cookie

Ми використовуємо файли cookie для покращення вашого досвіду перегляду. Натиснувши «Прийняти все», ви погоджуєтеся на використання файлів cookie.

avatar

ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

بۆ پێوەندی گرتن لەگەڵ کاناڵی ئەنجومەن : @Edebishino

Більше
Країна не вказанаМова не вказанаКатегорія не вказана
Рекламні дописи
483
Підписники
Немає даних24 години
Немає даних7 днів
Немає даних30 днів

Триває завантаження даних...

Приріст підписників

Триває завантаження даних...

Repost from خێوەت
کورتە یادداشتێک بەبۆنەی بڵاو بوونەوەی دوو دەفتەری شێعری شاعیری بەتوانا یوونس ڕەزایی ـ بە دەراوەکانی باخەوە، یوونس ڕەزایی، چاپەمەنی مانگ، ۱٤۰۱ ـ سوێند به فورات، یوونس ڕەزایی، چاپەمەنی مانگ، ۱٤۰۱ چامەکانی دەفتەری "بە دەراوەکانی باخەوە" دووبارە داڕشتنەوەی دەقی فۆلکلۆرین؛ کۆمەڵە دەقێک کە بەشێوەی پۆلی‌فۆنی هاوکات چەندین دەنگیان لەخویاندا هەڵگرتووە. کە باسی دەقی چەنددەنگ دەکەین، دەکرێ ئەو دەنگاودەنگ بوونه بە چەند شێوەی جۆراوجۆر خۆی دەرخا؛ شێوازێک ئەوەیە دەنگه جیاوازەکان، بەجیا و بە نۆرە لەناو دەقدا دەور بگێڕن و دواتر ئەو دەنگانه لە گشتایەتی دەقدا یەکێتییەک پێک بێنن. لەم شێوازەدا ئەگەر دەق وەک یەکەیەکی گەورەتر ئەو کۆمەڵە دەنگانە پێکەوە کۆ نەکاتەوە، دەکرێ ئەم دەنگە جیاوازانە هێڵ به هێڵ و تاڵ به تاڵ لێک هەڵاوێردرێن. واتە دەنگەکان تێکەڵ بوونه بەڵام لەناو یەکدا نەتواونەتەوە. شێوازی دووەم ئەوەیە دەنگە جیاوازەکان لەناو یەکدا بتوێنەوە و لەگەڵ ئەوەی گشت دەنگەکان لەناو دەقدا ئامادەن، لێک هەڵاواردنی دواییان کاری نەکردە* بێ. چەنددەنگ بوونی شێعرەکانی دەفتەری "بە دەروای باخەوە" بەم شێوازەی دواییە.  ئەگەر دەقی فۆلکلۆر بەگوێرەی سروشتی خۆی لەباری زمان و ڕاوێژ و ڕوانینەوە مۆرکی ناوچەیی بوونی بە زەقی پێوە دیارە، ئەوا دەقەکانی ناو دەفتەری "بە دەراوەکانی باخەوە" بەگوێرەی سروشتی چەنددەنگیان سنووری ناوچەیی بوونیان هەڵبواردووە و "باڵایان بەقەد باڵای نیشتمانە": کچ دەڵێ: ئەمن لە شانم کردووەتەوە ڕووسووریی شەقام کردوومەتەوە بەر بوێریی ئەو شارەی ناوی سابڵاغە ناوەڵا ئەوان باژێران ئێستەکێ پێی دەڵێنەوە                   پیرە کۆبانێ دێمەوە به خۆفی گوللە و مەجالی بریندا تا دەگەمەوە سنووری هەناسەکانی کوڕەحەیرانێ ئاڵایەک بە دیاری دێنم ڕەنگی لە دەنگی خۆر دەچێ و باڵای لە بزەی حەدەحەدی شەقامەکانی سەر لە ئێوارەی                         بۆکانێ ئەوە دەنگی حەیرانە کە خوێنەری کورد دەیبیسێ، بەڵام حەیرانێک کە لە سەدەکانی هەژدەیەم و نۆزدەیەمەوە قەڵەمبازێکی داهێنەرانەی داوەتە سەدەی بیست و بیست و یەکەم و لە چاوە خانووەکان و بگرە لە شانشینەکانی ئەدەبی جیهانی و ئاوانگارددا خەریکە جێگایەک بۆخۆی دەستەبەر دەکا. بەڵام چامەکانی دەفتەری "سوێند به فورات" ڕێک سروشتی ڕووباریان هەیە. وەک چۆن ڕووبار لە ڕەوتی ڕێ‌کردنی ڕووبارانەی خۆیدا کوێستان و گەرمێن وەک یەک دەگرێتە باوەش، هەناوی دۆڵ و دارستان پڕ دەکا و بە لادێ و شاردا تێدەپەڕێ و بە یەکجاری له شوێنێکدا پەنگ ناخواتەوە، ئەو چامانەش هەر ئاوا ئیماژی شاعیرانە و گێڕانەوەی چیرۆک‌ئاسا، وەک یەک لە بەستێنی خۆیاندا لە باوەش دەگرن؛ ڕیوایەتی سوورریالیستی لەناو ڕاستییە مێژووییەکاندا دەتوێننەوە و دەنگی نەرمی فۆلکلۆر لە دەنگی شکۆداری دەقی پیرۆز دەهاڵینن. بەڵام لێرەشدا "منی شێعری" بەقەد هەموو نیشتمان هەراش بووە و هێندەی "سەردەم" و بگرە هێندەی "سبەینێیەکی ڕووناک" هەڵیداوە و مۆدێڕن بووە و لە مەجلیسی بوێژە دیواندڕەکانی ئەدەبی پێشکەوتوودا قسەی بۆ کوتن پێیە. دەڵێم تابووتێک بنووسم، لە توانای وشەدا نەبێ تەختی لە داربەڕووەکانی ئیلام چوار دەوریشی دار هەناری دەست کچێکی هەورامانی کە مزر بوو دار گێلاسی دەشتی لاجان کە لە گوێن گۆی مەمکی کچێکی ئەویندار ... تورت دار هەرمێی سەردەشت ... که کێویم وەک چی ... که کێوی بێ و مێوینە          ئێوە بیڵێن؟ * کاری نەکرده: کاری مەحاڵ https://t.me/dr_rehber
Показати все...
دکتور ڕەهبەر مەحموودزادە

کاناڵێک بۆ بڵاو کردنەوەی بەرهەمه فیکرییەکانی د. ڕەهبەر مەحموودزاده

https://youtube.com/channel/UChZ1_o9F_nuyIzuF58cDHuQ

Repost from خێوەت
12:40
Відео недоступнеДивитись в Telegram
شێعر: سوارۆ شاعیر: یوونس رەزایی لە کتێبی "بەدەراوەکانی باخەوە" https://t.me/dr_rehber
Показати все...
3.23 MB
Repost from خێوەت
Фото недоступнеДивитись в Telegram
ـ بە دەراوەکانی باخەوە، یوونس ڕەزایی، چاپەمەنی مانگ، ۱٤۰۱ ـ سوێند به فورات، یوونس ڕەزایی، چاپەمەنی مانگ، ۱٤۰۱ https://t.me/dr_rehber
Показати все...
ئاگادارییەک لەلایەن لێژنەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆوه ئەندامان و هۆگرانی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ ئاگادار دەکەینەوە هەموو دانیشتن و کلاسەکانی ئەنجومەن، هەتا ڕاگەیاندنی دواتر ڕادەگیرێن. هیوادارین بتوانین له هەل‌ومەرجێکی لەبار و گونجاودا درێژه به چالاکییەکانمان بدەینەوە. https://t.me/EnjumeniEdebiShino
Показати все...
ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

بۆ پێوەندی گرتن لەگەڵ کاناڵی ئەنجومەن : @Edebishino

دانیشتنی سێیەمی کۆرسی ئەدەبناسی، ۱۵ی خه‌رمانانی ۱٤۰۱ هەتاویی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ 🔰تەوەر: فەلسەفەی ئەدەبیات 🗣دکتۆر ڕه‌ھبه‌ر مه‌حموودزادە 📦ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ ⏰كات: ۵۵:۳۰ خولەک 🔋قەبارە: ۱۹.۱ مێگابایت #کۆرسی_ئەدەبناسی https://t.me/dr_rehber
Показати все...
فەلسەفەی ئەدەبیات ۳.mp319.16 MB
دانیشتنی دووەمی کۆرسی ئەدەبناسی، ۶ی گەلاوێژی ۱٤۰۱ی هەتاوی، ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ 🔰تەوەر: فەلسەفەی ئەدەبیات 🗣دکتۆر ڕه‌ھبه‌ر مه‌حموودزادە 📦ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ ⏰كات: ۴۸:۰۵ خولەک 🔋قەبارە: ۱۴.۵ مێگابایت #کۆرسی_ئەدەبناسی https://t.me/dr_rehber
Показати все...
فەلسەفەی ئەدەب۲.mp314.37 MB
دانیشتنی یەکەمی کۆرسی ئەدەبناسی، ۲۵ی گەلاوێژی ۱٤۰۱ی هەتاوی، ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ 🔰تەوەر: فەلسەفەی ئەدەبیات 🗣دکتۆر ڕه‌ھبه‌ر مه‌حموودزادە 📦ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ ⏰كات: ۴۸:۰۵ خولەک 🔋قەبارە: ۱۴.۵ مێگابایت #کۆرسی_ئەدەبناسی https://t.me/dr_rehber
Показати все...
فەلسەفەی ئەدەبیات ـ کۆڕی 1.mp314.86 MB
ئاگاداری هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە دانیشتنی سبەی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ، ڕێکەوتی ۷ی ڕەزبەر بەڕێوە ناچێ! https://t.me/EnjumeniEdebiShino
Показати все...
ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

بۆ پێوەندی گرتن لەگەڵ کاناڵی ئەنجومەن : @Edebishino

Фото недоступнеДивитись в Telegram
ئاگاداری هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە دانیشتنی ئەوڕۆی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ، ڕێکەوتی ۳۱ی خەرمانان بەڕێوە ناچێ. https://t.me/EnjumeniEdebiShino
Показати все...
ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ

بۆ پێوەندی گرتن لەگەڵ کاناڵی ئەنجومەن : @Edebishino

Оберіть інший тариф

На вашому тарифі доступна аналітика тільки для 5 каналів. Щоб отримати більше — оберіть інший тариф.