هیلاک
Відкрити в Telegram
ڕۆژێک لەنێوان ئەو هەموو ئازارە هیوا چرۆ دەکا.
Показати більшеКраїна не вказанаКатегорія не вказана
819
Підписники
-224 години
+127 днів
+7530 днів
Архів дописів
819
Repost from گـهنجێـکی پیــر "
ئهستهم دهزانی چییه؟ ژیانکردن دهگهڵ دهمێکی بهستراو و مێشکێک که ههرگیز بێدهنگ نابێت...
@Mishki_haloz
819
ئەم ڕیزە ، وێنەی کۆمەڵێک مرۆڤ نییە کە تەنها بە یەک ڕێگەدا دەڕۆن ؛
وێنەی هاوڕێیەتییەکە کە ژن و پیاو لە تەنیشت یەکتر ،
بە بێ جیاوازی ، بە بێ پێشەنگی دەڕۆین و بە بێ ترس ،
بە ئاراستەی داهاتوویەک دەڕۆین
کە مرۆڤ تێیدا بە کەرامەت بژی .
819
سەید ڕەزای دەرسیم لە وەسفی تورکەکاندا:
ئێمە توانیومانە پاشەکشە بە سەلجوقیەکان و عوسمانیەکان بکەین، تەنانەت باب و باپیرە وەحیشیەکانیشیان، ئەگەر وایە ئێستا چۆت دەبێت لە بەردەمی نەوەکانیان سەر نەوی بکەین؟
819
تابەکەی بیرم لە کوردستان و لەش هەر لێرە بێ
بولبولی رۆحی خەمینم دیل و بەندی ئێرە بێ
ساڵەهای ساڵە بەتاسەی خاکی کوردستان دەژیم
دڵ لە بەردیش بێ دەقەڵشێ چەن لە کێشە و گێرە بێ
زۆر دەترسم گۆرغەریب بم خاکی غوربەت بێ بەجێم
ئاسمانی خەونەکانم تار و بێ ئەستێرە بێ
تۆ بڵێی ڕۆژێ ببینم نیشتیمان و زێدەکەم
یانە تا ئەو ڕۆژە بمرم جێم دەبێ هەر ئێرە بێ
( مامۆستا #ناسر_ڕەزازی )
819
نیشتمانم گەر بفەوتێ
من ژیانم بۆچییە؟
نۆشی دونیا و ماڵ و سامان
یاری جوانم بۆچییە؟
خۆم فیدای عیشقم دەکەم
عیشقم فیدای خاك و گەلم
گەر گەلم ناوی نەبێ
ناو و نیشانم بۆچییە؟
#مامۆستا_قانع
