خـــــــۆرXor☀️
Відкрити в Telegram
بەڵێن نادەم...! هەتا مردن تۆم خۆش بوێ چۆنکە پیش تۆ ، کاتی لاوی قەوڵم داوە بە نیشتمان سەر دانێم لە پێناوی🕊️☀️ نەناسراوی کەناڵ @tishkixorbot #تێکست #ڤێدیۆ #گۆڕانی
Показати більшеКраїна не вказанаКатегорія не вказана
288
Підписники
-124 години
+27 днів
+1630 днів
Архів дописів
سەرسام مەبە، ئەگەر بڵێم:
لەلای ئێمە ڕێوی شێرە
چەقەڵ بەسەر شێرا نێرە!
مشک، پشیلە ڕاو ئەنێ
داڵ، بە هەڵۆ پێئەکەنێ
کوێر، چاوساغە چاوساغ، کوێرە!
#شێرکۆ_بێکەس
Repost from 𝑯𝒂𝒏𝒈𝒂𝒘𝒆𝒌𝒂𝒏𝒎
سڵاو هەڤاڵانی هەنگاوەکانم🪷
ئەم پۆستە فۆڕ کەنە کاناڵەکانتان تا 10
ئەوکات منیش پۆستێکی جوانی ئیوە دائەنێمەوە تا بیانی🌷
جوینێش ببن 🪸
بەشدار بن بەشدار ئەبم
Repost from Nazilê|نازیلێ
مەحموود خان کوڕی عەزیز خانی کوڕی بارام بەگ،
لە ساڵی ۱٨۷۰ لە گوندی دزڵی ناوچەی هەورامانی تەخت لە بنەماڵەیەکی سەردار و دەستڕۆیشتوو لەدایکبووە.
ئەو پیاوێکی بەخشەندە، زمانشیرین و خاوەن ئەزموون بووە.
پاش مردنی عەزیز خان، مەحموود خانی کوڕی دەبێتە جێنشینی و لە ماوەیەکی کەم لە ئەنجامی توانایی و لێهاتووی خۆیدا، دەسەڵاتی بەسەر گوندی دزڵی و دەورووبەری هەوراماندا هەبووە.
لە سەردەمی دەسەڵاتی خۆیدا گوندی دزڵی و دەورووبەری کردبووە پەناگەی ئەو کەسانەی کە لە دەست ڕژێمە داگیرکەرەکان هەڵدەهاتن.
مەحموود خانی دزڵی، خانێکی کورد، لە ماوەی دەسەڵاتی خۆێدا لە ناوچەکەدا بیر و باوەڕێکی نەتەوەییەکی تووندی هەبووە.
هەروەها زاڵ دەبێت بەسەر دەسەڵاتە بیانییەکاندا و بڕوای تەواوی بە کوردایەتی هەبووە.
کاتێک قاجاڕییەکان و پەهلەوییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە کوردییەکان، مەحموود خانی دزڵی ڕووبەڕوویان بووەتەوە و چەندین جار و لە چەندین شوێن شەڕی ئەستەم ڕووی داوە، لە نێوان هێزەکانی هەم خان و هەم قاجاڕی و هەم پەهلەوییەکانیشدا.
سەرەڕای ئەوە خان، خاوەنی ئەنجوومەنێکی ڕاوێژکاری و گەورە بووە لە ناوچەی دزڵی، بۆ ئەوەی هیچکەس بە تەنها بڕیار نەدا ئەنجوومەنەک بڕیارێکی یەکلا کەرەوەی دەدا.
[ڕۆڵی مێژوویی و خەباتی چەکداری]
پاڵپشتی شێخ مەحموود؛
کاتێک ئینگلیزەکان لە بەڵێنەکانیان بۆ شێخ مەحموودی حەفید پەشیمان بوونەوە،
شێخ مەحموود نامە دەنێرێت و دەڵێت جەنابی خان وەرە بە هانامەوە.
مەحموود خانی دزڵی بە ٥۰۰۰سوارەوە بەهانای شێخەوە دەچێت.
کاتێک لەشکەرەکەی مەحموود خانی دزڵی گەیشتە سەر شاخی گۆیژە، هەندێک سەرۆک عەشیرەت پێیان وت:
خان تۆ بە تەنییا هیچت پێناکەرێ، بە یەک دەست چەپڵە لێنادرێت.
ئەویش بە بڕوا بەخۆبوونەوە دەستی لەسەر سنگی دانا و وتی:
بەیەک دەست چەپڵەم لێدا!
دوای ئەم هەڵوێستە، مێجەر سۆن، حاکمی سیاسی بەریتانیا، لەسلێمانی بەرەو کەرکووک هەڵات.
و لە ۲۰ی ئایاری ۱۹۱۹ سلێمانی لە هێزەکانی ئینگلیز پاک کردەوە.
داهێنەری شەڕی پارتیزانی؛
بە وتەی ڕەفێق حەلمی، مەحموود خان یەکەم کەس بوو کە سنوورە دەستکردەکانی ڕەتکردەوە و بنەماکانی شەڕی پارتیزانی لە دوای شەڕی دەربەندی بازیان دژی ئینگلیزەکان داڕشت.
خەباتی بەردەوام؛
ئەو چەندین جار دژی ڕژێمی قاجاڕ و پەهلەی خەباتی چەکداری کردووە و ئەندامی حیزبی هیوا بووە.
مەحموود خان دۆستی نزیکی شێخ مەحموود، سمکۆی شکاک، سەردار ڕەشیدی ئەردەڵان و حەمە ڕەشید خانی بانە بووە.
لە کۆتاییدا ئەم پیاوە هەڵکەوتووە لە ساڵی ۱۹٤۹ بە پیلانی کاربەدەستانی ئێران ژەهرخوارد کرا و لە گوندی "هانە قوڵ"ـی سەر بە ناوچەی خورماڵ بە خاک سپێردرا.
قەت نامرێ ئەو دڵەی نیشتمان گیانی بێ🌹کۆ کراوەی زانیارییەکان بە هاوکاری هاوڕێی ئازیزم: @kurdi_ranjero1987
