KARWANÎ XEYAL
Відкрити в Telegram
ژورێکی پڕ لە چیرۆک، شێعر، دیکلەمە، گۆرانی کوردی🌱🤍 https://t.me/karwaniixeyal
Показати більшеКраїна не вказанаКатегорія не вказана
253
Підписники
Немає даних24 години
+57 днів
+3630 днів
Архів дописів
کە قیامەت هات
بە خودا دەڵێم:
خودای گەورە من لە دۆزەخەوە هاتووم
مەمخە دۆزەخێکی تر...🖤🍃
فەرهاد پیرباڵ
کۆڕی بێ دەنگیم گڕی گرتوە
ناشزانم ئەوە بێ دەنگیە یان هەستێکی سەیرە وەک ڕووخان
خۆم ناناسمەوە، ئەبێ بۆچی ئاوام لێ هاتبێ؟
خۆ من زۆر بەهێز بووم
خۆ من زۆر ئومێدەوار بووم
باشە من ژیانی خۆمم وێران کرد یان ژیان وێرانی کردم؟
ئەو پرسیارانە کەی وەڵام دەدرێتەوە؟
پاش مەرگم یان پێش مەرگم؟
هیچ شتێک نازانم ، ئێستا ئەوەیکە هەیە، منێکی بێکەس و بێ شوێن و بێ ڕێگایە...
✍نووسین:خۆم✨
ئەوینی تۆ لەپڕ هات
شوورە و قەڵامی خاپوور کرد،
ڕەنگەکانی هەموو گۆڕین
یاساکانی ژێروژوور کرد
وای کرد دنیا
بۆ تەنیاییم وەک قەفەس بێ
فێری کردم
شەوان نیو سەرینم بەس بێ!
" عەبدوڵڵا پەشێو
لە شوێنێکی دوور لەخۆمەوە دانیشتوم
خەریکە سەیری خۆم ئەکەم،ئەو بەستە
زمانە چەند بێ ڕەحمانە تەنهایە
چەند بە ناچاری بەهێزە!!!
