خـــــــۆرXor☀️
Відкрити в Telegram
لە دایک بن!. کوڕانی سەدەی ئایندە هەڵۆیانی گەردنبەرزی کۆساری کورد. لە دایک بن!. هەڵگرانی چرای زەردەشت پەریزادە و شۆڕەسواری دێ و شاری کورد. لە دایک بن، ژەنگی مێژوو دابشۆرن با گوێی دونیا بئەنگێوێ بڕیاری کــورد🕊🌱 #تێکست #ڤێدیۆ #گۆڕانی
Показати більшеКраїна не вказанаКатегорія не вказана
227
Підписники
+124 години
+27 днів
+1130 днів
Архів дописів
لەمروو بەدوواوە وەکوو ئەرکێک بەرامبەر بە مێژووی نەتەوەکەمان، هەر ڕۆژەو ژیاننامەی یەکێک لە کەسایەتییە دیار و بەناوبانگەکانی کورد و کوردستان دادەنێن. هیوادارم هاوکار و خوێنەر بن لە ناساندنی ئەم کەسایەتییە بە نرخانەی گەڵەکەمان🌱☀️
خاتوو مەستوورە ئەردەڵان☀️🌱
ماه شەرەف خانم ناسراو بە مەستوورەی ئەردەڵان (بە ئینگلیزی: Mastoureh Ardalan، بە عەرەبی: مستورة أردلان) یەکێکە لە شاعیر و مێژوونووس و فەیلەسووفەکانی کورد، لە بنەماڵەی قادرییەکانی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، بە تاکە ئافرەتی شاعیر و مێژوونووسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دانراوە تا کۆتایی سەدەی نۆزدەیەم
ژیاننامە
مەستوورەی ئەردەڵان لە ساڵی ١٨٠٤ لە شاری سنە لەدایکبووە، کچی ئەولەسەن بەگی کوڕی محەمەد ئاغای نازیری کوردستانی بووە، باوکی یەکێک بووە لە پیاوە ڕەسەنەکانی سنە و خوێندنی بە ماهـ شەرەف خانمی کچی تەواو کردووە و لەگەڵ خۆی بردوویەتی بۆ کۆڕە ڕۆشنبیرییەکان، مەستوورە لە مزگەوتی گەورەی سنە خوێندوویەتی و زمانەکانی کوردی و عەرەبی و فارسی زانیوە، مەستوورە خانم جگە لەوەی شاعیر بووە لەناو خەڵکیدا بە خانمێکی باوەڕدار و بە ڕەوشت ناوی دەرکردووە، هەروەها لە خەتخۆشیدا زۆر لێهاتوو بووە، خوسرەو خانی ئەردەڵان کە والی سنە بووە و بە ناکام ناسراوە چاوی بڕیوەتە مەستوورە و بۆ بەدەستهێنان و هاوسەرگیریکردن لەگەڵ مەستوورە تۆمەتی بۆ بنەماڵەکەی هەڵبەستووە، بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەر دوو بنەماڵەکەش هاوسەرگیری مەستوورە و خوسرەو خان لە ساڵی ١٨٢٨-١٨٢٩ ئەنجام دراوە، خوسرەو خان جگە لە مەستوورە خاوەنی هاوسەرێکی تریش بووە و سێ منداڵی لێی هەبووە، خوسرەو خان وەک مەستوورە شاعیر بووە لە دیوانەکانیان چەندین شیعریان بەسەری یەکتردا هەڵداوە، لە ساڵی ١٨٣٤ خوسرەو خانی هاوسەری بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی دەکات، پاشان مەستوورەی ئەردەڵانیش ساڵی ١٨٤٨ لە تەمەنی ٤٤ ساڵیدا لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی دەکات و هەر لەوێش دەنێژرێت، مەستوورە خانم لە شارەکانی هەولێر و سنە پەیکەری بۆ دروست کراوە.
بەرهەمەکانی
مەستوورە خانم لە نووسینی شیعر بە زمانی کوردی و فارسی باڵادەست بووە، هەرچەندە زۆربەی شیعرەکانی لەناوچوون بەڵام دوو هەزار بەیت لە شیعرەکانی ماوەتەوە و لەلایەن (میرزا ئەسەدوڵڵا خانی کوردستانی) لەژێر ناوی (دیوانی ماهـ شەرەف خانمی کوردستانی) لە ساڵی ١٩٢٥ لە تاران چاپ کراوە، هەروەها نووسەری کتێبی مێژووی ئەردەڵانە کە لە ساڵی ١٩٤٧ لەلایەن (ناصر آزادپور) چاپکراوە، نامیلکەیەکی بچووکیشی لە ژێر ناوی (عقاید مستورە) نووسیوە کە باس لە بیروباوەڕی خۆی دەکات دەربارەی مەزهەبی سوننەی شافیعی و ئەمەش بوێری مەستوورەی ئەردەڵان دەردەخات و هیچ ژنێکیش پێش مەستوورە ئەم کارەی ئەنجام نەداوە
نموونەیەک لە شیعرەکانی مەستوورە خانم:
گرفتارم بە نازی چاوەکانی مەستی فەتتانت
بریندارم بە نێشی سینەدۆزی تیری موژگانت
ئاشتیخوازی نیشتمانم..!
دو دەمێ هەستانەوە
دەچمە نێو ڕێزی خەبات و
پڕ هیوای کوێستانەوە🕊️🌱
کیژی کوردستان زەمین
من فەرهادم تۆ شیرین
بەڵێنێکمان پێی بدە
من مام و تۆش خاتوون زین🌱❤
بــەڵام
هەر دەڕووخـــێ،قەڵاچەی بێدادی,
ئەخەمڵێ وەرزی ژین،بە
تیشکی ئـــازادی☀️🕊️
مامۆستا جەلال مەلەکشا
ئەمانە کورتە باسێکە تایبەت بە ژیان نامە و کتێبەکانی مامۆستا شێرکۆبێکەس هیوادارم خوێنەر بن🌱
من لەنیوان "کەم و هیچ" "هــیـــچ" هەڵدەبژێم بۆیە گەر "کـەم" دەبن لە ژیانی من دوور بن🤝🏻
