هیلاک
Відкрити в Telegram
ڕۆژێک لەنێوان ئەو هەموو ئازارە هیوا چرۆ دەکا.
Показати більшеКраїна не вказанаКатегорія не вказана
837
Підписники
+224 години
Немає даних7 днів
+8030 днів
Архів дописів
839
شەو بە تای زولفت شێواندم
ڕۆژ لە تاوا دەتسووتاندم
چ خودا لە تۆ هەڵدەگرێ
بە شەو و بە ڕۆژ عەزابم؟
#وەفایی
839
گەر هاتی گیانە
وەک یەکەم دیاری ئازادیم بۆ بێنە
با یەکەم هەنگاوی هاوبەشمان
ساخ کردنەوەی چوار دیواری خاپوور بێ
بۆ درووست کردنی ماڵێک بە ناوی
کوردستان:)
839
داری ئازادی بەخوێن ئاو نەدرێ قەت بەر ناگرێ
سەربەخۆیی بێ فیداکاری ئەبەد سەرناگرێ
پیاو ئەبێ بۆ سەندنی هەقی لە مردن سڵ نەکا
هەر (بڕووخێ) بەس نییە، تاکو نەسەندرێ نادرێ
کورد ئەگەر چی موددەتێکە دیل و داماوە، بەڵام
باوەڕت بێ ڕۆحی میللی هەر ئەمێنێ نامرێ
تۆ ئەگەر ئیسلاحی قەوم و نیشتمانی خۆت ئەوێ
لێت موحەققەق بێ بەبێ شۆڕش مەحاڵە ناکرێ
بیری ئازادی جیهانی گرتەوە، توخوا بەسە
ئەم نیزامە کۆنە تاکەی؟ هیممەتێ کەن لابرێ
قەت مەڵێن دوژمن بەهێزە تۆپ و تەییارەی هەیە
ئیتفاقتان گەر هەبێ زۆر زەحمەتە خۆی ڕاگرێ
ئەم عێراقە خۆشەویستە خاکی گوڵ گوون بوو بەخوێن
تا حەقی دەسگیر نەبێ لەو خوێنە دەست هەڵناگرێ
نێر و مێ هەردوو بەجووتە بۆ وەتەن هەوڵێ نەدەن
دوورە دەرچوونی لە دیلی، مەل بە باڵێ نافڕێ
هەوڵی ڕاستی هەردوو لا ئامنجی میللەت سەر ئەخا
چونکە مەعلوومە بەیەک دەست چەپڵە قەت لێ نادرێ
وا گڵۆڵەی کەوتە لێژی باوی ئیستعمار نەما
هیچ کەسێ ئیتر بەزوڕنا و تەپڵی ئەو هەڵناپەڕێ
دۆستیی کورد و عەرەب زۆر کۆنە تەئریخ شاهیدە
ناحەزی ڕووڕەش لە داخا با یەخەی خۆی دادڕێ
#فایەق_بێکەس
839
که ڕۆیشتی منیشت لەگەڵ خۆت تا نیوەی ڕێگا برد..
نه ئەوە بوو یەکجاری جێم بێڵی و بڕۆی نه ئەوە بوو بمێنێتەوە،
لە نیوەی ڕێگا دا ڕات گرتبووم به دەستێکت دەستەکانمت گرتبوو بە دەستێکیش پاڵت پێوە دەنام
ئێستاش نەمزانی..
نەمزانی ئەو هاته جێگەی من یا هەر لە ئەوەڵەوە لە جێگای من بوو...
ئاشتی
