cookie

Ми використовуємо файли cookie для покращення вашого досвіду перегляду. Натиснувши «Прийняти все», ви погоджуєтеся на використання файлів cookie.

avatar

هۆنراوەے ئەویڹ

https://t.me/komarisawa

Більше
Країна не вказанаМова не вказанаКатегорія не вказана
Рекламні дописи
367
Підписники
Немає даних24 години
Немає даних7 днів
Немає даних30 днів

Триває завантаження даних...

Приріст підписників

Триває завантаження даних...

Фото недоступнеДивитись в Telegram
دوێنێ شەوێ هەورێکی تەڕ پرچی سەوزی ڕاوەشاند و بە گوێی دەشتا موژدەی شینکە و گوڵی چرپاند هەر لەو کاتا باڵندەیەکی سپی هات و سەری کردە ژوورەکەما و خۆی داتەکاند بۆنی بەفر و چیای پێ بوو! کوێستانێکی پڕ لەخوێن و پڕ لەبێن و پڕ لەزام و پڕ لەئەوین بە شەقامی دڵما پڕژاند! ئەو باڵندە نامەی تۆ بوو.... کوێستان لەناو نامەکەتا ئامێزی بۆ ڕادەگرتم دەستی تاسەی ڕادەکێشام! بۆ سەرچاوکەی عەشقی جارانی ئەبردم! دوێنێ شەوێ هەورێکی شێت پڕ لە برووسکە و بێقەراری لەم ئاسمانە نامۆییەوە بەرەو کوێستان سەری هەڵگرت چی تاسە بوو لەنێو دڵما هەمووی کردە کۆڵەبار و لەگەڵ خۆی برد. جەلال مەلەکشا https://telegram.me/awiin
Показати все...
Фото недоступнеДивитись в Telegram
چ نەققـاشێ خەتی داوە لە خاڵت؟ وەکوو کام گوڵ دەچێ سەر کوڵمی ئاڵت؟ درەوشانیان وەکوو ئەستێرە وایە لە ژێر تاقی برۆ دوو چاوی کاڵت #هەڵوەدا https://telegram.me/awiin
Показати все...
شۆڕش ئەکەم هاکا دیت منیش ڕاپەڕیم خوڕیم، گوڕیم، چڕیم، دڕیم سەپان و پاڵەی دڵپۆڵا لەشار و لادێ، لە چۆڵا کوتک لە سەر شان، داس بە دەس دەبێتە شۆڕشگێڕ هەرکەس خۆ وەشێرن خوێڕی و قزە بمرێ هەرچی حیز و دزە چەک لە چنگ زۆردار دەردێنم نق بکا سەری دەشکێنم ڕیشی ڕیخنی شێخ دەبڕم مەلای لابەلا زگ دەدڕم زۆڵەکوردی بێئابڕوو دەنێرمە سەر هۆرەی بەڕوو ڕووی گوندی خۆران ڕەش دەکەم ئاو و زەویان دابەش دەکەم لە کیژو لاوی جووتێران پاڵەوانی نەوەی شێران هێزی کوردستان پێک دێنم تۆڵە لە دووژمن دەستێنم بگا و مە کوش، گێلدم، ئوێلدم یایوممە تێناگەم کوردم کێ خواردوومی دەڕشێتەوە کێ لێی دام لێی دەدرێتەوە لە گورگیان کڕیاری پۆستم بۆ بێ زۆریان یار و دۆستم ئەویش بێبەش بوون وەکوو من ئەویش خوێنی مژتوون دوژمن دوژمنی گەورە ئیستیعمار ڕۆژهەڵاتکوژەی شینەمار مەردمخۆرەی چەرموو چەرم بێبەش لەشوورەیی و شەرم لەگەڵ تورک و عارەبی چاک گەلی ئێرانی باش و پاک دەست لە قەدی یەک وەردێنن ڕیشەی ئیستیعمار دەردێنن حەزیای خوێنمژی هەژاران بەگەل دەکەین بەردەباران سەر و گوێی بە داس بە چەکوچ دەبڕن دەجنن چ کوڕ چ کچ ڕێ نادەین خەونیش ببینێ کە زل بوو لەسەر زەمینێ لێی حەرام دەکەین ئەو خەوە مەرگی سەگی هار چل شەوە پشت بە کام هێزی دەسپێرێ کوێ ماوە خۆی لێ وەشێرێ کوودەڵەی دەلەسە و چەرچیل ئێمە دەیانگرین بە دیل وەک کێسکی مس لە بەهارا بن کلکیان دەکەین بە دارا نیشتمانمان دەکەین بژار خوێنمژ دەبڕین لە سەر هەژار مامۆستا هەژار https://telegram.me/awiin
Показати все...
هۆنراوەے ئەویڹ

https://t.me/komarisawa

Фото недоступнеДивитись в Telegram
‍ ‍ پاش بارانے ئەمشەو لە پشت شووشە تەم گرتووے ژورەڪەما جوانترین سەمفۆنیاے ژیان لەسەر ڕوومەتے گەڵا دارے حەوشەڪەمان دڵۆپەڪانےبارانە دورتریش ئاسۆے ڕوون کۆلڪەزێڕینەے پشت چەماوەے هەزار ڕەنگ ببارێ  باران لە تەڕ بوون ناترسم خۆم هەموو ڕۆژێ لە بەنداوے ژیان دا مەلە دەڪەم      موەفەق ئیبڕاهیمے         ،سەربەرز، https://telegram.me/awiin
Показати все...
قەڵەم وەرە دەگەڵ وشەکان ئاشت بەوە وشەکان ڕەنگی زەردی پاییزیان گرتووە دیسان ئاشکرای کە هێزت هەیە بەزمت هەیە بگوڕڕێنە، هاوار بکە، دڵی ناپاک بلەرزێنە هیممەت بکە بەڕەوتی خۆت دڵی زاڵم بتەزێنە وەرزی ساڵی وشەکانە بە زایەڵەی گەرووی گەڵای هەڵوەریوت هیوای چڕۆکان بڕوێنە #کەژاڵ_شێرزاد http://t.me/kezhalsherzad
Показати все...
بەرهەمه شعرییەکانی خاتوو کەژاڵ شێرزاد

بۆ پەیوەندی گرتن بە ئادمینی ئەم کاناڵە لینکی خوارەوە بە کار بێنن:

https://t.me/komarrezayi

ئەم کاناڵە وەک لاپەرەیێکی فەرهەنگی وئەدەبی شعرەکانی خاتوو کەژاڵ شێرزاد دەخاتە بەر چاوی خوێنەر،هیوادرارم کات و ساتێکی خۆشی لەگەڵدا بە سەر بەرن

36:41
Відео недоступнеДивитись в Telegram
‍ ببینن هەی لایە لایە لە شاکارەکانی مامۆستا هەژار بەدەنگی مامۆستا محەممەدی ماملێ https://telegram.me/awiin
Показати все...
193.96 MB
یا تەبیبی ئینتیزارم ئیتیسالت کەی دەبێ؟ زەھری دووری کوشتمی شەھد و ویسالت کەی دەبێ؟ شەککەر و گوڵ پێکەوە تەسکینی دەردی دڵ ئەدا ڕۆحەکەم ماچ و جنێوی لێوی ئاڵت کەی دەبێ؟ لەم شەوی دەیجوورە ھیجر و حاڵی سەرگەردانییە پەڕتەوی خورشیدی حوسنی بێ میسالت کەی دەبێ؟ شیوەنی شامی فیراقت بۆتە خۆراک و خەوم ئینتیزارم جەژنەکەی سوبحی ویسالت کەی دەبێ؟ بۆ گرووھی ڕووت و قووتی تالیبی موحتاجی ڕووت حاسڵاتی عوشری خەرمانی جەماڵت کەی دەبێ؟ بۆ مەزەی مەستانی چاوت میوەھاتی باغی ڕووت نەوبەرەی عیناب و سێو و پوڕتەقاڵت کەی دەبێ؟ موددەتێکە تەیری دڵ حەپس و ئەسیرە بێ خەتا ڕەستگاری داوی زولف و دانە خاڵت کەی دەبێ؟ دڵ بەداغ و ئینتیزارم دائیمەن دەستەودوعا تۆ لە نێو جەمعی ڕەفیقان ئینفیسالت کەی دەبێ؟ بێ بەڵا بی وەعدەکانت سەد یەکی نایێتە جێ ڕۆحەکەم بڕوا بە پەیمانی بەتاڵت کەی دەبێ؟ سابیری باری جەفا ڕاکێشە بێ دەنگ و خەمۆش تا جەفاکێش و ڕەزابی قیل و قاڵت کەی دەبێ؟ #سابیری https://telegram.me/awiin
Показати все...
هۆنراوەے ئەویڹ

https://t.me/komarisawa

عاقیبەت تەئسیر ئەکا هاوار و ئۆف و ناخی کورد مەرهەم ئەکرێ زامی جەرگی پڕ برین و داخی کورد بێشەیی شێری ژیانە و یانەیی بەبر و پڵنگ چۆن ئەژی دوژمن لەسەر ئاسۆی بڵندی شاخی کورد خوێنی گوڵڕەنگی شەهیدانە لە خاک هاتۆتە دەر زەحمەتە بێگانە بۆنی کات گوڵاڵەی باخی کورد دەستی قودرەت لووتی بەرزی وا گەیاندۆتە فەلەک پێکی پۆڵا نانەوێنێ تا ئەبەد برناخی کورد زۆر ئەترسم بەعزە بێ ئەقڵێ بڵێن پێم کافرە گەر بڵێم من عەینی باخی جەننەتە ئێڵاخی کورد ڕۆستەمی مازندەران شێری ژیان بەبری بەیان ناگرن بەرگەی هوجوومی عەسکەری قازاخی کورد! کێ ئەڵێت کورد مردووە کورد نامرێ هەر زیندووە مەرهەم ئەکرێ زامی جەرگی پڕ برین و داخی کورد #کەماڵی https://telegram.me/awiin
Показати все...
هۆنراوەے ئەویڹ

https://t.me/komarisawa

هەوریلە! بووکی دڵم! خونچەی ئاگرین! بەستێنی نادیاری ئەوین! بەربەیانی ژین! ئەی یارە ژیکەڵەی بە ڕەوت چەشنی باڕەکەو! ئەی جوانە دیمەنی گڕی نێو تاریکاییی شەو! دوا جارە دێمە لات، ئیدی ئەتۆ و وەفات... ئێوارێ ڕوو لە شەبەق ڕەوتەنیم، دەڕۆم، دەستم لە خۆم دەشۆم... ئەمڕۆ کە شۆڕشی گەل چاوەڕێی منە، ڕابووە گەلم، خەریکی بەرەنگاریی دوژمنە، هەوریلە! چۆن دەبێ ئەمنیش خۆ دە خەو بکەم؟ سەر نێمە نێو بەفر، بە فریو چەشنی کەو بکەم؟ خۆ نا، دەڕۆم، دەڕۆم، دەستم لە خۆم دەشۆم... هات و نەهاتە ڕێی سەفەرم، دوور و سەخڵەتە، ناخۆشییە، هەژارییە، شێوانە، مەینەتە، هەڵدێرە، لێڕەوارە، کەژە، ڕژدە، ئەستەمە، سەختە، تەلانە، دوندە، نشێوە، خڕ و چەمە، هەوریلە! ئەو کەسەی لە گەوەی سەختی سەرکەوێ، ئەو پیاوە، نانەوێ... هەوریلە! دڵڕفێنە! نیگا مەندە! لێو قوتە! مەمکووژە! بمدوێنە، بە بێدەنگی مەمکوتە! چاوت دە چاوی من بڕە با مەستی بادە بم... وا دیارە ماوەیەک، بابردەڵێک دەبم، لە سەر ئەم کێو و ئەو چیا یەخسیری با دەبم... با دڵ کە ئۆگری چاوی کەژاڵتە، مەستی خەیاڵتە، بۆ جاری ئاخرین، هەڵبەستی ئاگرینی ئەوین، پێشکەش بە تۆ بکات... ئیدی ئەتۆ و وەفات... عەلےحەسەنیانے"هاوار" https://telegram.me/awiin
Показати все...
هۆنراوەے ئەویڹ

https://t.me/komarisawa

قافیەی دڵتەنگ تاچه‌نێ باست بکه‌م بۆ لاپه‌ڕه‌ی شێعری ته‌زیو؟ دڵ له گۆشەی سینەدا هەر هەڵترووشکێ وەک هەتیو وێنەکەت زەین و دڵی خستۆتە سەر پێلی خەیاڵ هێنده وێنام کردوی لێت بوومه کوردی دۆ نەدیو شاری دڵ هێند چۆڵه بێ تۆ سرتەیەکی تیا نییه دەفتەر و شێعر و من و خامه خۆمان خستە پەسیو کۆشی تۆ گەر سەد بەهاری تیا نەبێ بۆچی وەها ڕۆحی پاییز لێدراوم ڕوو به ئامێزت خزی و... تۆیش به وێنەی داری زیزی پاییزی ڕۆح و دڵت کرده دیاری شۆستە چەشنی بەرگی سیسی هەڵوەریو قافیەی شێعرم چ دڵتەنگە به‌ کاتی دووری تۆ بگره دەستی کۆڕی شایی شێعرەکەم، تاکەی فریو؟ بێره سەر ڕووبەرگی ژینی ڕاستەقینەی #سەرمەسیم تاچه‌نێ باست بکەم بۆ لاپەڕەی شێعری تەزیو؟ مەهدی فەللاحی ڕۆستەمان #سه‌رمه‌س https://telegram.me/awiin
Показати все...
هۆنراوەے ئەویڹ

https://t.me/komarisawa

Оберіть інший тариф

На вашому тарифі доступна аналітика тільки для 5 каналів. Щоб отримати більше — оберіть інший тариф.