ڕۆژهەڵات
Відкрити в Telegram
https://t.me/rojhalatakam88 t.me/HidenChat_Bot?start=7464340399
Показати більшеКраїна не вказанаКатегорія не вказана
225
Підписники
Немає даних24 години
+57 днів
+1730 днів
Архів дописів
225
کوردستان کێ بوو دوعای لێ کردی
کێ بوو وەهای لێ کردی
کوردستان کێ بوو بەم دەردەی بردی
کوردستان بۆچ وا بەش بەش و وردی
دەک دەستڕێژا بێ ئەو دەست پیسه
واژۆی دابەش بوون تۆی خستە کیسە
کورده خۆ ئەڵێن تۆ ئێجگار مەردی
کورده لام وابوو تۆ زۆر نەبەردی
کوردە بۆ بەرچنگ دوژمن وەک بەردی
کوردە بۆ لە ئاست وڵاتا سەردی
ئەمە بوو باسی ناو نیشانت
سەربەرزی مێژوو جۆش فەرمانت
گەلان هەموویان ئازا و سەربەستن
گەلان لە سایەی ئیستقلال مەستن
گەلان هەرکامە ئاڵایەک بەدەستن
گەلان ئافریقاش وا وەکوو پەستن
هەر تۆی کوردە گیان بەشبەشکراوی
لەم چەن وڵاته تۆ بەشخوراوی
پێت بڵێم چی بوو باعیس ئەو دەردە
پێت بڵێم بۆچ وا دوژمن بە گەردە
پێت بڵێم بۆچ کورد هەناسە سەردە
پێت بڵێم لەناو ئەو تاکه فەردە
چەن کەس خۆ فرۆش بەناوی ئایین
تۆی کرد چێو دەم چەن سەگی بێ دین
#جەلالمەلەکشا 🕊
225
تا بتوانم بجوڵێم، دەجووڵێم
تا ئاگر هەبێت من دەسووتم
تا ئاو هەبێت من دەخنکێم
تا چەقۆیەک هەبێت من دەبم بە قوربانی
زەوی نییە، بێ ماڵ و حاڵم
تا شاخێک هەبێت، دەکەومە خوارەوە
تا پەتێک هەبێت، من هەڵدەواسرێت
من زیاتر لە مشکێک ئاوارە بووم
من زیاتر لە عیسا لە خاچ دراوم
من زیاتر لە قوڕەیش بە زیندووی نێژراوم
من زیاتر لە حوسێن سەرم بڕاوە..🌿
#شێرکۆ_بێکەس
225
کاتێک دارستان ئاگری گرت،
دارەکان ڕاناکەن،ئاژەڵەکان ڕادەکەن
ئێمە ڕەگ و ڕیشەمان لەم خاکەدا هەیە...!🕊
225
ئهم شهو بیرى كهسێك ئهكهم له خۆم زیــاتر خۆشـــم ئــهوێ به دایــم له خــهیـــــاڵــمایـــــه لـــه بیرم ناچێ هیچ شـــهوێ ئهم شهو بیرى كهسێك ئهكهم دڵ و ڕۆح و گـــیـــانـــى مـــنــه كـــهى ڕۆژێـــك بێت بیبینمهوه ئهم شهو بیرى كهسێك ئهكهم كـــهس نـــاتوانێ وهسفى بكا وهك حــۆریــیــه وهك پـــهریــیــه دڵــم بـــهس داواى ئـــهو ئــهكا ئـــــازیزهكـــــهم ئــــهیڵێمـــــهوه لـــه دنیا مـــن بهس تـۆم ئهوێ بڕوا بكه ســــــوێند بێ بــه خوا له خۆم زیــاتر تۆم خۆشــــهوێ
225
نیشتمانم گەر بفەوتێ
من ژیانم بۆچییە؟
گەر گەلم ناوی نەبێ
ناو و نیشانم بۆچییە؟
•قانع•
