🇰🇷
Закритий канал
386
Підписники
-224 години
-27 днів
-1430 днів
Архів дописів
385
Repost from بێدەنگی سکاڵاکان 🌞
من خۆم ڕۆژ بووم،
بەڵام پڕیان کردم له شەو.
من خۆم گۆمیلکەی نێرگز بووم،
پڕیان کردم له پیرێتی و
پووش و پەڵاش.
من بۆخۆم ئێسته و ئایندەم،
که چی سواری مێژوویەکی کۆنیان کردم
قەڵغانێک و شمشیرێکی،
ژەنگاوییان دایه دەستم
بردیانمەوە بۆ ناو قەڵای،
تامارەکانی ڕابردووم...!
شێرکۆ بێکەس
385
Repost from بێدەنگی سکاڵاکان 🌞
من لە وشەکانما دەژیم،
لە نێوان هاوارەکان و بێدەنگیە کاندا
لە نێوان پێکەنین و گریانەکاندا
لە نێوان هیوا کورتەکان و مانەوە درێژەکانیاندا
لە نێوان برینە نەبینراو و بێ چارەسەرەکاندا
لە نێوان هەستە شاراوەکاندا
لە نێوان راستی دڵی مرۆڤەکاندا
و لە ئاخردا،
لە نێوان (بێدەنگی سکاڵاکان)دا...
