cookie

Ми використовуємо файли cookie для покращення вашого досвіду перегляду. Натиснувши «Прийняти все», ви погоджуєтеся на використання файлів cookie.

avatar

فێرگەی زانستپەروەری بۆ ژیان

ناوەندی "زانستپەروەری بۆ ژیان"، ناوەندێک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی(ڕێنووس، ڕێزمان) هەروەها کاری هونەری و ئەدەبی بە شێوەی زانستی هەم وەک دەورە هەم وەک لێکۆڵینەوە. ناونیشان: شنۆ، شەقامی ئیمام، پاساژی سوڵتانی، نهۆمی سەرێ

Більше
Іран162 226Мова не вказанаКатегорія не вказана
Рекламні дописи
500Підписники
-124 години
-37 днів
-1130 днів

Триває завантаження даних...

Приріст підписників

Триває завантаження даних...

#ڕووماڵ #نەغەدە ڕێکەوتی 1ی بانەمەڕی 2724ی کوردی، تاقیی کۆتاییی ڕێنووسی سەرەتایی لە شاری نەغەدە بە مامۆستایەتیی خدر بەهرام‌بەیگی و شنۆ بێهمەرام بەڕێوە چوو. ناوەندی زانستپەروەری بۆ ژیان 2ی بانەمەڕی 2724ی کوردی 📚@bojiyan_shno
Показати все...
🔻ئاگاداری 🔹هاوشاریانی خۆشەویست 🔷ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی زانستپەروەری بۆ ژیان لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیدا خولێکی نوێی فێرکاریی زمانی کوردی لە شاری شنۆ پێک هێناوە، ئەو کەسانەی خوازیاری فێربوونی زمانی کوردین تکایە پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفون و پێناسەیەوە بکەن. 0914 942 0910 @bojiyan_shno
Показати все...
👍 5
بە داخێکی گرانەوە هونەرمەندی گۆرانیبێژ و ژەنیاری کورد، مامۆستا عەلی زەندی دوای ماوەیەک بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی، لە تەمەنی ۶۷ ساڵیدا لە وڵاتی کانادا کۆچی دواییی کرد. ڕوحی شاد و یادی هەرمان 📚@bojiyan_shno
Показати все...
🕊 5
#ڕووماڵ #ئاڵیاوێ ئەمڕۆ 11ی خاکەلێوەی 2724ی کوردی تاقیی کۆتاییی ڕێنووسی سەرەتاییی زمانی کوردی لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی زانستپەروەری بۆ ژیان بە مامۆستایەتیی عومەر محەممەدی لە ئاواییی ئاڵیاوێی شنۆ بەڕێوە چوو. ناوەندی زانستپەروەری بۆ ژیان 11ی خاکەلێوەی 2724ی کوردی 📚@bojiyan_shno
Показати все...
5👎 1
✍تەوەری یەکەم ،شیعر: شڕۆڤەی شاعیرانی ناوازە و کوچکردووی سەردەم. ✍تەوەرەی دووهەم، ڕۆمان: ئەو ڕۆمانانەی مژاری فەلسەفی و نەتەوەییان تێدایە. ✍تەوەرەی سێهەم، شڕۆڤەی لاڤک و گۆرانی ژنانیی پێشەنگ . ✳️ئەو کەسانەی شڕۆڤەی بابەتەکانییان دەبێ سێ ڕۆژ پێشتر پەیوەندیمان پێوە بکەن هەتا ئامادەکاریمان هەبێ. 🌻 بۆ شڕۆڤەی بەرنامەکان. هەموو زاراوە کوردییەکان بێ جیاوازی دەتوانن شڕۆڤەی خۆیان هەبێ. 🤝،،تاڵ و شیرین ،، تریبوونێکە لە ڕێگەی ڤۆیسکاڵەوە بۆ هەموو دەنگە جیاوازەکان. یارمەتیتان وزەمان پێ دەبەخشێ بۆ خزمەتکردنی زیاتر بە مێژوو و کلتوور و زمانەکەمان. کات: شەوانی یەکشەممەی حەوتوو، کاتژمێر 10بۆ12ی شەو مەرجی بەڕێوەچوون 4کەس بۆ سەرێ https://t.me/T_H2723
Показати все...
چەن بەندێکی کورت و خۆش لە مامۆستا قەلەندەر سەردەشتی #هۆنراوە ئــای ڪە چەنـدە شیـرینـی گــەزۆ چــۆنــه تــــۆ ئــاوای دوێنی بۆ لای ماڵـیان چووم لــه دایـکـی کــــردم داوای بـــەهــانـەی پــێ دەگرتــم دەیـکوت جـارێ نیــە ماوای بۆچیتــه هـاوســەرگیـــری جـارێ مـــنـــداڵ و ســـاوای ماڵ و حاڵـــیـشـت نـــیــیـــه وەک تــەیـری بـێپـەنـا وای مــاڵوێــرانــه هــەر کەسـێک ئـەتـۆ بـــبــــیـــه بـــه زاوای 🌺🌺 پـــێـم کوت دایکی شـیریـنم شـــەو و ڕۆژ دەکـــەم کــارێ دەچـم بــۆ کـــورەی خشتان لـە سـێ مــانگـەی بـەهــارێ له سـێ مانـگەی هــاوینیش دەچمه دەسکەنــه و بـژارێ کـه وەرزی پــایـیـز داهـات سـێــوان دەچنــم لـــه دارێ نـیـوەی زستـان دێــمــەوه خانـووی دەگرم لـه شـــارێ ئەودەم دێـمه خوازبـێـنی مارەی کەم گـوڵعــوزارێ 📚 @bojiyan_shno 🌺🌺 دایه هــاتـه بــن دەرکەی دەستـی نا ده کەلــەکـــەی وێنـەی نیه ئەو کیـژەی من وەک فریشته و مـەلـەکـەی بـانــگ دەکــەمه خزمانـی گشـت تایـیـفـه و گەلەکەی تـیـکەتیـکەت کەن ئـێسـتا له خـــوێنـاوا مــەلــه کـەی یـــانـه ڪە هـەڵـتواسـن لـەو مەیـدان و فــەلەکـەی ئـەگەر کـیـژی مـنت دەوێ ئـەوسـاڵ نـابێ پــەلــە کەی 🌺🌺 پـێم کـوت دایـه بووم حاڵی لەبـەر جوانـی و جـەمـاڵـی لـەبەر شۆخوشـەنـگی ئـەو لـەبـەر عـەقـڵ و کـەمـاڵــی تــەواو بــێ لـه  زانـکـۆیـــه بــا تـێـپـــەڕ کـا ئـــەوساڵــی هـەتـا گـوڵ غــونچه دەکـەن دەپـشـکـوون بـه شـەمـــاڵــی بـــا بـــەهـــاری ژیـن دابـــێ هـەوری خـــەفــەت ڕامــاڵـی بـــــه خـاتــری چــاوەکــانــی ڕادەوەســتـم سـەد ســاڵـــی #قەلەندەر 📚 @bojiyan_shno
Показати все...
👏 2
دەنکە تەسبیحەکەی خۆت بە و تەنییایەکانت بژمێرە ناکرێ پیاو دانکە مروارییەک بیت و بەزۆری بەگەردەنی ژنێک هەڵییاوسیت مادام ژنێک خۆشی نەوێیت عومەر محەممەدی ....شنۆ https://t.me/T_H2723
Показати все...
😢 1
لە نەورۆزانەی ئەم دوو لوتکەیە بۆ کورد بۆ نەورۆزانەی ئێمە بۆ ئێوە بە دوو وێنەی تایبەت 📚 @bojiyan_shno
Показати все...
5👍 1🔥 1
لە نەورۆزانەی ئەم دوو لوتکەیە بۆ کورد بۆ نەورۆزانەی ئێمە بۆ ئێوە بە دوو وێنەی تایبەت 📚 @bojiyan_shno
Показати все...
#Nuroj #Newroz با بزانین سۆران حەمەڕەش چی لەسەر نەورۆز دەڵێ؟ 📚 @bojiyan_shno
Показати все...
1