Ferhad.mensuri
Відкрити в Telegram
کۆ تڕاکەکانی فەرهاد مەنسووری @iamferhad instagram.com/ferhad.mensuri
Показати більшеКраїна не вказанаМузика54 372
1 123
Підписники
Немає даних24 години
Немає даних7 днів
Немає даних30 днів
Архів дописів
1 123
Repost from Akam
بەرهەمی نوێی "ئاکام" و "فەرهاد" بەناوی "بنووسە" بڵاو کراوە
دارای زیرنویس "فارسی" و "انگلیسی"
پێشکەش بە شەهیدانی ڕێگای ئازادی
"BINÛSE" is out now.
Akam ft. Ferhad Mensurî
Music Producer : Bahman Faraji
cover By : openaidalle
@official_akam
@iamferhad
stream links :
https://li.sten.to/BINUSE
1 123
وێرسی ١ :
دا زار
بدرکێنە شار چۆنە بێ من؟
بترەکێنە گەردن بە گڕ
سەر و بەندی سەر هەڵدانە
سەرهەڵدانی بێ بنی سەردەم چۆنە بێ من؟
چەندە هێمن
کۆڵبەری ئەوینی پڕ بە تینم
ساحەب باری پڕ بە دڵ گەشینم چۆنە بێ من؟
چۆن دێنن
کڕنۆش لە دوای لەش لە گۆڕ کەوت
دێنە دەر لە پاشی نەتەوەت و دێنە دەر لە بنەوەت
چەندە هێدی
لەبەر بەستەڵەکی پڕوپاگاندای بەر دمم نەمردم
هەر دەمێک لەبەر بەژنم وەڕین و بەر دمم نەگرتن
ئەگەر بێت و گرمەی دەنگم ڕێ بەدەر نەبێ لە ڕەپ و
گەرمی قەڵەمم بشڵەژینێ بنەمای مێشکت بە شەق
چەندە حەقە؟
دەق بە دەقی چەندە ڕەقە؟
بۆ دوو دەقە شل بە ورد بە
ئەوە گرمە پێی شاسواری کوردە
یانی فەرهاد
حەزرەتێکی پڕ لە باوەڕ
زمان پارێزی جەماوەر
پڕ بە باوەش
چەندەت کوردی لە زار جوانە داک
چەندە پاکت بە خاک داوە خاک
ژیان بۆ من یانی ئازادی لە بناری شاران بە هەڵمەتی چەک چیا هەڤاڵ کاک.
وێرسی ٢ :
بەله باریکەی لە مەلان بملاوێنەوە
گڕووم گرتووە بمحاوێنەوە
کەوتومە هەست کەوتوومە جێی خۆم
هەوری نەوساڵم بمبارێنەوە
جا هەرچی برینە بە ملمەوە
دەستەو یەخە نەبم لەگەڵ گەلی خوێڕی
خوێنی بە پلمەوە کەر کوڕی کە خۆت بە شێر دەبینی
توڵە کتکە کوێری بێ کلکی بە کردەوە
لێم لادە باش؟
ڕەشنووسم قەڵغانە قەڵەمم قامچی
پەڕتووکم پەلامارە لەبەری بە خەم چی
ڕێی دوورم بڕی
کەسک و سوورم سڕی بوو بە ئاڵا
لە دزەی دوژمن کە دەر دەچووم دەرو ژوورم دڕی بوو بە باڵا
هەمووی خاوێن خاوێن
لە بناری لاوێن داوێن
دەی لە بەهاری بهاوێن داوێن.
وێرسی ٣ :
نەرمە نەرمە هێدی هێدی ورد ورد
هەست جووت بوو دەست ڕووت بوو
پێ ڵەگەڵ چیا
بەندی لەپ لە بەندی پەلەپیتکەی کەڵاشی ڕووس بوو
داماننا
کاتێک ئەو دەدۆڕا من لەگەڵی نەدۆڕام
کاتێک ئەو دەگۆڕا من لەگەڵی نەگۆڕام
بووم بە ماتریالیسم
بووم بە دژی ئامپریال
دژی ئاپاڕتایدی عەرەب و تورک و فارسی بێ خیاڵ
سۆسیالی بێ ڕیا
بوو بە ناسنامە
گوو بە ناسنامە
لەسەر یاسا بازدانم ئاسانە
ها زانا
لەسەر دەستم هەستە
ئەگەر بۆ ئازادی بازاڕ گەرمە ڕاسانە
جا
پیرەڵۆکی خوێنە ژینم
چەند قسە بۆ وەتەنم
چەند قسە لە زاری زەوی بۆ دەراوسێکانی گوڵە گەنم
دەم تەمەنی گرتم
تەم دەمەنی بردم
کەم کەمەری ورد نەکردم
دوژمنی چوار دەور و بەرم
تۆبە کاری بەد نەزەرم
خۆ لە من مەدە
دەراوی ڕوونی من هەرێمی زۆنگ و زەلە
ئاشەوانی باشە حاکم
چونکە کوردم
تەراتێنی سەر و لاق و دەست و پەلە
جا پێم بڵێ بزانم
ببم بە چی؟
ببم بە چی؟
ببم بە قاڕن و قەڵاتی برسی؟
ببم بە شێخ سەعیدی پیران سەید ڕەزای دەرسیم؟ ها؟
ببم بە کەرکووک؟
بببم بە ئارەقی ڕەشی ڕەقی جەبینی باباگووڕگووڕ؟
ها ببم بە عەفرین؟
ئاخ بۆ عەفرین...
ئاخ بۆ کۆڵەواری دوژمنانی بەر دەمت
ئاخ بۆ بەرخۆدانی سەردەمت
عەفرین ژ رۆژهەڵێ ژی خورتێ ئاخێ تە مە
برسیوا ئازادی
نها لە رێ تەمە
جا پێم بڵێ با بزانم دیسان ببم بە چی؟
ببم بە دەرد؟
ببم بە دەرد...
وێرسی ٤ :
ها هەوە ناوچەی ئازادی
گەڕەکی شێرە پیاوەکان
چوارەمین شەقامی چوارەمین ستێرکی بێ ئاسمان
«ڕۆژ» هەڵات بە سام
خوێن ڕابەرە
خوێن ڕا درا
پێم بڵێ پێت وایە پێت قورسە لە سەر زەوی؟ یان پێت قورسە پێی وەسەر کەوی؟
یان نا پێت قورسە
ئەو کەلەمانە؟
کە لە مانا دا چەکی بەندی لە کەلەکەمانە
مانی هەڵە مان لە گەلەکەمانە
دۆڕاندمان داماننا چ نێ
دوای دۆڕان پەلەمانە
لەو دەور و بەرانە
سەر هەڵ دەدەینەوە لەو کێڵگەیە لەو گڵە وێرانە
لەو دەردە بێ ئامانە لەو دەردە بێ دەرمانە
ڕۆڵەی کورد لەگەڵم بە...
لەگەڵم تا واتەی ئازادی
لەگەڵم ساکار بدوێ
لەیگەڕێ با شار بنوێ
باشارمان ناکەن لەیگەڕێ با جاش بمرێ
ئەو چوار پەلە پانە
بە قەولی کاکم زۆرداری زەمانە
چ نین دێن دەڕۆن ئەو بێ کەلکانە
ئازادی لە پەنامانە
لە پەنامانە...
ئاوترۆ :
قڕمان دەکەن؟
قوڕتان بەسەر
دوای مردنیش لێ ناگەڕێین نیشتمانمان بکەن بە ماڵ
لێ ناگەڕێین گۆشتمان بخۆن وەک قەل و داڵ
(دەنگ و شێعری عەبدوڵڵا پەشێو)
1 123
«هەڵبەستی کوچک ڕەش»
دەزانی توونیم؟
ئەوەی دوێنێ نیم
ئەوەی بە کانیاوی دەوڵەمەندی کوردەواری گەورە دەبوو پڕ لە دەردە بێوەی نیم
ئاخ ئۆف ها هاوار هانا دا هەدادە دانیشە
با بزانم چتە
با بزانم زارت شەکەتی منەتە وەکوو من بەپەلە لە پتە دەرپەڕیوی
کوردستانی بێدەنگی
یا گۆڕستانی بێ بزێوی؟
کامەیانی؟
کۆنە چیرۆکی شێری پیر یا کورته بیری ڕێوی؟
کامەیانی؟
وەکوو منی تا بەیانی
دادەنیشی کە شەو کۆ کا گۆڕەپانی
ها گوڵم
کوڵی دڵی کوڵم گوڵم دڵم پڕە لە دەرد و کوڵ
دەڵێم بیڕووخێنم دەنک بە دەنک زەوارەکانی شارەکەت
شاری خۆشی قاتڵی هەژارەکەت
ئا هەر بۆخۆمم مناڵە شێت و شوور و ڕەش و ڕووت و نالەبارەکەت
دوژمنی ئەوساڵ ڕەفیقی پارەکەت
بۆخۆمم نەگۆڕاوم بەڵام دڵم لەت لەتە
چۆنت بۆ بگێڕمەوە هەناسەکەم؟
هەناسەکەم…
هەناسەکەم؟ هەناسەکانم دەوە
لە وەرزی بێکەسی دا کڕیومەتەوە
بەزۆری دۆزیومەتەوە
بەزۆری لە باوشم دا سریوەتەوە
تۆشەی ڕێمە
نایسەلمێنم دایشیڕێنە
دایشیڕێنە بە شەپ
خوا پێم نەوێرا زێڕی ڕەشی نیشتمانی لێ کردم بە غەزەب
لێی کردم بە سەبەب
لێی کردم بە دەرد
دەربەدەرم ئەلان
دەی وەرە دانیشە لەپەنام
کەس خۆم لێ نادا ئێرە چۆل چۆلە
چەند ساڵە مردووم وەک دەستی لەرزۆکم ها شەڕابەکەشم کۆن کۆنە
چۆن تۆرا؟
هەناسەکەم چۆن تۆرا؟
هەناسەکەم…
خەڵکی ئێرە لە شەڕەف بێ بەشن!
نیوەی ڕوو شکێنن نیوەکەی دیکەی ڕوو ڕەشن!
ئی وەکوو من کەمن ئی وەکوو تۆ هەبووە و هەشن
دزن گوێبڕن
حیزن دۆبڕن
کوچک ڕەشن کوچک ڕەشن کوچک ڕەشن…
وڵاتی من لە مێژە ناسیومی
تف لە خۆتو گەورەکانت
تف لە خۆمو خەونەکانم
گۆڵە حیزە کە دێڵە بێ پەردەکانن
سەری سەنگینم هێناوە
تف لە حەولەکانم
وڵاتی من دڵێکە ئیشکە
ئاخ قەت تەڕ نابێ
بستە خۆڵێک بۆ شەڕ نابێ
کچم ئەتۆ چتە لەوەی زیاتر بۆت خڕ نابێ ها زمانم سوورە
سەری کەسکی ڕەنگینم پێیە
قسەی سەنگینم پێیە
ئەودەمەی کە کاتی مردنە
ئەو گۆڕستانە بست بە بست جێپێمی لێیە
ئا زۆرم فوو لە دۆی کرد
تۆ لە دووم مەیە
ئا زۆرم فوو لە دۆی کرد
تۆ لەدووم مەیە…
«فەرهاد مەنسووری»
@War4Rap
1 123
هەڵبەستی «باسی سەرە»
ڤێرسی 1 :
بە وردی
خاڵێکی دادەکوتم بە شین بە کوردی
دەنووسم ڕووم ڕەش بێ ژین بە کورتی
هەناسەم دادەهەنکا هەناوم حەشار
لە جل و بەرگی ڕووتی
لە جل و بەرگی ڕووتی وەڕەز
لە جل و بەرگی ڕووتی
ئافرەتی شارەکەم
لە مێشکی قڕێژی ئەدا دارەکەم
لە شێعری ڕوون بۆ شەوی تارەکەم
ئازادی ناسووڕێ لەسەر زارەکەم
لە دڵی هەژاری پڕ پەژارەکەم
ئاخرین دەردم چۆن لە سێدارە دەم؟
وەک خۆم پێچەوانەی زۆرە قسەم
لە ڕوو نەبوو
دەترسا لە دوور لەدووم دەهات
تێک شکام بە هان
پاڵپشتیم هەبوو نەبوو
تێک دەچین بە پێکەنین
گریانیش ئەگە بووبا یەک بوو نەبوو بە دوو
دڵم
دڵم
دڵم شەڵاڵی خوێنە
سنووری سووری بێ سنوور
دەی
مەی
بێنە
لێیدەین
پێی
بلاوێمەوە
بە دەنگی پیرە پیاوێکی ئازا
تێی دەچریکاند و هاواری دەکرد
دەیکوت ئازادی!
منیش به دوای دا دەمکوتەوە…
ڤێرسی 2 :
هەر دیلم
دیوارم وەک **** کوردی کورته
ئەگە بێتو باسی ئازادیت بۆ پکەم باسی سەرە…
کەمێ فارسم
کەمێ عەرەب
کەمێکیش تورک
کورد نیم
ئەگە بێتو باسی کوردەوایت بۆ پکەم باسی سەرە…
ئاڵا زۆرە
شەرت بێ لەبەر سێبەری هیچ ئاڵایەک سەر نەوی نەکەم
ئەگە بێتو باسی ئاڵای دڵی خۆمت بۆ پکەم باسی سەرە…
دنیا پڕ لە گەلە
هەر گەلێک مەلێکی هەیە
مەلی من قاڵاوی ڕووڕەشە
ئەگە بێتو باسی هەڵۆی بەرزەفڕت بۆ پکەم باسی سەرە…
پێت چم؟!
ئاشقی گوندەڵ و مووچ و مەزرای کوردەواریم
ئاشقی مەمی دایەی نیشتمانم
کردومە لە تامی
بردومە گەشایی
لە لێوم
دێوم ڕاوناوە لە شاری خۆشەویستی دڵم دا
ئا ئاشقم
ئاشقم
ئا شکی خاک و خۆڵم
ئێستاش فرمێسکی شادیی خۆشی داینەهێناوە مژۆڵم
ئێستاش لە باغی باوەشی پەل نەگرتووی نامووسی ئافرەتێک دا گەڕۆڵم
ئا هەر گەڕۆڵم
هەر ڕۆژ لە گۆڕی باوەشی خۆشەویستێک دا گەرۆڵم
ئا هەر ڕۆژ لە گۆڕی باوەشی خۆشەویستێک دا گەرۆڵم
ئا هەر گەرۆڵم…
«فەرهاد مەنسووری»
@War4Rap
1 123
از طریق لینک زیر میتوانید مستقیم زبان تلگرام خود را بە كوردی تغییر بدهید
لە ڕێگەی بەستەری خوارەوە دەتوانن ڕاستەوخۆ زمانی کوردی بکەنە زمانی تێلێگرامەکەتان👇🏻👇🏻
https://t.me/setlanguage/1kurdish
@war4rap
تکایه بڵاوی کەنەوە
1 123
Bahman Faraji _ Hestan Be Katî Kurdistan
cover art : smko hamzeh
label : Kodeng
vocal sample : @memararat__official
voice & instrument sample #qalamara
#rojava #kurdistan
1 123
#ئێمە_بناسێنن
تەنیا ڕێگەی بڵاو کردنەوەی بەرهەمی ئێمە ئەو کەناڵەیە
تکایە پاڵپشت و یاری دەر بن بۆ چاکتر بڵاو بوونەوەی کارەکانمان
❤️❤️❤️
1 123
آهنگ جدید فرهاد منصوری
« کوچکرەش »
🔹 پخش انحصاری
👁🗨 آهنگ های بیشتر از فرهاد منصوری
Link Web
https://bit.ly/33rpLyv
Play Song Now
https://bit.ly/2IGbDcM
🆔 @Radiokurdmusic
🌐 Radiokurdmusic.net
1 123
کوردی/فارسی/English
Download link in bio
کوچکڕەش
هۆنراوە و خوێندن: فەرهاد مەنسوری
کاوێر و دیزاین : سمکۆ حەمزە
ژەنیاری شمشاڵ: میلاد شەمسەدینی
پڕۆدییوس ، میکس : بەهمەن فەرەجی
مەسترینگ:سیامەک فەقێزادە
لەیبڵ :کۆدەنگ
سپاس و پێزانین:
شەماڵ چەرخەنداز
سینا حەکیمزادە
پەیمان دڵشاد
سیامەک دێبوکری
شایان غەفوری
ئەشکان فەرهاد
.
.
شعر و اجرا: فرهاد منصوری
کاور ، تیزر ویدیو: سمکو حمزه
ساز شمشاڵ : میلاد سمس الدینی
پرودیوس ، میکس : بهمن فرجی
مسترینگ : سیامکفقه زاده
با تشکر از :
شمال چرخ انداز
سینا حکیم زاده
شایان غفوری
اشکان فرهاد
پیمان دلشاد
.
.
Lyrics & Vocals: @ferhad.mensuri
cover & teaser video: @smko.h
Shmshal : @miladshamsadini
Music Producer , Mix: @bahmanfaraji_
Mastring:@siamakfaghihzadeh
Special thanks to
@shamal.charxandaz
@sinahakimzada
@ciamak_dh
@ashkan.farhad
@peyman.delshad.big_p9
@shynearchitect
1 123
Bahman Faraji _ Hestan Be Katî Kûrdîstan
Lable : Kodeng
Cover : Smko.h
بەم زووانە
1 123
.
کوردی/فارسی/انگلیسی
بەرهەمی نوێی «فەرهاد مەنسووری» بە ناو «کوچک ڕەش» کە لە بەرواری ڕۆژی 11 ئۆکتۆبر
بەرانبەر بە 19 ڕەزبەر (مهر) بڵاو دەبێتەوە. «بڵاو کردنەوەی تایبەت لە کاناڵی تێلێگڕام
(لینک لەسەر لاپەڕەی ئینستاگڕامی فەرهاد مەنسوری)
.
@ferhad.mensuri
@smko.h
.
تک اهنگ «فرهاد منصوری»
به نام «کوچک ڕەش» در تاریخ ۱۹ مهر ماه منتشر خواهد شد.
پخش از کانل تلگرام فرهاد منصوری
.
.
.
ferhad mensuri's single track called (kûçk reś) wil be release in 11 october
Broadcast from ferhad mensuri's channel
.
.
@ferhad.mensuri
@smko.h
.
#basîsere #ferhadmnsuri #smkohamzeh
#kurishrap #hiphop #rap #rapper #kurdishhiphop #kurdishmusic #sorani #rojhalat #mahabad
#hiphop #rap #rapper #kurdishmusic #sorani #rojhalat #kurdistan #kurd #kurdishartist #mokriyan #kurishrapper #rapmusic #music #مهاباد
#کوردستان
1 123
کوردی/فارسی/English
www.jenyar.com
هۆنراوە و خوێندن: فەرهاد مەنسوری
کاوێر و تیزێر: سمکۆ هەمزە
ژەنیاری گیتار: شەماڵ چەرخ ئەنداز
پڕۆدییوس ، میکس و مەسترینگ: بەهمەن فەرەجی
سپاس و پێزانین:
شایان غەفوری
رەزا شەمس
پەیمان دڵشاد
.
.
www.jenyar.com
شعر و اجرا: فرهاد منصوری
کاور ، تیزر ویدیو: سمکو حمزه
گیتار الکترونیک: شمال چرخ انداز
پرودیوس ، میکس و مسترینگ: بهمن فرجی
تشکل: کودنگ
با تشکر از :
شایان غفوری
رضا شمس
پیمان دلشاد
.
.
www.jenyar.com
Lyrics & Vocals: @ferhad.mensuri
cover & teaser video: @smko.h
Guitar electronic: @shamal.charxandaz
Music Producer , Mix & Mastering: @bahmanfaraji_
Label: @kodengstudio
Special thanks to
@shyneoven
@rez__shams
@peyman.delshad.big_p9
