هیلاک
Відкрити в Telegram
ڕۆژێک لەنێوان ئەو هەموو ئازارە هیوا چرۆ دەکا.
Показати більшеКраїна не вказанаКатегорія не вказана
839
Підписники
+1824 години
+167 днів
+9930 днів
Архів дописів
839
شــادی جـــارێکی بــه میوانــــی نههاتـــۆتـــه دڵـــم
ڕهنگه خهڵوهتخانهیی خهم شوێنی نامهحرهم نهبێ ..!!
" هێمن "
839
`🕊️
خاکی ئێمە
لە هیچ خاکێکی تر ناچێ
خۆی یەک دڵەو
هەموو ڕۆژێ
بە چوار خاکا دائەکوترێ
دایکی ئێمە
لە هیچ دایکێکی تر ناچێ
لەیەک کاتدا
زگی چوار جار ئەسوتێ
یەک کەسمان چوار جار ئەکوژرێت
بۆیە ڕۆژی
لە ئاهەنگی ئەم خوێنەدا
چوار جار جەژن ئەکەین بە جەژنی!
#شێرکۆ_بێکەس
839
پێم خۆشە بچمە وڵاتێک؛
وەک باوەشت مێهرەبان بێ
وەک چاویشت پڕ لە مەستی!
لەوێ هەرگیز تاوان نەبێ،
ماچ و شێعر و خۆشەویستی
#ک_د_ئازاد
839
دڵتەنگی واته :
لە ڕۆژی شەممه تا هێنی کەسێک نەبێ
لە ناو کوورته نامەیەکی چکوولەدا بۆت بنووسێ
بیرم کردووی !
839
ئازادی
لە سەر لووتکەی شاخەکان،
با هەڵدەکات و ناوی تۆ دەخوێنێتەوە،
ئەی ئازادی!
لە چاوی منداڵێکدا
کە بە سبەینێکی جوان دەڕوانێت،
لە دەنگی دایکێکدا
کە هیوای بۆ کوڕەکەی دەخوازێت،
تۆ دەژیت.
ئازادی،
نە تەنها وشەیەک،
بەڵکو ڕێگایەکی درێژە
کە بە هیوای گەلێک ڕۆشن دەبێتەوە.
دارەکان فێری سەقامگیریمان دەکەن،
ڕووبارەکان فێری بەردەوامیمان دەکەن،
و شاخەکان فێری سەربەرزیمان دەکەن.
ئەگەر شەو درێژ بێت،
بەیانی هەر دێت؛
ئەگەر زستان سارد بێت،
بەهار هەر دەگەڕێتەوە.
هیوای ئازادی
وەک ئاگرێکی بچووکە
لە دڵی خەڵکدا،
هەرگیز ناکوژێتەوە.
839
ئەوانەی ئەو پابجی و شتەی دەکەن چاو لەو پینگەی کەن کەیفی پێ بکەن یەک عەرەبیش تازە دەگەڵوو نایەت.
839
زاوا، تارای لە سەر بووک هەڵگرت، بزەیەک لەسەر لێوی نیشت. دەنکێک شیرنییان لەگەڵ یەک گۆڕییەوە. هەرچەند یەکتریان باش دەناسی، بەڵام شەرمیان دەکرد پێکەوە قسە بکەن. هەر دووبەدوو مابوونەوە. لە ئاوێنەکەدا چاویان لە یەکتر دەکرد. ماوەیەک تێپەڕی. زاوا تینووی نەبوو، بەڵام بە دەنگێک کە دیار بوو دەیهەوێ لاسایی پیاوان بکاتەوە دەستووری بە بووک دا لیوانێکی ئاو بۆ بێنێ. بووک ئیشتیای لە هێنانی ئاو نەبوو، بەڵام لە کاتێک دا بە بێوازی نیوە لیوانێکی ئاو بۆ زاوا دێنا، دە دڵی خۆیدا بیری لەوە دەکردەوە کە چۆن ئەویش فەرمانێک بە زاوا بدا.
بووک کە هێشتا لەم فکرەدا بوو بە زاوای کوت ئەو ئاوێنەیەی لێرە هەڵگرە با نەشکێ. زاوا ویستی بە قسەی بکا، بەڵام وەک ئەوەی لە نەکاو وە بیری هاتبێتەوە کە پیاو نابێ بە قسەی ژن بکا، دەستی کێشاوە و کوتی: بۆخۆت هەڵیگرە.
بووک کوتی: دەبێ ئەتۆ هەڵیگری و زاوا کوتی: نا.
قسەیان لێک چەپ هات. زاوا دەستی دە قژی بووک نا و بووک گەرووی زاوای گرت و بێ ئەوەی ئاگایان لێ بێ، خۆیان لە ئاوێنەکە دا و شکاندیان. بەو دەنگە وە خۆ هاتنەوە، پێش ئەوەی شەڕەکەیان قورستر بێ بووک بە زاوای کوت:
-هەتا دایە و بابە نەهاتوونەوە، وەرە با کایەیەکی دیکە بکەین. ئەم کایەیە هیچ خۆش نەبوو!
#مارف_ئاغایی
