تہمۆک
Відкрити в Telegram
. وەرە لەناو گۆڤەندی خەم دا، قاقای پێکەنینم بە ♥🌱›" . . t.me/HidenChat_Bot?start=6074497355
Показати більшеКраїна не вказанаКатегорія не вказана
723
Підписники
Немає даних24 години
+87 днів
+23530 днів
Архів дописів
723
به جۆرێک ئەتنووسمەوه
جوتیارێکیش له ترپەی دڵم تێ بگات،
ئاخر ئەشق به سادەیی جوانه
ئەشق یانی
لەتکردنی ژیان
لەتێک پێکەنین بۆ تۆ
لەتێک گریانیش بۆ من.
بەختیار عەلی
723
کە وا کون کون بووە جەرگم،
لە جەوری ماتەمی دونیا
هەتاکوو سەردەمی مەرگم،
وەرە هەر تۆم دەوێ تەنیا...
شەریف
723
شەوانە هاونشینی جامی بادەم،
بە بادە با پەژارە و غەم بە بادەم،
کە دەستی ڕۆژگار بای دا سەری من،
سەری شووشەی شەڕاب وا چاکە بادەم .
مامۆستا هێمن
723
بەقوربان خاکی ڕەنگینی
موکریان و مەهابادی
دەڕۆم و هەر ئەویندارم،
بە شاری شێعر و ئازادی
مەهابادە قەڵای جوانی،
هەوارگەی شێعر و گۆرانی
لە مێژوی نیشتمانم دا،
ترووسکەی دێ چراکانی..
مامۆستا شەریف
