uk
Feedback
Bîranîn 🌱

Bîranîn 🌱

Відкрити в Telegram

پارچەیەک لە دڵم، وشەیەک لە کتێب، دێڕێک لە شێعر و یادێک بۆ هەمیشە. 🤍🍓🌱 بۆ پەیوەندی: @Biranin00_bot

Показати більше
Країна не вказанаКатегорія не вказана
363
Підписники
+1024 години
+267 днів
+6630 днів
Архів дописів
Repost from هه‌تاو
ئاوارەی کەژ و کێوانی کردم..

Repost from هه‌تاو
dujmin wek gurê hare.

Repost from هه‌تاو
ئاوارەی کەژ و کێوانی کردم..

Repost from هه‌تاو
dujmin wek gurê hare.

بازرگانێکی دیاریکراو کوڕەکەی نارد بۆ ئەوەی لە دانا‌ترین پیاوی جیهانەوە نهێنیی دڵخۆشی فێربێت. کوڕەکە بۆ چل ڕۆژ بە ناو بیاباندا گەڕا و لە کۆتاییدا گەیشتە قەڵایەکی جوان کە لە سەر شاخێکی بەرز بوو. ئەوە شوێنی ژیانی پیاوە داناکە بوو. کوڕەکە کاتێک چووە ژوورەوەی سەرەکیی کۆشکەکە، چاوی بە هەرا و هۆرایەکی زۆر کەوت. بازرگان و کاسب هاتن و چوون، خەڵک لە گۆشەکاندا گفتوگۆیان دەکرد، گروپێکی بچووک مۆسیقایەکی نەرمی دەژەند و مێزێک پڕ بوو لە خواردنی زۆر خۆش. پیاوە داناکە لەگەڵ هەمووان گفتوگۆی دەکرد، و کوڕەکە دوو کاتژمێر چاوەڕێی کرد تا نۆرەی ئەو هات و پیاوە داناکە گوێی لێگرت. پیاوە داناکە بە وردی گوێی لە باسکردنی هۆکاری هاتنی کوڕەکە گرت، بەڵام پێی وت کە لەو کاتەدا کاتی نییە نهێنیی دڵخۆشی بۆ ڕوون بکاتەوە. پێشنیاری کرد کوڕەکە بە ناو ماڵەکەدا بگەڕێت و دوای دوو کاتژمێر بگەڕێتەوە. پیاوە داناکە وتی: «لە ماوەی ئەم دوو کاتژمێرەدا، دەمەوێت شتێکت لێ بخوازم.» کەچکێکی بچووکی بە دەست کوڕەکە دا، وتی: «دوو دڵۆپ ڕۆن لەم کەچکەدا هەیە. کاتێک بە ناو قەڵاکەدا دەگەڕێیت، ئەم کەچکە لەگەڵ خۆت بەرە، بەڵام ڕێگە مەدە هیچ کام لەو دوو دڵۆپە ڕۆنە بڕژێت. کوڕەکە دەستی کرد بە سەرکەوتن و دابەزین لە هەموو پلیکانە زۆرەکانی قەڵاکە، بەڵام چاوی لەسەر کەچکەکە بوو. دوای دوو کاتژمێر گەڕایەوە بۆ ئەو ژوورەی پیاوە داناکەی تێدا بوو. پیاوە داناکە پرسی: «باشە، هیچت بینی؟ ئەو پەردە و تابلۆ جوانانەت بینی کە لە هۆڵەکە هەڵواسراون؟ باخچەکەت بینی کە بۆ دروستکردنی دە ساڵی خایاند؟ ئەو جوانکاری و ڕازاندنەوانەت بینی کە لە کتێبخانەکەمدا هەن؟» کوڕەکە شەرمەزار بوو و دانی پێدانا کرد کە هیچ شتێکی نەبینیوە. تەنها بیرکردنەوەی ئەوە بووە کە ڕۆنەکە لە کەچکەکەدا نەڕژێت؛ چونکە پیاوە داناکە ئەو ڕۆنەی پێ سپاردبوو. پیاوە داناکە وتی: «بگەڕێوە و سەیری شتە سەرسوڕهێنەرەکانی جیهانی من بکە. ناتوانیت متمانە بە پیاوێک بکەیت، ئەگەر ماڵەکەی نەبینیت.» کوڕەکە ئارام بووە، کەچکەکەی هەڵگرتەوە و دووبارە گەڕایەوە بۆ گەشتکردن بە ناو قەڵاکەدا؛ ئەمجارە هەموو هونەرەکانی سەر سەقف و دیوارەکانیشی سەیر کرد. باخچەکان و شاخەکانی دەوروبەری بینی، جوانی گوڵەکان و ئەو سەلیقە و ڕێکخستنەی قەڵاکە. کاتێک گەڕایەوە بۆ لای پیاوە داناکە، بە وردی هەموو ئەو شتانەی بینیبووی بۆی گێڕایەوە. بەڵام پیاوە داناکە پرسی: «ئەی ئەو دوو دڵۆپە ڕۆنەی کە سپاردبووم بە تۆ، لە کوێن؟» کوڕەکە سەیری کەچکەکەی کرد و بینی ڕۆنەکە نەماوە. پیاوە داناکە وتی: «باشە، تەنها یەک ئامۆژگاری هەیە کە دەتوانم پێت بڵێم.» پیاوەکە داناترینی دانایان بوو، وتی: «نهێنیی دڵخۆشی ئەوەیە کە هەموو جوانییەکانی جیهان ببینیت، بەڵام هەرگیز ئەو دوو دڵۆپە ڕۆنەی سەر کەچکەکە لەبیر نەکەیت.» مانای سەرەکیی چیرۆکەکە ئەوەیە کە دڵخۆشیی ڕاستەقینە لە هاوسەنگیی نێوان چێژبردن لە ژیان و پاراستنی بەرپرسیارێتییەکانە. مرۆڤ دەبێت جوانی و خۆشییەکانی ژیان ببینێت، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەو شتانەی بەرپرسیارێتیی پێیان سپێردراوە لەبیر نەکات. واتە، نابێت بۆ ژیانکردن بەرپرسیارێتییەکانت لەبیر بکەیت، و نابێت بۆ بەرپرسیارێتییەکانیش لە ژیانکردن بێبەش بیت. 🌱 #کیمیاگەر | #پائۆلۆ_کۆئیلۆ | Bîranîn🌱 |

Repost from N/a
لە بەرزایی زۆر دەترسم بەڵام تۆ بفەرمووی قەندیل دەکەم بە هێلانە❤✨ #ک_د_ئازاد
☑️   ئاڵوگۆڕی لیستی کوردستان   ☑️ 🔰 بۆ بەشداری لە لیست 🔰 @EXCHANGE_KURDISTAN @EXCHANGE_KURDISTAN

✨🌱🤍

Repost from N/a
لە بەرزایی زۆر دەترسم بەڵام تۆ بفەرمووی قەندیل دەکەم بە هێلانە❤✨ #ک_د_ئازاد
☑️   ئاڵوگۆڕی لیستی کوردستان   ☑️ 🔰 بۆ بەشداری لە لیست 🔰 @EXCHANGE_KURDISTAN @EXCHANGE_KURDISTAN

ئەو چیرۆکەی دەمهەوێ بیگێڕمەوە لە سەرەتای کتێبی " #کیمیاگەر "دا هاتووە باسی ئەفسانەی نارسیس(نێرگز) ـە. بە لای من زۆر سەرنجڕاکێش و جوان بوو📚🌿 ئەو ئەفسانەیە باسی گەنجێک بوو کە هەموو ڕۆژێک لە کەناری دەریاچەیەک دادەنیشت و لە جوانیی خۆی دەڕوانی. ئەو هێندە سەرسام و شەیدای جوانی خۆی بوو کە ڕۆژێک کەوتە ناو دەریاچەکە و خنکا. لەو شوێنەی کە کەوتبوو، گوڵێک ڕووا کە پاشان بە ناوی «نارسیس» ناسرا واتا گوڵی نێرگز.🌼 کاتێک نارسیس مرد، ڕووحی دارستان هاتن و دەریاچەکەیان بینی؛ دەریاچەکە کە پێشتر ئاوی شیرین بوو، گۆڕابوو بۆ دەریاچەیەکی سوێر و پڕ لە فرمێسک. ڕووحەکانی دارستان پرسیاریان کرد: «بۆچی دەگرییت؟» دەریاچەکە وەڵامی دایەوە: «بۆ نارسیس دەگریم.» ئەوان وتیان: «ئەوە زۆر سەیر نییە کە بۆ نارسیس دەگرییت؛ چونکە ئێمە هەمیشە لە دارستاندا بەدوای ئەودا دەگەڕاین تا جوانیەکەی ببینین، بەڵام تۆ دەتوانی لە نزیکەوە سەیری جوانی ئەو بکەیت.» دەریاچەکە بە سەرسوڕمانەوە پرسی: «بەڵام... نارسیس جوان بوو؟» ڕووحەکان وەڵامیان دایەوە: «کێ زیاتر لە تۆ دەزانێت؟ هەرچییەک بێت، ئەو هەموو ڕۆژێک لەسەر کەنارەکانت دادەنیشت بۆ ئەوەی خۆی لە تۆدا ببینێت!» دەریاچەکە بۆ ماوەیەک بێدەنگ بوو. لە کۆتاییدا وتی: «بۆ نارسیس دەگریم، بەڵام من هەرگیز سەرنجم نەدا کە نارسیس چۆن بوو. من دەگریم چونکە هەر جارێک نارسیس لە کەنارمدا دادەنیشت، دەمتوانی لە قوڵاییی چاوی ئەوەوە جوانیی خۆم ببینم.» ئەم چیرۆکە زۆر جوانە، چونکە وادەکات بیر لەوە بکەیتەوە کە چی دەبینین و بۆچی دەبینین؛ هەندێک جار مرۆڤ لە کەسێکی تر، یان لە جیهاندا، بەشێک لە خۆی دەدۆزێتەوە. 🌱 🌼 ئەوەیە ئەفسانەی پشت گوڵی نێرگز. گوڵی نێرگز لە ئەفسانەکەدا بەهۆی مردنی نارسیسەوە دەڕوێت، هەر بۆیەش هێمای مرۆڤی خۆبەزلزان و خۆپەرستە. | Bîranîn🌱 |

کە مردم شین و گریانت بە من چی؟ لە سەر مەیتم لەخۆدانت بە من چی؟ کە نەتهێشت بەی لە باغی سینە بڕنم ڕنینی روومەتی جوانت بە من چی؟ لە شانت دام، لە شانم گەر نەدەی شان کە مردم تەرمی سەر شانت بە من چی؟ بهێــــڵە سەر وە کێــلی گەردنت کەم ئەگینا سەرلەکێـــل‌دانت بە من چی؟ بەرۆکت دامەخە ئێـــستا، ئـــەگیـــنا بەرۆک‌دادڕانی قەبرانت بە من چی؟ بە زیندویی بە بالــۆرەم نـەدوێــنی کە مردم خەتمی قورئانت بە من چی؟ فیدایی گەر نەمای، ڕێبوار نەمردووە بەڵام لۆمەی ڕەفیـقانـت لە من چی؟ منیــش دەمرم، ڕەقیــبم دێـنە مەیدان ئەتۆی و مەردی مەیدانـت بە من چی؟ کە ڕێبوارت نەگرتە سێبەری خۆت سەفای بەردەرک و هەیوانت بە من چی؟
#عەلی_ئیسماعیل_زادە #ڕێبوار
مــ🌱ـوژدە

بەسوودترین و بەچێژترین کاناڵە کوردییەکان 🥁🎺🎬🥁🎷📚🥁🪊📔🥁🪘📝 هەر بابەتێک کە بەدڵتە، فەرموو... 🔸 فێرگەی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی 🔹 فێرکردنی شێوەی زانستیی ڕێنووسی کوردی ☀️ @renusisaratayi ━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━ 🔸 تاڤگەی ئەوین 🔹 وتە و بابەتی بەنرخ 🎁 📗 @tavgaeawin ━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━ 🔸 وشەی ڕەسەن 🔹 زمان و ڕەسەنایەتی 💎✍ @wisheyresen ━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━ 🔸 ج.م.هەڵبەست...شیعر 🔹 شیعر و هەڵبەست 📑🖍 @cmhelbest ━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━ 🔸 سکڵی دڵ... "ڕ.ش هاوڕاز" 🔹 شێعر و دیکلەمەکانی د.عبدوڕڕەحمان شەکوور🎙✍ @SklliDll2 ━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━ 🔸 هەوڕامان فیلم 🔹 فیلمی کوردی، سینێما و ڕخنە 💃🎬 @hawramanfilm ━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━ 🔸 فێرکردنی زاراوەی کەڵهوڕی 🔹 فێرکاری و زمان 📖 ✏️ @kurdish_kalhori ━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━ 🔸 جوانگە 🔹 با دڵتان لێ بدات  … 🌱💌 @cwan_ge ━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━ 🔸 Bîranîn 🌱 🔹 شێعر و کتێب 🌱📚 @Nishtman_00 ━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━ 🔸 Zaar_pertuk📚 زاار پەرتووک 🔹 کتێوفرۆشی زار ،بەشێوەی ئانلاین و حزووری 📚📖 @Zaar_pertukk ━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━━ 🔸 سەیرانگە 🔹 تابلۆیەک لە سروشت، لە هاوماڵیماندا لە شار … 🖼️ @seyran_ge لەدەست خۆتی مەدە: https://t.me/addlist/RbbxIcoOFsA1NDk8    📩 ئەگەر دەتهەوێ کاناڵەکەت لەم لیستەدا بەشدار بێ، بۆ ئەم ئایدییە پەیام بنێرە: @Pwrsa_imi

بە یەکێ ئەدا زۆر ناز و نیعمەت یەکێ ئەخاتە ژێر باری مەینەت بە یەکێ ئەدا ئەقڵی ئەفلاتوون یەکێک ئەکاتە وارسی مەجنون قسەیەک هەیە لە کۆنەوە باوە کوێر هەتا ئەمرێ بەحتەمای چاوە

ڕۆمانی «قەڵای دمدم»ی عەرەبێ شەمۆ، یەکێکە لە بەرهەمە ناسراوە مێژووییەکانی ئەدەبیاتی کوردی. ڕۆمانەکە سەر بە چیرۆکی قەڵای دمدم و شەڕەکەی دەوری ساڵانی ١٦٠٩–١٦١٠ ـە و بە تایبەتی ژیان و خەباتی خانی لەپ‌زێڕین و کوردانی ناوچەکە دەخاتە بەردەم خوێنەر. چیرۆکەکە لە سەردەمێکدا ڕوودەدات کە قەڵای دمدم دەبێتە ناوەندی بەرگریی کوردان لە بەرامبەر هێزەکانی سەفەوی. خانی لەپ‌زێڕین و پیاوانی قەڵا بۆ پاراستنی خاک و سەربەخۆیی خۆیان دەجەنگن و کۆمەڵێک کێشەی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ناوخۆیی لەبەردەمیاندا دروست دەبێت. ڕۆمانەکە تەنیا باسکردنی شەڕ نییە؛ بەڵکوو ژیانی کورد، پەیوەندییەکانی عەشیرەتەکان، ئازایەتی، وەفاداری و خۆڕاگری لەو سەردەمەدا پیشان دەدات. لە ناو ڕۆماندا قەڵا وەک هێمای بەرگری و ئازادی دەردەکەوێت. کەسانی ناو قەڵا لەبەر ئەوەی نایانەوێت بە ئاسانی ملکەچی دەسەڵات ببن، بۆ ماوەیەک بەرامبەر هێزێکی زۆرتر خۆڕاگری دەکەن. ئەم بەرگرییەش هەرگیز تەنیا شەڕی چەکدارانە نییە؛ بەڵکوو تاقیکردنەوەی دڵسۆزی، یەکگرتوویی و باوەڕی مرۆڤەکان بە ناسنامە و خاکی خۆیانە. عەرەبێ شەمۆ ڕووداوە مێژووییەکە بە شێوەی ڕۆمان دەگێڕێتەوە، بۆیە خوێنەر تەنیا زانیارییەکانی مێژوو ناخوێنێتەوە، بەڵکوو لەگەڵ ژیانی کەسایەتییەکان، هەست و خەفەت و هیوا و خەباتەکانیان دەژیت. بۆیە «قەڵای دمدم» لە تەنها گێڕانەوەیەکی مێژوویی زیاترە و بە شێوەیەکی ئەدەبی، مێژوو و هۆشیاریی نەتەوەیی بە یەکەوە گرێ دەدات. لە کۆتاییدا، دمدم تەنیا چیرۆکی قەڵایەک و شەڕێک نییە؛ چیرۆکی گەلێکە کە لە ناو مێژوویەکی پڕ لە ململا‌نێدا هەوڵی پاراستنی خۆی و ناسنامەکەی دەدات. هەر بۆیەش ئەم ڕۆمانە لە ئەدەبیاتی کوردیدا گرنگییەکی تایبەتی هەیە و وەک یەکێک لە ڕۆمانە مێژووییە گرنگەکان ناسراوە. #قەڵای_دمدم #عەرەبێ_شەمۆ | Bîranîn🌱 |

photo content
+1

photo content

کە ئاگر بوویت نە دەتسووتانم نە گەرمت دەکردمەوە کە ڕووبار بوویت نە دەتخنکاندم نە تاوێک لە باوەشی شەپۆلێکدا ڕاتدەژاندم. ئەوا ئێستاش گەردەلوولێکی بێدەنگیت ڕۆژانە هەڵدەکەیت نە تاوێک لام ئارام دەگریت نە جارێک، هەر تەنیا جارێک لەگەڵ خۆتدا هەڵمدەگریت. #ڕەفیق_سابیر | Bîranîn🌱 |

Repost from Bîranîn 🌱
کە لێت تاڵ کردم ژیانیش نوقمت کردوم لە گریانیش دڵت کردوم بە بریانی ئێستاش فیدات دەکەم گیانیش دوای ساڵانێک دابڕانیش هەر ئازیزتر لە جارانی هەر ئازیزتر لە جارانی ئەگەرچی دڵمت شکانی گەرچی کردت بێ پەیمانی بێ وەفاییت کرد فڵانی تازە خاوەنی وەفا نی دڵم ناگۆڕێ پەیمانی هەر ئازیزتر لە جارانی هەر ئازیزتر لە جارانی دوای تۆ دڵ هەر بە تەنیایە سەبووری من بە کەس نایە سەرەڕای هەر چی جەفایە ناتگۆڕمەوە بە دونیایە بێ تۆ هەناسەم بۆ نایە خۆشم دەوێی بەو خودایە خۆشم دەوێی بەو خودایه گەر وەک ئاگر بمسووتێنی گەر وەکوو بەرد بمشکێنی ڕسوام کەی ناوم بزڕێنی وەک نامەکان بمدڕێنی بە هەر جۆرێ بمڕەنجێنی دڵ هەر لەسەر تۆ دەمێنی دڵ هەر لەسەر تۆ دەمێنی
#عەلی_هاوڕاز | Bîranîn🌱 |

Repost from N/a
لە شاییدا لە وەختی هەڵپەڕینا لە خۆشیدا لە کاتی پێکەنینا لە کۆڕی ماتەم و گریان و شینا ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە❤️🌱
☑️   ئاڵوگۆڕی لیستی کوردستان   ☑️ 🔰 بۆ بەشداری لە لیست 🔰 @EXCHANGE_KURDISTAN @EXCHANGE_KURDISTAN

عەلی هاوڕاز (1).mp35.10 MB

🎶🩶 سەر لەسەر ڕانی تاکوو بەیانی… مامۆستا_مەحەمەد_ماملێ