cookie

Ми використовуємо файли cookie для покращення вашого досвіду перегляду. Натиснувши «Прийняти все», ви погоджуєтеся на використання файлів cookie.

avatar

Hunarmandani kurd

☀ڪاناڵێڪے جیاواز☀ پێگەیەک بۆ: 🎶🎵🎶 ئاهەنگ 🎶🎵🎶 📼📼ڤیدیووی فۆلکلۆری 📼📼 @hunarmand_kurd بەڕێوبەری ڪاناڵ: @dr_vet93

Більше
Іран148 378Мова не вказанаМузика45 473
Рекламні дописи
709
Підписники
Немає даних24 години
-27 днів
-430 днів

Триває завантаження даних...

Приріст підписників

Триває завантаження даних...

#مەکۆی_شێعر بێ حەیایی باوە ئەمڕۆ قوڕ بەسەر داکا حەیا کەندەڵان سەربەرز و شادە خۆی بشارێتۆ چیا گوڵ ئەگەر عەقڵی ببێ قەت سەر لە خاک ناکاتە دەر چوونکە ڕۆژی دڕک و داڵە و گەرمی بازاڕی گیا با لە هەورا سەرنگوون بن مانگ یا ڕۆژی جوان شەمشەمە کوێرە ئەڵێ: من نامەوێ شوعلەی زیا ئەی فەلەک ڕاست و نەبی بۆ ڕێک و پێکی دەورەکەت گورگ ئەبێتە شوانی ڕان و دز ئەبێتە ئەولیا نێرەگای جووتی ئەبەیتە ڕێزی لوقمانی حەکیم فەیلەسۆفێکیش ئەخەیتە ژێر چەپۆکی ئەشقیا تۆ بە مێرولەی زەعیف ئیشی سولەیمانی ئەکەی خاتەمی مۆری نگینت کردە دەست دێوی هەیا #مامۆستا_قانع ۱۴۰۳/۰٤/٢٣
Показати все...
👍 3
خۆشم دەوێی و لە بابیشت ناترسم 😉
Показати все...
🥰 2 1
🥹ئارامی گیانم وەرەوە🥹 هیوابێکەس😍 کانال اصلی کوردی غمگیـــــــــن @mozikestan09
Показати все...
هیوابێکەس_ساڵیادی_ئەوین_خان_دانیشتنی_خالید_خەبات3.mp33.95 MB
3
چەند دەترسم کە دێمەوە، هەواڵێکی تاڵت پێ بێ چەند دەترسم کە باوەشت پێداکەم، بۆنی نامۆیەکت لێ بێ چەند دەترسم پلەی گەرمیی پەنجەکانت، وەک بەجێم هێشت وا نەمابێ لەمەش زێتر چەند دەترسم کەسم، هاوڕێم کە دێمەوە تۆ وەک خۆت بیت، من بگۆڕێم... •پەشێو•
Показати все...
محمد نادری (پیری).m4a5.72 MB
3
دەترسم نامەیەکم درەنگ بگات، چلەی هاوین بگات و نووسیبێتم: “سبەینێ با ملپێچە پەمەییەکەت لە ملدا ببینم”. من باسی چاوەڕوانیی دەمەو عەسرێکی تەماویم کردبێت. دەترسم نامەیەکم درەنگ بگات، بە پەنجەی کوژاوەتەوە بیکەیتەوە و گوتبێتم: “سبەینێ توند دەستم بگرە، با چلەی ئەم سەرمایە نەمکوژێت”. دەترسم نامەیەکم نەگات، لێم نووسیبێت: “دڵم خەبەری داوە تۆ دەڕۆیت، سبەینێم لەبەرچاوە کە نامەی تۆ ناگات، لەبەرچاومە ئیدی حەسرەتی دیدارێک نامکات بە شێعر و نامنووسێت"... •شێخە ڕەسووڵ•
Показати все...
3
ZarreBin.mp33.24 MB
4
لەم ژیانەی پڕ هەرادا لە بەلەمی شەق‌وشڕی بەر تەوژمی پێل و بادا زۆر دەترسم بازی گیانی خەیاڵگری خۆم بزر کەم ماوەم نەبێ دوو پیرۆزەکەی چاوانی تۆ نەمر کەم لە ئێستاوە من خەمخۆری ئاسمانیشم پاش چاوی تۆ ئیدی ئاسمان چۆن بتوانێ بەیانییان کە ڕادەبێ لە ساماڵی خۆی بڕوانێ؟ "پەشێو"
Показати все...
👍 2🥰 1
جدید😍😍 کانال اصلی کوردی غمگیـــــــــن @mozikestan09
Показати все...
6506148881.mp36.62 MB
4
Показати все...

Оберіть інший тариф

На вашому тарифі доступна аналітика тільки для 5 каналів. Щоб отримати більше — оберіть інший тариф.