cookie

Ми використовуємо файли cookie для покращення вашого досвіду перегляду. Натиснувши «Прийняти все», ви погоджуєтеся на використання файлів cookie.

avatar

شێعر و ئەدەبی کوردی

بۆناردنی شێعره کانتان بۆونیشانانه به ڕێ بکه ن @Soleyman_rad @Ahmadismaily

Більше
Іран137 505Мова не вказанаКатегорія не вказана
Рекламні дописи
827
Підписники
+124 години
Немає даних7 днів
-730 днів

Триває завантаження даних...

Приріст підписників

Триває завантаження даних...

بەوەم زانی کە دەرزی چوو بە دەستا کە چاوتم دی لە جەرگم کسپە ھەستا ئەوەندەی خوێن لەبن نینۆکی تۆ ھات ئەوەندەش خوێن لە چاوی من نەوەستا لە داخی ئەزیەتی ئەو پەنجە جوانەت ئەجەنگم من لەگەڵ دەرزی و مقەستا دڵی من ناسکە وەک دەست و پەنجەت دڵی تۆ زۆر ڕەقە وەک دەستی وەستا سەرت داخستبوو پەنجەت ئەجووڵان دەمم بەست و لە چاوم فوارە ھەستا ھەتا من ھەم لەبەر چی خۆت جل ئەدووری ھەموو فرمان و فەرمان وا لە دەستا بە خۆشی تۆ خەیاتییم لا پەسەندە دەسم لێ بەر نەداوە تاکوو ئێستا!
❣مەدهۆش"
https://t.me/shahranekord
Показати все...
شێعر و ئەدەبی کوردی

بۆناردنی شێعره کانتان بۆونیشانانه به ڕێ بکه ن @Soleyman_rad @Ahmadismaily

2
کێڵگە دەسترێ بۆ باران چیا بۆ هەڵۆ ڕووبار و چەم بۆ نەوەستان خۆر بۆ ئاسۆ ئاگرپەرست بۆ ئاتەشگە با بۆ چرۆ ئەستێرە و مانگ بۆ سپێدە منیش بۆ تۆ کوردستانم منیش بۆ تۆ... عەبدوڵڵا پەشێو https://t.me/shahranekord
Показати все...
شێعر و ئەدەبی کوردی

بۆناردنی شێعره کانتان بۆونیشانانه به ڕێ بکه ن @Soleyman_rad @Ahmadismaily

👍 1
Repost from N/a
Фото недоступнеДивитись в Telegram
ئەنجومەنی ئەدەبیی سەردەم، بە هاوکاریی فەرمانگەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامیی سەردەشت، کۆڕیادی هەناسەیەک بۆ ژیان
بۆ یادی بەرکەوتووان و شەهیدانی کیمیابارانی ۷ی پووشپەڕی شاری سەردەشت
بەڕێوە دەبات. شێعر، کورتەچیرۆک، کورتەشانۆ، نیگارکێشان، گێڕانەوەی بیرەوەری، مۆسیقا و هتد. ناردنی بەرهەم لە ڕێگەی واتساپ و تێلێگرام: 09146316129 دوایین دەرفەت بۆ ناردنی بەرهەم: ۵ی پووشپەڕی ۱۴۰۳ی هەتاوی دواتر، کات و ڕۆژی بەڕێوەچوون ڕادەگەیێندرێت. ئەنجومەنی ئەدەبیی سەردەم - سەردەشت @anjumaniadabiasardam
Показати все...
قوربان، قوربانەن، جەژنەن، شادییەن دەس نە گەردەنەن، ڕۆی ئازادییەن هەی دەس بۆس دەس بۆس وەش نیگارانەن خەیر پا بۆس پا بۆس خاتر دارانەن کۆن کوشتێ و باردێی گوڵ جەمینانەن هەی سەر، هەی ئەڕواح دڵ خەمینانەن هەرکەس گیان وە کەف پەی نیگارێوەن هەریەک قوربانیی وەفادارێوەن سیوای سەودایی هەراسانەکەت مەحرووم جە کەفتەی پای ئاسانەکەت نە پەی چەم سورمەی گەردی پاڵاتەن نە پەی گیان قوربان بەژنی باڵاتەن مەرد پەی ئۆسا دەی بێ درێغەکەت بیسمیللا، تەکبیر دەس بە تێغەکەت پەی قوربانکەردەی ناڵە نەی ڕەنگ بەی چێش مبۆ ئەر بەی؟ وەی پەی من ئەر نەی! سا تۆیچ من وەرە، وە قوربانی کە من وە قوربانی ڕای ڕەببانی کە ئەوسا تۆیچ پەی وێت خەیرێت کەردەبۆ منیچ کەمتەر زووخ دەردم وەردەبۆ مەعدوومیی بەدبەخت ناتەمامەنی راسەن بێ دەوڵەت خەیاڵ خامەنی قوربانی مشیۆ جە عەیب بەری بۆ فیدایی پەسەند ڕای دڵبەری بۆ تۆ پا شکستەی بەردی هەردەی دەرد چەم کۆری مەینەت، تەن زایف، ڕەنگ زەرد خەیاڵێت کەردەن جە ڕووی نادانی چ لایق وە تۆن ڕوتبەی قوربانی https://t.me/shahranekord
Показати все...
شێعر و ئەدەبی کوردی

بۆناردنی شێعره کانتان بۆونیشانانه به ڕێ بکه ن @Soleyman_rad @Ahmadismaily

🌿💫 خۆشەویستم! زۆر لەمێژە تاسەی دووریت وەک دڵۆپێ فرمێسک لە ناو گلێنەی چاوما قەتیس ماوە! هەوری ئازار بە سەر کێلگەی تینووی دڵما پرچی ڕەشی خەم و زووخاوی ئاڵاوە! خۆشەویستم! تاسەی دووریت، بوو بە تفەنگ، دەستی لە مل چیا کرد و نەهاتەوە. تاسەی دووریت، بوو بە خەیاڵ ڕۆیی دەرگای سنوورەکان بکاتەوە! تاسەی دووریت، بوو بە حەللاج سێدارەی کرد بە، جێژوانی دڵداری و ماچ خۆشەویستم! لە نێوانی من و تۆدا دەریای ئاگر شەپۆل ئەدا سنوور وەک سەگ ئەلوورێنێ قەپ بە پاژنەی قاچا ئەکا هەنگاو بە هەنگاو تێمانە بەڵام من، ئەو ئەویندارەم لە ناو خوێنا ئەژیێمەوە شەقڵی سنووریان ئەشکێنم بە حەیران و سیاوچەمانە! خۆشەویستم! باسی دڵداری من و تۆ دنیای گرت و هێشتا ئێمە لە یەک دوورین باسی دڵداری من و تۆ چاوی مێژووی کردە کانیی فرمێسک و خوێن هێشتا ئێمە سەدە و ساڵ و مانگ ئەژمێرین خۆشەویستم تۆ ڕێکەوە من هەوڵ ئەدەم با بە یەکتر بگەینەوە! تۆ بانگم کە، من پڕ بە دەم هاوار ئەکەم! وەڵام یەکتر بدەینەوە. قەف قەف زنجیر سنوورەکان بپچڕین و ئەو هێلانە شێواوەمان بکەینەوە بە نیشتمان "جەلال مەلەکشا"                           https://t.me/shahranekord ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌          
Показати все...
شێعر و ئەدەبی کوردی

بۆناردنی شێعره کانتان بۆونیشانانه به ڕێ بکه ن @Soleyman_rad @Ahmadismaily

👍 1 1
هاواری دارستانەکانی جوانڕۆ هۆ مرۆڤ داربەڕوویەک تەمەنی بە باڵای نەتەوەیەک مێژووی هێمای زیندوو بوونی گەلێک ئەمڕۆ لەبەرچاوە و دەبینین جەستەی سەراسەر بە باڵای کێوەکانی زاگرۆس بریندارە و بە پانایی نیشتیماننک زامدارە و لە دەرووندا هەستی بێ کەسی دەکاو وەکو قەقنەس لە خۆیدا دەسوتێ و     ناڵە ناڵی بۆ قومێک ئاوە ،،، نە تنۆکەی ڕنووی کوێستان چی لەدەس دێو نە رووبارەکانی وڵات پێی دەگەن و نە هەورێک نەبارانێک خۆ دەنوێنێ جەستەی سووتاوی قارەمانی ژینگە    ئەم داربەڕووە        وا مەڵهەم بکات لەو ناوە شاکار 24/3/1403 https://t.me/shahranekord
Показати все...
شێعر و ئەدەبی کوردی

بۆناردنی شێعره کانتان بۆونیشانانه به ڕێ بکه ن @Soleyman_rad @Ahmadismaily

Показати все...
عبدالله پشیو // فرهاد پیربال

گۆچانێک ئەکڕم... چون ئەزانم خەیاڵی ئازادی پیرم ئەکات.! هەموو بەرهەمەکانی دوکتۆر فەرهاد پیرباڵ و دوکتۆر عەبدوڵڵا پەشێو کتێب 📗 فیلم 🎬 وێنە🎨 مووزیک 🎻

یاری هەمستێر بۆم بۆتە پیشە یاری هەمستێر تاکوو لەو ڕێیە وا ببینم خێر کەوتوونە ڕکە لەگەڵ  تەپ سواب نازانم کامە پێم دەدەن سەواب وایان لێک داوم شە و ڕۆژیشیم وەک خۆی نەماوە  کار و هۆشیشم چەندی دیکانە ئێستە بەڕێوەن ڕێم لێ ون دەکەن وەکو کڕێوەن ئەوەند مزگێنی شیرنیان  پێیە لە دارا و نەدار ڕەها بێ کێیە شوێنم خزیوە ،خەوم زڕیوە لە بان سەرم دا دەکەن جریوە کۆمەڵگا کابووس گرتوویە یەکسەر هەر قامکە دەبزوێ لەوسەر بۆ ئەوسەر خوایە بە هیوات  لەو یاری و کایە خەرمانمان ئێستە نەچتە بەربایە قامکن وەک درمەغ وێکرا دەکەن کار بێ وەستان هەرچوار دەکەن کار و بار ئای لەو کارە و لەو  پیشە و ئیشە چۆن بۆ ئێمە وا بۆتە سەر ئێشە شاکار
Показати все...
😁 2
‌#پەندی‌ـ‌‌پێشینیان هه‌ر که‌س چووه ده‌ر له‌ لێباسی خۆی ده‌بیسێته‌وه‌ ده‌نگ و باسی خۆی. له‌ کوێ بی، ڕۆزی خۆت ده‌گاته‌ ده‌س وا مه‌شهووره‌ که‌س ناخوا ڕزقی که‌س. له‌م په‌نده‌ بۆچی لالووت و په‌رتی؟ تازه‌ هات، کۆنه‌ په‌ڕیوه‌ شه‌رتی. هه‌روام ناسیوه‌ ئه‌و چاو نه‌زێره‌ تا نه‌خوا تێره‌، قه‌ت ناڵی سوێره‌ مەلا غەفوور دەبباغی. https://t.me/shahranekord
Показати все...
شێعر و ئەدەبی کوردی

بۆناردنی شێعره کانتان بۆونیشانانه به ڕێ بکه ن @Soleyman_rad @Ahmadismaily

👍 2
Оберіть інший тариф

На вашому тарифі доступна аналітика тільки для 5 каналів. Щоб отримати більше — оберіть інший тариф.