uk
Feedback
وحدوي

وحدوي

Відкрити в Telegram

دەروازیەک لە دەروازەکان

Показати більше
738
Підписники
Немає даних24 години
-17 днів
+230 днів
Архів дописів
🔥🔥🔥🔥 #شيخ_الأكبر
🔥🔥🔥🔥 #شيخ_الأكبر

حەزرەتی شێخی گەورە ابن عەرەبی دەفەرمووێت؛ "بأهل البيت في نفوسهم فهم المطهرون بل هم عين الطهارة" عين الطهارة ؛ هەر قسەیەک کرا دەربارەی هەر شتێک لە وجودی عەیندا، ئەم شتە تێیدا ئیزافە نیە بەڵکو شتی تری بۆ ئیزافە دەکرێ یان دەبێتە ئیزافە بۆ شتێکی تر!. کاتێک ئەڵێم خێزانی فڵان کەس پاکە، خودی پاکیەتیم ئیزافە کردووە بۆ خێزانەکە، بەڵام کاتێک کە ئەڵێم خێزانی فڵان کەس عەینی پاکین، کەواتە محاڵە پیسیەتی ئیزافە بێت بۆ ئەوان، بەڵکو مادەم عەینن لە پاکیەتی، کاتێک خێزانەکە شاهێدی پاکیەتی کەسیکی تر دەدەن لە دەرەوەی خێزانەکەیان، ئەو کەسە ئیزافەی پاکیەتی بۆ کراوە لە لایەن خودی پاکیەتی!. بۆیە محاڵە، گوناح و پیسیەتی و هەڵە ئیزافەی ال وبیت بکرێت بە پێچەوانەوە بەڵکو محاڵە، چونکە ئەوان عين الطهارة #ئیدراک #أهل_البيت #شيخ_الأكبر

هەر حوکمێکی تەکفیر کردن بدرێ لەسەر بنەمایەک دەکرێ کە بنەماکە دەگەرێتەوە بۆ فەهمی دەقەکان!. واتە کەسێک سوننە یان شیعەیە یان سەلەفیە کە حوکمی تەکفیر کردنی موعەیەن دەدا بەسەر کەسێکدا یان بەسەر مەزهەبێکدا لەسەر اصولی مەزهەبەکەی خۆیەتی کە بە نسبەت خۆیەوە حەدی یەقینی هەیە نەک بە نسبەت غەیری ئەوەوە!. بۆ نمونە ئیمامی غەزالی کاتێک حوکمی تەکفیری داوە لەسەر ابن سینا و فارابی، ئیمامی غەزالی ئەم حوکمەی لەسەر بنەماکانی موتەکەلیم داوە کە دەگەرێتەوە بۆ قەوائیدی عەقیدەی ئەشعەری و ماتوریدی مەبەستم تێیدا ئەهلی موتەکەلیمە. ئەم حوکمە لەم جیهەتەوە دەرچووە نەک حوکمێک بێت لە کەشفەوە یان لەسەر حەقیقەتی کەسەکەدا دەرکەوتبێ!.. هەموو حوکمەکان چ لە لایەن سەلەفیەوە یان سوننەوە بۆ نمونە کە دەدرێتە سەر شیعەی دوازە ئیمامی تەنانەت خودی قورئانیەکانیش لەم جیهەتە اصولیەوە دەردەچن. ئەما لە حەقیقەتدا ئەم حوکمە رێژەیە و حەدی یەقین نیە!، بەڵکو نسبەتی یەقینی بۆ ئەو کەسە دەگەرێتەوە کە هەڵگری اصولەکەیە!. چونکە بۆ دوا جار خوای گەورە مرۆڤ لەسەر وەعیەکەی محاسەبە دەکات نەک لەسەر شتێک لەسەرەو وەعی ئەوەوە بێت!. بۆیە کەسێک بە حەقیقەتن کافرە کە بە وەعیەکەی گەیشتبی بە حەق بەڵام ئینکاری کردبێ!. خودی ئاستی وەعی ئەوانەش کە حوکمی تەکفیریان لەسەر دەدرێت لای هیچ یەکێک کەشف نەبووە!. دەرئەنجام خودی تەکفیر کردنەکان بۆ رێکخستنی مەنهەجی و هاوسەنگی کۆمەڵگاکان بەرهەمدارە کاتێک تەکفیر کردن لە جیهەتی اصولیەوە دەردەجێت نەک حوکمێک بێت بە رەهایی!. "وَجَحَدُوا بِهَا وَاسْتَيْقَنَتْهَا أَنفُسُهُمْ ظُلْمًا وَعُلُوًّا" تەنانەت کەسێک کە موسڵمان نیە ئەم حوکمە تەکفیرکردنە دەردرێتە پاڵ لە پێناو داخیل نەبوونی بە ئیسلام نەک ئەم تەکفیرکردنە جیهەتی میتافیزیکی ئیلاهی بگرێتەوە!. وەک چۆن ئەم میراتیە ڕوحیەی کە زۆرێک لە موسڵمانان وەریان گرتووە لە حەزرەتی رسوڵ اللە (ﷺ) بە هەمان شێوە کەسانێک ماون لەسەر ئەم میراتە ماون کە لە حەزرەتی مەسیحەوە (سڵاوی خوای لەسەر بێت)بۆیان تەجەلای کردووە!. کاتێک کە ورد دەبیتەوە لە حوكمە تەکفیریەکان یان جیهەتی اصولی نەزەریە کە لەسەر کۆمەڵێک فەهمی دەقی حەدیس و ئایەت دامەزراوە یان لە جیهەتی قەلبەوەیە کە نەفس تێیدا تەداخولی کردووە!. بێگەمان جیهەتی نەفسەکە فاسدە و جیهەتی نەزەریەکەش موفید بە یەقینی رەها نیە لە زاتی خۆیاندا!. ئیتر خوا خۆی باشتر دەزانێت #ئیدراک

بابەتی ابن تیمیە و سەلەفیەکان هەتا ئێستا لای مامۆستایانەی ئەهلی سوننە بە مەنهەجی و راشکاوانە قسەی لەسەر نەکراوە!. زۆربەیان ئەڵێن سەلەفی و ابن تەیمیە بە ئەهلی سوننە هەژمار دەکرێت بەڵام ئەوە قسەیەکی بێمانایە. ئەگەر ابن تەیمیە بە ئەهلی سوننە حساب بێت لەبەر ئەوەی حەنبەلیە، زۆرێک لە شیعەی حەنەفی و موعتەزیلە ئەولاترن بۆ ئەوەی بە سوننە حساب بکرێت. ئەگەر مەبەستیشتان بابەتی عەقیدەیە، تەواوی عەقیدەی ابن تەیمیە و سەلەفیەکان لەگەڵ ئسوڵی ئەشعەری و ماتوریدی و ئەسەری جیاوازن!. یەکێک لەو قسانەی بەر گوێم کەوتووە زۆر کۆمیدیە کە ئەڵێن ابن تەیمیە بەرامبەر بە شیعە ئەهلی سوننەیە!، دەی ئەم قسەیە بێبنەمایە چونکە ئەسڵەن لە دەلیلە خەبەریەکان ابن تەیمیە نەگەراوەتەوە سەر ئسوڵی ئەهلی سوننە. هەروەها خودی قسەکە مەنهەجی نیە، چونکە مەنهەجی زاهیری ابن حەزم ئەولاترە کە لای ئێوە بە سوننە دانانرێت!. نازانم هۆکاری ئەم یەکلانەکردنەوەیە چیە؟! هەر ئەمەشە ئێستا سەلەفی و ابن تەیمیە بەرگی سوننەی لەبەر کراوە لەناو کوردا. لەسەر ئەم پێشەکیە لام وایە هەتا ئێستا قائیدەیەک دانەنراوە بۆ ئەوەی کەسێکی پێ بناسرێتەوە کە ئەهلی سوننەیە یان نا، بەڵکو موستەڵەحێکە هەر کەسێک بۆ ئارەزوو و مەنهەجی خۆی رایدەکێشێت #ئیدراک

مرۆڤی مۆدێرن لەناو قەفەزێکی ئاڵتونی لە وەهم و زانیاریی ڕووکەشدا دەژی و پێی وایە دامەزراوە پزیشکییەکان و تاقیگە زەبەلاحەکان گەیشتوونەتە لوتکەی زانین و هەموو ئەوەی پێشکەشی دەکەن حەقیقەتی ڕەهایە!. لە ڕووی فەلسەفەی و ئەقڵەوە هیچ زانستێکی تاقیکاری ناتوانێت بانگەشەی حەقیقەتی ڕەها بکات چونکە زانست بریتیە لە هەوڵدان بۆ تێگەیشتن لە سروشت لە ڕێگەی گریمانە و تاقیکردنەوەوە کە ئەمەش مانای وایە ئەوەی ئەمڕۆ ڕاستە سبەی ڕەنگە بەتاڵ بکرێتەوە و پزیشکیی مۆدێرنیش زۆرترین ڕێژەییبوونی تێدایە....! بۆ نموونە بۆ زیاتر لە نیو سەدە دامەزراوە پزیشکییەکان بە پشتگوێخستنی تێڕوانینە توراسیەکان چەوریە ئاژەڵیەکانیان وەک دوگ و کەرە بە هۆکاری سەرەکیی جەڵتەی دڵ ناساند و کۆمەڵگایان هان دا زەیتە ڕووەکیە دروستکراوەکان بەکاربهێنن بەڵام دوای نەخۆشکەوتنی ملیۆنان کەس هەمان ئەو زانستە مۆدێرنە دانی بەوەدانا کە چەوریە کارگەیەکان بکوژی سەرەکین و چەوریە سروشتیەکان بۆ مێشک و هۆرمۆنەکان زۆر پێویستن!.. ئەمەش روونە کە بڕیارەکانی پزیشکیی مۆدێرن زۆرجار پشت بە ئاماری کورتخایەن یان پاڵنەری پیشەسازی دەبەستن..! لە جیهانی مۆدێرنەدا ئەوەی گەشەی کردووە تەنیا تەکنەلۆژیایە نەک چارەسەر..! مۆدێرنە خاوەنی باشترین ئامێرەکانی پشکنین و ڕۆبۆتی نەشتەرگەرین کە تەنیا ئامێری دەستنیشانکردن و بڕینن بەڵام کاتێک دێتە سەر چارەسەرکردنی بنەڕەتی نەخۆشیە درێژخایەنەکان پزیشکیی مۆدێرن دەستەوەستانە و تەنیا حەپی کۆنترۆڵکردن دەداتە نەخۆش بۆ ئەوەی تا کۆتایی تەمەن ببێتە بەکاربەری دەرمانەکانیان!. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە جیهانی مۆدێرن لەسەر بنەمای سەرمایەداری و قازانج بونیاد نراوە "لەم سیستەمەدا نەخۆشێکی چاکبووەوە کڕیارێکی لەدەستچووە" بۆیە گەورەترین کێشەی چارەسەرە توراسیەکان و سروشتیەکان ئەوەیە کە ناکرێت مافی خاوەندارێتیان بۆ بکرێت و کۆمپانیایەکی زەبەلاحی دەرمانسازی ناتوانێت مافی قۆرخکاری بۆ سیر و هەنگوین یان تیشکی خۆر تۆمار بکات لەبری ئەوە گەردیلەیەکی کیمیایی لەو ڕووەکانە جیا دەکاتەوە و بە نرخێکی خەیاڵی و دەیان زیانی لاوەکیەوە دەیفرۆشێتەوە بە کۆمەڵگا....! لە بەرامبەر ئەمەدا زانستی توراسی و پزیشکی کۆن خاوەنی فەلسەفەیەکی زۆر قووڵتر بوون و مرۆڤیان وەک یەکەیەکی گشتگیر دەبینی وەک ئیبن سینا کە دەڵێت؛ پزیشکی هونەری یارمەتیدانی سروشتە بۆ ئەوەی جەستە خۆی چارەسەری خۆی بکات. گەورەیی ئەم زانستە لە دۆزینەوەکاندا دەردەکەوێت بۆ نموونە کاتێک دەرمانە مۆدێرنەکان شکستیان هێنا لە چارەسەری مەلاریا گەڕانەوە بۆ نوسراوە توراسیە چینیەکانی پێش دوو هەزار ساڵ و ڕووەکی خاراویان وەک چارەسەر دۆزیەوە کە ملیۆنان مرۆڤی ڕزگار کرد هەروەها زۆر پێش دروستکردنی ئەسپرین لە تاقیگەکاندا پزیشکە کۆنەکان توێکڵی درەختی بیان بۆ هەمان مەبەست بەکاردەهێنا. ئەم کۆمەڵگایەی ئەمڕۆ بەرهەم هاتووە لە وەهمی دەستکردا دەژی هەروەها ئەوە ڕاستیە کە بازرگانی بە تەندروستیەوە جێگەی بە شیفای ڕاستەقینە لێژ کردووە چارەسەرە سادە و سروشتیەکان لەناو تێکستە توراسیەکاندا ماونەتەوە بەڵام جیهانی سەرمایەداری نایەوێت ئەم ئامرازانە بچنەوە دەست تاکی ئاسایی بۆیە تا ئەو کاتەی مرۆڤایەتی لەم وەهمە خەبەری نەبێتەوە زانستی پزیشکی وەک پیشەسازیەکی قازانج ویست دەمێنێتەوە کە تەنیا نەخۆشیەکان بەڕێوەدەبات نەک بنبڕیان بکات!. #ئیدراک #توراس

مرۆڤی مۆدێرن، خاوەنی هەموو جۆرە ئامێرێکی کات بەسەربردن و ڕووناکی دەستکرد و زانیاریە کەچی هەرگیز هێندەی ئێستا خەمۆک و نامۆ و ترساو نەبووە!... هۆکارەکەی چیە؟ چونکە كاتێك تۆ لە سەنتەر (مرکز) دوور دەکەویتەوە و دەچیتە سەر پەراوێزەکان، باڵانست تێکدەچێت و دەکەویتە ناو گێژاوەوە. زاتی حەق سەنتەری بوونە بەڵام مۆدێرنە مرۆڤی بردە سەر قەراغەکان!. مرۆڤی دابڕاو لە خودا وەک منداڵێکی ونبووە لە بازاڕێکی قەرەباڵغدا... دەنگەدەنگ و ڕەنگەکان لە سەرەتادا سەرنجی ڕادەکێشن بەڵام کاتێک تێدەگات باوکی ون کردووە ترسێکی کوشندە دایدەگرێت!.. ئەو دڵەڕاوکێیەی جیهانی مۆدێرن گریانی ئەو ڕۆحەیە کە بۆ زێدی ڕەسەنی خۆی دەگەڕێتەوە بەڵام نایدۆزێتەوە!.... #توراس #ئیدراک

لە خوێندنەوەی فتوحاتی مەکیدا بەشی ٣٢٦دا، هی حەزرەتی شێخی گەورە ... کۆمەڵێک فەهمم وەرگرت کە حەق و زۆر جوانن؛ کاتێک سەیری جیهان
لە خوێندنەوەی فتوحاتی مەکیدا بەشی ٣٢٦دا، هی حەزرەتی شێخی گەورە ... کۆمەڵێک فەهمم وەرگرت کە حەق و زۆر جوانن؛ کاتێک سەیری جیهان دەکەی پرە لە شەر یان ئەتوانین بڵێن ململانێکان و کێشەکان لە راستیدا هەموو ئەوانە هاوسەنگن.. مەبەستم ئەوەیە عالەم لە سەرەتایی دروست بوونیەوە خودا سەنتەرە و هاوسەنگی راگرتووە!. ئایە دەبرسی بۆچی ئەم هەموو شەر و ناکۆکیکە هەیە؟! لە راستیدا چ لەناو سیاسەتدا لە تەواوی دونیادا یان چ لەناو دینەکان یان چ لەناو مەزهەبەکانی ئیسلامدا هەموو ئەوانە هاوسەنگن بەڵام خیلاف و کێشەکان دەگەرێتەوە بۆ دەرکەوتەی سیفەتە ئیلاهیەکان. کێشە سەرەکیەکە ئەوەیە کە دەست پێدەکات بەوەی ڕۆح دەیەوێت بەرز ببێتەوە بۆ لای سەرچاوەکەی خۆی کە (خودا)یە بەڵام سروشت و جەستە کێشی دەکەن بەرەو خوارەوە بۆ ناو ئارەزووەکان و پێداویستیە ماددیەکان!. بۆیە ئەقڵ وەک ئەرکی سەرەکی ئەوەیە ببێتە وەسیلەیەک بۆ ئەوەی بەسەر نەفسدا زاڵ بێت و ڕوح بگەرێتەوە بۆ سەرچاوەکەی!. بۆیە کەسێک کە خۆی تەرخان دەکات بەس بۆ خودا، یادی خودا بۆ ماوەیەکی دیاریکاو دەگاتە پلەی کەشف!. پلەی کەشف لێرەدا مەبەست پێی جیاکردنەوەی حەقە لەناو باتڵدا!، چونکە زۆر باتڵ هەیە دەردەکەوێت لە شێوەی حەق بەڵام لە راستیدا باتڵە... کەشف هەڵدەستێت بە جیاکردنەوەی تەواوی حەق و باتڵ لەناو تەجەلیاتەکاندا. ئەم کەشفەش تەنیا بە ئیخلاس موتڵەق دەکرێ بۆ خودا!. بۆ ماوەیەکی دیاریکاو هەڵگری ئەم ئیخلاسە موتڵەقە بی دەگەیتە مقامی کەشف بۆ جیاکردنەوەی حەق و باتڵ!. ئەم پەردەیە لەسەر چاوەکانت لادەچێت کە بۆتە رێگر لە بینینی تەجەلیە حەقەکان!. بۆیەش لەو مقامەدا کەسێک کە فەنا دەبێ یانی لەناوچوونی ئیرادەی خۆی لەناو ئیرادەی خودادا بۆیە هیچ کێشمەکێشێک لە دڵیدا نامێنێت و دەبێتە خاوەنی ئارامیەکی ڕەها...! هەڵبەتەن لای ئەهلی عورەفا کە ٤٠ رۆژ بۆ خەڵەوەت دیاری کراوە، هەموو عورەفایەکش بەم خەلوەتە گەیشتوون بە بەم مقامە.. خودی ئەم چل رۆژە ئامانج تێیدا زاڵ بوونی موتڵەقە بەسەر نەفسدا و توانەوەی ئیرادەی خۆتە لەناو ئیرادەی ئیلاهیدا!. بۆیەش ئاماژەم بە ماوەیەکی دیاریکراو کرد... جا رەنگە بە خەلوەتێک بکرێ یان پێویستی بە چەند خەڵوەتێک هەبێت...! بۆیەش ئەهلی عورەفا کە دەفەرموون بەردەکان بێگیانن بەڵام وەزیفەیان تەسبیحاتە... هەتا دەفەرموون مانگا و ئاژەڵەکان بە فیترەت خوا دەناسن بەڵام ئەقڵیان نیە، بۆیە بەس شوێن نەفسیان دەکەون.. هەروەها فریشتەکان ئەوان تەنها بۆ ناسین و پەرستنی خودا دروست کراون، نە ئارەزوویان هەیە و نە عەقڵی بیرکەرەوەی پێویست بۆ هەڵبژاردن، بۆیە تووشی گوناح نابن...! بەڵام الإنس والجن ئەمانە ئاڵۆزترین دروستکراون کە هەم "ئارەزوو"یان هەیە وەک ئاژەڵ، هەم "عەقڵ"یان هەیە!. خوا عەقڵی پێداون نەک بۆ ئەوەی زانستی پێ بەدەستبهێنن بەتەنها...! بەڵکو بۆ ئەوەی بەهۆی عەقڵەوە ئارەزووەکانیان کۆنتڕۆڵ بکەن و بیگەڕێننەوە بۆ سەر "تەرازووی شەرعی".... زۆربەی کێشمەکێشەکانی دونیا بەهۆی ئەم ململانێیەی نێوان عەقڵ و ئارەزووەوەیە لە مرۆڤدا!. ئیتر خوا بۆخۆی حەقە و باشتر دەزانێت #ئیدراک #عیرفانی

لەسەر یەک کۆمێنیت لە هەرێمی کوردستان، دەبێت باجەکەی بدەی بە مردن!. رۆژانێکتان لە پێشە نەک تەنیا حوکمرانی کوردی بەڵکو تاکی کور
لەسەر یەک کۆمێنیت لە هەرێمی کوردستان، دەبێت باجەکەی بدەی بە مردن!. رۆژانێکتان لە پێشە نەک تەنیا حوکمرانی کوردی بەڵکو تاکی کوردی هێندە زەلیل دەبێ کە تف لە روخساری خۆی دەکات!. #سیاسەت

لە کاتی خوێندنەوەی فتوحاتی مەکیدا ئەمشەو لە بەشی ٣٢١یەکدا، لەسەر جیهانی حس و غەیب و وجودیش.. زۆر جوان باسی کردووە، منیش تێگەی
لە کاتی خوێندنەوەی فتوحاتی مەکیدا ئەمشەو لە بەشی ٣٢١یەکدا، لەسەر جیهانی حس و غەیب و وجودیش.. زۆر جوان باسی کردووە، منیش تێگەیشتنی خۆم باس دەکەم لەسەر قسەکانی حەزرەتی شێخ گەورە کە بۆ تێگەیشتن لە ئەسلی وجودا مرۆڤ ڕووبەڕووی دوو جیهانی جیاواز دەبێتەوە کە پێکەوە هەموو ئەو شتانە پێکدەهێنن کە دەتوانین درکیان پێ بکەین کە جیهانی بینراو(الشهادة) یان ئەوەی پێی دەوترێت جیهانی حس لەگەڵ جیهانی نەبینراو کە غەیبە. عالەم تەنها لەم دوو ڕەهەندە پێکهاتووە و هیچ جیهانێکی تری سەربەخۆ لە دەرەوەی ئەمانە بوونی نیە!. کاتێک مرۆڤ دەست دەکات بە لێکۆڵینەوە و نەزەر لە وردەکاریەکانی ئەم دوو جیهانە تێدەگات کە هۆکارەکانی گواستنەوە لە نێوانیاندا ڕێسای تایبەتی خۆیان هەیە. شتێک کە لە غەیبەوە دێتە ناو جیهانی حسەوە دوای ئەوەی ئەرکی خۆی تەواو کرد یان کاتەکەی بەسەرچوو چیتر ناگەڕێتەوە بۆ هەمان ئەو غەیبەی کە سەرچاوەی بووە!.. لەم نێوانەدا ئەقڵی مرۆڤ تەنها هۆکارێک نیە بۆ گەیشتن بە زانیاریەکان چونکە ئەقڵ سنووردارە و ناتوانێت هەموو ئەو وردەکاریانە ببینێت کە پەیوەستن بە ئەرک و تەکلیفەکان لەسەر مرۆڤ!. هەر بۆیە پێویستی بە پەیامێکی دەرەکی هەیە وەک پێغەمبەران کە لە ڕێگەی سروشەوە بگات ئەم پەیامەش لە ڕێگەی سیستەمێکی پارێزراوە دەکرێ کە فریشتەکانی تێیدا ڕۆڵی پاسەوان دەبینن! و پەیامەکان دەگوازرێتەوە بۆ پێغەمبەران تاوەکو هیچ تێکەڵاوی و وەسوەسەیەکی دەرەکی وەک شەیتانەکان نەتوانێت حەقیقەتەکە بشێوێنێت ئەمە ئەو علمەیە کە مرۆڤ ناچار دەکات دان بەوەدا بنێت کە ئەو بە تەنیا ناتوانێت تێگەیشتنی تەواوی بۆ نهێنیەکانی عالەم هەبێت!. کاتێک دەچینە ناو قوڵایی ئەوەی کە چۆن شتەکان وجودیان هەیە دەبێت ئاوێنە بەکاربهێنین وەک پێوەرێک بۆ تێگەیشتن لێ و سادەی بکەینەوە...! ئاوێنەکە گوزارشتە لەو چوارچێوەیەی کە وجودی شتەکانی تێدا دەردەکەوێ بینەرەکەش ئەو حەقیقەتە ڕەهایەیە کە سەرچاوەی وجودە و ئەو وێنانەی لە ناو ئاوێنەکەدا دەردەکەون بریتین لە مرۆڤ و هەموو دروستکراوەکان. وێنەی ناو ئاوێنەکە نە خودی ئاوێنەکەیە و نە خودی بینەرەکە بەڵکو تەنها دەرکەوتەیەکە کە بە تەواوی پشت بە وجودی بینەرەکە دەبەستێت!.. ئەگەر بینەرەکە سەیری ئاوێنەکە نەکات وێنەکەش نامێنێت!. ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە بوونی مرۆڤ و گەردوون بوونێکی سەربەخۆ نیە بەڵکو بوونێکی پەیوەستە بەو حەقیقەتە ڕەهایەوە!. تەنانەت ئەگەر من دەستی چەپم بەرز بکەمەوە کە لە ئاوێنەکەوە سەیر دەکەم وێنەکەی من دەستی راستی بەرز کردۆتەوە کە عەینی من نیە!.. ئەم ئاوێنەیەش باشترین نمونەیە کە ئەستەمە لەوە سادەتر بکرێتەوە!. جا لێرەوە مرۆڤ تێدەگات کە ئەو وەک وێنەیەک لەناو ئاوێنەی وجودا ئەرکی ئەوەیە خۆی بناسێت!. خۆناسینیش بەو مانایەیە کە مرۆڤ بزانێت سەرچاوەی ئەو بوونە چیە و پەیوەندیەکەی لەگەڵ حەقیقەتی ڕەهادا (خودا) چۆنە!. کاتێک مرۆڤ بە ڕوونی دەزانێت کە ئەو خاوەنی هیچ شتێکی سەربەخۆ نیە و تەنها بریکارێکە لە بەڕێوەبردنی ئەو ژیانەی پێی بەخشراوە ئەوکات دەگاتە لوتکەی تێگەیشتن و ئەدەب لەگەڵ ئەو سەرچاوەیەی کە وجودی بە ئەوان بەخشیوە!. لەسەر ئەم ئەساسە وجوس وەک زنجیرەیەک لە دەرکەوتن و پەیوەندییەکان دەبینرێت کە کۆتایەکەی دەگاتەوە بەو حەقیقەتەی کە مرۆڤ لە ناخیدا بە ئاواتەوەیە بیزانێت!. هەڵبەتەن شێخی گەورە لە هەمان بەشدا باسی ئەم مقامێک دەکات کە ئەولیایەکی خودا پێی دەگات، ئەم مقامە بەرزترین دەبێتە نێوەندگیری نێوان هەردوو جیهانەکە، خودی ئەولیاکە لە دۆخێکی وەستاودا دا دەبێت، هەروەها نەفسی خۆی دەبینیت لە دەرەوەی خودی خۆی!. چونکە حەق، سنووری نیە بەڵام بەندەکە سنووری هەیە!، لەم مقامەدا ئەو کەسە دەبێتە نێوەنگرێک لەنێوان هەردوو جیهانەکەدا و دەوەستێت!. ئەم ئەولیایە لەم مقامەدا بۆی هەرگیز نابێت پەیوەست بێ بە هیچ شتێکەوە جگە لە خودا، هەتا حەزرەتی شێخ وشەی (التقييد الذاتي) بەکار دەهێنێت کە هەرگیز جیابوونەوەی یان پچرانی ئەم پەیوەست بوونە نابێ هەبێت!. لەم مقامەدا بە تەواوەتی موتڵەقی بەندایەتی هەیە بۆ خودا کە ئازادی تێیدا قبوڵ کراو نیە!. ئیتر خوای گەورە خۆی باشتر دەزانیت #شيخ_الأكبر #ئیدراک #عیرفانی

ئەگەر ویستت رێگایی حەقیقەت بگری لەم سەردەمەدا کە تاریکی پاڵی کێشاوە بەسەر دەروون و ئەقڵی تاکەکان!... هەرگیز چاوەروانی ستایش یان قیمەت مەبە کە ستایش بکریت یان قیمەتت بۆ دابنرێت کاتێک تۆ دەتەوێ رێگایی رووناکایان نیشان بدەی!. ئەسڵیش هەر ئەوەیە کە نابێت چاوەروانی ستایش یان بە قیمەتدانانن خۆت بی لە دیدگای ئەوانە چونکە ئەمە نەفسە دەبێ لەناو بچێت!. کاتێک ئەولیاکان یان سەحابەیەک گەر لەسەر زاری قسەیەکی کردبی باسی گەورەی خۆی کردبی! خودی ئەو کەسە لە مەرتەبەیەکدا بووە حەقیقەتی وتوە و لەبەر حەقیقەت ئەو قسەیی کردووە نەک لەبەر نەفسی!. رێگای بگرە بەرەو حەق و نوورەکەی، بەبێ ئەوەی چاوەروانی هیچ پاداشت و ستایشک و قیمەتێک بی کە بۆتۆ دابنری...! گرینگ نیە چەندە نزم و بچوک و زەلیل دەبیتەوە..! ئامانجی روح توانەوەیە و فیدایە نەک ستیاش و قیمەت بەخشین!... #ئیدراک

کاتێک کات کۆتایی دێت و پەردەکان لادەچن ﴿إِنِ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ﴾ (حوکم تەنها بۆ خودایە) دەبێتە ڕاستیەکی حاشاهەڵنەگر هەموو ململانێ و جیاوازیەکان دەتوێنەوە!. بوون دەچێتە ناو وێستگەی "دار السلام". لەوێوە وەهمی سەربەخۆیی نامێنێت و ئارەزووەکان ملکەچی حەق دەبن و ڕۆحەکان لەناو دەریای بێسنووری ڕەحمەتی ئیلاهیدا ئارام دەگرن بۆ ئەبەد..! #عیرفانی #ئیدراک

سەمای بوون و ململانێی ڕۆح؛ گەردوون تەنها کۆمەڵێک ماددە و یاسای فیزیکی نیە بەڵکو شانۆیەکە بۆ دەرکەوتنی (تەجەلی) ناوە ئیلاهیەکان. کاتێک خودا مرۆڤی دروست کرد وەک کۆپیەکی بچووککراوەی تەواوی بوون دروستی نەکرد بەڵکو وەک "ئاوێنەیەک" دروستی کرد کە توانای دانەوەی تەواوی ناو و سیفەتە ئیلاهیەکانی هەیە!. ئەمەیە مانای ڕاستەقینەی دروستبوونی مرۆڤ لەسەر "وێنەی خودا"...! بەڵام ئەم پێگەیە بێ باج نیە بوون بە خەلیفە و جێنشینی حەق (خودا) لەسەر زەوی قورسترین باری سەرشانی مرۆڤە!. خەلیفە دەبێت ئاگاداریەکی تەواوی بەسەر ئەو سیفەتانەدا هەبێت کە پێی سپێردراوە .... کێشەکە لێرەوە دەست پێدەکات کە مرۆڤ زۆرجار وێنەکە لەناو ئاوێنەکەدا بە موڵکی خۆی دەزانێت و لەبیری دەچێت کە ئەو تەنها شوێنی دانەوەی تیشکەکەیە نەک سەرچاوەی ڕووناکیەکە...! گەورەترین نەخۆشیی ڕۆحیی مرۆڤ بریتیە لە وەهمی "سەربەخۆیی لە بووندا" کە کاتێک مرۆڤ هەست بە هێز زانست یان دەسەڵات دەکات و ئارەزووی سەپاندنی خودی خۆی (نەفس) دەکات!. لە فەرموودە قودسیەکاندا هاتووە کە "گەورەیی و مەزنی" (الكبرياء والعظمة) تەنها پۆشاکی خودان چونکە تەنها ئەو خاوەنی بوونی ڕەهایە!. هەر کاتێک مرۆڤ هەوڵ بدات ئەم پۆشاکە بپۆشێت دەچێتە ناو ململانێیەکی دۆڕاوەوە لەگەڵ خودا...! ئەم ململانێیە جەنگێکە لە نێوان دروستکراوێکی سنووردار و دروستکارێکی بێسنوور. قسەیەک هەیە کە دەفەرموون؛ "ئەگەر لەگەڵ حەقدا بجەنگیت، هەمیشە هەناسەت لە تەنگانەدا دەبێت"...! چونکە تۆ دژی بنەمای بوونی خۆت دەجەنگیت. ئەوەی بیەوێت حەق ببەزێنێت تەنها خۆی وێران دەکات و کاتێکیش حەق بەسەریدا زاڵ دەبێت لە ڕاستیدا دەیگەڕێنێتەوە بۆ پێگەی ڕەسەنی خۆی کە "بەندایەتیە"!. ئەی چارەسەر چیە؟ چارەسەرەکە لە دەستبەرداربووندایە لە داننانە بە "هەژاریی زاتی" (الفقر الذاتي)ی مرۆڤ لەبەردەم دەوڵەمەندیی ڕەهای خودادا. بۆیە حەزرەتی شێخی گەورە جەخت لەسەر ئەم ئایەتە ﴿وَإِن جَنَحُوا لِلسَّلْمِ فَاجْنَحْ لَهَا﴾ دەکاتەوە.. هەروەها مانایەکی باڵاتری پێ دەبەخشێت!. "ئاشتی" لێرەدا تەنها وەستاندنی جەنگی نێوان دوو سوپا نیە بەڵکو وەستاندنی جەنگی نێوان "ئارەزووی مرۆڤ" و "ویستی خودا"یە...! گەیشتن بەم ئاشتیە (السلم) بەوە دەبێت کە مرۆڤ هەموو سیفەتە باشەکان و تواناکان و دەسەڵاتەکانی بگەڕێنێتەوە بۆ سەرچاوە ڕەسەنەکەی!. کاتێک مرۆڤ دەڵێت "من هیچ نیم و حەق هەموو شتێکە" لەو کاتەدا لە ململانێکارەوە دەبێتە دۆست!. ئاشتیی ڕۆحی بریتیە لە ڕزگاربوون لە بارگرانیی "من" و توانەوە لەناو گەورەیی "ئەو"...! ئەم یاسا میتافیزیکیانە تەنها لە ئاسمانی بیرکردنەوەدا نامێننەوە بەڵکو لەسەر زەوی و لە شێوەی حوکمڕانیدا ڕەنگ دەدەنەوە کە پێشەواکان و دەسەڵاتداران جێگرەوە و سێبەری خودان لەسەر زەوی ئەگەر حوکمڕانێک کار بە "دادپەروەری" (العدل) بکات ئەوا ڕاستەوخۆ هاوتەریبە لەگەڵ سیفەتە ئیلاهیەکان تەنانەت ئەگەر لە ڕووی ئایینیشەوە پەیڕەوی شەریعەتێکی دیاریکراو نەکات!. بۆ نمونە "کیسرا" کە پێغەمبەر (ﷺ) شانازیی بەوەوە کردووە کە لە سەردەمی پاشایەکی "دادپەروەر"دا لەدایک بووە...! دادپەروەری بەهایەکی گەردوونیە هەروەها ئەتوانین بڵین فیتری و رەسەنیەتیە بەڵام لە هەمان کاتدا ئیلاهیە!. کاتێک پاشایەک دادپەروەرە ئەوا بووەتە دەرچەیەک بۆ خەرجکردنی سیفەتی دادپەروەریی خودا لەسەر زەوی بۆیە خودا ڕێزی لێ دەگرێت و سەرکەوتنی پێ دەبەخشێت چونکە ئەو پاشایە ململانێی خودای نەکردووە بەڵکو بووەتە ئامرازێک بۆ جێبەجێکردنی ویستە جوانەکانی!. ئەگەر ستەمکاران ململانێکاری خودان (وەک فیرعەونەکان) بۆچی خودا یەکسەر لەناویان نابات؟! لەم گۆشەیەوە نهێنی "ئارامگری" (الحلم) و "مۆڵەتدان" (الإمهال)ی خودا دەردەکەوێت!. خودا خاوەنی کات و شوێنە بۆیە پەلە ناکات!. ژیانی دنیا وێستگەیەکە بۆ ئاشتبوونەوە و تاقیکردنەوە کە خودا مۆڵەتی ستەمکاران دەدات تاوەکو هەلی گەڕانەوە و پەشیمانبوونەوەیان هەبێت و تاقیکردنەوەیەکی سەخت بن بۆ بەندە ڕاستگۆکان کە بەرگری لە حەق دەکەن و وێنەی سەرکەوتنی کاتییان بداتێ بۆ ئەوەی دواتر ڕووخانیان وانەیەکی قووڵتر بێت بۆ مێژوو!.  ستەمکار لەو بڕوایەدایە کە یاریەکە دەباتەوە بەڵام لە ڕاستیدا لەناو تۆڕی ویستی خودادا دەسوڕێتەوە و درەنگ یان زوو خودا منازعی حەقخواز لە بەرامبەریدا قوت دەکاتەوە بۆ ئەوەی باڵانسی گەردوون ڕاست بکاتەوە و ماف بگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی!. هەرچەندە مێژووی مرۆڤایەتی پڕە لە کێشمەکێش و جەنگو بەرزبوونەوەی نەسەبەکان و ڕووخانی ئیمپراتۆریەتەکان بەڵام ئەمانە هەمووی گۆڕانکاریی کاتین بەپێی قۆناغ و شوێن و دۆخەکان هەرورها گەردوون بەرەو خاڵێکی دیاریکراو هەنگاو دەنێت ئەویش خاڵی یەکگرتنەوە!.

ئەمشەو، خەرێکی خوێندنەوەی بەشێک بووم لەسەر سوڵتە و پاشایەتی لە فتوحاتی مەکیدا، لەناو خوێندنەوەدا هەستم بە شتێک کرد ئەگەرچی دوورە لەم پرسەی کە لەسەریم دەخوێندەوە!.. سبحان الله، مرۆڤ کاتێک کتێبەکانی عورەفاکان دەخوێنتەوە کە ئەو کەسە یەقنی بەوەیە ئەم قسانە حەقن یان کەشفن، تۆ دەخاتە بەر مەترسیەکی زۆر گەورە لەگەڵ مەسئولیاتێکی زۆر گەورە.. مەبەستم ئەوەیە تۆ لە ئاستێکی نزمدایی کە دەست دەگری بە شتێکی لە خۆت بەرزتر و دەتەوێ بەرز بیتەوە گومان لەوەدا نیە بەم مەعریفەیە دەکری... بەڵام خودی مەعریفەکە مەترسیدارە!! رەنگە لات سەیر بێت کە وا دەڵێم! بەڵام ئەمە حەقیقەتە.. چونکە لەگەڵ هەر هەنگاوێک بۆ بەرز بوونەوەت زیاتر توشی حوجەی بەهێز دەبێت لەسەر شەرع و خودا و ئەو بابەتانە هەروەها بەرپرسیاریەتیت زۆر زۆر زیاد دەکات لە جاران!. یانی وەللەهی لام سەیرە، کەسانێک کە قسەی عورەفاکان دەخوێنەوە ... توشی لەرز نابن! یانی ئەخلاقیان بەرزتر نابێ!!.. کاتێک بە وردی و بە تەنهایی لە شەوێکی ماتدا قسەکانیان دەخوێنیتەوە هەمووی دانە بە دانەی وشەکان دەبنە حوجە لە دونیا و قیامەت بەسەرتەوە! ... یانی کاتێک قسەی عورەفاکان لەسەر رەحم و بەزەیی و گەورەی خوا دەخوێنێتەوە .. دانە بە دانەی ئەو رۆژانەت دێتەوە یاد کە تورە بووی لە کەسێک تەنانەت گەر کافریش بوو بێ یان لەسەر حەقیش بووبێتی!! پەشیمان دەبیتەوە ئا لەسەر ئەم تورە بوونە بچوکە!. جا وردە وردە قوڵ دەبیتەوە لەوەی ئایە بەراستی لە ژیاندا بۆ ساتێک هەناسەیەکت هەڵکێشاوە بۆ خودا ؟! یان لە مافی خۆت خۆش بووبی لە پێناو خودا؟! ئەم کتێبانە چونکە هەمووی حەقیان هەڵگرتووە بەبێ ئەوەی هەڵەی تیا بێ! لەم سەردەمە فەسادی و بێمانایە دەکەویتە دۆخێکەوە بەس حەز دەکەی دابنشی بگری بۆخۆت و ئەم فەزاحەتانەی کردووتە!.. بەڵام بۆ دواجار رەحمەتی خوای گەورە هەموو شتێک دەگرێتەوە و خوای گەورە ئێمەومانان لەم رەحمەتە بێبەش ناکات.. #ئیدراک

هەر ئامرازێک و هەر ڕێگایەک بمگەیەنێتە دیداری حەق و لە زاتی ئەو نزیکم بکاتەوە، بێ هیچ دوودڵیەک دەستی پێوە دەگرم! چونکە مەبەست و قیبلە تەنها ئەوە جا باوەڕ و ڕێگاکان هەرچیەک بن. دەمێک بوو ویستی نووسینم لەسەر ئەم حەقیقەتە لە دڵدا قەتیس مابوو تا ئەمڕۆ نەسیمی ئیلهام دەرگای خەیاڵی واڵا کردم. لەم ئوممەتەدا، فیرقە و مەزهەبەکان زۆرن، بەڵام حەق لەناو یەک قاڵبدا زیندانی نەکراوە. ڕووناکی حەق و تاریکی باتڵ لەناو زۆربەیاندا دابەش بووە چونکە خودای بێسنوور لە قاڵبی بەرتەسکی هیچ مەزهەبێکدا جێگەی نابێتەوە!. ڕووی قسەم بۆ ئەو دڵانەیە کە خۆیان لە زیندانی تەنها یەک مەزهەبدا قەتیس کردووە چ سوننە بن یان شیعە. لای عارفان و ئەهلی خودا، بڵندترین مەقام و بەرزترین پەردە، مەقامی "مەحەببەت و عەشق"ە. ئەویش عەشقی زاتی حەق، پێغەمبەر ﷺ، ئالوبەیت و ئەولیاکانە. ئەمە ئەو خاڵە یەکگرتووەیە کە سەرتاپای ئوممەت لەسەری کۆکن و کەس ناتوانێت ئینکاری بکات. ئ ئەگەر تۆ خۆت بە سەلەفی یان سوننە یان شیعە دەزانیت، بەڵام بینیت زیکرێکی ئەهلی تەسەوف، یان موناجاتێکی شەوانەیان، یان تەنانەت مەرسیا و قەسیدەیەکی شیعەکان، فرمێسکی دڵت دەڕێژێت و ئاگری عەشقی حەق و ئالوبەیت لە سینەتدا بڵێسەدار دەکات ئەوا خۆتی لێ بێبەش مەکە! بڕۆ گوێی لێ بگرە و ڕۆحت بە نەسیمیان ئاو بدە! گوێ مەدە بەوەی ئەم پەرداخە ئاوە لە دەستی کام مەزهەبەدایە گرنگ ئەوەیە تینوێتی ڕۆحت دەشکێنێت...! ئەگەر من سوننە بم بەڵام بزانم قەسیدەیەکی شیعەکان دەمخاتە حاڵێکەوە کە خۆشەویستی پێغەمبەر ﷺ و ئالوبەیتەکەی وەک نەوت ئاگر لە دڵم بەربدات و گەرمم بکاتەوە ئەوا بێ دوودڵی دەچم لەگەڵیاندا قەسیدەکان دەڵێمەوە. ڕۆحم لەگەڵ ماناکانیان پەیوەست دەکەم و باوەش بە خەیاڵی گەورەیی ئەواندا دەکەم چونکە مەحەببەتی ئەوان فەرزە جا لەهەر سەرچاوەیەکەوە پێم بگات!. ئەوانەی تەنها ئەهلی زاهیرن ئەوانەی دڵەکانیان وەک بیابانی بێ ئاو وشک بووەتەوە بەرامبەر بەم عەشقە و تەنها بانگەشەی عەقڵانیەت دەکەن لە ڕاستیدا لە تاریکی و نەفامیدان!. ئێمەش بەهای عەقڵ دەزانین و پابەندین پێوەی بەڵام عەقڵ تەنها دەروازەیەکە بۆ گەیشتن و نەکەوتنە هەڵەوە. لە کۆتاییدا ئەوە عەقڵ نیە کە دەفڕێت بەڵکو ئەوە دڵ و ڕۆحە کە پەیوەست دەبێت بە ڕۆحی ئەولیاکان، ئالوبەیت، پێغەمبەر ﷺ و زاتی حەقەوە! ئەوە تەنها ئەم "عەشق"ەیە کە پردی پەیوەندی نێوان تۆ و ئەوان دروست دەکات نەک زانستە نەزەری و وشکەکان. حەقیقەت لە کۆتایدا خۆشەویستیە، ئەوەیە کە دڵ و ڕۆح و عەقڵت تەسلیمی خۆشەویستەکەت بکەیت وەک عەبدێکی حەقیقی کە هیچ ئیرادەیەکی لەبەردەم ئیرادەی مەعشوقدا نەماوە! #عیرفانی #ئیدراک

لە فتوحاتی مەکیدا لە کاتی خوێندنەوە چاوم بە شتێکی زۆر جوان کەوت جا حەزرەتی شێخ لەسەر جێبەجی کردنی سزا لەسەر زیناکەر یان هەر حوکمێکی تر شتێکی زۆر ناوازە دەفەرمووێت، جا منیش تێگەیشیتنی خۆم بەیان دەکەم لەسەر قسەکانی... جا کە دکتۆرێک نەخۆشێکی دەکەوێتە بەر دەست کە نەخۆشەکە پیاوێکە توشی نەخۆشی سەرەتان بووە، قاچی راستی رەش بوون بە هۆی نەخۆشیەکەوە... جا دکتۆرەکە قاچەکەی دەبرێتەوە تا ڤایرۆسەکە بڵاونەبێتەوە!! کەسەکە نەکوژێت!... جا سزایی خوای گەورەش بیزەبت وایە رەحمەتێکە کە رێگە نادات تۆ خۆت لەناو ببەی واتە ڤایرۆسەکە تەواو بتکوژی بەڵکو سزات دەدات بۆ ئەوەی پاك بێتەوە!!.. #عیرفانی

﴿وَمَا رَمَيْتَ إِذْ رَمَيْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ رَمَى﴾(تۆ نەبوویت کە هاویشتت، بەڵکو خوا هاویشتی). چونکە بەو چاوەی کە بینیت هاویشتنەکە ئیلاهیە جیاواز لەو چاوەیە کە بینیت ڕامیکردنەکە محەمەدییە!.. جا دەزانیت کە تۆ دوو چاوت هەیە ئەگەر تۆ خاوەن علم بیت جا بە دڵنیایەوە دەزانیت کە هاوێژەر خوایە لە وێنەیەکی جەستەیی محەمەدیدا!. ئەمە خۆنواندن و خەیاڵکردن نیە بەڵام خوای گەورە ئاگاداری کردویتەتەوە و تۆش بێئاگایت. ئەمە ئەو نیشانانەیە کە خوا دایناون بۆ گەلێک کە لێی تێدەگەن و بیر دەکەنەوە...! 📚الفتوحات المكية📚 #شيخ_الأكبر

حەقیقەتی ئیسلام بریتی نیە لەم ئەقڵە سارد و زاهیرە کە سوننە و شیعە وێنەی کردووە یان دەرکەوتووە. بنەمای هەردووکیان دەگەرێتەوە ب
حەقیقەتی ئیسلام بریتی نیە لەم ئەقڵە سارد و زاهیرە کە سوننە و شیعە وێنەی کردووە یان دەرکەوتووە. بنەمای هەردووکیان دەگەرێتەوە بۆ کۆمەڵێک یاسایی اصولی لە عەقیدە و تەفسیری قورئان و وەرگرتنی حەدیس. وەک چۆن مەسیحیەکان مۆدێرنە بە تەواوەتی لە حەقیقەتی خۆیان ترازان و کەوتنە ناو گۆشەیەک کە تەنیا لە بابەتی خۆشەویستی و ئەخلاقیدا بێت، واز هێنان لە گرینگی دان لە یاسایە اصولیەکانی خۆیان. لە کاتێکدا من بەرواردی ئەم دوانە دەکەم لە ئێستادا وەک دژبەیەکێک دەردەکەوێت چونکە رەخنەکە ئاراستەی هەردوو لایە.. بەڵام وەک چۆن ئەوان باپەبدن بەم بنەما ئەقڵی و ساردانە یان مەسیحیەکان بە پێچەوانە، هەردووکیان دەرچوون لە سروشتی دینداری و حەقیقەتی خۆیان بە مانایەکی زۆر سادەتر، هەردووکیان بەرهەمی مۆدێرنەن!. رەنگە لای کەسانێکی زۆر کە چەمکی رەسەنایەتی بەکار دێت شیعە یان سوننە بکەویتە ناوەوە بەڵام من دوای خویندنەوە، بەوە گەیشتووم کە سوننە یان شیعە یان مەسیحیەت یان بە گشتی دینە ئیلاهیەکان لە ئێستادا لەسەر ئەو حەقیقەتە نین کە دەبێت لەسەری بن. پێشتر زۆر ئاماژەم بەمە داوە کە رەسەنایەتی چیە لە جیهەتی من پێ گەیشتووم بەڵام لێرەدا ئەتوانم.ئاماژەی کورت بەمە بدەم کە رەسەنایەتی دەبێت هاوسەنگی هەبێت لە نێوان زاهیر و باطندا.. بەڵام ئەو مێژووەی کە من پێ گەیشتووم بە تەواوەتی دوای ماوەیەکی کەم لە وەفاتی رسوڵ اللە (ﷺ)، دینی ئیسلام وەک حەقیقەتی خۆی دەرنەکەوتووە!. ئەگەر بە وردی سەیری رووداوە مێژووەیەکان بکەین بە تایبەتی مێژووی ئیسلامی لە چوارچێوەی خەلافتەکاندا بە روونی ئەوە دەردەکەوێ کە ئەم سوڵتە روحیەیی کە دەبوو هەبێت، نیە!. بەڵکو ئەوەی حوکمی کردووە ئەقڵیەتێکی سارد و اصولی بووە!. لە چوارچێوەی دینی ئیسلامدا تەنیا مەزهەبێکی سەربەخۆ کە توانی بێت حەقیقەتی ئیسلام دەربخات یان دەرکەتوو بێت تێیاندا، مەزهەبی ئەهلی تەسەوف بووە، هەڵبەتە من کە ئاماژە بەم مەزهەبە دەکەم نەک تەنیا لە جوزئێکی کە تەسکیەیی نەفسە بەڵکو بە گشتی باسی مەزهەبەکە دەکەم لە رووی فەلسەفی و جیهانی بینەکەی و بنەماکانی!. لە راستیدا، هەست بە خیانەتێکی علمی دەکەم لەگەڵ خۆمدا کە باسم نەکردووە کە ماوەیەکی زۆر بوو ئەو بابەتەم درک پێ کردبوو بە تایبەتی لە کاتی دوبارە خوێندنەوەی دوو کتێبی عبدولواحید یەحیا و چوونە ناو کتێبەکانی حەزرەتی ابن عەرەبی، هەروەها کۆمەڵێک عورەفای تر وەک فريد الدين العطار النيسابوري. چونکە ئەوەی کە من تێبینم کردووە لە مێژووی ئیسلامدا تەنیا مەزهەبێک کە هەبووبێت هاوسەنگی راگرتبێ لە نێوان زاهیر و باطندا یان هەوڵی هاوسەنگیەکەی دابێت خودی ئەم مەزهەبە بووە. گەر بە وردیش تێبینی بکرێ، ئەوە ئاشکرا دەبێ لە نێوان سوننە و شیعەدا خودی مەزهەبی تەسەوف دژایەتی ناکرێ لە لایەن هیچیانەوە بە پێچەوانەوە بۆتە کۆکەرەوەی هەردوو لا!. چونکە ئەوەی بۆ دواجار هەوڵیداوە موسڵمانان راکێشی بۆ مقامی وەحدە نە شیعە بە سوننە نەبوونە بەڵکو مەزهەبی تەسەوف بوونە، هەر ئەوانیش بوونەوە ویستویانە ئەم نوورە ئیلاهیە لە باطنەوە بەرجەسەدە بێت!. دەربارەی چەمکی سوننەش یان شیعە لێرەدا خۆیان ئەمانە پێناسەی زۆر دەکرێ و گشتی ناتەوانن.. ئەوەی بە گشتی من باسی دەکەم مەزهەبە فقهیەکان نیە وەک شافعیی و حەنەفی..هد بەڵکو تیشکەکە لەسەر قوتابخانە عەقیدەیەکانە چ لەناو سوننە چ لەناو شیعەدا!. زاهیری حەقیقەتی ئیسلامیش وەک ئەمری واقیع کە دیارە بەر هەژموونی سیاسی و مەزهەبی کەوتووە بە جۆرێک کە ئەتوانم بڵیم شێوەندراوە!، تەنیا مەزهەبێک دەستی لەمەدا نەبووە خودی تەسەوفە، تەنیا مەزهەبێکش بەشداری لە ئەخلاقیات و باطن و هەڵگری باطنی نبوەت بێت هەر ئەم مەزهەبەیە!.. ئەگەرچی ئەقڵانیە ساردە مۆدێرنەکان ئەو قسانە و حەقیقەتانە رەت دەکەنەوە!. لە کۆتایدا شیعە و سوننە لە مێژووە تا ئێستا ململانیکار بوونە لە عالەمی ئەدنا، هیچ کەسێک لە اصولیەکان سوننە یان شیعە نەیانتوانیوە لەم عالمی ئەدنایە رزگاریان بێت یان ببنە رزگارکەر بەڵکو تەنیا مەزهەبی تەسەوف بووە!. دەکرێ چەند زەمانێکی کورت هەبن لە مێژوودا کە خەلافەتەکە هەڵگرێ ئەم ڕوحە تەسەوفیە بووبێت بەڵام هەناسەکانی کورت بوونە، من ئەمەش دەگەرێنەمەوە بۆ هۆکاری ململانێکانی نێوان ئەوانی تر. چونکە ئەوانی تر مەلیکایەتی پێشکەشی موسڵمانان دەکەن بەبێ ڕوح و مانا، وەک چۆن مۆدرێنەتی باڵەخان و زاهیریەت دەبەخشێت بەبێ مانا و ڕوح. هەڵبەتەن دەکرێ بیرکردنەوەکانم فاسد بێ بەڵام من تەنیا خوێندنەوەی خۆمم کردووە لەسەر بنەمای ئەقڵ و اصولی تەسەوف. #توراس #ئیدراک

چەسپا کە زۆرینەی زانایانی کەلام (جمهور المتكلمين) لە گروپە ئیسلامیەکان (فرق الإسلام) هەموویان قوتابی عەلی کوڕی ئەبو تالیب بوون (ڕەزای خوای لێبێت). باشترین گروپی ئوممەت بریتین لە زانایانی ئوسوڵ (الأصوليون) بۆیە ئەمە پێگەیەکی گەورە بوو لە فەزڵ و گەورەیدا. لەوانەش؛ زانستی تەفسیر - کە ئیبن عەبباسی گەورەی موفەسیرین قوتابی عەلی بووە... لەوانەش؛ زانستی فیقهـ؛ کە تێیدا لە پلەیەکی بەرزدا بووە. لەبەر ئەمەش پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی؛ باشترین دادوەرتان (أقضاكم) عەلییە.... عەلی فەرموویەتی؛ ئەگەر سەرینم بۆ دابنرێت (واتە دەسەڵات و شوێنی حوکمم بۆ بڕەخسێت - لو كُسرت لى الوسادة)، ئەوا دادوەری دەکەم بۆ ئەهلی تەورات بە تەوراتەکەی خۆیان بەپێی ئەوەی گواستوومانەتەوە. لەوانەش؛ زانستی ڕەوانبێژی (علم الفصاحة). هەروەها زانراوە کە هیچ یەکێک لە ڕەوانبێژانی (الفصحاء) دوای ئەو نەگەیشتوونەتە پلەی ئەو... بگرە نەگەیشتوونەتە کەمێک لە پلەکەشی.... لەوانەش؛ زانستی نەحو (علم النحو - ڕێزمانی عەرەبی). زانراوە کە تەنها لە ئەوەوە دەرکەوتووە.... هەر ئەویش بوو کە ڕێنمایی (أرشد) ئەبو ئەسوەدی دوئەلی کرد.. لەوانەش؛ زانستی پاککردنەوەی ناخ (علم تصفية الباطن).... زانراوە کە زنجیرەی هەموو سۆفیگەریەک دەگاتەوە بە ئەو... هەروەها زانستی ئازایەتی و شارەزایی بەکارهێنانی چەک (ممارسة الأسلحة). وەزانراوە کە ڕەچەڵەکی ئەم زانستانەش دەگاتەوە بە ئەو... ​کەواتە بەوەی باسمان کرد چەسپا؛ کە عەلی (ڕەزای خوای لێبێت) مامۆستای هەموو عالەم (أستاذ العالمين) بووە لەدوای محەمەد سەلامی خوای لێبێت لە هەموو خەسڵەتە پەسەندکراوەکان (الخصال المرضية) و پلە و پایە (المقامات) بەرز و جێی ستایشەکان. 📚 الأربعين في أصول الدين جلدی ٢، ٣٠٥ ئیمامی رازی #أهل_البيت