ژآکــآو🍃💚
Відкрити в Telegram
-ژاکاو 💚🍃 گۆشەیەک بۆ ئارامی و نوسینەکانم. @zhakaaw2bot
Показати більшеКраїна не вказанаКатегорія не вказана
329
Підписники
+924 години
+257 днів
+3030 днів
Архів дописів
328
-ئەگەر لێم بپرسن کەی دووبارە عاشق دەبیەوە؟
ئەڵێم بە دڵنیایەوە ،کاتێک دووبارە لە ناکاو ئەوم بینی 🙂💔من دووبارە عاشق دەبمەوە.
328
"لە پەراوێزی ونبووندا"
لەو کاتەی شەو،
پەنجەکانی بەسەر لێواری پەنجەرەکاندا دەکێشێت،
من لە نێوان دڵتەنگی و ناومدا،
وەک پیتێکی شەکەت،
لە کۆتایی ڕستەیەکی بێ وەڵامدا دەخەوم.
تۆ نازانیت،
چەند قورسە کەسێک لە نێوان یادەوەری و نەبووندا،
تەنها بە چاوەڕوانییەک بژیت!
وەک ڕەگێک کە لە خاکدا بێت و،
خەونی ئاو و بارانی بینیبێت،
بەڵام...
هەموو ڕۆژێک تەنها تەپوتۆزی وشکایی بژیێنێت.
لە چاوەکانمدا بڕوانە،
هێشتا ئەو هەموو ڕێگایانەی پێت نەگەیشتم،
وەک برینێکی ساڕێژنەبوو،
بە باڵای خەونەکانمدا هەڵکشاوە.
من تەنها نییم،
من بەشێکی گەورەی تۆم،
کە لە جەستەیەکدا بەجێم هێشتووە،
هەموو شەوێک کە ڕەشەبا دەگاتە بەر دەرگاکەم،
هەست دەکەم...
تۆیت،
دەتەوێت بگەیتەوە،
بەڵام ڕێگاکان...
هەموویان لە نێوان ئێمەدا بوون بە بیابان!
328
هەموو شتێک تێدەپەڕێ بەڵام لە یاد ناکرێ
وەک ئەو برینەی چاک دەبێتەوە بەڵام جێگای دەمێنێتەوە...
فەرهاد پیرباڵ
