cookie

Ми використовуємо файли cookie для покращення вашого досвіду перегляду. Натиснувши «Прийняти все», ви погоджуєтеся на використання файлів cookie.

avatar

بيروباوەڕی ئەهلی سوننە و جەماعەت بەپێی نەقڵ و عەقڵ

لێرەدا پێدانی زانیاریی و ڕەواندنەوەی نەزانین، چەواشەکاری، هەڵبەستن، لەسەر بیروباوەڕی ئەهلی سوننە و جەماعەت دەبێت وەدەتوانن پرسیاربکەن بەیارمەتی خوای گەورە وڵامدەدرێنەوە

Більше
Рекламні дописи
488
Підписники
-324 години
+17 днів
+830 днів

Триває завантаження даних...

Приріст підписників

Триває завантаження даних...

دواتر ڕووئەکاتە لادێ و ناوچەکانی دەوروبەری سلێمانی و ماوەیەکیش بەو شوەیە بەسەر دەبات و ئینجا بەیەکجاری ئەگەرێتەو بۆ کەرکووک و لە خانەقای مامۆستا مەلا عومەری ئۆمەرگومەتی جێگیر دەبێت و لە ساڵی 1937 دا ئیجازەی مەلایەتی وەر دەگرێت و دەبێت بە مەلا و دەست دەکات بە خزمەت کردن و فەقێ یەکی زۆری لێ کۆئەبێتەوە. مامۆستا بۆ خوێندن زۆر شوێنی کوردستان و عێراق گەڕاوەو ناخۆشی ژیان و ئازارو بێ پارەیی و نەبونی و غەریبی زۆری چەشتووەو تەنانەت چەند جارێک بۆ سەردانی ماڵەوەیان لە کەرکووکەوە بۆ بەغدا بە پێ ڕۆیشتوە. مامۆستا فەیلەسوف ساڵانێکی زۆر و نزیکەی شەست ساڵ خزمەتی بە دین و بەژین کردووە لە زۆر شوێنی کوردستان و عێراق، لەوانە کەرکووک و ناوچەی ساڵەیی و کوبێسە و سامەڕا و چەمچەماڵ حاجی ئۆمەران ناوچەی قەڵاسێوکە و زۆر شوێنی تر. لەو ماوەیەشدا ئیمام وخەتیبی کردووەو دەرسی بە قوتابی و فەقێکانی داوە. لە زۆر شوێنەوە فەقێ ڕووی لێکردوەو لە خزمەتیا زۆر بە شانازی یەوە خوێندویانەو دەیەھاو سەدەھا فەقێ ی کورد لەسەر دەستی خوێندنیان تەواو کردوەو بوون بە مەلاو مامۆستا. لە ساڵی 1974 دا بەشداری لە شۆرشی ئازادی خوازی گەلەکەی کردووەو بووە بە دادوەر لە دادگای تەمیزی شەرعی لە کوردستان. نوسینی زۆری ھەبوە لەسەر زانستەشەرعی یەکان، بەڵام زۆربەیان بەر تاڵان و سووتان کەوتون و فەوتاون، تەنھا چەند نوسراوێکی کەمی ماوە کە ھێشتا چاپ نەکراون. مامۆستا فەیلەسووف زانایەکی ئایینی زۆر شارەزاو توانا بوو، زانایەکی زۆر لێ ھاتوو بوو لە فەلسەفەی ئیسلامیدا و ھەمیشە ھەوڵی ئەدا بۆ بەرپەرج دانەوەی ئەو فەلسەفە بیانیانەو ڕاو بۆچوونانەی کە دژی فەلسەفەو بیرو بۆچوونی ئایینی ئیسلام بوون، ئەم ھەوڵەشی لەکاتی وانەووتنەوەی بە فەقێ و قوتابی یەکانی دا زۆر بەروونی دیاربوو. شارەزایییەکی زۆر باشی ھەبوو لە زمانی عەرەبی و عیلمی کەلام و بەلاغەو مەنتیق دا. شارەزایی یەکی زۆرباش و زانستیانەی ھەبوو لە مێژووی کوردو مێژووی عەرەبی و ئیسلامی و تەنانەت لە مێژووی ولاتانی ئەوروباو ئەمریکاشدا. زەوی ناس و ئەستێرە ناس و فەلەک زانێکی چالاک بوو. تواناو ئارەزویەکی زۆرچاکی ھەبوو لە خوێندنەوەدا، تەنانەت لە تەمەنی پیریشیدا ڕۆژانە نزیکەی 10 کاتژمێری بە خوێندنەوە بەسەر ئەبرد. ئەدەب دۆست وشیعر دۆست و ڕەوانبێژ بوو، شارەزایی یەکی زۆری ھەبوو لە ماناو شیکردنەوەی شیعرو ئەدەبی عەرەبی و کوردی و فارسی دا. زۆر حەزی لە شیعرەکانی مەولانا و حافز و خەیام و بابا تاھیر و مەحوی و نالی و سالم و مەولەوی ئەکرد. مامۆستا فەیلەسوف لة تەمەنی 86 ساڵیدا و لە 17ی ئەیلوولی 1997 توشی شەلەل دەبێت بەھۆی جەڵتەی دەماغەوە و نزیکەی حەوت ساڵ بەو شێوەیە لەسەر جێگا دەکەوێت. لە ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێکەوتی 14ی نیسانی 2004 بەرامبەر (24/ 2 / 1425 ک) لە نەخۆشخانەی فێرکاری لە شاری ھەولێر و لە تەمەنی 93 ساڵیدا گیان پاکی بە یەزدانی مەزن دەسپێرێت و ھەر ھەمان ڕۆژ تەرمە پیرۆزەکەی ئەگوێزرێتەوە بۆ شاری کەرکووک و لە گۆرستانی ڕەحیماوە ئەنێژێت، بەو جۆرە ئەو چرایەش دەکوژێتەوە لە خوازیارانی شەرع و دین. [1] تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە! وەلەویش وەر گیراوە  
Показати все...
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!

 پەرتووکخانە                            مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست       وەرگێڕان      مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف ناو: ئەحمەد نازناو: مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف ناوی باوک: ئەمین ساڵی لەدایکبوون: 1911 ڕۆژی کۆچی دوایی: 14-04-2004 شوێنی لەدایکبوون: کەرکووک شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر ژیاننامە ناوی تەواوی سەید ئەحمەدی کوڕی سەید ئەمینی کوڕی سەید موحەممەدی کوڕی سەید ئەمینی کوڕی سەید خدری کوڕی سەید بەوانی کوڕی سەید خان عەلی خانە و نازناوی (فەیلەسووف) بوو، و بە مامۆستا مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف ناسرابوو، ئەوەش لەبەر بلیمەتی و زیرەکی و شارەزابونی بە شێوەیەکی بێ وێنە لە زانستە شەرعییەکان و فەلسەفە و عەقیدەی ئیسلامی و زانستەکانی تری وەک بەلاغەو مەنتیق و عیلمی کەلام و سەرف و نەحوی عەرەبی و فەلەک و ئوستورلاب و جوگرافیا و مێژوودا. ھەروەھا شارەزایی زۆرباشی ھەبوو لەزانستی زەوی ناسیدا. مامۆستا مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف لە نەوەی بابا شێخ ئەحمەدی باینچۆی کوری سەید مەحموودی سەبزەوارییە و لە سەیدەکانی (پیرخزری)یە پشتاوپبشت دەچنەوە سەر ئیمام ڕەزای مەشھەد خوای لێ ڕازی بێت. لە ساڵی 1911ز بەرامبەر 1329ک لە کەرکووک لەدایک بووە. ھەر منداڵ دەبێت و لە تەمەنی چوار ساڵیدا باوکی ئەگوێزێتەوە بۆ بەغدا و لەوێ نیشتەجێ دەبێت، ھەر بۆیە مامۆستا فەیلەسوف لەوێ گەورە دەبێ و پێ دەگات و ھەر لە بەغداش فێری زمانی عەرەبی و فارسی و تورکی دەبێت. دوای ئەوە لە کەرکووک و ھەندێ ناوچەی دەوروبەری و چەمچەماڵ و ھەولێر ژیان بەسەر دەبات و ماوەیەکیش لە ئێران بووە. لە ژیاندا ھەژاری و کەم دەرامەتی و نەبونی زۆر بینیوە. چەند جارێک ماڵی تاڵان کراوە و ناخۆشی و دەربەدەری زۆری بینیوە و نوسراوو کتێب و پەرتووک و شیعرەکانی لەو نێوانەدا فەوتاون و لەناوچوون، تەنانەت لە ساڵی 1963 دا کتێب و نوسراوەکانی بەر شاڵاوی تاڵان کردن دەکەوێت و چەند کتێبێکی کەم نەبێت ھیچی بۆ نامێنێتەوە و ھەندێ کەسی خەڵکی کەرکووک کە سەرباز دەبن لە باشووری عێراق بە ڕێکەوت ھەندێ لە کتێبەکانی بەدەستی منداڵی عەرەبەوە دەبینن لە شاری عیمارەو چەند دانەیەکی کەمی بۆ دێننەوە. لە ساڵی 1979 دا سەفەری حەج دەکات و ئەو ئەرکە پیرۆزەش جێبەجێ دەکات. مامۆستا زانستە شەرعییەکان و فەلسەفە و حیکمەت و بەلاغەو مەنتیق وعیلمی کەلام و فیقھو ئوسوڵی فیقھو حەدیس و باقی زانستەکانی ئەو سەردەمەی خوێندوە. سەرەتای خوێندنی لە شاری بەغدا دەست پێکردووە، پاشان بۆ مەبەستی بەپایان گەیاندنی خوێندنەکەی ڕووی لە کەرکووک و ناوچەکانی دەوروبەری وەکو لەیلان و باواو فەرقان و کردووە، دواتر زۆر شوێنی تر گەڕاوە وەکو سلێمانی و گەرمیان و خانەقین و زەھاو و چەند شوێنێکی تر. سەرەتا لە بەغدا دەچێتە لای (کتاب = کوتتاب) بۆ فێربوونی ئەلف و بێ ی عەرەبی، دوای ئەوە قورئانی پیرۆزی خوێندوە. پاشان دەچێتە مزگەوتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی و ھەندێک حەدیس و دیوانی خواجە حافزی شیرازی و گولستان و بوستانی شێخی سەعدی شیرازی و چوار دەروێش و پەند عەتارو ھەندێک کتێبی تری فارسی دەخوێنێت، پاشان ھەندێک کتێبی تورکی و ئینگلیزی ئەخوێنێت. ئینجا دەچێتە کەرکووک و لە مزگەوت ومەدرەسەکانی ئەو شارە دائەمەزرێت و دەست بە خوێندن دەکات. دوای ماوەیەک ڕووئەکاتە لادێ و شارۆچکەکانی دەوروبەری و ماوەیەکیش لەو شوێنانەبەسەر دەبات، دوای ئەوە ئەگەرێتەوە کەرکووک و درێژە بە خوێندنەکەی دەدات. ئینجا دەچێتە ناوچەکانی گەرمیان و خانەقین و زەھاوو ماوەیەکیش لەوێ دەمێنێتەوە و پاشان ئەگەرێتەوە بۆ کەرکووک و ئەمجارەیان لە (مەدرەسەی ئەوقافی ئایینی کەرکووک) وەرئەگیرێت. مامۆستا ئەم مەدرەسەیە بە پلەیەکی زۆر باش تەواو دەکات. ئەوەی پێویستە بوترێت لەو کاتەدا لە نموونەی ئەو مەدرەسە ئایینی یەی کەرکووک کەسەر بە وەزارەتی ئەوقاف بوو، سێ مەدرەسەی ئایینی تر ھەبوون لە ھەریەک لە شارەکانی بە غداو موسڵ و بە سرە و کەرکووک (نموونەی پەیمانگاو کۆلێژە ئایینی یەکانی ئێستا). دەرچوانی ئەو جۆرە مەدرەسانە شارەزایی یەکی زۆر باشیان ئەبوو لە زانستە شەرعی و ئایینی یەکان و بڕوانامەی دەرچونیان (تخرج) پێ ئەدرا. دواتر مامۆستا فەیلەسوف ڕووئەکاتە شاری سلێمانی و سەرەتا لە خانەقای مەولانا خالید دائەمەزرێ و ماوەیەک لەوێ دەمێنێتەوە، دوای ئەوە چەند شوێنێکی تر دەکات ھەر لەناو شاری سلێمانی بەڵام ئەو شوێنانەی بەدڵ نابێت و لەدواییدا لە خانەقای مەحوی جێگیر دەبێت و ماوەیەکی زۆر لە خزمەت مامۆستا ئەسعەد مەحوی دەخوێنێت و ماوەیەکی باش ئەمێنێتەوەو دۆستایی یەکی زۆرباشی لەگەڵدا پەیدا دەکات.
Показати все...
ئیسماعیل سابووری

Фото недоступнеДивитись в Telegram
لەخزمەت مامۆستایاندا:دووەم: مامۆستایەكی بەڕێز لەتەقتەق وتی:لەساڵی1999 تازە پێدەگەیشتم خەوم بینی بەرەسول اللە وە صلی اللە علیە وسلم لەخەوەكەدا داوام لێكرد كە باری ئابوریمان خراپە دوعامان بۆبكات، باوكم كە مامۆستای مزگەوتە لەهەولێر لەخەوەكەدا لێم تووڕەبوو كەبۆچی ئەوەم لەخۆشەویست داواكرد.. بەیانی پاش ئەوەی خەوەكەم گێڕایەوە كەسێك بەناوی كاك دڵشادخەڵكی دهۆك بوو بەئوتومبیلەكەی هات و بەپرسیاركردن ماڵی ئێمەی دۆزیبۆوەو پانزە هەزاری سویسری هێنابوو بەباوكمی وت:دووهەزاری بۆخۆت و باقیەكەشی بدە بەهەژاران. بۆ ساڵی داهاتوو رەسول اللە م بینیەوە صلی اللە علیە وسلم ئاماژەی بۆشوێنێكی خۆش كردكەبەهەشت بووو فەرمووی دڵشاد جێگای بەهەشتە.. بەیانی بەباوكم وت:كاك دڵشاد دێتەوە ، ئەوەبوو هاتەوەو ئەمجار بیست هەزاری دا بەباوكم وتی: بڕێكی بۆخۆت وئەوی دیكەی بكە بەخێر ..باوكم وتی: حاڵمان باش بووە من هیچم ناوێ‌ ، خەوەكەشمان بۆگێڕایەوە ئیتر نەهاتەوە..رەنگە حەزی نەكردبێت ئێمە بەپلەوپایەیمان زانیوە لای خوا ..جاخوا ئاگادارە لەخەوەكەی یەكەمەوە كەرەسول اللە صلی اللە علیە وسلم دوعای بۆكردین ئی دی هەژاریمان بەخۆمانەوە نەدیوە.. موهەندیس عثمان
Показати все...
زانیارییەک: خزمەتکردنی کەعبە( سدانة الكعبة) و (بيت الله الحرام) لەهەموو ڕووەکانەوە: کلیلی دەرگای کەعبە، شۆردن و پاک کردنەوە، گۆڕینی بەرگی کەعبە، سەرپەرشتی کردنی...... گێڕا بە بەرپرسیارێتی حەزرەتی ئیسماعیل کوڕە گەورەی حەزرەتی ئیبراهیم - درودی خوای گەورەیان لەسەر - لە پاشان سپێردرا بە کوڕان و نەوەیانی زیاتر شازدە سەدە پێش هاتنی ئیسلام، قورئان ئاماژە بەم گرینگیدانە لەلایەن ئەم خێزانە سەربەرزە دەکات ﴿وَإِذْ يَرْفَعُ إِبْرَاهِيمُ الْقَوَاعِدَ مِنَ الْبَيْتِ وَإِسْمَاعِيلُ رَبَّنَا تَقَبَّلْ مِنَّا إِنَّكَ أَنْتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ١٢٧﴾ بۆ ماوەیەکی کەم هۆزی جورهوم دەستیان گرت ئەم ئەرکەدا و نەوەیانی حەزرەتی ئیبراهیم و ئیسماعیلیان دوور خستەوە بەرپرسیارێتی ماڵی خوای گەورە، لە پاشان کوڕانی خوزاعە (بني خزاعة) لەوانیان وەرگرت لە پاشان بە شێنەیی گەڕایەوە بۆ قوسەی کوڕی کیلاب (قصي بن الکلاب) باپیری چوارەمی حەزرەتی پێغەمبەر- صلى الله عليه وآله وسلم- کە دەکاتە نەوەیانی حەزرەتی ئیسماعیل، قوسەی خاوەنی سێ کوڕ بوو: عبد الدار، عبدالمناف، عبدالعزی، کلیلی کەعبە و بەرپرسیارەتەکانی سپێردرا بە کوڕە گەورەکەی: (عبدالدار) هەتا سەردەمی باپیرەی یەکەمی پێغەمبەر( عبدالمطلب) خزمەت و سەرپەرستی کردن بەخشرا بەم منداڵەکانی بەڵام کلیلی کەعبە هەر کوڕ و نەوەیانی عبدالدار مایەوە هەتا هاتنی ئیسلام، کاتی ئازاد کردنی مەککە هەلومەرجێکی تازە هاتە پێشەوە، ئەوکات کلیلی کەعبە لەلای کەسێک بوو بە ناوی عوسمان، نەوەی عبدالدار کە زنجیرەی بەم شێوەیە:( عثمان بن طلحة بن أبي طلحة بن عبد الله بن عبد العزى بن عثمان ابن عبد الدار بن قصي) لە پرۆسەی ئازادکردنی شاردا ئەم کەسە خۆی حەشاردا و ونکرد، بۆ کلیلی کەعبەی وەرنەگیرێت ، حەزرەتی پێغەمبەر - صلى الله عليه وآله وسلم - داوای کلیلی کەعبەی کرد بچێتە ناوی و نوێژی تیا بکات ، حەزرەتی عەلی ئاموزا و زاوای خۆشەیست- صلى الله عليه وآله وسلم - شوێندۆزی کرد و لە سەر کەعبە دۆزییەوە و دەست بەجێ کلیلەکەی لێوەرگرت و سپاردنی بەحەزرەت - صلى الله عليه وآله وسلم - خزمەتکردنی کەعبە( سدانة الكعبة) و (بيت الله الحرام) لەهەموو ڕووەکانەوە: کلیلی دەرگای کەعبە، شۆردن و پاک کردنەوە، گۆڕینی بەرگی کەعبە، سەرپەرشتی کردنی...... گێڕا بە بەرپرسیارێتی حەزرەتی ئیسماعیل کوڕە گەورەی حەزرەتی ئیبراهیم - درودی خوای گەورەیان لەسەر - لە پاشان سپێردرا بە کوڕان و نەوەیانی زیاتر شازدە سەدە پێش هاتنی ئیسلام، قورئان ئاماژە بەم گرینگیدانە لەلایەن ئەم خێزانە سەربەرزە دەکات ﴿وَإِذْ يَرْفَعُ إِبْرَاهِيمُ الْقَوَاعِدَ مِنَ الْبَيْتِ وَإِسْمَاعِيلُ رَبَّنَا تَقَبَّلْ مِنَّا إِنَّكَ أَنْتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ١٢٧﴾ بۆ ماوەیەکی کەم هۆزی جورهوم دەستیان گرت ئەم ئەرکەدا و نەوەیانی حەزرەتی ئیبراهیم و ئیسماعیلیان دوور خستەوە بەرپرسیارێتی ماڵی خوای گەورە، لە پاشان کوڕانی خوزاعە (بني خزاعة) لەوانیان وەرگرت لە پاشان بە شێنەیی گەڕایەوە بۆ قوسەی کوڕی کیلاب (قصي بن الکلاب) باپیری چوارەمی حەزرەتی پێغەمبەر- صلى الله عليه وآله وسلم- کە دەکاتە نەوەیانی حەزرەتی ئیسماعیل، قوسەی خاوەنی سێ کوڕ بوو: عبد الدار، عبدالمناف، عبدالعزی، کلیلی کەعبە و بەرپرسیارەتەکانی سپێردرا بە کوڕە گەورەکەی: (عبدالدار) هەتا سەردەمی باپیرەی یەکەمی پێغەمبەر( عبدالمطلب) خزمەت و سەرپەرستی کردن بەخشرا بەم منداڵەکانی بەڵام کلیلی کەعبە هەر کوڕ و نەوەیانی عبدالدار مایەوە هەتا هاتنی ئیسلام، کاتی ئازاد کردنی مەککە هەلومەرجێکی تازە هاتە پێشەوە، ئەوکات کلیلی کەعبە لەلای کەسێک بوو بە ناوی عوسمان، نەوەی عبدالدار کە زنجیرەی بەم شێوەیە دەست پێدەکات :( عثمان بن طلحة بن أبي طلحة بن عبد الله بن عبد العزى بن عثمان ابن عبد الدار بن قصي) لە پرۆسەی ئازادکردنی شاردا ئەم کەسە خۆی حەشاردا و ونکرد، بۆ کلیلی کەعبەی لێ نەسێنرێت و وەرنەگیرێت ، حەزرەتی پێغەمبەر - صلى الله عليه وآله وسلم - داوای کلیلی کەعبەی کرد بۆ ئەوەی بچێتە ناوی و نوێژی تیا بکات ، حەزرەتی عەلی ئاموزا و زاوای خۆشەیست- صلى الله عليه وآله وسلم - شوێندۆزی کرد و لە سەر کەعبە دۆزییەوە و دەست بەجێ کلیلەکەی لێوەرگرت لە ڕێگەی دەست پێچدانی چونکە پێی نەبەخشی، لە پاشان سپاردنی بەحەزرەت صلى الله عليه وآله وسلم - جەنابیان دوو ڕەکەعات نوێژی تێدا کرد، لەپاش دەرچوونی لە ماڵی پیرۆز حەزرەتی عەبباسی مام- ڕەزای خوای لەسەر بێت- داوای کلیلەکەی کرد، ئەڵبەت خزمەت کردنی کەعبە لەوە و پێش درابوو پێی، بۆ ئەوەی هەردوو بەرپرسیارێتیەکە کۆ بکاتەوە، لەم سات و وەختە هەستیارەدا ئایەتی : ﴿إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَنْ تُؤَدُّوا الْأَمَانَاتِ إِلَى أَهْلِهَا وَإِذَا حَكَمْتُمْ بَيْنَ النَّاسِ أَنْ تَحْكُمُوا بِالْعَدْلِ إِنَّ اللَّهَ نِعِمَّا يَعِظُكُمْ بِهِ إِنَّ اللَّهَ كَانَ سَمِيعًا بَصِيرًا ٥٨﴾ (سورة النساء، الآية 58)
Показати все...
پاش جێگیر بوونی ئایەتەکە لەناو سینەی حەزرەتی ڕەهبەر- صلى الله عليه وآله وسلم - فەرمووی عوسمانم بۆ بانگ بکەن (( ادعوا إلي عثمان)) بەڵێ عوسمانی کوڕی تەلحەی بۆ بانگێشت کرا، کەسی بانگکراو دەڵێ: بەرەو ڕووی هەنگاوم هەڵهێنا زۆر بەگەرموگوڕی دەست و موشتاقمان کرد، لە پاشان فەرمووی: : (( خذوها يا بني أبي طلحة تالدة خالدة لا ينزعه، إلا ظالم يا عثمان إن الله استأمنكم على بيته. فكلوا بالمعروف)) عوسمان دەڵێ: لە کاتێکدا پشتم هەڵگرت بانگی کردم و منیش گەڕامەوە بۆ خزمەتی: (( فلما وليت ناداني فرجعت إليه. فەرمووی : ئایا ئەمە ئەو بەڵێنە نیە کە من لەوەو پێش پێمدایت؟ بەڕاستی منیش وەبیرم هاتەوە، لە بەر ئەوە وتم: بەڵێ بەڵێنەکەت بەجێ گەیاند کە فەرمووت: کلیلی کەعبە دەسپێرم بەوەی تۆ خواستت لەسەریەتی، گەواهی دەدەم تۆ نێردراوی خودایت : (( ألم يكن الذي قلت لك؟» فذكرت قوله لي بمكة فقلت: بلى، أشهد أنك رسول الله " فأعطاه المفتاح)) هەروەها وتراوە: پێغەمبەری خوا - صلى الله عليه وآله وسلم - عوسمانی کوڕی تەلحەی بانگ کرد بۆ لای ئیسلام پاش پێدانی کلیلی کەعبە ، لەوەڵامدا وتی: ئێستا تۆ دەمبینی کلیل لای منە و ئەتەوێت بیسپێری بەوەی مەبەستە، ئەو کات قورەیشت سەرکزی کردووە و تێدا بردووە. حەزرەت- صلى الله عليه وآله وسلم - نەخێر بەڵکو قوڕەیش سەربەر بوو لەمڕۆدا: (( وقيل أن رسول الله عليه الصلاة والسلام قال لعثمان وهو يدعوه إلى الإسلام ومع عثمان المفتاح فقال: لعلك سترى هذا المفتاح بيدي أضعه حيث شئت»، فقال عثمان: «لقد هلكت إذا قريش وذلت». فقال رسول الله محمد (صل الله عليه وسلم): «بل عمرت وعزت يومئذ » پوختەی قسە پاش ئەم گفتوگۆیانە عوسمانی کوڕی تەلحە موسڵمان بوو. فەرموودە ناس: الفاكهاني) لە (جبير بن مطعم دەگەڕێتەوە کە پێغەمبەر- صلى الله عليه وآله وسلم- فەرمووی بە عوسمانی کوڕی تەلحە کلیلەکە بشارنەوە و نادریاری لەدیگەران: : أن رسول الله - صلى الله عليه وسلم - لما ناول عثمان المفتاح قال له «غيبه” قال الزهري : فلذلك يغيب المفتاح. پێش چەند ڕۆژێک لەمەو پێش دکتور: صالح الشيبي) ماڵئاوایی لە ژیان کرد بۆ سپاردنی کلیلی کەعبە بەکەسێکی تری ئالی شەیبە ئاهەنگێک سازکرا و کلیلی کەعبە سپێردرا بە شێخ(( عبدالوهاب بن زين العابدين الشيبي )) کە دەکاتە (78) سەرپەرشتیاری کەعبە. م. عبدالكريم فتاح بەڕوێنی
Показати все...
(( پیرەمێردی شاعیر و بەسەرهاتێک لە ئەستەنبووڵ )) شاعیرو فەیلەسووف ی ناوداری کورد ، پیرەمێرد ، چەند دێڕە هۆنراوەیەک لە دیوانەکەیدا هەیە ( لە ل 112 ) ، باس لە بەســەرهــاتێک دەکات ، کە لە ئەستەنبووڵ ڕویداوە ، و دەڵێ : کاک ئەحمەدەکەی خۆشەویستی خوا زۆر کەس بە سایەی تۆوە نان ئەخوا لـەوانە زیــاتر ، من تــۆم خۆش دەوێ هەر تۆیت سەربەرزی قەومەکەت ئەوێ کە لە زیندانیان تێک خزاندبووین سـێـدارە یان بۆ دا چەقاند بووین تۆ چووبویتە لای بدیع الزمان مژدەت دابوویە بە ژیان و مان فەرموو بوت ئێوە نامرن ئەمینن تا سەر ئازادی گەلتان ئەبینن خۆ من باوەڕم بەوە کردووە بە وەسیەت ناوی ئەوەم بردووە بەڵام وا ئەمرم بەو ئاواتەوە بشمرم گۆڕم دەنگ ئەداتەوە بەسەرهاتەکەش بەکورتی ئەمە بووە : مامۆستا سعیدی نوورسی و حاجی تۆفیقی پیرەمێرد ( ڕەحمەتی خودا لە هەردوکیان بێ ) ، لە لایەن دەسەڵاتدارانی تورکیای ئەو کات ( ئەتاتورک و داروو دەستەکەی) ، زیندانی ئەکرێن و فەرمانی لەسێدارە دانیان بۆ دەر ئەچێ . شەوێک مامۆستا (سعیدی نوورسی ) لە بەندیخانە خەو بە حاجی کاک ئەحمەدی شێخ ( ڕەحمەتی خودای لێ بێ) دەبینێت و موژدەی رزگار بوونی دەداتێ . ئـەویش بەیانی کە بە خەبەر دێت ، خەوەکە بۆ ( پیرەمێرد )ی شــاعیر دەگێرێتەوە . پاش ماوەیەکی کەم هەر دووكیان رزگاریان دەبێت . پیرەمێردیش ئەو بابەتە ، دەکاتە هۆنراوەو بەو شێوەی ڕابورد باس دەکات بۆمان. هەر لێرەدا ، فرسەتە باسێک لە مەکتوباتەکەی کاک ئەحمەدی شێخ بکەین ، لەبەر ئەوەی بەسەر هاتەکە ، لەسەرەتای بەرگی پێنجەمی مەکتوباتی کاک ئەحمەدی شێخ ( لاپەڕە 58 و 59 ) باسکراوە کە لە لایەن وەرگێڕ ئامادەکراوە ، جێی وتنە ئەو بەرگە لە وەرگێڕانی مامۆستا ( لهۆن قادر عبدالرحمن ) ە ، و چوار بەرگەکەی پێشوو لە وەرگێڕانی مامۆستا مەلا عبدالکریمی مدرس ە ، و کۆی پەیام و مەکتوباتەکان ، بە فارسی نوسراوە و ، ژمارەیان 99 مەکتوبە ، و مامۆستای مدرس 50 دانەی لێ وەرگێڕاون لە 4 بەرگ ، و نوسەرو مامۆستای زانکۆ ( لهۆن قادر ) ئەو بەشەی کە 49 مەکتوبە ، لە چوار بەرگدا بڕیارە وەرگێڕان و چاپی بکات ، و لە ساڵی 2017 بەرگی یەکەم ( واتە پێنجەم پاش چوار بەرگەکەی مامۆستای مدرس ) ی چاپ کرد ، بە هیوای بەرگەکانی تریش د.اميد المفتي.
Показати все...
أتى أعرابي إلى سیدناعمر بن الخطاب - رضي الله عنه - فقال:يا عمر الخير جوزيت الجنَّة اكـس بناتـي وأمهنَّــه وكـن لنا من الزمان جِنَّة أقسـم باللـه لتفعلنـَّـه فقال عمر: إن لم أفعل يكون ماذا؟، قال الأعرابي: تكون عن حالي لتسئلنَّـه يوم تكون الأعطيات هنَّـه وموقف المسئول بينهنَّـه إما إلى نار وإما إلى جنَّــة،فبكى عمر حتى اخضلت لحيته.. ثم قال: ياغلام.. أعطه قميصي هذا.. لذلك اليوم لا لشعره!.. والله لاأملك غيرە ،،،دەشتەکیەک هاتەخزمەت ئیمامی عومەر ڕەزای خودای لێ بێت:فەرمووی: ئەی عومەری خێروخۆشی بەهەشت بۆتۆئەگەرکچەکانم ودایکیان پۆشتەبکەی(جل وبەرگیان پێویست بووە)سەردەمانێک ئەمان بۆئێمەقەڵغان بوون بەخوداسوێندت ئەدەم ئەگەرئەم ئیشەم بۆنەکەی!. ئیمامی عومەرفەرمووی:ئەگەرنەیکەم چی دەکەی؟ ووتی:دەڕۆم،فەرمووی:ئەگەرڕۆیشتی چی دەبێت:دەشتەکیەکەفەرمووی:لەڕۆژی دوایی پرسیارت لێ دەکرێت لەپێداویستیەکانیان،ئینجا یان بۆبەهەشت یاخودبۆدەزەخ. گەورەمان پێشەواعومەر زۆرگریا دواترفەرمانی بەبەردەستەکەی کرد کەقەمیسەکەی بداتێ فەرمووی:سوێندبەخواجگەلەمە هیچی ترم نیە پێیان ببەخشم وبیان دەمێ. ئیمامی عومەرفەرمووی: ئەمەپاداشتی قورسی وسەختی ڕۆژی دوایی یەنەک شیعروهەلبەستەکەی. نەوزاد خەمۆ
Показати все...
وەک ئەوەی ڤۆڵتێر رووی دەمی بۆ دۆڕاو و شکست خواردووی وڵاتانی ئێمە بێت: سەرەتا گەورە بیرمەندی فەڕەنسی ڤۆڵتێر رەخنە له نەساڕا و قەشە یان ئەوانەی درۆیان بە دەم ئیسلامەوە کردووە و پەیامەکەی ئاڕاستەی ئەو کەسانە دەکات کە بڕوایان بە بوختانکەرانی ئیسلام هەیە: جارێکی تر پێتان دەڵێم: ئەی گەمژەی دواکەوتووانە دواکەتوو لە رووی عەقڵیەتەوە، هەندێک نەفامی تر وای لێکردوون بڕوا بەوە بکەن ئایینی موحەممەد ئاینێکی شەهوانی هەوەسبازییە واتە ئاینێکە بۆ ئاڵۆشی سێسکی.. وشەیەک نیە بۆ راستگۆی ئەوە.. ئێوە ڵەم رووەوە هەڵخەڵەتێنراوون هەر وەک چۆن زۆرێکتان هەڵخەڵەتێنراوون. ئێوە ئەی نەساڕا و قەشەکان گەر یاسایەک بە سەرتاندا بچەسپێنن کە، نان و ئاو هیچ شتێک مەخۆنەوە لە چواری بەیانی تاوەکو دەی شەو لە مانگی حەوتی وەرزی هاوین دەست بکەن به رۆژوو بوون لەو ماوەیەدا. قومارتان لێ قەدەغە بکرێت و نەیکەن لە ترسی ئەوەی نەفرەتتان لێنەکرێت. یان گەر خواردنەوەی شەڕابتان لێ حەرام بکرێت لەژێر هەڕەشەی خۆی. یان گەر هاتوو حەجتان لەسەر واجب کرا لە بیابانێکی گەرمی سووتنێتەر. یان گەر عادەتتان کردبوو بە چێژ وەرگرتن لە هەژدە ژن و دوای ژومارەکە لە ناکاو کەم کراوەتەوە بۆ چوار. ئایا بوێری ئەوەتان هەیە بانگەشەی ئەوە بکەن بڵێن ئایینی موحەممەد ئاینێکی شەهوانی هەوەسبازییە. ئەیکەن..؟! نووسینی: د. عثمان محمد غریب لە عەرەبیەوە: هەردی ئەنوەر سەرچاوە: قاموس فولتير الفلسفي، ترجمة يوسف نبيل، مؤسسة الهنداوي، 2018: ص229.
Показати все...
ئەگەر تەوحید واتە دابەشکردنی تەوحید خێری تێدا بووایە ئەم هاوەڵانە لە پێشتر بوون بیکەن وایە..؟ بەڵێ..! ئەی بۆ:- *ئیمامی ئەبوبەکر دوو ساڵ خەڵافەتی کرد، باسی" بەشەکانی تەوحیدی" نەکرد؟! کێیە ئەبوبەکر..؟ هاوڕێی پێغەمبەر و خەزووری پێغەمبەر. *ئیمامی عومەر دە ساڵ خەلافەتی کرد، باسی" بەشەکانی تەوحیدی" نەکرد؟! کێیە عومەر..؟ فاروق خەزووری پێغەمبەرە و شەهیدی ئوممەت! *ئیمامی عوسمان سیانزە ساڵ حوکمی کرد، باسی" بەشەکانی تەوحیدی" نەکرد؟! کێیە عوسمان..؟ زاوای پێغەمبەرە و خاوەن نازناوی(الهجرتین)ە..دوو جار هیجرەتی کردووە. پێغەمبەر یەکجار هیجرەتی کردووە.! *ئیمامی عەلی چوار ساڵ حوکمی کرد، باسی" بەشەکانی تەوحیدی" نەکرد؟! کێیە عەلی..؟ کوڕی مامی پێغەمبەر و زاوای پێغەمبەرە و ئاوەڵزاوای عوسمانی کوڕی عەففان. مێردی خاتوونەکانی بەهەشت فاتیمە خاتوون کچی پێغەمبەر. *ئیمامی حەسەن شەش مانگ حوکمی کرد، باسی" بەشەکانی تەوحیدی" نەکرد؟! کێیە حەسەن..؟ گەورەی لاوانی بەهەشتە و کوڕی ئیمامی عەلیە و کچەزای پێغەمبەرە و پێغەمبەر ناو دەمی ماچ کردووە! دوای ئەم بەڕێزانە: -مەعاویە هات و حوکمی کرد، باسی" بەشەکانی تەوحیدی" نەکرد؟! دوای ئەو: -دوەڵەتی ئەمەوی هات وەک عومەری کوڕی عەبدولعەزیز خەلافەتی گرتە دەست و حوکمی کرد، باسی" بەشەکانی تەوحیدی" نەکرد؟! -دوای دەوڵەتی عەبباسی هات و هاڕوونە رەشید و خەلیفە جەعفەری کوڕی مەنسوور حوکمیان کرد، باسی" بەشەکانی تەودحید" یان نەکرد؟! باشە ئەگەر بەشەکانی تەوحید گرنگ بن ئایا ئێمە لە پێشترین وەک هەندێ بانگەشەی بەشەکانی تەوحید دەکەن یان ئەم بەڕیزانە..؟ باشە پێغەمبەر نافەرموێ لەسەر سووننەتی من و خەلیفەکان بن. ئەی بۆ ئەو بەڕێزانە ئەم تەوحیدەیان دابەش نەکردووە... بۆ..؟ نە پێغەمبەر نە خەلیفە بەڕێزەکانی هیچ کامیان وشەی(التوحید)ی بەکارنەهێناوە..؟ نووسینی: دکتور رمضان البوطي لە عەرەبیەوە: هەردی ئەنوەر
Показати все...
حەللاج و داستانەکەی ــ عبدالحسین زەرینکوب ــــــــــــــــــــ ئەم حەللاجە ناوی حوسێنی كوڕی مەنسورە، لە بەیزای فارس لەدایك بووە، بەڵام لە شاری واسیت نەشونمای كردووە. باپیری لە ئاورپەرستانی ئێرانییە. دەڵێن باوكی لە ئایینی باپیرانییەوە هاتۆتەدەر و باوەڕی بە ئیسلام هێناوە. حوسێن لە گەنجییەتیدا حەز و عەلاقەیەكی تەواوی بە زوهد و ڕیازەت بۆ دروست دەبێت، شازدە ساڵێک بووە كە دەچێتە شوشتەر و دەبێتە موریدی عاریف و زاهیدی ناسراو سەهلی تەستەری(283_200ک). كاتێكیش سەهل بۆ بەسرە دەركراوە؛ حەللاجیش هاوڕێی دەبێت. حوسێن لە بەسرەوە دەچێتە بەغدا و دەگەڵ سۆفییەكانی ئەوێ تێكەڵاوی پەیدا دەكات. لە عەمرى مەکكی و جونەیدی نەهاوەندی زۆر شت فێر دەبێت. پاشان دەچێتە مەككە و ماوەیەك لەوێ دەمێنێتەوە و دەست دەكات بە خەڵوەتكێشان. كاتێ لە حەجێ دەگەڕێتەوە دیسان ماوەیەك لە بەغدا دەمێنێتەوە. بەڵام عەقاید و باوەڕێكی تازەی كە بۆ دروست ببوو مایەی قبووڵی سۆفییەكانی بەغدا نابێ و بەساردی پێشوازی لێ دەکرێ. حەللاج پەشمینەی سۆفییانی دانا و قوبا -جبەى شۆڕ- دەپۆشێت. دیسان لە بەغدا دەڕوا و دەكەوێتە گەشتوگەڕان. ماوەیەك لە شیراز و خوڕاسان دەسووڕێتەوە. لەو سەفەرانەیدا دەگەڵ چینی جیاواز تێكەڵاو دەبێ و لە مەزهەبەكان و باوەڕیان شتگەلێك فێر دەبێت. پاشان بەرەو هیند و توركستان دەڕوا و دەڵێن تا سنووری چین ڕۆیشتووە. لە گەڕانەوەیدا هەندێك كاری غەریب و نائاسایی نیشان دەدات، وا دیارە لە گەشتەكانی بۆ هیند لەوبارەوە كاریگەری لەسەر دروست کردووە. لە بەشێك لە كارەكانی _كە بە كەرامات هەم ناو دەبرا_ لە هاویندا میوەكانی زستانی نیشان دەدان و لە زستانێشدا ئەو شتانەى نمایش دەكرد كە تایبەت بوون بە هاوینێ. لەوەش بگەڕێین، دەڵێن بیروباوەڕەكانی دەخوێندنەوە و سرتوورتی دەكرد و كاتێك دەستی درێژ دەكرد پڕ دەبوون لە سكەی زێڕ، كە بە قسەی ئەو لە غەیبەوە لێدرابوون. هەروەها بانگەشەیەكی دیكەی لەو چەشنەی لێ گێڕراوەتەوە و بەشێك لە موریدانی قسەگەلێكیان دەرهەق كردووە، تەنانەت هەندێكیان باسیان لە خوایەتیی ئەو دەكرد. ئەو حاڵ و گوتانە, كە لە مزگەوت و بازاڕەكاندا دەماودەمی پێ دەكرا هەم سۆفییەكانی لە دژی ئەو دەجوڵاند هەم فەقیهەكان. لە دەرەنجامدا سۆفییەكان لێی دوور كەوتنەوە و دامودەزگای خەلیفەش لێی وەگومان كەوت. بەتایبەت چونكە دەگەڵ قەرامیەتەكان و هەندێك زانای شیعە پەیوەندی هەبوو؛ بەدگومانییەکەى وەزیر و خەلیفەی بەتوندی تۆخ كرد. حەللاج كە دۆخی ژیانی بە مەترسی زانی؛ هەڵات و خۆی شاردەوە. ڕووی كردە خوزستان و سێ ساڵان بەنهێنی لەوێ ژیا. بەڵام دواجار دەستگیر كرا و بەرەو دادگایی بردیان. لەو دادگاییەدا بە مەزهەبی تەئویل و بەدروستزانینی تۆمەتبار كرا، هەروەها بە تۆمەتی ئەوەی كە بانگەشەكارێكی قەرامیتەیە بڕیاری لەسەر دەرچوو و زیندانی كرا. دەگوترێ هەشت ساڵان دە زیندانێدا ماوەتەوە. بەڵام لەو مایەوەیەدا حەللاج لە دەرباری خەلیفە هەوادار و لایەنگرانێك پەیدا دەکات. دایكی خەلیفە و دەرکەوانی ئەو بۆ ڕزگاركردنی وەدەنگ هاتن، بەڵام پشتیوانیی ئەوان دەرەنجامێكی نەخوازراوی لێ كەوتەوە، چونكە خەشم و حەسادەتی وەزیری زیاتر كرد و هیوایەكی بۆ ئازادكرانی نەمایەوە. لەباتی ئەوەی ڕووداو و ماجەراكەی كۆتایی پێ بێت، بە ئاماژەی وەزیرێكی دی دیسان خستیانەوە بەردەم دادگایی. بەڵام ئەم جارە درێژەی كێشا و حەوت مانگ بەردەوام بوو و تۆمەتبار بوو بە گوتەی (انا الحق) و بانگەشەی خوایەتی. لە دادگا حەللاج بەرگری لە خۆی كرد و بە موسڵمانی پاكباوەڕ خۆی ناو برد و هۆشداری دایە دادوەرەكان لە ڕشتنی خوێنی. بەڵام دەگەڵ هەموو ئەوەدا ڕێڕەوی دادگا بە بڕیاری کافربوو كۆتایی هات. پاشان بەپێی بڕیاری فەقیهەكان داركاری كرا. دەڵێن هەزار شەلاقی خوارد نەقەی نەكردووە و ئاهێكی بەدەمدا نەهاتووە. بەڵام وەزیر ترسی لەو كاریگەری و پەیوەندییەی حەللاج دەگەڵ قەرامیتەكان دەبێت، بەم ئەشكەنجەیە واز نایەنێ و فەرمان دەدا لە سێدارەی بدەن. دەڵێن لە دار درا و دەست و پێکانى یەك یەك دەبڕن، سەری لێدەکەنەوە و ئاور دە لاشەكەی بەردەدەن و خۆڵەمێشەكەش بە ئاوی دیجلەدا دێڵن (309ك). حەللاج تا زیندوو بوو و ڕۆحی دەبەردا مابوو تەواوی ئەو ئەشكەنجانەی بەئارامی و خۆڕاگرییەكی بێوێنە بەرگە گرت. ورە و ئارامیی كەموێنەی ئەویان بە عیسا و شەهیدانی مەزنی مەسیحی چواندووە. بەڵام ئایە لە مەرگیشدا هەم لە پەیڕەویی سەرمەشقی گەورەی خۆیدا _عیسای مەسیحی_ لەبەرچاو گرتووە؟ داستانی كەرامات و ماجەرای پایانی كاری حەللاج لە ئەدەبی سۆفیگەرییدا بەڕادەیەک لە زێدەگۆیی گێڕراوەتەوە, كە بیرخەرەوەی چارەنووسی عیسایە. دەڵێن كاتێك حەللاجیان دەبردە بەردەم سێدارە خەڵكێكی زۆر بۆ تەماشاكردنی هاتبوون. یەكێك لێی دەپرسێ ئەشق چییە؟ لە وەڵامدا دەڵێ: ئەمڕۆ دەیبینی، سبەینێ و دووسبەش دەیبینی.
Показати все...
Оберіть інший тариф

На вашому тарифі доступна аналітика тільки для 5 каналів. Щоб отримати більше — оберіть інший тариф.