486
Підписники
+224 години
+357 днів
+7730 днів
Архів дописів
486
مەریوان
مەریوان،
ناوت کە دێتە سەر زمانم،
دڵم پڕ دەبێت لە بۆنی باران.
شاخەکانت شایەتی دەدەن،
زەریبارت هێشتا
ڕازەکانی دڵم دەزانێت.
لە شەوی دووریتدا،
بیرت چرایەکی بچووکە،
لە ناو تاریکیی دڵمدا.
مەریوان،
تۆ لە پشت سەرم نەماویت،
لە ناو هەناسەکانمدا ماویت. 🖤
هەر کوێ بم،
هەر چەند دوور بم،
ڕێگای دڵم
هەر دەگەڕێتەوە بۆ تۆ.
486
"لە مردن قەت نەترساوم
بەڵام،
پێم خۆشە مەرگی من
لە پێناو باوەڕێک دابێ
کە عومرێکە بۆی جەنگاوم🌱"
486
ئـازاری کـەس مـەدە
لێگـەڕێ با ئـازارت بەن
هـەرچۆنێــک بێت ئـازار کـۆتایی دێـت
بەڵـام پەشیمـانی نـا...!🖐
