بە چواردەوریدا دەڕۆیشتن و بە دروشمی "الله اکبر" و سروودی ئیسلامی فاتیمەیان برد بۆ ماڵە نوێیەکەی کە لە تەنیشت ماڵی پێغەمبەرەوە بوو. #أهل_البيت

photo content

زۆرێک هەن وا بیر دەکەنەوە کەسانێک زۆر زاهیدانە دەژین کە ئیش ناکەن یان پارەکەی کەمیان هەیە، بە کورتی بەس بخۆ و برۆیە، جا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دونیا نەویستن..! ئەمە قسەی زۆرێک لە موسڵمانانە!.. ئەمرۆ خەریکی کتێبێک بووم لە بەشێکی تایبەت کردبوو بەم بابەتە ئاماژەی بەمە دەدا، ئەوانە لە راستیدا دونیا نەویست نین بەڵکو دۆخێکە تیکەوتن. دونیا نەویست و سوڵحان بۆ خوای گەورە لەو کاتەدایە کە هەموو شتێکت هەیە بەڵام دەستبەردەریان دەبی یان ئەم سامانە و ئیشەی کە هەتە هەرگیز وەک پیشە و گرینگ سەیر ناکرێت بەڵکو خوا پەرستی و خوا ویستی دەبێتە پیشەت!. نەفس کاتێک دەمرێ کە ئەوانەی لەبەردەستی تۆدان، رێگە بە نەفسەکە نادەی زاڵ بێت و دەستیان بۆ نابەیت وەک خواردن و ئیش و سامان و خەوتن و کچ ...هد لە کاتێکدا تۆ بەراستی هەموو خۆشیەکی دونیایەت بۆ فەرهام کراوە بەڵام تۆ دەستبەرداریان دەبی ئا ئەمە کوشتنی نەفسە و زوهدی حەقیقیە! ئیتر خوا باشتر دەزانێت

لە مەزهەبی عەشقا، بێ حوبی (آلِ بيت) نوێژ بەتاڵە گەیشتن بە حەقیقەت، بێ خاکی بەرپێیان مەحاڵە. ​ئوممەت بە ڕواڵەت سوجدەبەر و، لە
لە مەزهەبی عەشقا، بێ حوبی (آلِ بيت) نوێژ بەتاڵە گەیشتن بە حەقیقەت، بێ خاکی بەرپێیان مەحاڵە. ​ئوممەت بە ڕواڵەت سوجدەبەر و، لە باطندا یاخییە لە مزگەوتی غەفڵەتا، کۆیلەی تاغوت و ڕیاییە! ​بە خوێنی پاکی ئەوان، دەسنوێژیان گرت بۆ عیبادەت! عەجەب لەم زاهیدە کوێرە، چەندە بێڕەحمە لە جەهالەت. ​شمشێری کینەیان کێشا لە ڕووی نووری ئیلاهی کردیان بە ماڵی خەم، دڵی پڕ لە دەردی محەمەدی ​بێ ویلایەتی ئەوان، تەسبیح و زیکر تەنیا داوە ئەو دڵەی جێگەی ئەوان نەبێ، کاولە و سووتاوە. ​با (دێوانە) لەم خەمەدا، بسووتێ و خاک بەسەر بێ بێ نووری ئەو زاتانە، عومر سەرتاپا زەرەر بێ. #عیرفانی #أهل_البيت

لەخوێندنەوەیەکی دادپەروەرانە بۆ مێژووی ئەهلی کوفە، قوربانیی ستەمکاری، نەک هێمای بێ وەفایی؛ لە مێژووی ئیسلامیدا، زۆرجار وێنەیە
لەخوێندنەوەیەکی دادپەروەرانە بۆ مێژووی ئەهلی کوفە، قوربانیی ستەمکاری، نەک هێمای بێ وەفایی؛ لە مێژووی ئیسلامیدا، زۆرجار وێنەیەکی ڕەش بەسەر شاری کوفە و دانیشتووانەکەیدا کێشراوە و وەک هێمای "پەیمانشکاندن و بێ وەفایی" بەرامبەر بە ئیمام حوسێن و ئەهلی بەیت وێنا دەکرێن. بەڵام کاتێک بە وردی و بەدوور لە سۆز دەچینە ناو لاپەڕەکانی مێژووەوە، دەبینین کە زۆرینەی خەڵکی کوفە نەک هەر بێ وەفا نەبوون بەڵکو خۆیان قوربانی یەکێک لە دڕندەترین سیستمە سەرکوتکەرەکانی سەردەمی خۆیان بوون سزادانی بەکۆمەڵی شارێک بەهۆی کردەوەی دەسەڵاتێکی سەپێنراو و چەند سەرۆک هۆزێکی بەرژەوەندخواز، ستەمێکی گەورەی مێژوویە. کاتێک عوبەیدوللەی کوڕی زیاد بوو بە والی کوفە، حوکمی عورفی یانی باری نائاسایی توند ڕاگەیاند. ئەو فەرمانی دا هەر ماڵێک یان کەسێک گومانی پشتگیریی حەزرەتی ئیمام حوسێنی لێ بکرێت لەسێدارە بدرێت و ماڵەکەی بڕووخێنرێت ئەم ترسە گەورەیە لەگەڵ بڕینی سەرچاوەی بژێوی خەڵک وایکرد خەڵکێکی زۆر لە پێناو پاراستنی گیانی خێزانەکانیان بێدەنگ بکرێن نەک لە ڕقیان بۆ ئیمام حوسێن...! پێش گەیشتنی ئیمام حوسێن بۆ کەربەلا، دەسەڵاتی ئەمەوی هەڵمەتێکی گەورەی دەستگیرکردنی لە کوفە دەستپێکرد کە هەزاران کەس لە لایەنگرە سەرسەختەکانی ئەهلی بەیت وەک موختاری سەقەفی و سولەیمانی کوڕی سورەد لە زیندانە تاریکەکانی کوفەدا بوون و ڕێگەیان پێنەدرا بچنە پاڵ ئیمام حوسێن...! ئەگەر خەڵکی کوفە لە ناخەوە بێ وەفا بوونایە دوای شەهیدبوونی ئیمام حوسێن بێدەنگ دەبوون!!. بەڵام گەورەترین بەڵگە لەسەر زیندوویی ویژدانی کوفە سەرهەڵدانی شۆڕشی "تۆبەکاران" بوو. هەزاران کەس لەوانەی بەهۆی ترسەوە نەیانتوانی بەشداری بکەن دواتر بە دروشمی "يا لثارات الحسين" (ئەی تۆڵەسێنەرانی حوسێن) چوونە جەنگەوە و زۆربەیان گیانی خۆیان فیدا کرد تەنها بۆ ئەوەی کەفارەتی بێدەنگیەکەیان بدەن...! ئیمامی ئەبو حەنیفەی نوعمان کە خۆی ڕۆڵەی شاری کوفە بوو بەردەوام شانازیی بە شارەکەیەوە دەکرد وەک پایتەختی زانست و شوێنپەنجەی حەزرەتی ئیمامی عەلی و عەبدواللەی کوڕی مەسعود ئەو نەک هەر باوەڕی بەوە نەبوو کە کوفە شاری دووڕوو نیە،بەڵکو متمانەی تەواوی بە ئیمانداری شارەکەی هەبوو ئەمەش لە هەڵوێستەکانیدا بە ڕوونی دەردەکەوێت کە کاتێک زەیدی کوڕی عەلی (نەوەی حەزرەتی ئیمام حوسێن) لە کوفە دژی ستەمی ئەمەویەکان ڕاپەڕی ئیمامی ئەبو حەنیفە ڕاستەوخۆ پشتگیریی کرد. لەبری ئەوەی بڵێت "خەڵکی کوفە جێی متمانە نین وەک چۆن لەگەڵ باپیری زەید کردیان"، ئەبو حەنیفە فەتوای دا کە خەڵکی کوفە پەیوەندی بە سوپای زەیدەوە بکەن. لە پەسنی شۆڕشەکەی زەید لە کوفە ئیمامی ئەبو حەنیفە فەرموویەتی: چوونە دەرەوەی زەید (بۆ شۆڕش) هاوشێوەی چوونە دەرەوەی پێغەمبەری خودایە (ﷺ) بۆ غەزای بەدر...! هەروەها بڕی دە هەزار درهەمی وەک کۆمەکی دارایی نارد بۆ زەید کە ئەمەش نیشانەی باوەڕبوونی تەواوی ئەبو حەنیفەیە بە دڵسۆزیی بزووتنەوەکانی ناو کوفە بۆ ئەهلی بەیت..! لە کۆتایدا چونکە مێژوو چ لای سوننە چ لای شیعە خیلافاتی لەسەر، هەموو ئەو بەڵگانە بۆ من جێگای یەقینن نین، بۆ ئەهلی دڵ قسەیەکی ابن عەرەبی نەقل دەکەم دەفەرمووێت: دڵ خۆشترین کەس بە دەرکەوتنی ئیمامی مەهدی کە لە الوبیتە، ئەوە ئەهلی کوفەن!. بۆ ئەهلی دڵ، ئەم قسەیە یەقین دەبەخشێت چونکە گومان لە مقام و کەشفی شێخی گەورەدا نیە!. ئەم دڵ خۆشیەی ئەوان کە حەزرەتی شێخی گەورە باسی دەکات گەورەترین بەڵگەی یەکلاکەرەیەوە لای من کە خەڵکی کوفە بێوەفا نەبوونە. ئیتر خوا خۆی باشتر دەزانێت 📚"تاريخ الأمم والملوك" (تأريخ الطبري) - ابن جرير الطبري 📚"الكامل في التاريخ" - ابن الأثير 📚"مناقب الإمام أبي حنيفة" - الموفق المكي و الكردري #ئیدراک #ئەهلی_حەق

ئەبو زەڕ (ڕەزای خوای لێبێت) دەفەرمووێت؛ گوێم لە پێغەمبەری خوا (ﷺ) بوو دەیفەرموو: یەکەم کەس کە سوننەتەکەم دەگۆڕێت، پیاوێکە لە بەنی ئومەییە (بنی أمية)...! 📚حاکم، زەهەبی، ابن حەجەر، سیوطی بە سەحیحی هێناویانە لای تەواوی ئەهلی سوننە ئەم حەدیسە سەحیحە. ئەهلی سوننە ئەڵێن ئەم حەدیسە ئاماژەیە بە یەزیدی کوری معاویە هەندێکش ئەڵێن مەڕوانی کوڕی حەکەم، بەڵام کاتێک سەیری مێژوو دەکەین کە کێ بوو بووە هۆکار و دارێژەرەی ئەم سیستمەی شورای ئیسلامی هەڵوەشاندەوە؟! بێگومان یەزید یان مەروان نەبوو بەڵکو معاویە بوو!. سونەت گۆرین واتە لادانی ئەسڵێک بۆ شتێکی تر ئەوەی ئەم کارەی کرد معاویە بوو نەک ئەو دوانەی تر، ئەم دوو دانەی تر بەرهەمی ئەم گۆرانکاریە فاسدە بوون کە معاویە لە سونەتی رسوڵ اللە () و شەریعەتی ئیسلامی کرد!. ئیتر خوای گەورە خۆی باشتر دەزانێت #ئیدراک

لە کوشتنی خوداوە بۆ سڕینەوەی مرۆڤ؛ لە دەروازەی عیرفانیدا "فەنابوون" (توانەوە) بەرزترین مەقامی ڕۆحە کاتێک لەپێناو گەیشتن بە ڕووناکی و یەکگرتنەوە لەگەڵ وجود (خودا) دەستبەرداری خۆی دەبێت. بەڵام مۆدێرنە جۆرێکی تری لە فەنابوون هێنایە کایەوە کە "فەنابوون لە هیچدا"...! مۆدێرنیتە نەبووەتە سەردەمی ڕووناکبیری، بەڵکو بووەتە تاریکترین شەوی ڕۆح. ئەوەی ڕۆژئاوا پێی دەڵێت پێشکەوتن لە ڕاستیدا پچڕانی یەکجارەکیی پەتی پەیوەندیە لەگەڵ خودا و کەوتنە خوارەوەیە بۆ ناو گێژاوی بێمانایی...! مۆدێرنە بە هەڕەمەکی جیهانی وێران نەکرد، بەڵکو بە لووتبەرزیی ئارەزووەکانیەوە عەقڵی کردە چەکێک و دەستی کرد بە سیستمەم کردن و کۆمەڵکوژی لە مێژووی بووندا...! مرۆڤی سەردەم ویستی ببێتە خودای سەر زەوی بۆ ئەمەش دەبوو سەرەتا ئاسمان چۆڵ بکات شمشێری گومانی هەڵکێشا و "خودای کوشت" بۆ ئەوەی خۆی لەسەر تەختی عالەم دابنیشێت بەڵام لەبیری نەبوو کە کاتێک ڕەگ دەبڕدرێت، لقەکانیش وشک دەبن!.. کاتێک سەرچاوەی نووری بێمانا کرد زەویش بووە زیندانێکی سارد و تاریک. دواتر مۆدێرنە پەلاماری مرۆڤی دا ئەو مرۆڤەی کە لە عیرفاندا هەڵگری ڕۆحی خوایی و خەلیفەی زەوی بوو کورت کرایەوە بۆ تەنها ماددەیەک بۆ ئارەزوویەکی بایۆلۆژی و ژمارەیەک لەناو ئامارەکانی بازاڕدا. لێرەدا مرۆڤایەتی لە ناوەڕۆکە پیرۆزەکەی بەتاڵ کرایەوە دواتر ڕووی کردە سروشت ئەو سروشتەی کە کتیبی کراوەی خودا و پێشانگای جوانیەکانی بوو لە دیدگای مۆدێرنەدا بووە تەنها کەرەستەیەکی بێ ڕوح بۆ تاڵانکردن....! ئەمە تەنها وێرانکردنی ژینگە نەبوو بەڵکو گەورەترین خۆکوژیی ڕۆحی بوو کە مرۆڤ دژی ماڵی خۆی ئەنجامیدا. ئێستاش لە لوتکەی ئەم نیهیلیزمە و "ئیرادەی نەبوون"دا، مۆدێرنە گەیشتووەتە دواین وێستگەی تراژیدیاکەی کە دروستکردنی پەیکەرێکی بێ ڕۆح و کڕنۆشبردن بۆی. "ژیریی دەستکرد" لەم قۆناغەدا تەنها ئامرازێکی تەکنەلۆژیی جوان و پاک نیە بەڵکو دوا هەوڵی مرۆڤی دابڕاوە بۆ سڕینەوەی یەکجارەکی خۆی...! مۆدێرنە دەیەوێت ئەو تەنیایە قووڵەی کە بەهۆی کوشتنی خودا و سروشتەوە تووشی بووە بە دروستکردنی خودایەکی دەستکرد پڕ بکاتەوە ئەمە ئەوپەڕی کەریەتیە!، مرۆڤ دەیەوێت عەقڵێکی بێ دڵ و زیرەکیەکی بێ ڕۆح بخاتە جێگەی خۆی بۆ ئەوەی ئیتر پێویستی بە بەرپرسیارێتی ئازار کشان و گەڕان بەدوای مانادا نەمێنێت!!. ئەوان دەیانەوێت ئەو مرۆڤەی کە لە عەزەلدا باری ئەمانەتی هەڵگرت بیخەنە ژێر پێی ئارگۆمێنتە قۆر و بێماناکانەوە. بەڵام عیرفان پێمان دەڵێت ئامێرەکان دەتوانن ترلیۆنان داتا شیبکەنەوە بەڵام هەرگیز ناتوانن ئاهێک بۆ "عیشق" هەڵبکێشن!. مۆدێرنە دەتوانێت جیهان بخاتە ناو کۆد و ژمارەکانەوە بەڵام ناتوانێت یەک دڵۆپ فرمێسکی پەشیمانی یان یەک چرکەی مەقامی حەیرانی و ئیلهامی ڕۆحی دروست بکات.....! ئەوەی ئێستا بە ناوی تەکنەلۆژیاوە ڕوودەدات هەڵاتنێکی گەورەیە لە مرۆڤبوون و ڕزگاربوون لەم دۆزەخە مۆدێرنە کە هەرگیز لە ڕێگەی ئامێرەکانەوە نابێت بەڵکو تەنها بە رۆچوونە بۆ قووڵایی دڵ و ڕوح بۆ دۆزینەوەی ئەو نوورەی کە هیچ زیرەکیەکی دەستکرد ناتوانێت لێی تێبگات و هیج مۆدێرنەیەکیش ناتوانێت بیکوژێت...! #توراس #ئیدراک

حەزرەتی رسوڵ اللە (ﷺ) دەفەرمووێت: ئاسمان سێبەری نەکردووە بەسەر کەسێکدا، هەروەها زەوی کەسێکی هەڵنەگرتووە، کە لە ئەبوو زەڕ ڕاست
حەزرەتی رسوڵ اللە (ﷺ) دەفەرمووێت: ئاسمان سێبەری نەکردووە بەسەر کەسێکدا، هەروەها زەوی کەسێکی هەڵنەگرتووە، کە لە ئەبوو زەڕ ڕاستگۆتر بێت. 📚سونەنی ترمزی و ئیبن ماجە، بە سەنەدی حەسەن و سەحیح کێشەکە سەرەتا لە شاری شام (سوریا) سەریهەڵدا، کاتێک ئەبوو زەڕ لەوێ بوو (رەزا و رەحمەتی خوای لەسەە بێت) وە موعاویەی کوڕی ئەبووسوفیان پارێزگاری شام بوو. موعاویە خەریکی دروستکردنی کۆشکێکی گەورە بوو بە ناوی "کۆشکی سەوز" (قصر الخضراء). ئەبوو زەڕ بە توندی ڕەخنەی لە موعاویە گرت و خەڵکەکەی هان دەدا کە دژی کۆکردنەوەی سامان بوەستنەوە. بەهۆی کاریگەری گەورەی ئەبوو زەڕ لەسەر هەژاران و خەڵکی شام، موعاویە ترسا لەوەی ئاژاوە دروست بێت، بۆیە نامەی بۆ حەزرەتی ئیمامی عوسمان نووسی لە مەدینە و شکایەتی لێکرد...! شێوازی هاتنەوە بە توندی بی یان باش، خوای خۆی دەزانێ و خیلافی لەسەرە .... دواتر حەزرەتی ئیمامی عوسمان پێ ئەڵێت وەک پێشنیار هەندێک ئەڵێن فەرمانی پێ کردووە کە برواتە دەرەوە لە مەدەینە.. جا حەزرەتی ئەبوو زەڕ ئەچێتە ناوچەیەکی چۆڵەوانی و گوندێک بوو کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاری مەدینەوە و دوورە لێوەی. لە رێگادا ئیمامی عوسمان فەرمان دەکات کەس قسەی لەگەڵ نەکات بەڵام ئیمامی عوسمان فەرمانی دا بە مروان بن الحكم لەگەڵی بڕوات و فەرمانێکی دەرکرد کە هیچ کەسێک بۆی نیە ماڵئاوایی لە ئەبوو زەڕ بکات یان بەڕێی بکات. بەڵام حەزرەتی ئیمامی عەلی و حەسەن و حوسەین و عەمماری کوڕی یاسر، سەرپێچی فەرمانەکەی خەلیفەیان کرد و چوون بۆ ماڵئاوایی کردنی...! پێغەمبەر (ﷺ) پێشتر ئامۆژگاری ئەبوو زەڕی کردبوو و پێی فەرمووبوو: ئەگەر بیناکانی مەدینە گەورە بوون و گەیشتنە شاخی سەلع، ئەوا مەدینە جێبهێڵە...! هەروەها حەزرەتی رسوڵ اللە ( ﷺ) دەفەرمووێت: خودای گەورە فەرمانی پێکردووم بە خۆشویستنی چوار کەس، وە پێی ڕاگەیاندووم کە خۆیشی خۆشی دەوێن. پێیان وت: ئەی پێغەمبەری خوا ناوەکانیانمان پێ بڵێ؟ فەرمووی: عەلی یەکێکە لەوان (سێ جار ئەمەی دووبارە کردەوە)، وە ئەبوو زەڕ، و میقداد، و سەلمان...! 📚ترمزی و ابن ماجە و حاکم بە سەحیح دایاناوە. تەبەریش کاتی ماڵئاوایەکەی هێناوە کە حەزرەتی ئیمامی عەلی پێ دەفەرمووێت: ئەی ئەبوو زەڕ تۆ لەبەر خوا تووڕە بوویت، هیوات بەو زاتە بێت کە لەبەر ئەو تووڕە بوویت. خەڵکەکە لەسەر دونیایان لێت ترسان، تۆش لەسەر ئاینەکەت لێیان ترسایت...! (تێبینی ئەم ریوایەتەی کۆتایی لای ئەهلی سوننە سەحیح نیە، بەلام تەبەری و ابن کەسیر هێناویانە لە میژوودا، بەڵام بۆیە من هێناومە چونکە هۆکاری زەعیفیەکەی لای من جێگای قبوڵ نەبووە کە گوایە ​لووط بن يحيى تەنیا ناکۆکی سەحابەکانی باس کردووە لەبەر ئەوە وەریناگرن هەندێکیش ئەلین ئەوە تەعنە لە ئیمامی عوسمان بەلای منەوە وانیە!.) ئیتر خوای گەورە باشتر دەزانیت #ئیدراک

لە قوڵایەکانی سەیکردنی بوون ناسیدا و گەشتی ڕۆحی چەمکی توراسی گەڕانەوە نیە بۆ ڕابردوویەکی مردوو، یان پەرستنی دابونەریتە کۆمەڵا
لە قوڵایەکانی سەیکردنی بوون ناسیدا و گەشتی ڕۆحی چەمکی توراسی گەڕانەوە نیە بۆ ڕابردوویەکی مردوو، یان پەرستنی دابونەریتە کۆمەڵایەتیە کاتیەکان بەڵکو ئامادەبوونێکی ڕۆحییە لە ئێستایەکی ئەبەدیدا. توراسی، لە جەوهەرە عیرفانی و فەلسەفیەکەیدا، بریتییە لە دانایی نەمر یان ئەتوانین بڵێن حیکمەتێکی نەمر، ئەو پەتە نەپچڕاوەیە کە لە سەرەتای دروستبوونی زەوی و ئاسمان بە میتافیزک و عالەمی وەحدەدا دەبەستێتەوە!. مرۆڤەکان لە نێوان کات و بێکاتیدا ڕادەگرێت!. "توراسیەت" ئەو ڕاستیە ڕەهایەیە کە لە ناوجەرگەی هەموو ئایینە ڕەسەنەکان و ڕێبازە عیرفانیەکاندا دەدرەوشێتەوە، رگەکەیەتی!. ئەو دیدگایە ئەوەیە کە گەردوون تەنها ماددەیەکی کوێر یان کونێکی رەش و ڕێکەوتێکی فیزیکی نیە، بەڵکو تەجەلای ناو و سیفاتە ئیلاهیەکانە...! لەم دەروازەیەوە، مرۆڤ دروستکراوێکی دابڕاو و تەنیای ناو سروشت نیە، بەڵکو "خەلیفەی خودا" و جێنشینی پیرۆزیە لەسەر زەوی. ئەو ڕۆحەی لە مرۆڤدا دەسوڕێتەوە، هەمان ئەو "نەفخە ئیلاهیە"یە کە هەڵگری فیتەرتێکە بۆ حەقیقەتە باڵاکان. بۆیە توراسیەت بریتیە لە پاراستنی ئەم پەیوەندیە پیرۆزە لەگەڵ سەرچاوە ئیلاهیەکە، هێشتنەوەی مرۆڤ لەسەر ئەو میحوەرەی کە دەیباتەوە بەرەو خالقەکەی، بەستنەوەیەتی بە مەرکەزیەتێک یان بە حەق کە خودایە!... دیدگای تەوراسیەت بە توندی ڕووبەڕووی مۆدێرنە دەبێتەوە چونکە مۆدێرنە، لە دیدگای توراسیەتەوە، تەنها قۆناغێکی مێژوویی یان گەشەیەکی تەکنەلۆژی نیە، بەڵکو وەهمێکی ئۆنتۆلۆژی یانی بوون سازیەک دەکات ئەمەش کارەساتێکی ڕۆحییە!. مۆدێرنە لە جەوهەری خۆیدا پرۆسەی "داماڵینی پیرۆزی"یە لە گەردوون. ئەو دەروازەیە کە بە ناوی "ڕۆشنگەری" و "عەقڵانیەت"ەوە، ئاسمانی بەسەر مرۆڤدا داخست و چاوی دڵی کوێر کرد. مۆدێرنە هەوڵی دا مرۆڤ بکاتە چەقی بوون و جێگرەوەی خودا یان بە کورتی مرۆڤی کرد بە سەنتەر لە جێگای خودا!. لەم کارەساتەوە، مرۆڤی مۆدێرن باوەڕی بەوە هێنا کە بە تەنها عەقڵی ڕووت و زانستی ئەزموونی دەتوانێت کۆنترۆڵی جیهان بکات. توراسیەت ئەمە بە لووتبەرزیەکی شەیتانی دەزانێت کە مرۆڤ لە سەرچاوە ڕاستەقینەکەی دادەبڕێت و دەیخاتە ناو زەلکاوێکی ماددیەوە و نوقمی عالەمی کەسرەی دەکات!. بە لابردنی حەقیقەتی ئیلاهی، مۆدێرنە جیهانی کردە بێ ڕۆح و بێ ئامانج. مرۆڤی مۆدێرن کەوتە ناو بۆشایەکی کوشندەوە خاوەنی هەموو جۆرە تەکنەلۆژیا و ئامرازێکی ماددیە، بەڵام بێبەشە لە بچووکترین وەڵام بۆ پرسیارە سەرەتایی و وجودیەکان؛ من کێم؟ لە کوێوە هاتووم؟ بەرەو کوێ دەڕۆم؟ لە دیدگای توراسیەتەوە ئەم مۆدێرنەیە نەخۆشیەکەی دروست کردووە و توانایی چارەسەرکردنیشی نیە!. هەروەها ڕینێ گینۆن باسی دەکات سەردەمی مۆدێرن سەردەمی "باڵادەستیی چەندێتی"یە. هەموو شتێک بە ژمارە، قازانج، و بەرهەمهێنان دەپێورێت. بەها ڕۆحی و ئەخلاقیەکان خراونەتە پەراوێزەوە و قەتیس بووە لە ژوورێکی فەرامۆش کراودا. توراسیەت دەجەنگێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەم چۆنایەتیە کە ڕوحەکان و شکۆی مانا بۆ ژیانی مرۆڤ دەگەرێنێەوە!. مۆدێرنە بەردەوام هانی خێرایی گۆڕانکاری و ئارەزووە نەبڕاوەکان دەدات... ئەم ژاوەژاوە گەورەیە وای کردووە مرۆڤ لە قووڵترین خەوی غەفڵەت و جاهیلیدا بێت و ئاگای لە ناخ و کرۆکی خۆی نەمێنێت. توراسیەت وەک زەنگێکی بەئاگابوونەوە وایە دەڵێت بوەستە، بگەڕێوە بۆ ناوەوە، بۆ ئەم حەقیقەتەی لە دەرەوە بەدوایدا دەگەڕێیت، کە لە ناخەوە پێت بەخشراوە. دژایەتی توراسیەت بۆ مۆدێرنە، جەنگێکی شمشێر و قەڵغان و رمەکان نیە، بەڵکو جەنگی ڕووناکی و تاریکیە، جەنگی بینین و کوێریە. توراسیەت بەرگریکردنە لە شکۆی مرۆڤ دژی ئەو سیستەمە مۆدێرنەی کە دەیەوێت مرۆڤ بچووک بکاتەوە بۆ تەنها ئامێرێکی بەکاربەر و بوونەوەرێکی بایۆلۆژیی سادە و رووت!. ئەمەش بۆ شکاندنی سنورە ساختەکانی کات و شوێن، فڕینەوەی ڕۆحە بۆ ناو باوەشی حەقیقەتی ئەبەدی!، لەم شوێنەی کە تێیدا هیچ شتێک ون نابێت و هەموو شتێک لە پیرۆزی و مانای باڵا و رەمزدا نقوم بووە!. کەناڵی تیلیگرام: https://t.me/turase0 #ئیدراک #توراس #عیرفانی