cookie

Ми використовуємо файли cookie для покращення вашого досвіду перегляду. Натиснувши «Прийняти все», ви погоджуєтеся на використання файлів cookie.

avatar

ڕۆژنووس rojnûs

ئەدەب ، کۆمەڵگا ، سیاسەت ، بیر و هزر ، مێژوو ، هەندێ جاریش ڕەخنە

Більше
Країна не вказанаМова не вказанаКатегорія не вказана
Рекламні дописи
269
Підписники
Немає даних24 години
Немає даних7 днів
Немає даних30 днів

Триває завантаження даних...

Приріст підписників

Триває завантаження даних...

🎼 سرودی ئینترناسیۆناڵ 🎹 ڕێبەری ئۆرکێسترا : ئارتور توسکانینی 👈 ئەم ئیجرایە دوابەدوای ڕاکردنی توسکانینی لە ئیتالیا و لە دەست ڕژێمی فاشیستی موسولینی ، لە وڵاتی ئامریکا و لە لایەن ئۆرکێسترای سەمفۆنیکی NBC بەڕێوەچووە .. 🌼ڕۆژنووس🌼 @rojnus
Показати все...
ئینترناسیۆناڵ.mp47.84 MB
🔹پێویستمان بە تۆمارکردنی مێژووە یان گێڕانەوەی هەقایەتی بزواندنی هەستی نەتەوایەتیە بە ناوی مێژووەوە؟ 👈 بەشی سێهەم و کۆتایی ✍️ #سۆران_حەمەڕەش مێژوو کەرەستەیەکە بۆ تێگەیشتن لە ڕابردوو بە ئامانجی زیاتر تێگەیشتن لە بنەچەی ئەمڕۆ و وانەوەرگرتن لە ڕووداوەکان. جا خوێنەر یان گوێگر بۆ ئەوەی ئەو دوو بابەتە لەیەکتر جودابکاتەوە دەبێت لە مێشکی خۆیدا هەمیشە پرسیار بکات لە نووسین و بەرهەمی کەسەکان. ئەم زانیاریەی لە کوێ بوو؟ متمانەی لەسەر کام سەرچاوەیە؟ چۆن دڵنیایە کە کورد ئەو سەردەمە ئەو وشانەی بەکارهێناوە؟... بەو جۆرە پرسیارەکان زیاتر هاوکاریمان دەکات کە مێژوو و چیرۆکنووسین لە یەکتری جودا بکەینەوە. جا بە کوردی کردنی مێژوو بابەتێکی خۆشە بۆ هەندێک گوێگری ئاسایی لە بزاواندنی هەستی نەتەوایەتیاندا بەڵام بە هیچ شێوەیەک سوود بە تێگەیشتنمان لە ڕابردوو و ئەمڕۆ ناگایەنێت و ئەو ئاڕاستەی کارکردنە زیاتر لە خانەی هەقایەتی خۆشدا دەمێنێتەوە. ئێمە ئەمرۆ پێویستمان بە تێگەیشتنە لە هەزاران لەو بەڵگە دێرینانە کە لە ڕابردوودا لەسەر کوردستان نووسراون و ئێمە بە گشتی ئاگاداری زۆرینەیان نین. تێگەیشتن لەو بەڵگەنامانە زیاتر هاوکاریمان دەکات لەوەی کە لە خۆمان و فەرهەنگەکەمان تێبگەین وەک لە خەیاڵاتی بە کوردیکردنی مێژوو. وەک لە سەرەتای ئەم باتەتەدا ئاماژەم پێکرد، کورد یەکێکە لەو نەتەوانەی کە لە بواری مێژوو نووسینەوەدا زۆر هەژارە، هەوڵی نوسسینەوەی ئەو مێژووە و دەوڵەمەندکردنی، بە پشتبەستن بە بەڵگەنامەو پەیڕەوکردنی ڕێچکەی لێکۆڵینەوەی دروست دەبێت نەک بە خەیاڵاتی بە کوردی کردنی جیهان کە هیچ سوودێکمان پێ ناگەیەنێت جگە لە بزواندنی هەستی نەتەوایەتیمان و ئەو هەوڵانە تەنها لە خانەی هەقایەتی خۆشدا دەمێننەوە. هەقایەت گێڕانەوە ئاسانترە لە مێژوونوسینەوە، لە کاتێکدا لەوەی یەکەمیاندا بە ئارەزوو شتەکان لێکدەکدرێتەوە و لەوەی دووەمیاندا هەمیشە بە هەوڵدانی زۆر و گەڕان بەدوای بەڵگەنامە و لێکدانەوەیان و پەیرەوکردنی ڕێچکەی زانستی ئەنجام دەدرێت. نووسینی سۆران حەمەڕەش تێبینی: - ئەم بابەتەم زیاتر وەک وەڵامێک بۆ ئەو بەڕێزانە نووسیوە کە ڤیدیۆی چەند کەسێکم بۆ دەنێرن کە لەسەر مێژووی کورد قسەدەکەن و زیاتر قسەکردنەکانیان دەچێتە خانەی هەقایەتی خۆشی بەکوردیکردنی مێژووەوە. جا تکایە چیتر ئەو ڤیدیۆیانەم بۆ مەنێرن، لەبەر ئەوەی ڕۆژانە دەیان جار هەمان ڤیدیۆم بەدەست دەگات. ئا لەو کاتەدا کە ئەو ڤیدیۆیانەم پێ دەگات، من سەدان بەڵگەنامەی دێرینم لە بەردەستدایە کە هاوکاریم دەکەن لە تێگەیشتن لە ڕابردوو و پێویستم بە خەیاڵاتی شەخسی کەس نیە لە کاتێکدا کە ئەو هەزاران بەڵگەنامە متمانەپێکراوانە هەبێت. تکایە بەوپەڕی سوپاسەوە چیتر ئەو ڤیدیۆیانەم بۆ مەنێرن و داوای بۆچوونی من مەکەن. من دڵنیام لە دڵسۆزیتان بەڵام لە سەرەوە بە ڕوونی وەڵامی هەموویم بە گشتی داوەتەوە. - بە دڵنیایی دەکرێت زیاتر لەسەر جیاوازی چیرۆکنووسین و مێژوونوسیین بگووترێت من پوختەیەکم نووسیوە. هەروەها لەم بابەتەدا مانای مێژووم بە گشتی باسکردووە دەنا هەندێک لە شتەکان کە لێرەدا باسکراون زیاتر دەچنە خانەی ڕیشەناسی زمانەوە بەڵام ئەویش دیسان لێکۆڵینەوەیە لە مێژووی وشە و هەورەها لەبەر ئەوەبوو کە هەندێکیان لە ڤیدیۆکاندا ئەو بابەتانە باسکرابوون. -وێنەکە شوێنێکلە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە تێیدا هەقایەتخوانێک لە ناو کۆڕێکدا خەریکی گێڕانەوەی هەقایەتە. بەشی کۆتایی 🌼ڕۆژنووس🌼 🆔 @rojnus
Показати все...
🔹وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست ✍️ مەلا بەختیار 👈 (بەشی چواردەیەم) ▪️سەرلەنوێ‌ سەردەم پێكدێتەوە تۆڵستۆی لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا فەرمویەتی: "رۆژگارەكە هەموو شتێكی تیا دەڕوخێ‌، سەرلەنوێ‌ پێكدێتەوە". ئەم وتەیە، هەر دەڵێی نەخشی سەر بەردە. هەرگیز نامرێ‌. ئەگەر وەكو پەتای كۆرۆنا، سەیری سەردەمەكە بكرێ‌، خەریكە بەشی زۆری چەمكەكانی لەمەوبەر، ئاوا دەبن‌و سەرلەنوێ‌ چەمكی نوێ پێكدێتەوە. ئەگەر وەكو چەمكە بێ بنچینە خۆماڵیەكانی سەدەی رابوردوش، سەیری وڵاتانی عەرەبی، تەنانەت هی كوردستانیش بكەین، خەریكە، لەژێر كاریگەری گۆڕانكاری سەردەمەكەدا، چەمكە كلاسیكیەكانی لەمەڕ: چۆنیەتی خەباتی نەتەوایەتی: فەلسەفەی دیموكراسی دوو سەدەی رابوردوو؛ پێكهێنانی دەوڵەت‌و سیستەم؛ نیشتمانی بێ ناسنامەی هاوبەش؛ بزوتنەوە كۆمەڵایەتیە مەدەنیەكان؛ رۆڵی تاك‌و تاكگەرایی لە كۆمەڵدا؛ پەیوەندییە كولتوریەكان‌و نەریتە ڕزیوەكان..تاد. هەموو ئەو چەمكانە، چ لەژێر كاریگەری سەردەمی جیهانگیری‌و چ لەژێر هەژمونگەری كۆرۆنای جیهان هەژێندا، بەشی زۆریان، لە گۆڕانكاریدان. گەلانی رۆژئاوا، دەمێكە، لەناو شارستانیەتی نوێدا، شارستانیەتێكی هاوچەرخیات بونیاتناوەو بەردوامیش لە گۆڕانكاریدان. بەڵام وڵاتانی عەرەبی‌و هەموو بەشەكانی كوردستان، هێشتا چەقمان لەناو چەمكەكانی سەدەی رابوردوودا، بەستووە. هێشتا، (جهل المقدس- كوێرەوەری پیرۆز) عەقیدەو ئایدیۆلۆژیەت‌و پابەندی ماڵ‌و باڵ‌و یادەوەری تاڵ، ئەندێشەی داگیركردوین. بۆیە، خۆبەستنەوە بە سەدەكانی ناوەڕاست‌و گیرخواردن لە بۆتەی ئایدیۆلۆژیەتی بەسەرچوودا، ئێستاش بەشێكی نەوەی ئەم سەردەمەشی، لەخشتەی خۆپەرستی‌و هەلپەرستی بردووە. ئاسانە، لە كۆمێنتەكاندا، ماستاوی خەست بكرێ‌، یان رستەی زبر بنوسرێ‌، بەڵام زۆر قورسە، رەخنەی زانستی قبوڵ بكرێ‌. لە رۆژئاوادا، رینیسانس، ریفۆرمی ئایینی، رۆشنگەری، شۆڕشی پیشەسازی، مۆدێرنێتەو دیموكراسی، بە قۆناغ هێنراونەتەدی‌و هەر بەشێكی ئەو پرنسیپانەش، قوڵ قوڵ، سیستەم‌و ژیانی كۆمەڵایەتی‌و هزری رای گشتییان گۆڕیووە، ئینجا، گۆڕانكاری لە چەمكە فەلسەفی‌و كۆمەڵایەتی‌و سیاسیەكانی رۆژئاوادا، بەردەوامەو رەخنەگرتنیش لە لوتكەی وشیاریدایە. لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، نەك، رینیسانس‌و ریفۆرمی ئایینی‌و رۆشنگەری‌و نوێگەریمان، وەكو پرۆسە نەدیووە، بەڵكو شۆڕشی نیمچە دیموكراسیش لەم وڵاتانەدا نەكراوە، كەچی، رەخنەگرتن لە چەمكە كلاسیكیەكان‌و ئەندیشەكانی سەدەی ناوەڕاست، ئەویش رەخنەی ئاسایی، نەك رەخنەی ئەوتۆ، شادەمارەكانی بیركردنەوە بگۆڕێ‌، بە گوناهێكی گەورەو بە شەڕە بوختان‌و رەهێڵەی جنێو وەڵام دەدرێتەوە. كاتێك، ژینگەی كۆمەڵایەتی، بەرەو گۆڕانكاری رەوت دەگرێ‌، میكافیلی لە (29) ساڵیداو لە پۆستێكی مامناوەجیدا، تیۆری سیاسی ساڵی (1369) دادەڕێژێ‌. گەرچی بۆچونی جیاواز زۆرە لەسەر تێزە سیاسیەكانی، بەڵام لەو پەرش‌و بڵاویەی ئیتاڵیادا، كاریگەری زۆری هەبوو. كتێبی تری لەسەر خۆفرۆشی بەناوی (مێژووی فلۆرەنسا)و (هونەری جەنگ) تەنانەت شانۆگەریشی بەناوی (ماندرا گولا) نوسی. ئەم بیرمەندانە، لە روی تیۆری‌و سیاسیەوە، بە راستی خزمەتی مەزنێتی وڵاتی خۆیان كردووە. بەڵام لای ئێمە، دوای (700) ساڵ، نەك بیرمەندی سیاسی وا هەڵنەكەوتون، بەڵكو لە سەدەی رابوردوەوە، هەڵبەز و دابەزی ئەوتۆ، لەم وڵاتانەی لەمەڕ خۆمان رویداوە، مایەی شەرمەزاریە. كەچی تاوانی گەورەش بۆ پیرۆزكردنی ئەو رابوردووە، بەردەوام رویداوەو رودەدات. مێژووی تاوان، بە شێوازی جۆراوجۆر، سەدان بارە بۆتەوە. میكیافیلی، نەك خیانەتی لە نیشتمانی خۆی نەكردوەو سور نەبووە لەسەر ئەندێشەكانی سەدەكانی ناوەڕاست، بەڵكو سەرسەخت دژی خۆفرۆشی بووە. هەتا، مێژووی رینسانس‌و ریفۆرمی ئایینی‌و رۆشنگەری، بەوردی تێنەگەین، دڵنیام، لە چۆنیەتی شكستی سەدەی رابوردوی وڵاتانی عەرەبی‌و كاریگەریەكانی ئەندێشەی سەدەكانی ناوەڕاست، تێناگەین (تێگەیشتنی وشیارانەی ئەقڵ كراوەیی مەبەستمە) نەك خوێندنەوەی سەرپێیی ئەقڵ داخراوەكان.. كە شانازی بە كوێرەوەری پیرۆزیانەوە دەكەن! 👈 کۆتایی بەشی چواردەیەم 🌼ڕۆژنووس🌼 🆔 @rojnus
Показати все...
🔹پێویستمان بە تۆمارکردنی مێژووە یان گێڕانەوەی هەقایەتی بزواندنی هەستی نەتەوایەتیە بە ناوی مێژووەوە؟ 👈 بەشی دووەم ✍️ #سۆران_حەمەڕەش لە تورکیادا زۆربەی شتەکان لە بەرژەوەندی تورک و لە ئێراندا لە بەرژوەندی فارس و لە سوریا و عێراقدا لە بەرژوەندی عەرەب دەنووسرێت. ئەوە وا دەکات کە کتێبی مێژوویی ئەو وڵاتانە بە ئاگاوە بخوێنرێتەوە و بێ ڕەچاوی ئەو ڕاستیە، مرۆڤ سوودی زانستی لە کتێبی ئەو وڵاتانە نابینێت. کەسمان لە ڕابردوودا نەژیاوین کەس ناتوانێت بڵێت ئەو مێژووە لە سەدا سەد ڕاستە، بەڵام هەتاوەکو متمانە بکرێتە سەر بەڵگەی جیاواز و سەرچاوەی هەمەجۆر، ئەوا نووسینەوەی مێژووەکە زیاتر نزیک دەبێتەوە لە ڕاستی نەک لە سەدا سەد ڕاست بێت. جا کوردیش لەم بوارەدا کەمتەرخەمی نەکردووە و بەهۆی ئاسانی و دەرفەتی سۆشیال میدیاوە هەندێک بەڕێز خۆشیان ماندوو ناکەن کە شتەکانیان بخەنە سەرکاغەز و لەسەر هەمان رێچکە بە ئارەزووی خۆیان خەریکە جیهان دەکەن بە کوردی. بۆ نموونە بەڕێزێک کە لەسەر مێژوو قسە دەکات دێت دەڵێت کە وشەی قیبلە، بنەچەکەی لە (کۆی بلەکان) ەوە هاتووە، لەبەر ئەوەی ئەمە پەیوەندی بەو کەسانەوە بووە کە سەر بە ئیبراهیم بوون و وشەکە کوردیە. ئەم بۆچوونە لەسەدا سەد متمانە دەکاتە سەر خەیاڵاتی ئەو کەسەی کە ئەو بۆچوونە دەدات. لەبەر ئەوەی کە وشەی (قبلة) لە عەرەبیدا مانایەکی ڕوونی هەیە و پەیوەندی بەوەوەیە کە موسوڵمانەکان ڕووی تێدەکەن و وشەکە ڕەسەنە لە عەرەبیدا و چەندین وشەی تری لێ دروستکراوە. لە کاتێکدا (کۆی بلە) هەقایەتێکی خۆشە بۆ بزواندنی هەستی نەتەوایەتی و هیچ خزمەتێکی تێگەیشتن لە ڕابردوو ناکات و هیچ بەڵگەیەکی لە پشتەوە نیە. یان دەگووترێت ناوی عیراق لە (ئاو ڕەگ) ەوە هاتووە لەبەر ئەوەی عێراق خاکی دوو ڕووبارەکەیە. جارێ مرۆڤ دەبێت پرسیار بکات ئەگەر وشەی ئاویش کۆن بێت لە کوردیدا کێ دەڵێت (ڕەگ) کۆنە و عێراق شوێنی ڕوبارەکانە نەک ڕەگی ڕوبارەکان. دووەم کام سەرچاوە بەکارهاتووە بۆ ئەم لێکدانەوەیە؟ لە ڕاستیدا هیچ و ئەمە دیسان خەیاڵاتی ئەو کەسەیە کە دەخوازێت هەموو شتێک بە زۆر کوردی بێت. دەنا ناوی عێراق چەند لێکدانەوەیەکی بۆ کراوە کە تا ڕادەیەک متمانە دەکاتە سەر سەرچاوەی مێژوویی. یەکەمیان ئەوەیە کە لە (وروک) ی سۆمەریەوە گۆڕابێت کە شارێکی گرنگی دەسەڵاتی ئەوان بووە لە خواروی عێراقی ئەمڕۆدا کە لە تەوراتیشدا ناوی هاتووە بە شێوەی (ئێرێخ). بۆچوونی دووەم ئەوەیە کە لە پەهلەوی وەرگیرابێت لەبەر ئەوەی کە eraq لە زمانی پەهلەویدا مانای (خاکی نزم) دەدات کە ئەمەش لەگەڵ سروشتی عێراقدا گونجاوە کە لە ڕابردوودا زیاتر بە خواروی عێراقی ئەمڕۆ ناوەکە گووتراوە، هەندێک لێکدانەوەی بنەچەی عەرەبیش بۆ ناوەکە کراوە کە کەمتر متمانەی دەکرێتە سەر. دیارە گران دەبێت بزانرێت کە کام لەوانە لە سەدا سەد ڕاستن بەڵام ئەوانە کۆمەڵێک بۆچوونن کە متمانەیان کردۆتە سەر سەرچاوە و بە دڵنیایی بەکارهێنانی سەرچاوە و لێکدانەوەی زیاتر بۆ هەر یەکێک لەو بۆچوونانە، زیاتر نزیکیان دەکاتەوە لە ڕاستی. هەمیشە بۆ هەموو کارەکان ڕێچکەی زانستی هەیە. بۆ نموونە کاتێک دەگووترێت وشەی (آمین) لە بنەچەدا عەرەبی نیە لەبەر ئەوەیە کە بە بەڵگەوە پێشتر لە ئاینی جودا تۆمارکراوە بە مانای پشتڕاستکردنەوە. وەک ئەوەی کە گوێ لە وتەیەک دەگریت لە کۆتاییدا هەموو دەڵێن (دروستە). وشەکە لە بنەچەدا لە زمانی عیبریدا و لە تێکستی جووەکان و کریستیانەکاندا بەو مانایە بەکارهاتووە. وشەکە هاتۆتە ناو فەرهەنگی ئیسلامیەوە و لە گەڵ کاتدا ماناکەی گۆڕاوە. ئەمانە هەموویان سەرچاوەیان هەیە و هەوڵەکە دەخەنە سەر ڕێچکەیەکی زانستی. درێژەی هەیە .... 🌼ڕۆژنووس🌼 🆔 @rojnus
Показати все...
🔹ئەحمەق، ئەحمەقتر و ئەحمەقتریین لە پرسی نەوتدا ✍️ د. موراد حەسەن ⁃ ئەحمەق لە پرسی نەوتدا: ئەوانەن کە فەرمانڕەوایی و دەسەڵاتی ھەرێمی کوردستانیان گرتۆتە دەست و بەناوی سەربەخۆیی ئابوریی، سامانی ژێر زەویی و سەرزەویی کوردستان بە تاڵان دەبەن. بۆیەشە ئەحمەقن، چونکە ھەرێمی کوردستان وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ سەیر دەکەن و وەلائیان بۆ دەوڵەتی تورکیا زیاترە تا لەو دەوڵەتەی کە خۆیان بەشێکن لێی. نیشانەیەکی تری ئەحمقییان ئەوەیە کە نەوت سەربەخۆ دەفرۆشن و تام و بۆی نەوت، وایلێکردوون نەتوانن گوژمە پارەی تەواو، بۆ تاقە موچەیەکی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، بۆ حاڵەتی لەناکاو، پاشەکەوت بکەن. بەڵام کە گەیشتە تینیان، بەغداد عومقی ستراتیژییانە و شەڕ لەسەر پۆستەکانی بەغداد دەکەن. ھەر بەوەش ناوەستن، لە دوای ئەوەی داھاتی فرۆشی نەوت و خاڵە سنورییەکان دەخەنە گیرفانی خۆیانەوە، داوای نەفەقەش لە حکومەتی ناوەندیی دەکەن. ⁃ ئەحمەقتر لە پرسی نەوتدا: ئەو حزبە ئیخوانییە ئەردۆگانییە و پرۆکسییانەی تورکیا دەگرێتەوە کە بە سەربەخۆیی ئابوریی شاگەشکە بوون، ئەمەش تەنیا لەبەرئەوەی کە قازانج و سود بە ئەردۆگانی سوڵطانیان بگات و کۆڵەگەی دەسەڵاتی نیۆعوثمانیی بەھێزتر بکات، بێ ئەوەی سودێکی ئەوتۆ بە خۆیان بگات. ئەم کلاسە، بێجگە لە حزبە ئیخوانییە ئەردۆگانییەکان، پێڕێکی ناو یەکێتیی و بزووتنەوەی گۆڕان و ھەندێ حزبی داتاشراویش بە سەر و عەبا بەڵەکەوە دەگرێتەوە. بۆیەشە ئەحمەقن، چونکە ئەم کلاسە بەشێکی کەم یان ھیچیان لە خەزوبەز و داھاتی نەوت دەستدەکەوێت. ⁃ ئەحمەقتریین لە پرسی نەوتدا: ئەو شڕە ئەکادیمیی و شەھادەدارە بێسەوادانەی دایاسپۆرایە کە خۆیان داڕێژەر و زوڕناژەن (ریکلامکەر)ی سەربەخۆیی ئابوریی بوون، جارێک بۆ حزبە حکومڕانەکان و جارێکیش بۆ ئۆپۆزسیۆنی ڕەحمەتیی! ئەمانە بۆیە ئەحمەقن چونکە؛ سەرەڕای ئەوەی خۆیان دەزانن کە یاسا و دەستوور لە وڵاتێکی فیدراڵیی، بە شێوەیەکی زانستییانە، چۆن کار دەکات و جێکەوت دەکرێ، بەڵام خۆیان ئەحمەق دەکەن و بە نەعرەتەی ناسیونالیستییانە و طائیفییانە، کوردستان بە نیشتمانێکی جیاواز لە عێراق لەقەڵەم دەدەن. ئەوان بۆیە ئەحمەقتریینن چونکە؛ داگیرکردنی تەواوی ناوچە سنورییەکانی زاخۆ، شیلادزێ، برادۆست و باڵەکایەتیی و ھەروەھا بەتاڵانبردنی نەوتی کوردستان بۆ تورکیا، بە مەترسیی لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی نازانن، بەڵام یەک خەزێنەیی و یەکدەستیی و یەکسانیی لە داھاتی گەلانی عێراقدا بەسەر عێراقییەکاندا، بە مەترسیی لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی دەبینن! ئەوەی زیاتر ئەم پێڕە لە ئەحمەق و ئەحمقترەکان جیا دەکاتەوە ئەوەیە؛ سەربەخۆیی ئابوریی ھەرێم و ٢٧ ملیار دۆلار قەرزاربونەوەیان (تەنھا لە ماوەی ٧-٨ ساڵدا) پێ باشتر و شەفافترە لە ئابوریی دەوڵەتی ناوەندیی و پاشکەوتکردنی نزیکەی ١٠٠ ملیار دۆلار و ٢٩ طن لە زێڕی یەدەک. ئەمانە بەوەش ناوەستن، بەڵکو لایەنگرانیی یەکدەستیی لە داھات و خەرجیی وڵاتی عێراق، کە ئەمڕۆ لە شەقامی عێراقیی و کوردستانییشدا بە دژەباو لەقەڵەمدەدرێت، بە پۆپیولیزم خەتابار دەکەن، لەکاتێکدا وتارەکانی ئەوان، دڵ لە خۆ ڕازییکردنی عەوام و دەسەڵات و قەوم و قیلەی کوردایەتییە. ئەرێ بیلامانێ، کامیان پۆپیولیزمە؟ 🌼ڕۆژنووس🌼 🆔 @rojnus
Показати все...
#بەرەو_ڕۆژی_کرێکار #وێنەی_ڕۆژ 📅 چوارشەممە 🌷 ١٠ ی بانەمەڕ - ۲۷٢٠ی مێدیایی 💐 ١٠ ی ئۆردیبێهێشت - ۱۳۹٩ی هەتاوی 🌺 ۲٩ ی ئاڤریل - ٢٠٢٠ ی زایینی 🌼ڕۆژنووس🌼 🆔 @rojnus
Показати все...
. #سـریـال_نــون_خ ✍️ دکتر محمد باقر پیری ‌‌ پخش سری دوم این سریال طنز از شبکه پُر بینندهٔ یک به کارگردانی سعید آقاخانی هنرمند شناخته شدهٔ کوردِ بیجار موافقان و مخالفان خاصّ خود را به همراه داشت. هر چند پرداختن به نکات فنی و هنری آن کار متخصصان این حوزه است اما ذکر چند نکته را از دیدگاه خویش ضروری می دانم. ۱. ساخت فیلم در مورد تاریخ، فرهنگ و زندگی مردم کورد چه به شیوه ی جدّی و یا طنز فتح بابی مثبت و اقدامی ارزشمند است که باید ادامه داشته باشد و نباید با جزم اندیشی و دگماتیسم، پرداختن به زندگی مردم کورد را تابو کنیم که کسی جرأت نزدیک شدن به آن را نداشته نباشد. بلکه شایسته است با حمایت فکری و قلمی از چنین کارگردانی او را یاری رساند که آنچه حقِّ مطلب است را انجام دهد نه اینکه با تخطئه و توهم توطئه خواندن کارِ او، باعث شویم دیگر کسی جرأت و حال و حوصلهٔ پرداختن و ساختن فیلم در موردِ مردم کورد را نداشته باشد. ۲. نون خ با نشان دادن مناظر زیبا، بکر و تاریخی کرماشان؛ پوشش لباس کوردی و پخش صدای هنرمندان نامی موسیقی کورد مانند (سید علی اصغر کوردستانی، حسن زیرک، خالقی، ناصر رزازی، لرنژاد و... ) فرصتی مناسب را برای معرفی چهرەی مهربان مردم کورد و تاریخ، فرهنگ و موسیقی ما ایجاد نمود، که باید ارج نهاده شود و چنین جنبه های مثبتی در این سریال تقویت شود. ۳. باهم بودن مردم کورد در غم و شادی های هم در تمام لحظات سریال از جنبه های مثبت بود که نمونه بارز آن همدلی و همراهی مردم در زلزله کرماشان بود که سریال خوب به آن پرداخته بود. ٤. استفاده از هنرمندان بومی در ساخت سریال فرصتی مناسب بود برای معرفی و عرض اندام این قشر لایق که بتوانند هنرِ خود را به تمام ایران نشان دهند. ٥. چه بسا ساخت سریال با زبان فاخر کوردی باعث می شد مخاطب و بیننده آن فقط خود ما کوردها باشیم و حتی این احتمال قریب به یقین پیش می آمد که با کدام گویش کردی ساخته شود سورانی، کرمانجی، هورامی یا کلهری؟ که آن موقع، هم مخاطبِ سراسری کم می شد و هم گِله گذاری مردم مناطق مختلف کوردستان که چرا با گویش ما ساخته نشد. ٦. پیشنهاد می کنم به جای تخریب سریال و سازندگان آن به نقد و بررسی علمی و بدور از هیاهو و سیاسی کردن آن بپردازیم و سعی مان بر آن باشد سری سوم سریال نکات و معرفی بهتری از ما مردم کورد داشته باشد و چه بهتر مسئولان استان کردستان ترتیبی اتخاذ نمایند که سری سوم در استان کردستان ساخته شود. و روشنفکران، اهل قلم و تمامی کسانی که دوست دارند که کوردستان چنان معرفی شود که می خواهند به جای تخریب و توهم توطئه خواندن سریال، با پیشنهادات علمی و هنری خویش در تقویت آن بکوشند. 🌼ڕۆژنووس🌼 🆔 @rojnus
Показати все...
🔹هەرێم بەئەمین عامێک بەڕێوەدەبرێت ! ✍️ هونەر تۆفیق دەستەڵاتی سیاسی هەرێم لەناوخۆدا بە فیزی دەوڵەت ناز بەسەر خەڵکەکەیدا دەکات ، وەکو دەوڵەت ڕەفتارە ناوخۆییەکانی نمایشدەکات ، بەڵام لە دەرەوە ، لەگەڵ بەغدا بەرەو گەڕانەوەیە بۆ قانونی حوکمی زاتیەکەی ١٩٧٤ . لەپاش ڕێکەوتنی ١١ ئازار ١٩٧٠ ، عێراق یاسای ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان دەرچواند . لەبابی دووەمی یاساکەدا ( هەیئەتەکانی حوکمی زاتی ) لەمادەی دەهەمدا ، ناوچەکە مەجلیسێکی تەشریعی و لەمادەی سیانزەهەمیشدا هاتووە مەجلیسێکی تەنفیزی دەبێت . مەجلیسەکانی تەشریعی و تەنفیزی ئێستا لەشوێنەکانیان پارلەمان و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانە . لەمادەی هەشتەمدا ئازادی بەکارهێنانی داهاتە ناوخۆییەکانی دیاری کردووە : باجی ناوخۆی ، رسوماتی دادگا ، کشتوکاڵ ، رسوماتی تۆماری خانوبەرە و ئۆتۆمبێل دەگرێتەوە . لەژێر چاودێری مالی بەغداشدا دەبن . باقی داهاتەکانی تر سیادین و بەغدا دەیانخاتەوە بودجەی دەوڵەتەوە . لە یاسای پارێزگاکانی ژمارە ٢١ ی ٢٠٠٨ عێراقیشدا ، لەمادەی ٤٤ ، بڕگەکانی ٢ تا ٥ دا هاتووە ، داهاتی باج و روسوماتە ناوخۆییەکانی پارێزگاکان بۆ خۆیان دەبێت ، باقیەکەی وەک لەبرگەی یەکەمدایە ، سیادیە و لەبودجەی گشتیەوە دەدرێت بە پارێزگاکان . داواکاریەکانی ئێستای بەغدا لەهەولێر ، ڕادەستکردنەوەی نەوت ، غاز ، کارەبا ، گومرگ ، ئاو ( بەنداوەکان)ە بەبەغدایە ، ئەو داهاتانە بخرێنەوەی بودجەی گشتی عێراقەوە . بەڵام باج و ڕسوماتی پارێزگاکانی هەرێم لەناوخۆدا بەکاربهێنرێتەوە . هەرێمیش لەپێناو چارەسەکردنی بێ بودجەی و نەبوونی پارەی موچەی فەرمانبەراندا ، ڕەزامەندە بە مەرجەکانی بەغدا . تا ئێرە ئەوە پرسی داهات و بودجەیە ، کێشەیەکی جیایە . کێشەی لەوە گەورەتر ناز و فیزی دەوڵەت لێدانە لەناو یاسای حوکمی زاتی و پارێزگاکانی عێراقدا . هەرێم لەڕووی یاساییەوە بەرەو ئەوە دەچێت بەغدا وەک پارێزگا مامەڵەی لەگەڵدا بکات ، بەڵام لەناوخۆدا جگە لە دەزگاکانی بەستراو بە پارێزگاکانەوە ، دنیایەک دەزگای قەبە و پڕ مەسرەفی وەک بارەگای سەرۆک ، سەرۆکایەتی هەرێم ، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ، سەرۆکایەتی پارلەمان ، ئینجا وەزارەت و سوپا و نوێنەرایەتی و هتد ، هەمووی مەسرەف و خەرجین لەناو بودجەیەکی دیاریکراودا . بەپێ ی گۆڕانکاری لە ئۆتۆنۆمی بودجە لەهەرێم و ناردنی لەبەغداوە ، حەقوایە گۆڕانکاریش لەو هەیئەتە قەبە و پڕ مەسرەفانەی هەرێمدا ڕووبدات ، بەقەد قەبارەی بودجەکە ، قەبارەی حکومەتی هەرێم دیاری بکرێت . بەپێ ی یاسای حوکمی زاتیەکە هەموو ناوچەی حوکمی زاتی بە ئەمین عامێکی مەجلیسی تەنفیزی بەڕێوەدەچوو ، ئەگەر ئێستا هەولێر و بەغدا لەسەر ئەوە ڕێکبکەون داهاتە سیادیەکان بدرێتەوە بەبەغدا ، ئەرکی هەرێم سوک دەبێت ، بە ئەمین عامێک بەڕێوەدەبرێت . 🌼ڕۆژنووس🌼 🆔 @rojnus
Показати все...
👆👆👆👆👆 ▪️تعمیق اختلاف طبری درباره عمیق‌ترشدن اختلاف طیف اسکندری با کیانوری می‌گوید: «در واقع جناح متشکل از این افراد در حزب ما همیشه جناح راست بود. به انقلاب خلق باور نداشت. حزب را نردبان ترقی شخصی می‌دانست. از آن‌جا که رفیق کیانوری در عمر حزبی خود با جناح راست سخت در افتاده بود، از او به شدت متنفر بودند و اینکه او مطرح‌کننده سیاست تازه بود، مطلب را به نظرشان تحمل‌ناپذیر می‌ساخت و خشم آنها علیه من به سبب باور من به شخصیت رفیق کیانوری بود. شاید بتوانم بگویم که من در این سال‌ها توانستم اسناد و اعلامیه‌های حزب را بر پایه‌ سیاست مورد قبول جناح چپ با چنان استدلالاتی تنظیم کنم که جناح راست گاه چاره‌ای جز تصویب آنها نمی‌دید. در این سال‌ها این نقش ویژه‌ من است که نگذاشت حزب در تظاهر علنی خود با کارپایه اپورتونیستی جناح راست به میدان آید. این را من بدون فروتنی کاذب می‌گویم ولی تصریح می‌کنم که پیشتازی در مشی انقلاب تماما به رفیق کیانوری تعلق دارد. من بی‌وقفه در تاریخ حزب او را یک چهره‌ برجسته‌ انقلابی می‌دانستم و در قبال پارس غضبناک مخالفانش، در کنار او بودم، بی‌آنکه در این کار از سوی ما کمترین قرار و مدار و یا محاسبه‌ قبلی در میان باشد. من تصور می‌کنم دوستی دو مزاج ناهمگون ما طی ده‌ها سال، تنها محصول یکسانی منطق سیاسی و حزبی ما بود. خواه در قبال منحرفان چپ و خواه در مقابل سفسطه‌گران جنجالی راست. این داوری من است و به داوری دیگران کاری ندارم و به عینیت نظر خود مطمئن». ▪️ بازگشت به ایران او حال خود در زمان عزیمت به ایران و در هنگامه پیروزی انقلاب را این‌گونه توصیف می‌کند: «باری شراره‌ انقلاب بالا گرفت و امام بازگشت و شاه و بختیار گریختند و من با شگفتی دیدم که زنده‌ام و همراه دکتر جودت و مسعود اخگر و حمید صفری در هواپیما عازم ایرانم: اینکه می‌بینم به بیداری است یارب، یا به خواب؟! پس از ۳۰ سال، تهران تهران سال ۱۳۲۷ نبود. نه تنها از شتر و خر و حمال کوله‌به‌دوش، ماست‌بند تغاری و درشکه و دکان‌های پیشه‌وری قرون وسطایی آثاری باقی نمانده بود، تهران به طور عجیبی دامن گسترده بود. از سرخه‌حصار تا کرج، از زاویه عبدالعظیم تا امامزاده قاسم، شهری عظیم، دک و دنگال، بی‌قواره، مجموعه‌ای از ده‌ها هزار خانه‌ نوساز، ‌گاه بسیار مدرن و گاه محقر، گسسته و بریده از هم، با خیابان‌هایی بدون پیاده‌رو و درخت، با آسمان‌خراش‌ها و زاغه‌ها پدید آمده بود. شهر بسازوبفروش‌ها، شهر ده‌ها شعبه بانک و مراکز مشاوره و همبرگر و جوجه سوخاری و دراگ‌استور و... آن اندازه ناهمانند با شهرهایی که طی 30 سال در آنها زیسته بودم و نیز با تهرانی که ترک کرده بودیم: محصول عجیب‌الخلقه سرمایه‌داری وابسته که مامای شوم کودتای ۲۸ مرداد زایانده و رویانده بود. در اثر سرریز روستاییان، مردم نیز تغییر چهره و لهجه داده بودند. به نظر من همه چیز غریبه بود و روح می‌بایست تقلایی به کار بَرَد تا خود را با این محیط آشفته، با این آمیزه‌ مدرنیسم آمریکایی و خودسازی پوچ شرقی جور کند. ولی احساس من این بود که به سنگر تاریخی خود برگشته‌ام. به قول گوته: اینجا من انسانم و باید در اینجا زیست کنم. بدون نوعی سرگیجه برای وطن، عزمم از‌‌ همان آغاز جزم بود که آزمون مهاجرت تکرارپذیر نیست. باید در سرنوشت مردمی که گوشت از گوشت و خون از خون و زبان از زبان و جان از جان آنها است، شرکت جست و با بد و نیک و داد و یا بی‌داد زمانه‌ای که بر این انسان‌ها، که باشندگان گورگاه پدران ما هستند، می‌گذرد، همنوا بود. میهن در این حالت برای من تماما یک تجلی فلسفی اجرای وظایف بشری خود در این گوشه‌ جهان بود که به من تعلق دارد و دست بی‌رحمی که مرا از آن رانده بود، اینک به دست توانای مردم کوتاه شده بود و این دست توانا مرا به آن بازگردانده بود. درود بر تو‌ ای دماوند! هنوز آنجا با تاج سپید خود ایستاده‌ای!‌ ای فرشته‌ صدفین که هزاره‌ها تماشاگر ماده جاندار و بی‌جان در دو سوی خود بوده‌ای و هستی؛ در آن‌سو که خزر می‌خروشد و در این‌سو که کویر شنگرفی خفته‌ است. اینک من، فرزندی که با موی سیاه و دلی از امید‌ها سپید رفتم، و اینک با موی سپید و دلی از غم‌ها سیاه باز آمدم. با او آنچه می‌خواهی بکن که اینک بار دیگر به عتبه‌بوسی بارگاه جاویدانت آمده است و چنته‌ای‌ ناچیز از آزمون بر دوش و سرمایه‌ای کوچک از عمر در چنته دارد. هفته‌ها در منگی این انتقال بزرگ در نزد دوستانی بسیار مهربان و سپس خویشانی به‌‌ همان اندازه مهربان، چشم‌به‌راه همسرم زیستم و اینک فصلی از زندگی که در سال ۱۳۲۷ بریده بود، از بهار ۱۳۵۸ ادامه یافت و آدمی از فردای خود بی‌خبر است...». منبع : روزنامە شرق 🌼ڕۆژنووس🌼 🆔 @rojnus
Показати все...
🔹روایت احسان طبری از اختلاف کیانوری و اسکندری ▪️سرنگونی شاه یا اجرای قانون اساسی؟ نهم اردیبهشت مصادف است با درگذشت احسان طبری، یکی از راهبران حزب توده که در سال 68 به مرگ طبیعی درگذشت. او یکی از نزدیک‌ترین یاران نورالدین کیانوری شناخته می‌شود. او که بعد از سوءقصدی که در سال 27 به شاه شد، در محاکمه‌ای غیابی به اعدام محکوم شد، بنا بر تصمیم حزب ایران را ترک کرد تا آنکه با پیروزی انقلاب به ایران بازگشت. کتاب «از دیدار خویشتن» متشکل از دست‌نویس‌هایی به‌جامانده از طبری است. او در بخش‌هایی از این کتاب به روایت اختلاف‌هایی میان ایرج اسکندری و نورالدین ‌کیانوری درباره چگونگی مواجهه با شاه می‌پردازد که به بهانه سالروز درگذشتش بخش‌هایی از این کتاب را بازخوانی می‌کنیم.او می‌نویسد: «در سال‌های آخر مهاجرت و به ویژه پس از درگذشت کسانی مانند روستا، نوشین، کامبخش، هما هوشمند، برای من که سکته‌ قلبی (انفارکتوس) خطرناکی را در بخش عضلات قُدامی قلب گذرانده و به ضرب دو بار شوک برقی نیرومند به زندگی بازگشته‌ بودم، تردیدی نبود که در گورستان جنوبی لایپزیک، جایی در ردیف قبر کامبخش، به خواب ابد فرو خواهم رفت. ‌گاه روزهای یکشنبه به این گورستان بسیار بزرگ و زیبا می‌رفتم و گلی بر گور کامبخش می‌نهادم و خود را انسانی ایستاده در ردیف او می‌دیدم. ولی به ناگاه در جلسات ما که در یکنواختی ملال‌آور و آزارنده‌ای می‌گذشت، از سال ۱۳۵۳ جنب و جوشی پدید شد. شرکت رفیق کیانوری در رهبری، جریانی از هوای تازه در فضای بوی نا‌ گرفته‌ مهاجرت وارد ساخت. بحث‌ها ما را به اینجا رساند که باید شعار سرنگونی رژیم شاه به شعار مبرم بدل شود. من دراین‌باره در نخستین شماره دوره جدید مجله دنیا مقاله‌ای نوشتم که ناشی از بحث‌های جلسه بود و شاید اولین مقاله مطبوعات ما در این زمینه است». اصرار بر شعار سرنگونی شاه او ادامه می‌دهد: «از‌‌ همان آغاز برخی و بر رأس آنها ایرج اسکندری دبیر اول نوگزیده حزب با این شعار مخالف بودند. ایرج می‌گفت که رژیم شاه محکم است و شعار سرنگونی شعاری بلامحتوی است. چیزی که ما باید بطلبیم حداکثر اجرای قانون اساسی است که اگر بدان دست یابیم خود تازه یک فتح‌الفتوح است. اسکندری و هم‌اندیشانش بر آن بودند که شاه در وضع سیاسی- اقتصادی بحران‌آمیزی نیست و درست است که سیاست ضد ملی و ضد دموکراتیک او را تصدیق داشتند، ولی در جامعه‌ ایران واکنشی علیه آن نمی‌دیدند. به علاوه آنها در مورد متحدان ما در انقلاب آینده، بر آن بودند که آنها یاران مصدق‌اند و ما باید با کمک آنها راه را برای اجرای قانون اساسی در نبردی طولانی بگشاییم. راه واقع‌بینانه‌تر دیگری نیست. رفیق کیانوری و به دنبال روش او جمعی از ما مواضع به کلی دیگری داشتیم. ما بر آن بودیم که تکامل روند جنبش‌های رهایی‌بخش در جهان سوم، بر اساس دگرگونی توازن نیرو‌ها، به زیان امپریالیسم است و امکان سرنگونی رژیم محمدرضا پهلوی، این ثمره‌ کودتای ۲۸ مرداد و ارثیه‌ دوران سلطه‌ بی‌رقیب امپریالیست‌های آمریکا و انگلیس و فرانسه را، شرایط کنونی جهان فراهم ساخته ‌است و شعار سرنگونی دیگر یک شعار استراتژیک نیست، بلکه شعار مبرم است و اما در مورد متحدان، ما یاران سابق دکتر محمد مصدق را با خود دکتر مصدق فرق می‌گذاشتیم و آنها را مردمی سازشکار، نزدیک به آمریکا، و طرفدار سرمایه‌داری می‌شمردیم و چشم امید به روحانیت مبارز و بر رأس آنها آیت‌الله خمینی دوخته بودیم. تمام این مواضع از نظر جناح راست رهبری، پرت و مضحک و من‌درآوردی بود. بحث‌های ناهمواری،‌ گاه شدید، ‌گاه خفیف، از ۱۳۵۳ تا ۱۳۵۷، سال انقلاب، جریان داشت. در سال ۱۳۵۷ جناح راست با دیدگانی از حیرت گشاده، دید که موج انقلابی بالا می‌گیرد و نقش روحانیت و آیت‌الله خمینی دم‌ به ‌دم چشمگیر‌تر می‌شود و جبهه‌ ملی از خود نوسانات سازشکارانه‌ سختی نشان می‌دهد. به تناسب فراز و نشیب حوادث، جناح راست و بر رأس آن اسکندری،‌ گاه عقب می‌نشست و خود را دمساز می‌ساخت، ولی گاه خشمناکانه حمله‌ور می‌شد. اسناد این بحث‌ها همگی با خط صاحبان آن موجود است و هرگاه حزب صلاح بداند نشر خواهد داد و خود داستانی است عجیب». 👇👇👇👇👇👇
Показати все...
Оберіть інший тариф

На вашому тарифі доступна аналітика тільки для 5 каналів. Щоб отримати більше — оберіть інший тариф.