cookie

Ми використовуємо файли cookie для покращення вашого досвіду перегляду. Натиснувши «Прийняти все», ви погоджуєтеся на використання файлів cookie.

avatar

گۆڤاری بەیان

💠گۆڤاری فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی بەیان،مەکۆیەک بۆ قەڵەم بەدەستان و خاوەن بیران،هەر دوومانگ جارێک دەکەوێتە بەر دیدی خوێنەران 💠fb: https://fb.com/beyan.gowar 💠site: https://beyangowar.ir 💠link:https://t.me/joinchat/AAAAAETr48Y9f1v5fHbP9w 🗨 @beyangowar

Більше
Іран148 620Мова не вказанаПолітика24 060
Рекламні дописи
694
Підписники
-124 години
-47 днів
-1130 днів

Триває завантаження даних...

Приріст підписників

Триває завантаження даних...

ڕاگەیاندن هاوشارییانی ئازیز و خۆشەویست! فێرگەی بەیان دوو خولی نوێی بۆ ئەو کەسانەی تامەزرۆری فێربوونی زمانی بەپێز و دەوڵەمەند و جوان و ڕازاوەی کوردین، لە شاری بۆکان پێک هێناوە. بۆیە بە زووترین کات بۆ نێونووسی پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفوون و پێناسەیە بگرن. 🔸 وانەبێژ: هێمن ئیسماعیلپوور 📞 09147111210 🔺 @Hemin_ismailpur 🆔 @fzkbeyan
Показати все...
گۆرانی :  ساڕێژ مستەفازادە شێعر :  مامۆستا هەژار تەمەن: 8ساڵە/پۆلی دووی سەرەتایی ساڵی 98 جۆری وتن: بێ ڕاهێنان و لە پڕ دەست پێکردن
Показати все...
🥰 5👍 2👏 2
02:43
Відео недоступнеДивитись в Telegram
56.62 MB
😍 3👍 1
گۆرانی : ساڕێژ مستەفازادە شێعر : مامۆستا هەژار تەمەن: 8ساڵە/پۆلی دووی سەرەتایی ساڵی 98 جۆری وتن: بێ ڕاهێنان و لە پڕ دەست پێکردن
Показати все...
کەسیک هەکی کردوون و بڵاوو بوونەوە لەو حەوتەدا
Показати все...
17:15
Відео недоступнеДивитись в Telegram
Ⓜ️ داستان عکس‌های لورفته قاجار ▪️متن، تدوین و گویندگی: محسن ظهوری ➕درباریان به خط ایستاده‌اند برای سلام به شاه. تخت‌جمشید در دوره قاجار، زنی عریان مقابل عکاس و ناصرالدین‌شاه با کت و شلوار رو به دوربین. درهای کاخ گلستان سرانجام باز شده و تصاویر روزگار قدیم بیرون آمد. فرد ناشناسی بیش از سه هزار عکس دوره قاجار را که در گنجینه این کاخ بود در دسترس عموم گذاشته. عکس‌هایی باارزش از زندگی در ایران قدیم، از دوره قاجار. در این فیلم به سراغ آنها می‌رویم و داستان‌های برخی از آنها را مرور می‌کنیم تا هم‌زمان با این دوره از تاریخ ایران بیشتر آشنا شویم. +++ 🛄 @zistboommedia || مدرسه علوم انسانی
Показати все...
داستان عکس‌های لورفته قاجار.mp415.29 MB
esmail mostafazade: بچنە ئەو ئادرەسە ئالبووم عەکس کاخ گولستان داندراوە وێنە کوردستان : ئالبۆم 100 وێنە کوردستانی تێدا
Показати все...
ئەی ئێمە چیمان لێدێ و بۆ کوێ دەچین! زێنەب پرسییەوە: دەی باشە چی ڕووی داوە؟! هەر بە هەنسکەوە وتیان: بە خوا ئەمڕۆ زانیومانە. دەبوو لە یەکەم ڕۆژەوە لە لاتان بووینایە، دەستی شکاوم. زێنەب هێندەی تر پەشۆکا و پرسی: باشە چی ڕووی داوە؟! لەتیف وتی: بە خوا لە باوکم زیاتر بوو، مامێکی خۆشەویستم بوو! کاکەی کوڕم لەولاوە پرسی: مەبەستتان کێیە و چییە؟! لەتیف وتی: ئەی گوایە مامە عەلیم وەفاتی نەکردووە؟ کە ئەمەم بیست لە جێگەکەی خۆم دەرپەڕیم دەستم بە پێکەنین کرد و چووم بۆ هۆڵەکە بۆ لایان. کە بەو حاڵەوە منیان بینی، ئیتر بزانە تا ماوەیە وشک و حەپەساو دەیانڕوانییە من و پاشان دایک و کوڕ لە یەکیان دەڕوانی. (ل 289-290) [16]. وابزانم نووسینەوەی ئەم لاپەڕانە ماندوویان کردم. ئیتر توانام نەماوە. بەداخەوە هەر تەنیا بەشێکی کەمی ئەوەی لە بیر و هۆشمدا بوو نووسیمەوە. دەست و چاوم یان هەموو جەستەم شەکەت و ماندووە. دەستەکانم دەلەرزن و چاوەکانم کز بوون.بە بێ چاویلکە هیچ نابینم. چەند حەز دەکەم پیری نەبوایە تا بمتوانیایە لەم دنیایەدا چاوم بە هەموو شتێکی جوان و بە بەها بکەوێ. بە تایبەت خاکی کوردستانی ئازیز، کەرکووک، گەڕەکەکەمان و لەیلان. ئەوسا سلێمانی و ئەزمڕ و گوندەکانی شارباژێر و ئەحمەدئاوا و سەرچاوەی زەڵم و هەورامانی خۆشەویست... بیارە و تەوێڵەی پیرۆز و هەر بستێ لەو خاکە خۆشەویستەی کە تەرمی باوک و باپیرانمانی گرتۆتە خۆی. با ئەمڕۆ ئەوەند بەس بێ. (298) ---------------------------------------- وێنە: مامۆستا عەلی مەردان کار: عەبدوڵڵا سەمەدی کاغەز: شتنباخ Steinbach قەڵەم: ب6 قەوارە: 35×50 سانت مەهاباد-1375/1996
Показати все...
👏 2
[9]. لە 4/8/1963 چوومەوە ئێران. خوا هەڵناگرێ ئەمجارەیان لە جاری پێشوو زیاتر ڕێز و حورمەتیان گرتین. بڕیارم دا لە ڕێگەی ترکیاوە بچمە سووریە و ئینجا بگەڕێمەوە. لە نوقتەی "ماکۆ"وە چوومە ناو ترکیا. بە پاسێک بەرەو شاری "ڤان" و لەوێشەوە بەرەو ئەنکەرە بوومەوە. ئەو ناوچەیەی پاسەکەی بەرەو ئەنکەرە پیا تێدەپەڕی لە ناوچە کوردنشینە جوان و دڵڕفێنەکان بوو. لە پڕ پاسەکە وەستا و پێچکەکانی بە دەنگێکی گەورە بە سەر قیری شەقامەکەوە نووسا. مێگەلێک لە پڕ ڕێگەیان کەوتبووە سەر جادەکە. شۆفێرەکە گورج دەرپەڕییە دەرەوە . بە بار جنێوی خەستی بۆ خاوەن مێگەل دەنارد و بە وێنەی سەگی شوان‌ئاسا شاڵاوی بۆ مەڕەکان دەبرد و بە بار و خەروار جنێوی بە کورد و میللەتی کورد دەدا، کە گوایە شوانەکە کوردە! ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام ئەوە بوو کە زۆربەی نەفەرەکان لەم ڕەفتارە نابەجێیەی کابرای شۆفێر بێ‌دەنگ بوون. بەرەو دەرگەی پاسەکە هەستام و ڕووم کردە شۆفێرەکە وبە زبرییەکی زۆرەوە تێمخوڕی. ویستم حاڵی بکەم کە شتەکان ئاوێتەی یەکتر نەکات و کورد هیچ دەخڵێکی بەم کارەوە نییە. شۆفێرەکە مات بوو و بە کین و بوغز تێمی دەڕوانی. بەڵام هەر کە گەیشتینە یەکەم خاڵی پشکنین، شۆفێرەکە هەڵیدایە و وتی: ئەمە کوردە و جنێوی بە ئەتاترک دا. بەوپەڕی بێ‌حورمەتییەوە دایانبەزاندم، تا بزانن بۆ و لە سەر چی جنێو و سووکایەتیم بە کەمال ئەتاترکی باوکیان کردووە؟! جا ئەم بوختانەش بەسە بۆ ئەوەی هەریەکێ کە بیانەوێ بیترنجێننە قووڵایی زیندانەوە و دایڕزێنن. بردمیان بۆ قەرەقول و تووڕیان دامە ناو تاریکاییەکەوە. شوێنێکی توونەک و شێدار و سارد و پۆخڵ و پڕ لە مێرووی سەیر سەیر. کوردێکی داماو و هەژاری ترم لەگەڵدا بوو. (240-242) [10]. زۆرجار کە عەسران دەردەچووم، بە دایکی مناڵەکانم دەوت: شەو درەنگ دەکەوم. سەرێک لە ماڵی خالاتی دەدەم! ئەویش دەیوت: ماشەڵڵا! (ل 268) [11]. ڕاستە لە ژیانمدا نەچوومەتە ناو هیچ کۆڕ و ڕێکخراوێکی سیاسییەوە، بەڵام کورد و کوردستان لە لام لە پێش هەموو شتەکانی ژیانەوە بووە. کوردایەتی بە مانا فراوانەکەی تەنیا تاوە دەزوویەک بووە کە لەوەتەی فامم کردووەتەوە بە ژیان و هەڵس و کەوتمەوەم گرێ داوە. نابێ لە پێناو تاقم و دەستەیەک، حەقی نەتەوە ژێر پێ بخرێ. بە درێژایی تەمەنم، خۆم بە تێکۆشەرێک زانیوە کە بە چەکی هونەری مۆسیقا و گۆرانی دەچوومەوە بە گژ ناحەزی ناڕەسەندا و بەربەرەکانیانم دەکرد. بەم شێوەیە و بەم بڕوایەوە خزمەتی کورد و کوردستانم کردووە. گشت ئەوانەشم خۆش ویستووە و ڕێزم گرتوون کە بەو بیر و بڕوایەوە لە خزمەتی گەلە خێرنەدیوەکەمدا بوون.(ل 276-277) [12]. سەرەتای 1974 بوو. هێمنی مەهابادی شاعیر، ئەندامی لێژنەی فەحسی هۆنراوەی گۆرانیی کوردی بوو لە ئیزگەی کوردی بەغدا. سەر لە نیوەڕۆیەک لە کافی‌تریاکەی دەزگەی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆن پێکەوە دانیشتبووین. ئەو باسێکی بۆ دەگێڕامەوە. کوت‌وپڕ کچێکی تا بڵێی جوانی ناسک و لەبار وەک شنەی شەماڵێکی فێنک بە لاماندا گوزەری کرد و لەولاتر دانیشت. هێمن بەم دیمەنە و بەو جوانییە چووە دنیایەکی ئەفسووناوی ترەوە. قسە و باسەکەی خۆمانی لە بیر چۆوە نەیدەزانی باسی چی بۆ دەکردم! وتی: هەزار ڕەحمەت لەو دایکەی مەمکی لە زارت ناوە. جوانیی کچەکە، نەک هێمن، منیشی هەژاندبوو. بەڵام چی لە نزیک حەفتا ساڵی تەمەن دەکەیت کە وا بە کۆڵمەوە! وتم: هێمن، حەیرانێکی خۆمان هەیە، بەو مانایە دەڵێ: خۆزگە کە دەمرم، قەبرەکەم لە نێو سنگ و مەمکی کچەتیوەیەکدا بوایە. منیش ئەو خۆزگەیە دەخوازم. هێمن وتی: مەرگم پێش مەرگت کەوێ تا ئەم شوێنە بە نسیبی من بێ! (ل 283-284) [13]. ساڵی 1981 لە ماڵی خۆمان تەلەفزیۆنی کەرکووک دیدارێکی لەگەڵ کردم. بەهائەدین جەلال کە بابەتەکەی پێشکەش دەکرد، لێی پرسیم: "دوا ئاواتت چییە؟" وتم: ببمەوە بە کوڕێکی چواردە ساڵ و گەورەکان لێم تووڕە ببن! (ل 285) [14]. لە ژیانی دوور و درێژی هونەریمدا، چوار گۆرانیم وتووە کە ئاوازەکەی هی هونەرمەندانی دیکەی برادەرم بووبێ. ئەم گۆرانییانەش ئەمانەن: گیانی مۆسیقا – شیعری کەریم زانستی، ئاوازی ئەحمەد خەلیل ئەی باڵداری ئێسک سووک - شیعری گۆران، ئاوازی ئەحمەد خەلیل بڕوانە - شیعری کەریم زانستی، ئاوازی سەعید شابۆ ئەم پەرچەم و ئەگریجە - شیعری سافی، ئاوازی مەلا عەبدوڵڵا شەلە (ل 288) [15]. بەیانییەکی هاوینی ساڵی 1980 کوت‌وپڕ ئوتۆمبیلێ لە بەر دەرگەکەمان وەستا و لە دەنگی گریان و هاواری ژنێ ڕاپەڕیم. دەنگی پیاوێکیش دەیوت: (لاحول و لا قوە الا باللە) و ئیتر دەنگە دەنگ کەوتە ماڵمان. ژنی قادری مەکینەچی و لەتیفی کوڕی بوون. هەرچی مناڵەکانی منیش بوون حەپەسابوون و نەیاندەزانی مەسەلە چییە. کابرا نیخەنیخ تەنەکە ڕۆن و گوێنییە برنجی ڕادەکێشایە ژوورەوە. زێنەبی خێزانم لێی پرسین: ئەوە خێرە؟ چ قەوماوە؟ ژنە بە چاوی فرمێسکاوییەوە هەر دەڵێ: خۆتان خۆش بن.
Показати все...
👍 2
Оберіть інший тариф

На вашому тарифі доступна аналітика тільки для 5 каналів. Щоб отримати більше — оберіть інший тариф.