cookie

Ми використовуємо файли cookie для покращення вашого досвіду перегляду. Натиснувши «Прийняти все», ви погоджуєтеся на використання файлів cookie.

avatar

Nasser Razazi

The official Telegram channel of Nasser Razazi ✅ https://en.m.wikipedia.org/wiki/Nasser_Razazi

Більше
Іран34 430Мова не вказанаКатегорія не вказана
Рекламні дописи
7 422
Підписники
-424 години
-217 днів
-10930 днів

Триває завантаження даних...

Приріст підписників

Триває завантаження даних...

ئەلبۆمە بڵاوکراوەکانی مامۆستا #ناسر_ڕەزازی بریتین لە: 📼 لە درزی پەچەوە (۲٦۷٥ کوردی) 📼 مەلوول گیان 📼 چیمەن کەرکووکی 📼 ئای چەندەم خۆشەوێ 📼 کوردستان (۲٦۷٦) 📼 دێوانەخۆم (۲٦۷۹) 📼 سروودەکان (۲٦۷۹) 📼 گۆمەشین (۲٦۸۲) 📼 نەورۆز (۲٦۸۲) 📼 لە گوڵان (۲٦۸٤ ) 📼 هەڵەبجە (۲٦۸۸) 📼 ڕازیانه (۲٦۹۳) 📼 نیاز (۲٦۹٤) 📼 بە پیرۆز (۲٦۹٥) 📼پاییز (۲٦۹٥) (لەگەڵ خاتو مەرزیە) 📼 خەمی نان (۲٦۹٦) 📀 کرماشان (۲۷۰۰) 📀 ئێوارە (۲۷۰۹) 📀 بیرەوەری (۲۷۱۰) 📀 چیاوان (۲۷۱٤) 📀 گوڵباران (۲۷۱٦) جێگای ئاماژەیە کە چەندین کاسێتێ تۆمارکراوی دیکەی هەن، کە بە داخەوە ناوێکی دیاریکراویان لەسەر نییە بە هەندێ لە گۆرانییەکانەوە ناویان دەرکردووە و ئێستاشی پێوەبێ هەر لایەنگر و داشداری هەیە و بەرەی کۆن و نوێ گوێی بۆ ڕادەگرن و چێژی تایبەتییان هەیە. هەروەها لە ساڵیاد و بۆنە نەتەوەیی و حیزبییەکان و یادی هونەروەر کۆن و ڕەسەنەکاندا دەیان بەرنامەی گۆرانی بەڕێوە بردووە وەکو: ڕاپەڕینی جەماوەری ئێران دژی ڕژیمی شا، یادەکانی نەورۆز، ئازادبوونی باشووری کوردستان، یادی هەڵەبجە، ڕفراندۆم و هەڵبژاردنەکانی باشووری کوردستان و ....هتد. لە کوردستانی باکوور و باشوور، لە وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکا و ئوسترالیا کۆنسێرتی گێڕاوە. ئەو فستیڤاڵ و مێهرەجان و گاڵانەی کە مامۆستا #ناسر_ڕەزازی تێیدا بەشداری کردوون: 🎵 کۆنگرەیک بۆ کورد (سوئیس-۲٦۹۰) 🎵 فستیڤاڵی womad (ئەڵمانیا-۲٦۹۱) 🎵 گاڵایەک بۆ ڕەوەکەی کوردستان (سوید-۲٦۹۱) 🎵 فستیڤاڵی world root (هۆڵەندا-۲٦۹۲) 🎵 فستیڤاڵی دەنگە پیرۆزەکان (sacred voices) (لەندەن-۲۷۰۰) 🎵 کۆنفرانسی مێژووی مووسیقای کوردی (لەندەن-۲۷۰۰) چریکەی بولبول ئاسا و سۆزی نەغمەی و تۆنی دەنگی و بارودۆخی کوردستان و هەست بە ئازار و بندەستی و کۆیلەیی و چەرمەسەری نەتەوەکەی بوونەتە هۆی خولقاندنی چەندین سروودی شاکار و هەرمان کە هاندانێ بووون بۆ سەردەمانی شۆڕش و بەرخوەدانی ڕۆڵە قارەمانەکانی کوردستان. بۆ نموونە: 🎶 ئەمڕۆ چ ڕۆژە، ڕۆژی نەورۆزە 🎶 دێم و دێم 🎶 ئەی شەهیدان 🎶 کارگەرین جەنگاوەرین 🎶 سەدەی بیستەمە 🎶 هیوا 🎶 دەمی ڕاپەڕین 🎶 وڕ و کاس و سەرگەردانم 🎶 بژین گەریلا بژین 🎶 ڕێفراندۆم 🎶 دەسا کوردین هەموو یەکگرن 🎶 بۆ نیشتمان 🎶 ئاسۆی سروود لە چەن بەرنامەی هونەری تلویزیۆنی وەکوو بێژەر و گۆرانیچڕ بەشداری هەبووە : 📺 بەرنامەی "کاروانی شیعر و گۆرانی" لە سنە 📺 بەرنامەی "هەوارگەی هونەر" لە مدیا تی‌وی 📺 بەرنامەی "چاند و نەتەوە" لە کوردسات مەقامەکانی ئەم کەڵە هونەروەرە گوارەی زێڕینی گوێچکەی مووسیقای کوردین کە بۆ هەتاهەتایه دەدرەوشێن و دەلەرێنەوە. لێوانلێون لە حەز و تاسە و تامەزرۆیی و خۆشەویستی و سۆز و دووری و غوربەتی و لێقەوماوی و ماڵوێرانی و دەربەدەری گەل و نیشتمان. دیارە کە باسکردن لەسەر کەڵە هونەرمەندێکە زیاتر لە نیو سەدەیە بەردەوام گۆرانی دەچڕێ، بە سانایی نییە و لە چەن دێڕدا ناگونجێ و ئەرکێکی گرانە، ئەوەیکە لەو چەن دێڕەی سەرەوە #دەروەچی #تاپوی_نووسراوە خستییە بەر دیدەی خۆشەویستان و ئاراستەی لاگرانی و داشدارانی هونەر و کلتووری ڕازاوەی کوردی بەتایبەت هونەری گۆرانی کرد، بەرکوتێک بوو لە خەرمانەی ڕازاوە و بە پیتی ژیانی هونەری مامۆستا #ناسر_ڕەزازی. بە هیوای تەمەندرێژی بۆ کاک ناسر و چاوەڕوانی ئەو ڕۆژەی هێڵی سنوور بسڕدرێتەوە و دووری بەسەر چێت و "بارگەی خەم"ی لە کۆڵ نێت و "ئاکامی عومری [بێتەوە] هێلانەکەی" و بە دیداری زێدەکەی شاد بێتەوە. 📚 نووسینی #ژیلەمۆ ◾️◽️◾️◽️◾️◽️ یەکەمین کاناڵ مامۆستا ناسر ڕەزازی 🌎 @NaserRazazi
Показати все...
Фото недоступнеДивитись в Telegram
37👍 7👏 2🔥 1🍾 1
Показати все...

Фото недоступнеДивитись в Telegram
20👍 3🙏 1
Показати все...
Kurdsat - Iraq LIVE | ARTV.watch

Watch Kurdsat right here for free on ARTV.watch! | Kurdsat is a Kurdish language satellite television channel based in the city of Sulaymaniyah, Iraq. It was founded in 2000 and is owned b...

Фото недоступнеДивитись в Telegram
ئیستا شەبەکەی کوردسات
Показати все...
22👍 1
Repost from NASER RAZZAZI
1:47:58
Відео недоступнеДивитись в Telegram
| مامۆستا ناسر ڕەزازی لە کەناڵی KNN | ئاگاداری: تکایه بە هیچ شێوازێ ناوو و لۆگۆی ناشرینتانی لێمەدەن. #Naser_Razzazi #Video #ڤیدیۆ | @naser_razzazii | | @ARVIN_KURD |
Показати все...
240.46 MB
👍 10 9🍾 1
Repost from NASER RAZZAZI
53:35
Відео недоступнеДивитись в Telegram
| نایابەکان | ناسڕ رەزازی 29.4.2024 - Kurdistan24 | @shaneshinstereo | | @ARVIN_KURD |
Показати все...
نایابەکان_ناسڕ_رەزازی_yv2jQnI7K90_134.mp4114.65 MB
20👍 1
Фото недоступнеДивитись в Telegram
63👏 8👍 6
Оберіть інший тариф

На вашому тарифі доступна аналітика тільки для 5 каналів. Щоб отримати більше — оберіть інший тариф.