uk
Feedback

Не попадись на ботовода! Telemetrio знаходить і позначає такі канали мітками 👉 Хочеш бачити мітку, оформляй підписку

ماڵی زانکۆ || Mali Zanko

ماڵی زانکۆ || Mali Zanko

Відкрити в Telegram

📚سەرچاوەی یەکەم و ڕاست و درووستی خوێندکارانی (زانکۆ و پەیمانگاکان). 🔴ڕێنوێنی، زانیاری، هەواڵ، وردەکاری و زۆر زیاتر.... - خاوەنی پێگە: @dana_omarr

Показати більше
Країна не вказанаКатегорія не вказана
7 226
Підписники
Немає даних24 години
-577 днів
+43430 днів
Архів дописів
بەشی ئەندازیاری تەلارسازییش چووە ڕیزی بەشەکانی تری سەڵاحەددینەوە😎
07 лист, 13:51

سڵاوی زانست و تێکۆشان بەهۆی نا لەباری کەش و هەوا، بۆ پاراستن و سەلامەتی گیانی قوتابیان بڕیارماندا بەیانی یەکشەممە بکەینە پشوو. لەگەڵ ڕێزدا.. مهند احمد حمد بەرپرسی لێژنەی کۆلێژی ئەندازیاری ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko
07 лист, 13:51

وابزانم کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی سەڵاحەددین، هەمووی پشووە سبەی😁
07 лист, 13:51

زانکۆی سەڵاحەددین، ان شاء اللە ئەم بەش بەشانە وەها بڕوا، سبەی ئەبێ بە پشوو بۆ هەمووی. چاوەڕێم😎
07 лист, 13:49

📮بەشی میکانیکی سەڵاحەددین کردوویەتی بە پشوو، بۆ سبەی. "م. دانا" ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko
07 лист, 13:48

لە گەرمیانەوە ئاگام لە وەزعەکەیە تاوەکوو زاخۆ، ئێرەتان بەسە ان شاء اللە ئاگادارتان ئەکەمەوە لە هەموو شتێ🤍
07 лист, 13:47

📮لە زانکۆی سەڵاحەددین، بەشی کارەبا، سەرۆک بەش بە خوێندکارەکانی وتووە کە پشووە و دەوام ناکەن سبەی. 🔴تەنها بەو بەشە وتراوە کە پشووە تاوەکوو ئێستا، ان شاء اللە هەمووی ئەگرێتەوە. "م. دانــا" ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko
07 лист, 13:47

📮سڵاو قوتابیانی خۆشەویست، بەهۆی بارودۆخی نالەباری کەشوهەوا و لەبەر دڵەڕاوکێی قوتابیان، سەرۆکایەتی بەشەکان و لێژنەی تاقیکردنەوەی کۆلێژ و بەشەکان بڕیاریان داوە تاقیکردنەوەی سبەی دوا بخرێت بۆ ڕۆژی دووشەممە. بەڵام دەوامی ئەکادیمی بەردەوام دەبێت و هەموو قوتابیان دەبێت ئامادەی دەوام بن، مەگەر ئەوەی پشووی فەرمی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە ڕابگەیەنرێت. لە "کۆلێژی کۆمپوتەر و ئینفۆرماتیکس" وەرگیراوە. ئەمە نوێیە، دڵنیا نیم بۆ هەموو زانکۆی سەڵاحەددین ئەبێت یان نا، بەڵام چاوەڕێی وەزعەکە ئەکەین بەڵکو ان شاء اللە سەرجەمی ببێ بە پشوو، نەک دواخستن.. "م. دانـا" ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko
07 лист, 13:45

کاکە من لەو گەرمیانەوە ئاگام لە هەولێرە نیوەی ئاو بردوویەتی، ئەوە بۆ نابێ بە پشوو؟ بە پارێزگار بڵێن ڕەحمەتتان لێبێ، نیوەی هەولێر ئاو بردوویەتی ئەوە حاڵە ئەو خەڵکەی تیایە...
07 лист, 13:43

📮پشوو هەروا دێ و زیاتر ئەبێ، چاوتان لەسەر کەناڵ بێ!🤠 📮بینێرن بۆ جەماعەت و دۆست و ئەحباب، با ئاگایان لە وەزع بێ. (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko
07 лист, 13:39

📮سبەی لە چەمچەماڵ کرا بە پشوو. 🔴 بۆ زانیاری و هەواڵی زیاتر، لێرە لەگەڵم بن؛ https://t.me/malii_12
07 лист, 13:37

📮پشووەکان تا ئێستا: 📮کەرکووک بە تەواوەتی کراوە بە پشوو. 📮قوتابخانەی سمێلانی تێکەڵاو لە چۆمان، و قوتابخانەی چۆمانی زانستیی کوڕان، هەردووکیان لە چۆمان پشوویان ڕاگەیاندووە. 🔴 قوتابخانەی توڕەقی بنەڕەتی کوڕانیش لە هەولێر کردوویەتی بە پشوو. 🔴 لە سۆرانیش قوتابخانەی قەسرێی بنەڕەتی کردەویەتی بە پشوو. "م. دانا" ✈️ بۆ زانیاری و هەواڵی زیاتر، لێرە لەگەڵم بن؛ https://t.me/malii_12
07 лист, 13:37

ئەڵێی قەرار بەم منیش نەچم بۆ زانکۆ، کاکە گەرمیان و کەلاریش بارانی بە لێزمە و تەرزەیە، چاوەکەم با نەچین🤣
07 лист, 13:32

لە سلێمانی بومەلەرزە بووە و لە هەولێر گەڕەک و بازاڕ و ماڵ و مۆڵەکان پڕ بووە لە ئاو، لە دەورووبەریش هەمووی بارانی بە لێزمە و زۆرە و چەم و دۆڵ هەمووی پڕ بووە. بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک و دووربن لە بەڵا، و بە هیوای ئەوەی بکرێ بە پشوو...
07 лист, 13:27

🟢ئەگەر ئاگاداری شار و ناوچەکەی خۆت بوویت و بڕیارێک درا لە ناوچەکەی تۆ سەبارەت بە پشوو، ئەرک بکێشن لێرە ئاگادارم بکەنەوە پێم بڵێن گەر دامنەنابوو: @dana_omarr @dana_omarr
07 лист, 12:56

بەشی هەمووی دوعام کردووە، ئەڵێم خوایە ببێ بە پشوو😅 سبەی سیمینارم هەیە، بەس خۆم حازرم بەبێ بابەت و سیمینارەکە، هیچم نەکردووە. دانیشتووم بزانم هەواڵی پشووش دابنێم بۆ ئێوە😅
07 лист, 12:46

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەبارەى نالەبارى کەشوهەوا ... بەپشت بەستن بە پێشبینییەکانى دامەزراوەى کەشناسى و بومەلەرزەى هەرێمى کوردستان و بەهۆی نالەبارى کەشوهەواى ناوچە جیا جیاکانى کوردستان، لەپێناو پاراستنى سەلامەتى گیانى خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە هەردوو کەرتى گشتى و تایبەت، وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە رەچاوکردنى بارودۆخى کەشوهەواى ناوچە جیاجیاکان، دەسەڵات دەدرێت بە زانکۆکان و دامەزراوەکانى ترى سەر بە وەزارەت بۆ ئەوەى لە کاتى پێویستدا دەوام ڕابگرن. وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko
07 лист, 12:43

یەڵڵا با پشوو بێ😅
یەڵڵا با پشوو بێ😅
07 лист, 12:38

🔴هێشتا هیچ بڕیارێک بۆ پشوو نییە، وە بە ڕای من گەر پشوویەکیش هەبێ ڕەنگە هەر شوێنە سەختەکانی وەک، چۆمان و پێنجوێن و هەورامان و حاجی ئۆمەران بگرێتەوە، ئەویش ئەگەر بەفرێکی باشیان لێ ببارێ ڕەنگە تاکە هۆکار بن. ناوەندی پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر بە قسەی خۆیان ئەڵێن پێویست ناکا ببێ بە پشوو تا ئەم دەقەیە و خۆیانی لێ لا ئەیەن، بەینی خۆشمان بێ تۆزێ لافاو هەڵساوە لە هەولێر وەک پار و پێرار.... گەرمیان و هەڵەبجە و سۆران و دهۆک، ئەو بارانەی هەیە ماڵی ئەوە نییە بیکەن بە پشوو. ئیتر ئەمە تەسەوری منە، هەر بە عەنتەری خۆمان کردووە بە وەزعەکەیا لە جێی وەزیر و بەڕێوەبەر و کەشناسی قەرارم یاوە😅 با بزانین وەزع چی لێیەتەوە، هەرچی هەبێ خۆم ئاگادارتان ئەکەمەوە ان شاء اللە و لێرە بۆتان دائەنێم، ئێوە لە خوێندنی خۆتان دامەبڕێن و سەری خۆتان مەیەشێنن بە وەزعەوە. ئەم لافیتەیەش بەس لەبەر ئەوەبوو یەک دنیا نامە هاتووە، گەرنا دامنەئەنا.🤍 ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko
07 лист, 12:33

📮هەر شوێنێک بکرێت بە پشوو، لەم پۆستە نوێی ئەکەمەوە و دایئەنێم بۆتان.
07 лист, 12:21