cookie

Ми використовуємо файли cookie для покращення вашого досвіду перегляду. Натиснувши «Прийняти все», ви погоджуєтеся на використання файлів cookie.

avatar

مامۆستا ئاسۆ

کاناڵی فەرمی:🔻 #موحەمەد_سەعید_نەجاڕی #ئاسۆ

Більше
Рекламні дописи
2 118
Підписники
+324 години
+87 днів
+230 днів

Триває завантаження даних...

Приріст підписників

Триває завантаження даних...

🌺کاریزما🌺 خۆ هەر پەڕۆیێک دوو خەتی ڕەنگیی هەبوو ئاڵانیە مێرخاسی شەرتی خۆی هەیە، هەرپووشێ کاریزما نیە هەر کەس سمێڵی تیژترە پیشاندەری جەوهەر نیە ڕۆژووی سیاسی پێدەوێ، هەر بەردێ زێڕی تیا نیە تۆ! هەر ئەوینداری وڵاتانی لەخۆت بێگانە بی نابیتە مەعشووقی گەلت خۆ گەلپەرەستی وا   نیە! چاو کە لەسەر بەردی ڕەقی سووراوی ئەم شاخ وکەژە! خوێنی شەهیدی میللەتە، بەو خوایە شوێنی پا  نیە مەسکەو، عەماری نان نیە، هەر مەککە جێی قورعان نیە غەیرەز وڵات و خاکی خۆت، هیچ شوێنێ ئۆتۆ پیا  نیە شێری وڵات خۆت نەوێ، ڕێوی بییانی دەتگرێ شیری مەمی دوژمن مژین، بەو خوایە کاری چانیە غەوواسی بەحری تێگەیین سەر باڵی تەڕنابێ بەهیچ چاوی نەزانین جوان بشۆی، هەر زەلکەیێ دەریا نییە ئەو سۆزە وا سەوزەی لە سەر مەزرای دڵت بەرهەمیەتی کینە و دزی و گۆڕان نیە، شیعر و نەی و گۆرانییە پێت وایە ئاسۆ یەکشەوە وا بۆتە بێسانچی غەزەل؟ چل ساڵە ئاودێری وشەی هەورامی و سۆرانییە #ئاسۆ #سەقز   2     7    95   ئاسۆ
Показати все...

🔶هەڵوێست🔶 ئەودەمەی شاعیر لە شیعرا وەسفی چاوی کاڵ نەکا بەسیەتی چیتر نەنووسێ باشە خۆی خوێنتاڵ نەکا ئەمن و عەوداڵ ساڵەهایە دەشت و کێومان مەسکەنە چۆن دەبێ شیعرم بەپیریش مەدحی مام عەوداڵ نەکا شیعر ئەگەر سووک بوو و بەجێی مووچڕکی لەش کینەی بزاوت شاعیری ئەوشیعرە با ویژدانی خۆی پاماڵ نەکا ڕاستە زاڵم هەربە بەتیغی تەنزی شاعیر سست دەبێ حەقیە بۆ زاڵم بەڵام! با زەمبی خزم و خاڵ نەکا کاکە لەم وەرزی نەخۆشی و دەوری دەرد و سەخڵەتە پیاو دەبێ تاکێو هەبێ مەنزڵ لەنزمی و چاڵ نەکا ئەو کەسەی هەم شاخ و شاری خۆش دەوێ دۆڕاو نیە چۆن لەتەختەی سینگی کوێستان، ئارەزووی خاڵ خاڵ نەکا؟ لۆکەیە سینگی گوڵێ و زریانی دڕ گاڵەی دەکا دیارە وەرزێر تا پەمووی بێ، خۆی بەهیوای گاڵ نەکا پیاوی کوێر دەڕوا بەرەو لێواری چاڵێ پڕ لەقوڕ تۆخودا بەو پیاوە چاوساغەی بڵێن، خۆی لاڵ نەکا تالە غەزنەو قەندەهار ڕەش دەوری پارچەی سوور بدات کێ هەیە ئاڵای حەیای زل هێزەکان شیتاڵ نەکا پێی بڵێ ئاسۆ بە ئەوکابرا حەسوودەی دڵڕەشە تاکوو باغی دۆست هەبێ لای کێوی دوژمن ماڵ نەکا #ئاسۆ #بۆکان  ۱۳   ٦   ٤۰۰ 
Показати все...

☘وەشوێن کڵاوی لار☘ کێ دەزانێ، بۆچی من وێڵم بەلادێ وشارەوە؟ بۆ هەدادانم نیە، بەم حاڵەتە غەمبـــــــارەوە؟ کێ دەزانێ، چۆن لە دەرس و دەور و مەکتەب بووم وەڕەز؟ لەو عەزابەی دیم بە دەستی تاقمی هوشیارەوە کێ دەزانێ چۆن لەشەترەنجی ژیان من مات و کش بێکەس و جێ کەوتوو وم بەشوێن کڵاوی لارەوە جا لە جێیێ هاوەڵانم، یەک بە یەک لێم بوونە دژ خۆزگە بەو تیرەی کەبۆم دەخرێ لەکن  ئەغیارەوە بای شەماڵی مەیلەکەت لە کوێیە سەرما کوشتمی سارده با بەستوویەتی پەنجەم بە سیمی تارەوە وەک گوڵینگ بۆ گەردنی بووکی خەیاڵی شیعرەکەم تەرمی شۆڕ بووی چوار چرای دڵمە بەسەر سێدارەوە جامەگەر تۆزێ وەسەر خۆم کەمێ لەو خۆڵەوا بای شەماڵ جارجارە بۆم دێنێ لەکووچەی یارەوە چش دەبا تۆش وەک نەیارانی گەلم ڕەحمت نەبێ وەک مناڵ خۆم ژیر دەکەم تاهەم بەئەم ئەشعارەوە با نەچرپێ ڕازەکەت ئاسۆ بە گوێی  نا  مەحڕەما شەو لەتۆی شیعرێکی پڕ هیوای سبەی، بیشارەوە # ئاسۆ #مهاباد بەهاری 1371
Показати все...

📍کرمی خۆیی📍 خەو لە چاوم دا گسک دریاوە  ساقی بادەوە ماری غەم عاڵقەی لەسەر دڵ داوە بەم گشت یادەوە دەورە با هی مەش نەبێ! ئەم دەورە جامێ تێکەوە تا سەمای سۆفی ببینن  زار بە فووی ئەو ڕادەوە چەرخەکە هەر چەپ لە بۆ چیی هەژاران سووڕ ئەدا چاوەڕێی چی تۆ لە نێو ئەم قاتی عەدڵ و دادەوە کەی! وەفای بۆ کێ بووە دەوران لە کەیخەسرەو گەڕێ شیرینی عیشقە بە تاڵیی ڕەنجەکەی فەرهادەوە تاکوو یەکڕەنگ بێ ژیان تۆ هەر بە یەکڕەنگی بژی لێی گەڕێ سەد ڕەنگەکان با بچنە ئەوبەر جادەوە کوا ئەوان دەستیان دەگا هاوڕێی دەمێکی ئێمە بن دایمە سەرگەرمن بە دەستی دایرەو ئەسنادەوە ڕۆژ لەسەر بەرماڵی نوێژ دەستیان بەرەو ئاسمانە هەر شەو لەگەڵ ساقی ئەسیر ماون بە جامی بادەوە گەل لە نێو حەڵقەی هەڵە هەر گێژ دەخۆن، دێ و دەچن سەر لەگەل زۆرتر دەشێوێ بەم هەموو ئیڕشادەوە کرمی دار هەر لەخۆیە ترسی بێگانەت نەبێ حاڵی هەروابوو گەلی ئێمە لەدەورەی مادەوە حاڵی ئاسۆش حاڵەتی ئەو ئاسکەیە، هاڵا لە داو کەس گرێی ناکاتەوە حەتتا لە کن سەییادەوە #ئاسۆ #سولەیمانی 2013
Показати все...

🖤🖤🖤 لەو مڵکی ئەدەب حەیفە سەواران هەموو ڕۆیین دەی هەستە ئەتۆش ڕێکەوە یاران هەموو ڕۆیین ئەو تۆز و تەمەی گرتی بەری ئاسۆ دەڵێ پێت جێماوی گەلۆ! شوهرەیی شاران هەموو ڕۆیین                   بهار ـــ و،لە فارسیەوە ـــ ئاسۆـــ بەداخەوە هاوڕێی دڵسۆز نیشمانپەروەر، عالم، زانای مێژوو و خۆشەویستی گەل و یاران ــ بابەشێخ حوسەینی سەوڵاوا ـــ بەجێمانی هێشت، ڕەنگە زۆر درەنگ جێگەی ئەوپیاوانە پڕ بێتەوە، بەڵام دڵنیابن ڕۆڵەی بە ئەمەگی ئەم دەورە ناهێڵن هەوڵەکانی ئەو ڕۆڵە دڵسۆزانه بەفیڕۆ بچێت و ڕێگایان درێژەی دەبێت. یادی بەخێر، ڕێگەی پڕ ڕێبوار محەمەدسەعیدی نەجاڕی ئاسۆــ بۆکان ـــ
Показати все...

🌸بەهار🌸 نزیکەگەل نەجاتی بێ و گوڵۆڵەی بێتە سەر ڕاسی مەڵێن قەت دەورە ناگۆڕێ، ئەوەی وایکوت .سەری ماسی کە پەرچەم بوو بە دەسرۆکەی کچی سەرچۆپی من زانیم بە بلوێر و بە بالۆرە، گەلی کورد مافی خۆی ناسی بەهار هات و تەبیعەت بوو بەکانگای ڕەنگ و ئاوازە لە زستان و لە بەد بەختی نەماوە دەنگی یا باسی گوڵی سوورم لە بەر تۆیە بەهارم چەشنی پاییزە لە بەر چاوم دڕووی شینە گوڵی سەر پەلکی ڕێواسی ئەتۆ حەقتە لە ئامێزی ڕەقیبا غونچەی ئاسایی گوڵی جوانیت بپشکوێ چون خەزاڵی باوەشی لاسی ئەمن مەغڵووبی پیریی خۆم بژاری ڕووی سەر و شێوەم بە هیچ ئامڕازێ نادروێ مەگەر بە برۆی وە کوو داسی لە مێژە وەک پەپوولە باوەشی گوڵ جێی حەشارگامە گوڵم زۆر دیوە ئەمما تۆ لە نێو پۆلی گوڵان خاسی گەلم تا خێوی پەرچەم بێ و گوڵم ئازادی سەر دەم بێ دەبێ حاڵی چ بێ ئاسۆ بە خۆی و شیعر وئیحساسی؟ #ئاسۆ #بۆکان  بەهاری 88ی هەتاوی
Показати все...

🖤انالاللە وانالیە راجعون🖤 کۆچی دوایی دوو هاوڕێی ئازیز و خۆشەویستم کاک سەیدحەکیمی حسەینی لە شاری بۆکان و کاک ڕەسووڵ مەمۆ لە شاری پیرانشار فرمێسکیان لەچاو باراندم، هەر دوو دەنگخۆش، گەورەو دڵسۆزی گەل و نیشتمان بوون، بەمجۆرە سەرەخۆشی لە هەردووک بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەم، لەخۆم و لە هاورێکانی هەر دوو خوا لێخۆشبوانیش، لەخودای مەزن ئاواتی لێبوردن بۆئەوان و ئارامشی دڵی بەجێماوان دەخوازم. چوباید سرانجام در خاک رفت خوشا آنکه پاک آمد وپاک رفت محمدسعیدنجاری ئاسۆ
Показати все...
🌸چەپەڵ کردار🌸 هەر وەکوو منداڵ هەتا کەی دڵ بەکایە خۆش دەکەی؟ ئارەزووی پووچ و مناڵانە لە کەللەی بۆش دەکەی مەی کە بۆ سەر خۆشیە بۆچی سەرت دێنێتە ئێش؟ بۆچی ناپرسی لەخۆت؟ کاکە خراپی نۆش دەکەی خۆ سبەی ناڕوونە چی چاکە و خراپ کێیە کەسم دوێنەکەت دۆڕاندوە، شەکراو لە نێۆ ئەوڕۆش دەکەی تۆ لە سەر دونیای مەجازی خۆت مەگۆڕە چاوەکەم بەم چەپەڵ کردارە لاقی خۆت لە عەرزی جۆش دەکەی دوور نیە ڕۆژێ لە سەر ڕازت وەلاچێ پەردەکەت تا بە کەی ئەو هەستە نا ڕاستەی دڵت سەر پۆش دەکەی؟ قەیدی ناکا جارێ شیرین بێ چەلێ ترشیش دەمت دیارە بەم دوو زایقە تامی دمت مەیخۆش دەکەی تۆ ئەگەر دایم بە تاڵی و دژ بەری ژین  ڕابری مانگی خرمانان خەلەی خڵتە لە جیب و کۆش دەکەی تۆ کە قەت عاشق نەبووی مەنعی ئەویندار بۆ دەکەی؟ چون بە شیر سووتاوە زارت فوو لە شەربەی دۆش دەکەی عەیبی ئاسۆ هەر ئەوەندەن عاشقی خاک وگەلە تۆ کە لالۆت خۆش نەوێ حەتمەن زەمی ئاپۆش دەکەی #ئاسۆ #بۆکان  زستانی 402
Показати все...

🌸سەری سەودایی🌸 سەرێ سەودای ئەوینی تیا نەبێ بۆچیمە گڕکەی تاڵ دڵێ بۆ دڵ نەکورکێنێ دەبێ بیدەیتە بەر گۆپاڵ هەزار جارم نەسیحەت کردی ئەی چاو بەستە مەڕوانە ئەتۆو سەیرانی گوڵزاران؟ بەکارت نایەسێوی کاڵ دڵم فەرمووی بڕۆ لاچۆ بەوەڵڵاهی بەمن زیندووی گڕووگاڵیش نەکەم چبکەم؟ دە ئیدی  داکەوە!منداڵ! چ خۆشە کاتی پیریشت وەکوو منداڵیی ڕابوورێ بەچەپڵەو هەلهەلە وەک شێت بکەویە شوێن کەری دەججاڵ که کوێستانی سەرت خاڵخاڵی تێکەوت وخەمی لێ نیشت لەغەم هەڵدە و بەشووتێ خاریجی کە هەروەکو فووتباڵ لە سیحری زاڵمان هەرگیز مەترسێ زوڵم هەتا سەر نین بە دەها تاجی شاهیم دیوە چۆن کەوتوونەتە بن چاڵ بە ئاهی ساردی مەزڵوومان قەسەم دەوران لە گەڕدایە زمانی گڕ دەهێنێ ئەم خەباتە بۆ کەڕ و بۆ لاڵ ئەمن سەودای ئەوینی تۆم هەبێ قەت نایەڵێ پیربم خەیاڵت عەینی سیمورغەو شەوان دەمخاتە سەر شاباڵ بەرەو قافی وڵات و شوێنی کۆنی کوردم ئەڕفێنێ بەمن چی رێی چیا سەختەو کە دەدڕێ کەوش و دەشکێ ناڵ کەسێ سەر باڵی سیمورغی ئەوینی جێگەبێ سوبحێ لە ئاسۆی ڕوونی دواڕۆژدا لەبۆی دێنن شەڕابی ئاڵ #ئاسۆ #بۆکان  ڕێبەندانی 402
Показати все...

🌺شەوی یەڵدا🌺 شە وی یەلدا بەیادی تۆ وە خۆشە کە ئاڵقەی خۆشەویستی تۆم لە گۆشە کە ناوت دێتە ناوا ن هێندە  بەرزی بزەی دێتێ بەغەم کێ بۆت پەرۆشە بدەن بانگێ بەگوێی باوکی جیهاندا کە دایکێ، کۆرپەیێ گەورەی  لە کۆشە ئەوەی زەممەت دەکا هەر لێی گەڕێێ گەڕ بە ساغیتی  ببەخشە، ئەو   نەخۆشە وەرە ساقی بەجامێ بگرە   دەستم بە چاوی تۆ قەسە م کەللەم لەجۆشە خەمی ئاوازی سحراوویت نەبێ قەت ئەوان شمشاڵیان هەر پڕ   خرۆشە قسەی دوژمن تەراشی هەرنەکەی نا قسەی شیرین بنووسە و تاڵ بنۆشە غولامی پیری مەیخانەت  منم من بەقەولی کاکی ئەودیو: ئای کە  خۆشە! هەزاران ئافەرین ئاشتی و تەبایی هەزار لەعنەت لەوەی وا شەڕ فرۆشە بەسەر تاریکیا نوور سەر کەوێ هەر بزانە بیری زەڕدەشت و ئەشۆشە هەتا ئاسۆ لە ڕوونی دا بمێنێ جل و بەرگی ڕەش و تاری مەپۆشە #ئاسۆ #مهاباد سەرماوەزی 402
Показати все...

Оберіть інший тариф

На вашому тарифі доступна аналітика тільки для 5 каналів. Щоб отримати більше — оберіть інший тариф.