گەشە(توسعه): سید هاشم هدایتی
Відкрити в Telegram
در این کانال یادداشت های شخصی اینجانب حول مباحث توسعە, با تمرکز بر کردستان و گاهی هم اشعار و دلنوشتەها و ...درج می شود. منتظر نظر و پیشنهادهای شما هستم. t.me/KDproblems لینک کانال
Показати більше603
Підписники
Немає даних24 години
+37 днів
+430 днів
Архів дописів
مهم و زینی ئەحمەدی خانی
🔸سپاس بۆ کاک عومهری ڕهحیمپوور و دکتۆر فهرەیدونی نووری کە ئەوساڵ چێژی سێ کتێبی مهم و زینی خانییان پێ بەخشیم :
🔹مهم و زینی کرمانجی، ئامادهکاری و شیکاریی فهریاد فازیل عومهر
🔹 مهم و زینی سۆرانی مامۆستا ههژاری نهمر
🔹ھەروەھا ئەو مهم و زینەی، که مامۆستا ڕهزا ئهمیری کردوویە بە فارسی
🔸وهک دڵبەستەیەکی کوردەواری لهو برا و خۆشکه کوردانهی که تا ئێستا ئاوڕێکیان بۆ لای مهم و زینی خانی نهداوەتهوه داواکارم خۆیان لهو سهرچاوه بێ وێنه یان کەم وێنەیە بێ بەش نەکەن.
🔸خانی وهک بناغهدانهری بیری نوێی کوردایهتی مڵکی ههموو ناوچه کوردییهکانه و تایبهت بە ناوچهیهک نییە.
🔸 هیوادارم تهک دیوانهکهی خانی سێ سهرچاوهی گرینگی تر بۆ پێناسهی بیر و هزری کوردایهتی لە بیر نەکەن:
١. پێشهکییهکهی ههژار بۆ مهم و زین
٢. پێشهکییهکهی ههژار بۆ شهرهفنامه
٣. پێشهکییهکهی مامۆستا هیمن بۆ دیوانی شێعری خۆی ( له کوێوه بۆ کوێ )
🔸 بروا بکەین چالاکەوانی و خەبات بۆ وهدهس هێنانی مافه ڕهواکانی کورد، بە بێ خودئاگاهی، خۆناسی و لەخۆڕابینی نهتهوهیی ناکرێت!
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٢ )
دەڵێن: " ئەوەی خۆی ون کرد، ژیانیشی ون کرد"!
ڕاستە!
دەیشڵێن لە ژیاندا هەر شتێک ون بێت جێگرەوەی هەیە جگە لە خۆ!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢١ )
دەڵێن: "قسەکانت نەستەقن، بۆ ناوت ناون؛ وردە فەرمایشت؟"
دەڵێم؛ " قسە، ناو بنرێت وردە فەرمایشت، خەڵک پێی بڵێن نەستەق لەوەی باشترە ناوی بنرێت نەستەق و خەڵک پێی بڵێن؛ وردە فەرمایشت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٢٠ )
دەڵێن: "گرینگ ناوەڕۆکی شتە، نەک قابڵۆخەکەی"
ڕاستە!
بەڵام قالبی خراپ، ناوەڕۆکی چاک، بێ بایەخ دەکات!
وەک ئەو مەبەستە چاکەی بە زمانی تاڵ بوترێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٩ )
دەڵێن: "وەڵامی مست، لەقەیە"
ڕاستە!
بەڵام هەندێ جار دووری گرتن لە مەیدانی پەڵەفڕکێ ژیرانەترە!
ئەگینا دەڵێن؛ "وەڵامی لەقەیش، گولـلەیە!
هەروا دەڕوات تا دەگاتە بۆمبی ئەتۆم..."
جا وەرن بەری بگرن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٨ )
دەڵێن: "بۆ پێکەوە ژیان، ڕێزگرتن لە یەکتری، بنەمایە"!
بەڵێ ڕاستە!
بەڵام هۆکاری زۆر لە بێڕێزییەکان، لێک تێنەگەیشتنە!
لێک تێگەیشتن، پێشنیازە بۆ ڕێزگرتن، بۆ گەشە و بۆ سەربەستی نەتەوە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٧ )
دەڵێن: " هێشتنەوەی ڕق و قین لە دڵدا وەک ئەوە وایە کەسێک بۆ کوشتنی دوژمنەکەی، خۆی دەرمانخوارد بکات"!
وایە!
بەڕاستی وایە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٦ )
دەڵێن: "ئاو کە لە سەر تێپەڕی، چ بستێک، چ گاوخانێک!"
ڕاستەا
بەڵام کاتی وا هەیە بستێک ئاوی کەمتر گیانی مرۆڤێک لە خنکان ڕزگار دەکات!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٥ )
دەڵێن:
"دارۆغەی خودا لە بازاڕدایە"
ڕاستە!
" مستێک بدەی لە کەسێک مستێکت لێدەدرێت. گران بفرۆشیت، گرانت پی دەفرۆشن. داخ بکەیت، داخت دەکەن!"
بەس نیازی بە؛
چاوێکی بینایە و کەمێک سەبر!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٤ )
دەڵێن: "یەک دەست بە تەنیا دەنگی لێوە نایێت"
ڕاستە!
بەڵام نەتەوە تا یەک دەست نەبێت، هیچ دەنگێکی لێوە نایێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٣ )
دەڵێن: "چەقۆ دەستەی خۆی نابڕێت"
ڕاستە!
بەڵام ئەوە بۆ یەک چەقۆیە!
کە بوون بە چەن چەقۆ بە هاسانی دەستی یەکتر دەبڕن.
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٢ )
دەڵێن: "کاتێک هیچ توندوتیژیێک لە دەروونتدا نەمێنێت، لە دەوروبەریشتدا هیچ دوژمنێکت نامێنێت"
ڕاستە بەڵام؛
بە شەرتێک دەوروبەرییەکانت شەڕت پێ نەفرۆشن!
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١١ )
دەڵێن: "ئەگەر دەتهەوێت بزانیت کەسێک چۆن لە بارەی تۆوە بیر دەکاتەوە، یان چەندی خۆش دەوێیت، کافییە سەیری دڵی خۆت بکەیت. تۆ چۆنیت بۆ ئەو، ئەویش وایە بۆ تۆ!"
ڕاستە!
دڵ ئاوێنەی دڵە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ١٠ )
دەڵێن: "بە هەر دەستێک کە ببەخشی بە ھەمان دەست وەری دەگریتەوە!"
ڕاستە!
بەڵام کەمێک سەبر و تاقەتی دەوێت بۆ دیتنی ئاکامەکەی!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٩ )
دەڵێن؛ "هاوسێی خراپ لە مار خراپترە"
ڕاستە!
بەڵام لە ڕۆژگاری ئێمە هاوسێیەتی هەڵچنراوە و کەس، کەس ناناسێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٨ )
دەڵێن؛ "برا لە پشت برا بێت، مەگەر قەزا لە لای خودا بێت"
ڕاستە!
کەچی دەبینین ئەوەی بەسەرماندا دێت زۆرینەی ئەزموون و بەڵایە و
برا هیچی بۆ مە، لە دەست نایە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٧ )
دەڵێن؛ "نان بۆ نانەوا و گۆشت بۆ قەساب."
ڕاستە!
بەڵام لە وڵاتی ئێمە نانەوا ئیشی گۆشت دەکات و قەسابیش ئیشی نان. کوێخاش ڕازییە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٦ )
لەو سەردەمەدا کە ئینتەرنێت و سۆسیال میدیا هەموو ئاسانکارییەکی بۆ فێربوونی زمانی کوردی هێناوەتە ئاراوە.
جێی پرسیارە هەندێک لە چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی کورد؛
"بۆچی ناتوانن یان نایانەوێت بە زمانی دایکییان بخوێنن و بنووسن؟!"
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ۵ )
دەڵێن؛ "سوار تا نەگلێت نابێ بە سوار"
ڕاستە! بەڵام هەندێ گلان ئەوەندە قورسن دوای ڕوودان، هێزێک بۆ ئەزموون گرتن ناهێڵن.
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت(٤)
دەڵێن؛ "مرۆڤی هێژا نابێ دوو جار لە کونێکەوە مار بداپێیوە"
ڕاستە! بەڵام ئەوەیش بزانین؛ ئەوانەی دەدەن بە لەشی ئێمەوە ماری یەکڕەنگ نین، بەڵکو کەسانێکن، هەزار ڕەنگ، کە خۆیان بە برای دینی و هاونیشتمان دەناسێنن.
س.ه.هیدایەتی
