cookie

Ми використовуємо файли cookie для покращення вашого досвіду перегляду. Натиснувши «Прийняти все», ви погоджуєтеся на використання файлів cookie.

avatar

Jeqnemût/ ژەقنەمووت

ژەقنەمووت وشەیەکی لێکدراوە؛ ژەقنە بە واتای فرە تاڵ دێت کە بە عەرەبی و فارسی پێی دەوترێت زەقوم/زقوم واتە مێوەی دۆزەخییان. بەری دارێکی هیندیە کە هەرە تاڵ و تۆخ و ڕەشە! مووت واتە تام و بۆن کردنی خۆراک. هەر دوو وشەکە پێکەوە واتە تام و بۆنی زۆر تاڵ @jeqnemut

Більше
Рекламні дописи
1 731
Підписники
-324 години
-57 днів
Немає даних30 днів

Триває завантаження даних...

Приріст підписників

Триває завантаження даних...

Фото недоступнеДивитись в Telegram
ڕۆژی ناشتنی خومەینی/ ١٩٨٩ تشییع پیکر خمینی در تهران، خرداد ۱۳۶۸ عکس از علی فریدونی @jeqnemut
Показати все...
12:03
Відео недоступнеДивитись в Telegram
ژیان بە کاتی تانجەڕۆ لە دەرهێنانی ڕۆزا شێخانی ناعەدالەتیی ژینگەیی ژیانی دانیشتوانی گونجی چەقڵاوەی خستووەتە مەترسییەوە. ئاو و خاکی گوندەکە پیسبوون و ئاژەڵانیش ناتوانن لەناویدا بژین. گوندەکە بە پاشماوەی کۆمپانیایاکان و خۆڵ و خاشاک دەورە دراوە. @jeqnemut
Показати все...
Life_by_Tanjaro’s_Time_ژیان_بە_کاتی_تانجەڕۆ.mp4107.08 MB
Repost from N/a
Фото недоступнеДивитись в Telegram
🔻 دەور داڵگەیل لە پەروەردەی زوان کوردی لە شار کرماشان وەپێی ڕەوش لێکۆڵینەوەی ئایندە نووسینی ئەفشین غوڵامی 🔸ئاماژە: ئەم وتارە پێشتر لە دووتوێی کتێبێکدا بە ناوی «زوان و شوناس؛ توێژینەوەیلێگ کۆمەڵناسانە و فەلسەفی لەسەر کرماشان»، ساڵی ١٤٠١ لە لایەن چاپەمەنیی باشوورەوە لە ئیلام چاپ و بڵاو کراوەتەوە. بە هۆی گرنگایەتیی بابەتی توێژینەوەکەوە و زەروورەتی ئاوڕدانەوەی زانستی لە پرسی زمانی دایکی لە ڕۆژهەڵات و بەتایبەت لە کرماشان و ئیلامدا، نووسەر و کۆمار بە پێویستیان زانی دیسان بڵاو بکرێتەوە. 🔸بۆ خوێندنەوەی کۆی بابەتەکە ئەم بەستەرە ببینە: 🔗 https://govarikomar.com/دەور-داڵگەیل-لە-پەروەردەی-زوان-کوردی-ل/ @govarikomar
Показати все...
Repost from N/a
⭕️کوردەکانی ئورمییە؛ لە دەرەوەی بازنەی ناوەندەکان 🔸کوردەکانی نیشتەجێی ناوچەکانی شنۆ بەرەو سەرەوەی هەرێمی ئورمییە، کە لەناو خەڵکی موکریان و ئەردەڵاندا هەندێک جار (بە هەڵە) بە کوردی شکاک ناودەبرین و لەم نووسراوەدا بە “کوردەکانی ئورمییە” ناویان دێت، هەتا ئێستا چ لەلایەن ناوەندی ئێران (تاران)، چ لەلایەن ناوەندی ئازەربایجان (تەورێز) و چ –بەتایبەت- لەلایەن ناوەندی “ڕۆژهەڵاتی سیاسی”ەوە (موکریان و ئەردەڵان)ەوە ناویان لەناو ناواندا نەبووە. ماوەیەکە بەهۆی هەڵبژاردنەکانی ئەمدواییەی کۆماری ئیسلامییەوە، وەک بڵێی کتوپڕ لەبەرچاوی ئەو سێ ناوەندە هەڵتۆقیبێتن، بوونەتە جێی باس و خواسیان. 🔸ئەوەی کە کوردەکانی ئورمییە لەلایەن “تاران”، “تەورێز” و “مەهاباد”ەوە، خراونەتە دەرەوەی بازنەی مێژووەوە و نەبینراون، بەواتای/بەهۆی “بێدەنگی”، “نەبوون” یان “ناسیاسی”بوونی ئەوان نییە. 🔸بە درێژایی چەند دەیەی ڕابردووش، ئەو ەڤەرە ئەگەر زیاتر لە “ڕۆژهەڵاتی سیاسی” سیاسی نەبووبێت، کەمتر نەبووە. “حزبایەتی” و “حزبی کوردی” بە ناخی کۆمەڵگەی ئەوێشدا، هەر لە ماکۆوە هەتا مەرگەوەر، ڕۆچووە. بە سەدان و بگرە هەزاران “شەهیدیان” هەم لە ناو ڕێزەکانی پەکەکە و پەژاک و هەم لەناو ڕیزەکانی حدکا پێشکەش کردووە. @renesansinfo
Показати все...
کوردەکانی ئورمییە؛ لە دەرەوەی بازنەی ناوەندەکان - Renesans

عارف سەلیمی   لە دەرەوەی بازنەی مێژوو کوردەکانی نیشتەجێی ناوچەکانی شنۆ بەرەو سەرەوەی هەرێمی ئورمییە،

آيا اينترنت نابرابری‌های اجتماعی را كاهش داده است؟ گفتگو با آرش حيدری @jeqnemut
Показати все...
آيا_اينترنت_نابرابري_هاي_اجتماعي_را_كاهش_داده_است؟_گفتگو_با_آرش.mp369.15 MB
03:01
Відео недоступнеДивитись в Telegram
Показати все...
Kh-GbANmDnOwynwn.mp423.41 MB
00:31
Відео недоступнеДивитись в Telegram
ئەوەی کە ئێران لە هەندێ سێکتەردا گەمارۆ دراوە خۆی لە خۆیدا باش نییە. ئابڵۆقە زۆرجار زیاتر لەوەی فشار بخاتە سەر حکوومەت، بە کردەوە پاڵەپەستۆ ئەخاتە سەر خەڵکی بێدەرەتان و ژیانی ڕۆژانەیان دەکا بە زەمهەریر؛ بەتایبەت لە سێکتەری دەوا و دەرمان و یان کەرەستەکانی تایبەت بە فڕۆکە و پیشەسازییەکانی‌تر. فڕۆکەی کاول و کۆن، گەرەنتی ئەوە ناکا مژدەبەخش بێ و هەمیشە سەرکۆمار و کاربەدەستە پلەبەرزەکان لەناو بەرێت، زۆرجاریش دەکرێ وەیشوومە بێ و خەڵکی ئاسایی بکا بە ئامانج. @jeqnemut
Показати все...
176decae13238b5438dcc2a4cda5a10b58065840-720p.mp46.23 MB
00:29
Відео недоступнеДивитись в Telegram
گزارشی ارسالی برای ژیانەوەی کوردستان از حفاری های سپاە تروریستی پاسداران از روستای دگن بخش موچش از توابع شهر کامیاران بە نام معدن سنگ، اما گزارش های ارسالی بە ژیانەوەی کوردستان از حفاریهای عناصر رژیم برای غارت میراث فرهنگی و منابع ارزشمند زیر خاکی حکایت میکند. رژیم ج.ا سال هاست در مناطق و شهرهای کوردستان دست بە غارت میراث های هزاران سالە زدە است کە در راس آن سپاە تروریستی پاسداران بیشترین دزدی را انجام دادە است. https://t.me/jiyanewey_kurdistan
Показати все...
2.50 MB
بەرزاییەکانی سلێمانی و چەند تێبینیەک: بەشی دووهەم: گۆڕینی دیمۆگرافیای کوردستان/ لەنووسینی مزەفەر وەیسیپەنا یەک لە نیگەرانیەکانی چالاکانی ناوچەی سلێمانی بەرامبەر بە پڕۆژەگەلی “سیتی” و”گوند” وەکوو بەرزاییەکانی سلێمانی گۆڕینی دیمۆگرافیای کوردوستانە. لە ڕاستیدا لێرە باسەکە هەندێ ئاڵۆزە و پێویستە کە زانیاری وردی نفووس و نیشتەجێ بوون لە بەرددەست بێت تا بتوانین بڕیارێکی درووست بدەین، بەڵام بە ئاماژە بە چەند ڕاستیەک ئەکرێت تا ڕادەیەک لەم ناڕوونیە تێ بگەین. لەو لینکە کە لە خوارەوە دای ئەنێم گۆڕانی چۆنیەتی بەکارهێنانی زەوی نیشان ئەدات، ئەم پڕۆژەیە کە لە لایەن یەکیەتی ئوروپاوە بەڕيوەئەچێت لە ساڵی ٢٠١٧ ەوە دەستی پێکردوە و لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە زانیاریەکان بە شێوەی خەریتەی لەندیوز نیشان ئەدات. هەرچەندە ئەکرێت لە سەر کواڵیتی ئەم نەخشانە باس بکرێت بەڵام بە گشتی نیشان ئەدات کە لە ماوەی ٦ ساڵی ڕابردوودا، یانێ لە کاتی ڕیفراندۆم تاکوو ئێستە کەمترین گۆڕانکاری لە گەورەبوونی شوێنەنیشتەجێ بوون لە ئاستی باشووری کوردستان ڕووی داوە بێژگەم لە دوو گەورەشاری سلێمانی و هەولێر و تا ڕادەیەکیش کەلار. ئەمە لە لایەک، لە لایەکی دیکەوە بە وردبوون لە نەخشەی مانگە دەستکردەکان دیسان بۆمان ڕوون ئەبێتۆ کە ئەم گۆڕانکاریانە لەم دوو شارە خۆیان زۆرتر لە پرۆژەگەلی “سیتی” و “گوند” ئەبینێتۆ. ئێمە بە باشی ئەزانین کە لەم ماوەیەدا گەورەترین کێشەی ئابووری بەرەوڕووی باشووری کوردستان بووەتۆ. کەواتە پرسیارەکە ئەوەیە کە بۆچی تەنیا ئەم دوو گەورەشارە گەشەسەندنی بەرچاویان بەخۆوە دیوە؟ ئەو خەڵکانە کێن کە لێرە نیشتەجێ بوون؟ جێگۆڕکێی نفووس ئایا تەنیا لە ئاستی شار و دەورووبەری ڕووی داوە؟ یان ئەوەی کە ئەم جێگۆڕکێیە لە ئاستێکی سەروتردا ڕوو ئەدات، سەدا چەندی گەورەبوونی ئەم شارانە لە ناوچەکانی دیکەی کوردستانەوە هاتوون؟ و چ ڕێژەیەکی لە ناوچە عەرەب نشینەکانەوە هاتوون؟ لایەنێکی ڕوونی دیکەی ئەم بابەتە ئەوەیە کە خەڵکی کوردستان لەم ساڵانەدا لە باروودۆخێکی ئابووری سەختدا بوون کە واتە ئایا پارەی ئەوەیان بووە کە لە پڕۆژەگەلێکی وەها گران نیشتەجێ ببن و ئایا توانیویانە لەوێ خانوو بکڕن؟ بەشێکی تری ئەم پرسە هەڵئەگەڕێتۆ بۆ گۆڕانکاریەکانی دوای ڕیفراندۆم کە کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵکی باشووری ناوچە کوردستانیەکانی داگیرکراوی ژێردەست عێراق ڕوویان لە ناوچەکانی سلێمانی، هەولێر و کەلار کرد. ئەم جێگۆرکێی نفووسە تا ئێستەش بەردەوامە و زانیاری وردمان لە بەردەست نییە کە بە چ ڕێژەیەک و لە کوێوە ئەم گۆڕانکاریانە ڕوویان داوە. ئەوەی کە ڕوونە لە هەرکام لەو ئەگەرانەی سەرەوە کە باسم کرد ئەم گۆڕانکاریانە لە ئاستێکی وەهادا دژ بە بەرژەوەندی کوردستانە چوونکە ئەو ناوچانە کە ساڵانێکی دوور و درێژ دژ بە داگیرکردنی خاکی کوردستان وەستان و ئەنفال و هەزاران چەرمەسەریان قەبووڵ کرد، بەرەبەرە شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆتان بۆ عەرەب چۆڵ ئەکەن و ڕوو لە شارەگەورەکان ئەکەن. ئەم خەڵکە بە ئیحتمالێکی زۆر لە گەڕەکە پەراوێز خراوەکانی ئەم شارانە نیشتەجێ ئەبن. کەواتە جێگۆڕکەیەکی نێوشاریش بە قازانجی چینی سەرمایەدار و دەڵاڵی زەوی و بەرپرسی حیزبی ڕووئەدات و تا کوو دێت کۆمەڵگای ئەم شارانە زۆرتر لە یەک جیائەبێتۆ(پرۆسەی جیایی Segregation ).بەواتایەکی دیکە، ئەم پرۆژانە کە بە ئەعیان سازی ( Gentrification) ناوزەدئەکرێن ئەبنە هۆی جیابوونەوەی چینایەتی لە نێو شار و چینی دەست ڕۆیشتوو، بەرپرسی حیزبی و سەرمایەدار لەوێ نیشتەجێ ئەبن و خەڵکانێک کە شوێنەکانی دیکەی کوردستانیان جێ هێشتووە لە گەڕەکە پەراوێزخراوەکاندا نیشتەجێ ئەبن.(لە پۆستێکی جیادا باسی ئەم دوو دیاردەیە دەکەم) لە بەشێکی دیکەی ئەم پڕۆژانە سەرمایەدار و عەرەبی ناوچەکانی دیکەی عێراق نیشتەجێ ئەبن کە توانایی کڕینی خانوویان لەم شوێنانەدا هەیە. @jeqnemut
Показати все...
پڕۆژەی بەرزاییەکانی سلێمانی و چەند تێبینیەک: بەشی یەکەم: شەفافیەت و بەشداریکردنی کۆمەڵگا/ لەنووسینی مزەفەر وەیسیپەنا پڕۆژەی بەرزاییەکانی سلێمانی و لەم دواییەشدا پەرەپێدانی ئەم پرۆژەیە بەرەو شاخی گۆیژە زۆرێک لە چالاکانی مەدەنی، نووسەران و ژینگەپارێزانی هێنایە دەنگ و ناڕەزایەتیان دەربڕی. لە ڕاستیدا ئەم پرۆژەیە لە زۆر ڕووەوە جێگەی ڕامانە و پێویستە بکرێتە سەرەتایەک بۆ ئاوردانەوەیەک لە بابەتی “بنیاتنانی ژینگە” لە کوردستان. ئەم پرۆژانە کە بە نێوی “سیتی” و “گوند” لە دوای ڕووخانی دیکتاتۆر و ئازادبوونی ئەم بەشەی کوردستانی داگیرکراو دەستیان پێکردوە بە گشتی، وە لە لایەک، ئاکامی هەڵە تێگەیشتنێکی قوولی سیاسیەکانی کوردستانە بە نیسبەت بابەتگەلی پێشکەوتن، ژئۆپۆلیتیکی کوردستان و ناوچەکە و زۆر بە تایبەت تێنەگەیشتنە لە پەیوەندی کۆمەڵگا و شار. لە لایەکی ترەوە، ئەم پرۆژانە بەرهەمی ئابووریەکە کە ئەکرێت بە ”ئابووری تاڵان” ناو ببرێت. ئابووری تاڵان بابەتێکی زانستیە کە لە لایەن بیرمەندانێک وەکوو پڕۆفیسۆر میهرداد وەهابی و بە تەرکیز لە سەر ئابووری و شێوەی بەڕێوەبردنی ئێران (بە تایبەت لە لایەن مەلاکانەوە ) باس کراوە و بەداخەوە بەرپرسانی کوردستانیش تا ڕادەیەکی زۆر ئەو سیاسەتە بە شێوەگەلی تر بەکاردێنن. لە سەر پرۆژەی بەرزاییەکانی سلێمانی، و لە لایەک چالاکان ئەڵێن کە ئەم پرۆژەیە تێکدانی سرووشتە، تەجاوۆزە بە مەستر پلانی شارەکە،لە نێوبردنی جواروجۆری گیاکان و زیندەوەرانی، تێکدانی سیمای گۆیژە و ئەزمەرە، گەندەڵیە چوونکە پارەیەکی زەبەلاح ئەڕواتە گیرفانی چەند سەرمایەدارێک، چوونکە کوردستانیان پارەیان نییە بیکڕن، عەرەبەکان دێن و ئەیکڕن و ئەبنە هۆی تێکدانی دیمۆگرافیای کوردستان، و لە لایەکی ترەوە بەڕێوەبەرانی حۆکمی و هەروەها کۆمپانیای قەیوان ئەڵێن کە ئێرە ناوچەیەکی سەخرەیی بێ کەڵکە کە هیچ درەخت و سەوزەڵانی لێ نییە، بەڵام ئەمان سیمایەکی مۆدێڕن و جوانی پێ ئەدەن، سەدا ٣٠ی پڕۆژەکە ئەکەن بە سەوزەڵانی و داری تیا ئەڕوێنن، هەروەها ئەم پڕۆژە هەموو ڕێکارە یاساییەکانی تێپەڕاندووە و ١١ دائیرە ڕەزامەندیان لە سەرداوە، هەروەها ئەبێتە گەورەترین شاری نیشتەجێ بوونی سلێمانی. وادیارە کۆمپانیای قەیوان لە بەرامبەر چەند پڕۆژەیەکی نێوشار ئەم ناوچەیەی پێ دراوە و گوایە نرخی زەوی بەرزاییەکانی سلێمانی لە گەل کۆی تێچووی ئەو پرۆژانە کە قەرارە کۆمپانیای قەیوان لە بەرامبەردا بیکات بەراورد کراوە. لایەنێکی تری ئەم بابەتە ئەوەیە کە بە هیچ شێوەیەک زانیاری لە سەر ئەم پڕۆژە دەس ناکەوێت، لە هیچ شوێنێک دەیتا و زانیاری لە سەر ئەم بابەتە دەس ناکەوێت، تەنیا یەک نەخشە کە پلانی شوێنەکە(بە بێ وردەکاری) نیشان ئەدات، هەروەها چەند ویدئۆ و قسەی بەرپرسانی کۆمپانیاکە نەبێت وردەکاریەکی ئەوتۆ دەس ناکەوێت. یەکەم ڕخنەی جددی لە سەر ئەم پرۆژەیە بابەتی ناشەفاف بوون و بەشدارنەکردنی کۆمەڵگایە. پرسیار ئەوەیە کە شارەوانی بۆچی تا ئێستە زانیاری لە سەر ئەم پڕۆژە بە ڕای گشتی نەگەیاندووە؟ لە ڕێگای چ پڕۆسەیەکی ئیداریەوە شارەوانی بەز کۆمپانیای قەیوانی هەڵبژاردوە؟ ئەگەرەکانی دیکەی بەردەم شارەوانی بۆ تەئمینی پارەی پڕۆژەکانی نێوشار چی بوون کە شارەوانی ئەم ڕێگایەی هەڵبژاردووە؟ ئەو دکیۆمنت و دیراسەگەلەی کە کاریگەریەکانی سەر بابەتگەلی ژینگە، ئابووری و کۆمەڵایەتی باس ئەکەن،کامانەن؟ ئەگەر کراون بۆ نیشانی ڕای گشتی نادرێن؟ لە چ پرۆسەیەک بەراوردی نرخی زەوی بۆ ئەم پرۆژەیە کراوە؟ ئەم بەڵگەنامانە بۆ نادرێتە بەردەم ڕای گشتی؟ بەراوردی پلانی ئەم پرۆژەیە لە گەل مەستەرپلان و کاریگەریەکانی لە ڕووی ئابووری، ژینگەیی و کۆمەڵایەتیەوە لە کوێ باس کراوە و دەس ئەکەوێت؟ کاریگەریەکانی ئەم پڕۆژەیە لە سەر دواڕۆژی شار و ناوچەکە و بەڵگە و لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەم پڕۆژەیە لە کوێ دەس ئەکەوێت؟ نیگەرانی چالاکانی شار سەبارەت بە ئەوەی کە ئەم پڕۆژەیە ئەبێتە هۆی گۆڕینی دیمۆگرافیای کوردستان(هاوشێوەی هەولێر) چۆن وەڵام دراوەتۆ؟ ئایا لە ئەساسدا هیچ لێکۆڵینەوەیەک کراوە؟؟ ئەگەر کراوە بۆ بڵاوناکریتۆ؟ ئەم پرۆژە کە بە گەورەترین پرۆژەی نیشتەجێ بوون لە سەر ئاستی عیراق ناوئەبرێت قەرارە چەندەی تێ بچێت؟ قۆناخەکانی چین؟ وردەکاری پلانی ئەم پرۆژە چین؟ چەندە خانوو و شۆقەن؟ چەند هەزار کەس تێیدا نیشتەجێ ئەبن؟ ئەو خەڵکە قەرارە لە کوێوە بێن؟ بۆ چ تاقمەیەک ئەم پرۆژەیە گۆنجاوە؟ ئەمە و سەدان پرسیاری ورد و گەورەی تر لە سەر پرۆژەکە هەیە کە شارەوانی هیچ زانیاریەکی لەسەر بڵاونەکردوەسۆ. شەفافیەت لە پلاندانانی شارەکاندا زۆر گرنگە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە پڕۆژەکانی گەشەپێدان بەردەوام و دادپەروەرانە و سوودبەخشن بۆ کۆمەڵگا. پرۆسەکانی شەفافیەتی کاریگەر بریتین لە بەشداریکردنی گشتی، دەستڕاگەیشتن بە زانیاری کراوە، و پەیوەندییەکی ڕوون لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان. بەشداریکردنی گشتی:
Показати все...