cookie

Ми використовуємо файли cookie для покращення вашого досвіду перегляду. Натиснувши «Прийняти все», ви погоджуєтеся на використання файлів cookie.

avatar

شەبەقی ڕۆژهەڵات

💠پێوەندی و ناردنی بابەت @soleyman1978 💠گەنجینەیەک پڕ لە: مۆسیقا فۆلکلۆر گۆرانی ڕەسەن شێعر دیکلەمە بەیت حەیران گۆرانی و مۆسیقای وڵاتان کلیپی هونەرمەندان وێنە کورتەفلیم نوسراوە بەرتەونانە پرسیار و وڵام و...

Більше
Рекламні дописи
1 598
Підписники
+124 години
+127 днів
+7930 днів

Триває завантаження даних...

Приріст підписників

Триває завантаження даних...

بڕیار بوو لەگەڵ کچێک کە زۆر یەکترمان خۆش ئەویست زەماوەند بکەین. ئەو کچە، تاقانەی یەکێک لە دەوڵەمەندترین پیاوانی شار بوو. شەوێک لە ماڵی خزمێک میوان بووم. لەو کۆڕەدا چەند کەسی دیکەش بەشدار بوون. یەک لەوانە پیرەپیاوێک بوو کە خەڵکی شارێکی دوور بوو، دەیانگوت زۆر گەڕیدە و دنیادیدەیە. داوایان لێکرد لە بەسەرهات و بیرەوەری ژیانی خۆی شتێکمان بۆ بگێڕیتەوە. وتی: سەردەمی لاویەتیم، ئاگری شەڕ وڵاتی داگرتبوو. ئەرتەش حوکمی هەموو لای دەکرد. لەو بگرە و بەردە، من بە شەقی سیاسەت کەوتبوومە بەندیخانە. ڕۆژێک لاوێکیان هێنا و وتیان ئەمشەو لێرە دەمێنیتەوە. ڕەنگی بزرکابوو، دەیگوت لێرە غەریبم، تازە دوێنێ شەو لەگەڵ هاوریەک، هاتوومەتە ئەم شارە. دوێنێشەو لە هوتێلی شار تەنیا یەک وتاغی بەتاڵ هەبوو، بە کرێمان گرت. هەر ئەو کاتە پیاوێکی غەریبیش هاتە هوتێل. جێگا بۆ ئەو نەمابوو. پێکەوە شاممان خوارد. لە سەر سفرە، کابرا لە لامان درکاندی کە هەموو دارایی خۆی کردۆتە پارەو لە جانتاکەی ناوە و دەیەوێ ناوچەی شەڕ بەجێبێڵێت. هاوڕێکەم بە کابڕای گوت: تۆ بەو هەموو پارەوە ناکرێ لەدەرەوە بخەوی. وەرە لە جێگای من بخەوە. من هیچم نیە و بێخۆفم، دەچم لە سالونی هوتێل دەخەوم. من و کابرا چوێنە وتاغەکەوە. کاتی خەوتن شەیتان کەوتە کەوڵم کە کابرا بکوژم و پارەکەی بڕفێنم. بەڵام لە دەروونەوە لەگەڵ وێژدانی خۆم دەستەویەخە بووم. لەم ڕاو و بێڕایەدا، بە بێدەنگی هاتمە دەرەوە و ڕووم کردە دارستان و قەراخی چۆم. تا نیوەشەو بیرم دەکردەوە کە خودابەردار نیە کاری وا بکەم. ئاخۆ بۆ ئەو پارە چەندە ڕەنجی کێشاوەو و لە نانی ژن و منداڵی گرتۆتەوە؟ زانیم ددانی من ئەو نانە نابڕێ، بۆیە لەحنەت لە شەیتان، بێدەنگ گڕامەوە و خزامە نێو جێگەی خۆم و خەوتم. بەیانی بە قیژە و هەرای خزمەتکارانی هوتیل وە خەبەرهاتم. سەری کابرا بە چەقۆ بڕابوو. هاوڕێکەم و جانتای پارەش دیار نەبوون. زانیم کە دوێنێشەو پێش هاتنەوەم هاوڕێکەم ئەو کارەی کردووە!! بەڵام منی غەریب و بێکەس لەم ئاگربارانەدا ئەو هەموو ژنێڕاڵە یاسا نەزانە چۆن تێبگەینم؟ ئەو شەوە تا بەیانی وەکوو مەنجەڵ دەکوڵا. دەیگوت تەنیا دایکە پیرێک شک دەبەم و ماڵمان لە فڵانە دێهاتە لە باکووری وڵات. دەزانم تا ڕێوی قەباڵەی خۆی بخوێنێتەوە، کەوڵی دەکەن. هەرواش بوو. کاتێ دەیانبرد بۆ پای سێدارە، چاوی هیوای بڕیە چاوانم و وتی وەرە پیاوەتیم لە گەڵ بکە، هەر کاتێ رزگار بوویت، بچۆرە دێهاتەکەی ئێمە و بە دایکم بڵێ تەنیاکوڕەکەت بێتاوان بوو. پاش چەند مانگ کە لە زیندان ئازاد کرام. ڕێگەی باکوورم گرتە بەر. کە چوومە ئەو دێهاتە وتیان درەنگ هاتووی. هەر زوو هەواڵەکەمان پێگەیشت. دایکی پاش چەن ڕۆژ دوای ئەو هەواڵە لە خەفەتان دیقی کرد.. بەسەرهاتی کابرا کە گەیشتە ئێرە، پرسیارم کرد: ئەو لاوە ئەو شەوەی زیندان، هیچ باسی هاوڕیەکەی نەکرد؟ وتی ئەوەی من لەبیرم مابێت، وتی ناوی فڵانەکەسە، خەڵکی فڵانە شارە و... بە بیستنی ئەو قسانە تەزووی سەردم بە لەشدا هات. ئەوانەی ئەو دەیگوت هەمووی ناوونیشانی خەزوورم بوو. پاش ئەو شەوە، زۆر بە دوایدا چووم، هەر خۆی بوو. جا دەزگیرانی من، ئەبوو بە میراتگری ماڵێک کە هێلمە(گرێچن) بە هێلمەی فەرشەکەشیان حەرام بوو، لە سەر گۆڕی سێ بێتاوان بنیات نرابوو. پاش چەند مانگ خەزوورم عومری درێژی بۆ ئێوە بەجێهێشت و کچیش چاوەڕی گواستنەوە بوو. نەمەدەزانی چ بکەم. بۆیە چەندین کەسم هەڵبژارد: قازی، نوینەری پێشووی پارلمان، زانای ئایینی، مافناس، چەند لاوێکی هاوتەمەنی خۆم و وەلحاسڵ لە هەموو مەرامێک... بەبێ ئەوەی ناوی کچە بێنم، لە شوێنیکا کۆ بووینەوە و داوام لیان کرد ڕای خۆیان بفەرموون. یەکیان وتی: ئەگەر بمانەوێ زۆر لێی وردببینەوە، کەس ماڵی حەلاڵ نیە. جارجارە دەبێ خۆتی لێ گێل بکەی. ئەوی دیکە دەیگوت: وەرە بەو پارە بنکەیەکی خێرخوازی دامەزرێنین. ئەوی دیکە: زەکاتەکەی بدەی تەواوە. لاوێک پرسیاری کرد ماڵی خەزوورت لە کوێیە؟ ئەویتر..... وتم بەڕێزان وانابێت. تکایە بە شێوەی دەنگدانی شاراوە. ڕای خۆتان بنووسن. دوایی کە سەرەنجم دەدا زۆربەیان نووسیبوویان لەگەڵی زەماوەند مەکە. خەڵکی قسەیان و کردەوەیان یەکناگرێ و هەمیشە لە پشتی شانۆگەری درۆزنانەوە بە تەواوی هێزەوە مڵازیان گرتووە کە لە گرفتی کەسانی دیکە، بە دوای قازانجی خۆیان دا بگەڕێن. ئاخۆ ئەو کچە کە تەواوی تەمەنی لە تەڕی خواردووە و لە وشک خەوتووە، حازرە لەگەڵ من، لە ماڵێکی هەژارانە، دوور لە ناز و نێعمەتی ماڵە باوکی، ژینی هاوبەش دەستپێبکات، یان ئەوینیش سنوورێکی هەیە؟ باڵزاک ۱۸۴۸ پاریس/( محمد نجابتی) خوێنەری هێژا؛ باڵزاک پێمان دەڵێت: ئەم هەڵبژاردنە هەموو رۆژێ دووپات دەبێتەوە. نابێت پێوەرمان بەرژەوەندی تاکەکەسی خۆمانبێت. ماڵی حەرام بۆ خۆمان حەڵاڵ نەکەین. دڵنیابن ماڵی حەرام لە سەر گۆڕی بێتاوانان بنیات نراوە... عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۳/۰۲/۱۱
Показати все...
👍 3
نیشتمانی جوان دیمەنی شاری بانە و کێوی ئاڕبابا ڕۆژێکی باراناوی
Показати все...
2🥰 1
هۆ ئازیزەکەم سڵاوێکی زۆر بەتاسە وەک گزنگی بەیان شیرین وەکوو گەرمای هاوین بەتین لەگەڵ بۆنی بوونی ئەوین پێشکەش و ئاراسەی تۆی ئازیز و خۆشەویستەکەم بەڵێ مەبەست تۆی هیوا تۆی تۆ کە بارانی بۆ گڕی بە کوڵی دروون تۆ کە هیوای بۆ تامزرۆی دوا ڕۆژی ڕوون تۆ کە گوڵی ئەوینی لە باخچەی ئاوەنیای دڵ تۆ کە بیانووی کوڵی گریانی نیوە شەوانی منی تۆ هەستی منی و ژیانی منی خولیای بیری شەوانی منی بۆت ئەنووسم نامەیەک وەک ناڵەیەک وەکوو دەریایێ پڕ لە شەپۆل تاوێ بەقین تاوێ هێدی تاوێ وەک شەپۆلێ خۆ بە دیواری داڕووخاوی ژیاندا ئەکوتێ و بیری ناسکم بەرەو جێژوان ڕائەکێشێ بە مەبەستی خۆشەویستی ئەم ناڵەیە لەسەر ئەرکی ئەم نامەیە بۆت ئەنووسم و بۆت ئەنێرم وەک ئەوەی زۆر لە مێژە بە شوێن هەستێکی گوم بووە هەنگاوی کوێرانە ئەژمێرم ئازیزەکەم جا کەوا بوو دیارە شەوان کاتێک گومە مانگی کەوان خۆ ڕائەکێشم بۆ جێژوان کە بۆ جارێکی کە ئاوی بدەم لێوی وشکەڵاتووم ... بەڵام نازانم جێژوان ماوەیەکە شێواوە لێم ڕووخاوە لێم زۆردار ئەویشی بڕیوە لێم ... ئەڵێن بناغەی بۆ بازگە داناوە ... لە ناخی دەروونی پڕ ئەوین هەڵ ئەکێشم ئاهێ تا وەک تەم ومژ بگرێ ڕووی زۆردار کە جێژوانی لێ شێوانم... وا ئەزانێ هەڵە ئەبم نامۆ ئەبم ئەو نازانێ من شارەزای کوردستانم ... جا گوێ ڕاگرە بۆت بنووسم ڕای مەبەستم کە ئەمجارە جێژوان دەبەم بۆ دەشت بۆ چیا بۆ هەوراز بۆ لێژ بەڵام ئەم جارە هیوایەتر لە جەستەمدا ئەخولێتەوە... ئەو هیوایە ئەو بڕوایە هەر مرۆڤێکی خاوەن هەست لە دڵیایە هیوای ئەوە بگرمە دەست ... پڕ لە ... هەڕای ببڕم ئەو دوژمنە ئەو زۆردارە جێژوانەکەی لێ تێکداوم ... ع،،
Показати все...
👍 1
من "کامەران"م یەکەم درۆی نووساو و بەرجەستە بە خۆمەوە، ناوەکەمە هەروەک ئەوەی "دڕدۆنگ" ناوی "دڵنیا" بێ و "قاقر"یش ناوی "دارستان!" دیسانەوە وەکو دوێنێ و وەکو پێرێ و پار و پێرار ڕۆژێکی تری سواومە و دیسانەوە هەر خۆم سوغرەکێشی خۆمم و بێواز... بێواز پاڵنان بە بێزاریمەوە بەردەوامە و دەمەو عەسرە و چون چڕوچاوی نیشتمان هەوا گرژە و... گەڕەک مۆنە و چەند "هەزار"ێکی چرچ و لۆچ لە گیرفانی پانتۆڵێکی غەمگینمایە و ئەڵێی پشیلەی بەرگەرمای بێتاقەتم. خاوو خلیچک لە ماڵەوە ئەچمە دەرێ ڕۆژی سواو، نە چرکەی لە خولەکی گییر ئەبێ و نە خولەکی لە سەعات و نە هیچ شتێکی پێوە بەند ئەبێ و نە هیچ شتێکیش هەرگیز ئەتوانێ توندی بکاتەوە! مانەوەیەکی بێهودە و سوڕانەوەیەکی بێهودە و ونبوون  لەناو بۆشاییدا... م. شێرکۆ بێکەس
Показати все...
بیستوومە لە پیاوچاکی زەمانە خۆشەویستی نیشتمان مایەی ئیمانە....🌱 ✍ مەلا غەفوور دەباغی
Показати все...
عەبدوڵڵا پەشێو لەم ژیانەی پڕ هەرادا، لە بەلەمی شەقوشڕی بەر تەوژمی پێل و بادا، زۆر دەترسم بازی گیانی خەیاڵگری خۆم بزر کەم، ماوەم نەبێ دوو پیرۆزەی چاوەکانی تۆ نەمر کەم. *** لە ئێستاوە من خەمخۆری ئاسمانیشم: پاش چاوی تۆ، ئیدی ئاسمان چۆن بتوانێ، بەیانییان، کە ڕادەبێ، لە ساماڵی خۆی بڕوانێ! (١٩٧٨/٤/٥ - مۆسکۆ)
Показати все...