چۆمی مەجیدخان
کاناڵێک تایبەت بە وێنە و هەواڵی چۆمی مەجیدخان ، شێعر و بابەتی کوردیی @Amirssssssss @mubin12
Більше2 314
Підписники
-324 години
-87 днів
-1430 днів
- Підписники
- Перегляди допису
- ER - коефіцієнт залучення
Триває завантаження даних...
Приріст підписників
Триває завантаження даних...
ئەو پیاوە گەورەی خۆی بە کەم ئەگرێ
لە ئەندازەی خۆی زۆرتر سەر ئەخرێ
ئەوەی خۆی لە ژوور خەڵکی ئەنواڕێ
با پایەیشی بێ ئەیهێننە خوارێ!
🖋#پیرەمێرد
👌 2
دڵ گرفتارە بە عیشقت جامی مەی داوا ئەکا
حەلقەی زیکری تێکچووە ئارەزووی نەوا ئەکا
غەمزەیەکی چاوی مەستت بۆ منی ئاشوفتە حاڵ
مەرهەمێکە زامی کۆن و تازەم مداوا ئەکا
لانەوازی دەستی چەرخی بەد سریشتە ڕۆحی من
بەس لە داوێنی کراست تەمەننای مەئوا ئەکا
هێند سزات داوم بە ناحەق شێواوە نەزمی حەیات
گیان خەریکە دێتەدەر لە تەن ماڵ ئاوا ئەکا
بێرەوە سەر باری ڕاستی تاوێ بمدوێنە بە ناز
بەو چاوە بازەت بڵێ بۆ حەز لە دەعوا ئەکا ؟
بۆ ئەوەندە دڵرەق و سەرسەختی ؟ سا پیم بڵێ
کێ بەرامبەر عاشقی خۆی کاری ناڕەوا ئەکا
نازەنینم کاتێ دێیتە حاڵەتی خەندە و کەنین
مەست ئەبێ خونچە لە خۆشییا خێرا دەمی وا ئەکا
پێکەنە شیرینی ئەرمەن بۆم با دانت دەرکەوێ
ئەو دەمەی پەری لە ئاسمان بە حوسنت بڕوا ئەکا
شیعری تۆ ناتیق ئەوەندە دڵپەسەندە بە خودا
هەر لە زەردەخەنەی لێوی منداڵی ساوا ئەکا
🔸ناتیق(1886-1967)
👍 1
"شینی هەژاران بۆ هەژار"
لە باخی نیشتیمانی کورد چریکەی بولبولان نایە
لە شاری دڵ بە ناسۆران ، نەوای ساحیبدڵان نایە
هەواڵێڪی بنێرن بۆ بەهارەی وا لە ڕێدایه
گوڵەفشانی نەکا ئەوساڵ لەمە، وەڕزی گوڵان نایه
خەفەت وەک مۆتەدڵ دەکوشێ لەمەڵبەندی هەژارانا
له بن باری خەمی مەرگی هەژار هەستی دڵان نایە
گەلی سۆران و بادینی هەواران چۆل دەکەن ئەوساڵ
بەرەو کوێستانی کوردستان قەتاری تاوڵان نایه
تەمی مەینەت دەڵێی هەوره لەسەر ئاسۆی موکریانە
لە شاری من ترووسکەی شەم لە ماڵ و مەنزڵان نایە
بە مەرگی بولبولی هێژا سرشتیش نازی لێ شێوا
جریوەی خەم ڕەوێنی مەل لەسەر پەلکو چڵان نایه
لە من خێڵی ئەجەل کەوتۆتە هەوراز و سەرولێژی
زرینگەی زەنگی کاروانی،له بن گوێی غافڵان نایه
بە دڵ پێم خۆشە بۆ پرسەی یاریدەری گەل بم
بەڵام چیبکەم حەتەمکاری لەدەس بێ حاسڵان نایە
#ناسرئاغابرا (ژاکاو)
❤ 2
◾️اناللەواناالیەراجعون
◾️گەرانەوەی هەمومان بۆلای خودایە
#قەباکەندی
◾️ #پرسەوسەرەخۆشی
▪️کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو.کاک رۆستەم ئەحمەد خووڵە
▪️روحی شادوجێگای بەهەشتی بەرین بێ
🆔 @chomimecidxan
🍃🌸🍂❤️🍃🌸🍂❤️
☕️پارچەیەک لە پەڕتووک
پێموایە دۆزەخ ، درووستکراوی خەڵکی بێڕەحم و ستەمکار بێ !
ئەگەر کەسێ هەست و ئیحساسی ئینسانی هەبێ هیچ کاتێ خەیاڵی بابەتی ئاوا بە مێشکیدا نایە کە مرۆڤ، بەتاوانی ئەوەیکە لە سەردەمی ژیانیدا لەسەر گۆی زەوی بەپێچەوانەی ڕێباز و ڕەوشتی ئەخلاقی تیرە و قەبیلەکەی ڕەفتاری کردووە دەبێ بۆ هەتاهەتایە لە ئاوری دۆزەخدا بسووتێ و هیچ ئومێدێکیش بۆ ڕزگاری و بەخشینی لە ئارادا نەبێ! بیرکردنەوەیەکی ئاوا لەو چەشنە شیاوی مرۆڤگەلی بەشەڕەف نیە !
📚#جیهانێ ـــ کە ـــ من ـــ دەیناسم
#بێرتێراند ـــ راسێل
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۵ی بانەمەڕی۲۷۲۴ی کوردی
💯 3
بیستوومە لە پیاوچاکی زەمانە
خۆشەویستی نیشتمان مایەی ئیمانە....🌱
✍ مەلا غەفوور دەباغی
❤ 4💯 2
//کۆچی
▪️دوای خۆڕاگری محەمەد کەریم، خەبات گێڕی میسری، لە دژی فەرانسەوییەکان و گرتن و بە دیل کێشانی، بڕیاری لە سێدارەدانی درا.
ناپلئۆن داوای کرد پیهێننە لای و پێی گوت:
لام زۆر دژوارە کەسێک لە دار دەم کە گیانی لە پێناوی ڕزگاری وڵاتەکەی ناوە..،،
ئەمن مۆڵەتێکت دەدەمێ تاکوو دە هەزار سکەی زێرم بۆ ئەو سەربازانە کە لێت کوشتووم بدەیەی و گیانی خۆت بکڕێوە. مەحەمەد کەریم گوتی:
من ئێستا ئەو دراوە زۆرە شک نابەم، بەڵام بێتوو ئیزنم بدەیەی دەڕۆم و سەد هەزار سکەت بۆ لە تاجر و ساماندارەکان وردەگرم و دێمەوە.
محەمەد کەریم، پاش ئیزن خواستن بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک زنجیر بە دەست و پێ، بە بازاڕ و دوکان و شەقاماندا گەڕاندرا، بەڵام بە داخەوە هیچ تاجرێک ڕازی بە پێدانی ئەو دراوە بۆ ڕزگار بوونی ئەو نەبوون، تەنانەت قەرزداریشیان کرد کە بە هۆی شەڕەکانێوە ماڵ و سامانیا لە کیس چووە و ژیانی ئاسایان پێشێل کراوە، ناچار گەڕاندراوە بەندیخانە و ناپلئۆن پێی گوت:
ئەمجار چارەیەکم جگە لە سێدارە دانت نییە، نەک بە هۆی کوشتنی سەربازەکانم بەڵکە بە خاتری شەڕ کردنت بۆ میللەتێکی سپڵە، کە پووڵ و دراویان پێ لە خاک و نیشتمانەکەیان چاکترە.
[لە فارسیەوە کراوەتە کوردی]
👌 4🏆 1
ئێواره وەخته.
تا چاو بڕ دەکا دەورم ڕووتەنه.
لەم دنیایەدا،
من تەنیا خەونی ژوانی تۆم ماوه...
خەونی ژوانی تۆ،
بۆ من سەرابی شینکه و قۆپەنه،
گڵۆڵەتیشکی سەر بەرەو خواره،
بەری ئاوداری بڕکی تەمەنه.
لێ گەڕێ گیانه،
دە با ئەم خەونه،
هەر بجریوێنێ و بچریسکێتەوه.
دەستی لێ مەده،
مەیشڵەقێنه.
با هەر درێژ بێ،
با هەر درێژ بێ و قەت نەبڕێتەوه...
"مامۆستا پەشێو"
👍 1
#پەندی_پێشینیان بەشی(٦۳٦)
ڕۆژ نانی گاور بخۆن یا بە شەو
سڵاوەت بدەن لە دیداری ئەو
نان نانی من و کووزەڵەی کانی
خۆشە میوانی، خۆشە میوانی!
قەدیمی دەڵێن هیچ گا نانی مەرد
خۆی ڕاناگرێ لە زگی نامەرد
مەشهوورە نانی مێرد بێمیننەتە
خەوی شەوانیش زۆر بێ عیللەتە
وەک نانی مێردان لە مێردان قەرزە
نان بە نان، بیروڕایەکی بەرزە
ئاکاری هێندێ لە ژن و پیاوە
نان نییە بیخوا، بە ئاو کۆلاوە
مردووشۆر بیبا، گۆڕکەن بینێژێ
کێ نانی نەبێ، چاوی بڕێژێ
لە ناو چی بە دەس دیق و وەرهەمۆ
بۆ نانی هاریت گرتوە بە دەمۆ؟
لایەنگری شەڕ ئەهلی تاوانە
ناوبژیکەریش دڵفراوانە
وام بۆ هەڵگرتی پەی پێ نەبا کەس
ناو و نیشانمان پەڵەهەورەکەس
ناوت بچێ بە کۆرەگەی ئاشا
چاوم لە چاوی تۆ نەبێ، حاشا
✍مەلا غەفوور دەبباغی
👍 3