uk
Feedback
Estîlan

Estîlan

Відкрити в Telegram

بەخێرهاتی بۆ ئەستیلان.❤️☀️ چالاکییەکانی ئێمە، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییە، و تەنیا ئامانجمان لە دامەزراندنی ئەم کاناڵە بەرزکردنەوەی ئاگایی گشتییە بەم هۆیەوە: «هەمووجۆرە کۆپی بابەت و هەڵگرتنی وێنە و ڕەنگاڵە و پەڕگە لەم کاناڵە ڕێگە پێدراوە». @Astilanbot

Показати більше
Країна не вказанаКатегорія не вказана
373
Підписники
Немає даних24 години
+227 днів
+8530 днів
Архів дописів
ئەوە لەبیر نەکەین...! 79 ساڵ بەسەر شەهید بوونی 4 ئەفسەری کۆماری مەهاباد تێپەر ئەوێت... لە ساڵی 1946، ئەو چوار ئەفسەری خەڵکی باشوورە بە گیانێکی نیشتمان پەروەرەوە ڕوویان کردە ڕۆژهەڵات و لە کۆماری کوردستاندا ڕۆڵێکی کاریگەریان لە پاراستنی دەسکەوتەکانی کۆماری کوردستان گێڕا، دوای ئەوەی کۆماری کوردستان ڕووخا گەڕانەوە بۆ باشوور. ئەم گەڕانەوە لەلایەن ڕێژیمی پاشایەتی ئەو کاتی ئێراندا بە سیناریۆیەکی سیاسی_نیزامی وڵام درایەوە... لە کۆتاییدا لە بەرەبەیانی 19 حوزەیرانی ساڵی 1947 بە فەرمانی ڕاستەوخۆی ساڵح جەبر، (سەرۆک وەزیرانی کاتی عەراق) سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپا، و هەر لە بەغدا سزاکە جێبەجێ کرا. ئەمە 79 ساڵە گەلی کورد شانازی بەو چوار ئەفسەرەی خۆی ئەکات و یاد و خزمەتیان هەرمانە و وەک سیمبۆلی بەرخۆدان و نیشتمان پەروەری سەیریان ئەکرێت. یادیان هەرمان... Estîlan

ئەمـــڕۆ 79 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر لە سێدارەدانی چوار ئەفسەرە کوردەکەی کـۆماری کوردستان لە مەهاباد. محەممەد مەحموود قودسی مستەفا
ئەمـــڕۆ 79 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر لە سێدارەدانی چوار ئەفسەرە کوردەکەی کـۆماری کوردستان لە مەهاباد. محەممەد مەحموود قودسی مستەفا خۆشناو خەیروڵڵا عەبدولکەریم عیزەت عەبدولعەزیز 👇 🦅[ @Hezi_netevei]👈

ئێمە منداڵی کوردین کۆتری ئاشتی چیا و هەردین زۆر لە مێژە وا هەناسە ساردین لەبیرمان ناچێ چیان پێ کردین لە جێی چەپکە گوڵ ئەنفالیان کردین وەها تێگەیشتن کە ئێمە مردین با باش تێبگەن ئێمە نەمردوین لە ئادەمەوە بووین و هەر ئەبین چونکە خاکی پاک پەروەردەی کردووین Estîlan

Repost from N/a
« ژنت بفرۆشی باشترە تا خاکت، خاکفرۆش.»!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!! کوتیان کۆسە چوو بۆ ڕدێنی، سمێڵیشی دانا. ئێمە هەر فێرین، یا لەم سەری سەربانا دەکەوین، یا لەو سەری. ئەو گوتارە و شێوازە قسەکردنە، ئاوێنە و شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە زەینییەتێکی پیاوسالارانە و دواکەوتوویە. نیشاندەری ئەو ناخۆداگاهەیە کە لە مێشکی تاکەکاندا جێگرە. زەینییەتی پیاوسالار ئەڵێ هەمووشتێک بۆ پیاوە و ئەوە پیاوە کە “کشف و فتح”دەکات؛ پیاوە کە سەروەرە، خاوەنە. لێرەدا پیاو خاوەنی ژن و خاکیشە، و دەتوانێ وەک ئامرازێک سەیریان کات و کەڵکیان لێ وەربگرێت. لەم گوتارەدا، هەم ژن و هەم خاک دەبنە شتێک کە پیاو دەبێت پارێزگاریان لێ بکات، خاوەنیان بێت، یان لەدەستیان بدات. هەردووکیان لە شوێنی بابەت (subject) ناوەستن، بەڵکوو دەبنە بەرەوەرد و موڵک. “فرۆشتن” لە کۆمەڵگایەکی وەک هی ئێمە، کە هێشتا پیاو خاوەنە و نامووسبوون بەسەر ژندا سەپاو ماوەتەوە، دەتوانێت مانایەکی سەربەخۆی بە واتای “بێڕێزی” هەبێت. ژن نامووسە، خاک شەڕەفە؛ فرۆشتنی ژن، گەوادییە بۆ پیاو، فرۆشتنی خاک جاشێتی. جاشێتی قێزەونە، گەوادیی سەرشۆڕی. ئەو قسەیە ئاوایە: گەواد بی باشترە تا جاش. هەندێک کەس دەڵێن ئەو وتەیە مەبەستی ڕاستەوخۆی لەسەر ژن نییە، بەڵکو جۆرێکە لە مبالغە (hyperbole) بۆ نیشاندانی قێزەونی “خاکفرۆشی”. بەڵام پرسیاری گرینگ ئەوەیە، بۆ دەبێت شتێکی وەک خاک لەگەڵ مرۆڤێک وەک ژن هاوسەنگ بکەیت؟ لە بابەتێکی وادا کەڵکی لێ وەربگریت؟ بۆ بێڕێزی بە ڕۆحی پیاوێک بە کاری ببەی؟ بۆ وەدەزانی ئەو خاکەی کە باسی دەکەی هەر هی “پیاوە”کەیە؟ لێرەدا ڕۆڵی ژن(وەک ڕەگەزی مرۆڤ) لە مرۆڤبوون و سەربەخۆبوون دوورە، و تەنیا وەک ئامرازێک بۆ پێوانەکردنی ئەخلاق و شەڕەفی پیاو بەکاردێت؛ و ئەوە ڕێک زەینییەتی پیاوسالارانەیە. تەنانەت ئەو زەینییەتە تەنیا هی پیاوان نییە! کەچی وەک دەبینین ژنانیش بەسەر شەپۆلەکەیدا دەڕۆن و تێیدا نوقم دەبن. کاتێک دەڵێی«ژنت بفرۆشە.» واتە قەبووڵت کردووە کە ژن خاوەنی هەیە و خاوەنەکەشی پیاوە! ئەو خاکەی کە باسی لێدەکەی، کاتێک لەسەر بناغەی وەها زەینییەتێک ڕایبگری، وەک وەی وایە دە هەزار جار زیاترت فرۆشتبێ، چونکە کۆتایییەکەی هیچێکی لێ دەر دێت زلتر لە هیچ. قسەی من ئەوەیە: خاک و ژن دوو شتی جیاوازن، یەکیان مرۆڤە و یەکیان بوونێکی جیاواز لە مرۆڤ؛ ئەوەی‌کە بۆ بابەتێکی نەتەوەیی، کەڵک لە نرخی مرۆڤێک(تەنیا بە هۆی ڕەگەزی) وەربگری، هەڵەیە. +«بۆچی بۆ بەرزکردنەوەی نرخی خاک، پێویستمان بە کەمکردنەوەی نرخی ژن هەیە؟».

Repost from N/a
photo content

بۆ شەهید غەزاڵ...!💔

🙂❤️

کتێبی: سەرجەم پەندەکانی پیرەمێرد نووسەر:پیرەمێرد پێداچوونەوە:فایق هوشیار_ مستەفا ساڵح کەریم_ مەحموود ئەحمەد محەممەد_ محەممەد نووری تۆفێق_ ئەحمەد زرەنگ. Estîlan

•بۆ زانیاریمان عەبدولڕەحمانی کوڕی ئەبی بەکری کوڕی محەممەدی کوری سابقەلدینی خەزیری سیوتی، ناسراو بە جەلالەددین سیوتی. فەقیهێکی سوونی و لە گەورەگەل فیقھی شافعی بووە. فەرموودەزان، شرۆڤەکار، نووسەر، مێژوونووس و زانای میسری لە سەدەی 9 و 10ی هیجری لە سیوتی میسر لە دایک بووە و هەر بەم هۆیەوە بە عەللامە سیوتی ناسراوە. Estîlan

بەرهەمەکانی پیرەمێر... *دیوانی مەولەوی (ئەسڵ و ڕۆح)، ساڵی 1935 لەچاپخانەی خۆی بە دوو بەرگ لەچاپی داون. *چیرۆکی مەم و زین *دونزە سوارەی مەریوان، 1935 *کتێبی پەندی پێشینان، 1936 *چیرۆکی مەحموود ئاغای شێوەکەل، 1942 *گاڵتەوگەپ ساڵی 1947 (بریتییە لە ھەندێک ڕووداوی خۆشی ناو کۆمەڵی کوردەواری، ھەم بۆ پێکەنین و ھەم بۆ پەند وەرگرتنە.) *دیوانی مەولانا خالیدی نەقشبەندی *شیعرەکانی وەلی دێوانە و بێسارانی، ئەوی دەستی کەوتبێ، لە ھەورامییەوە کردوویە بە شێوەی سلێمانی. *شیعری گەلێ لەشاعیرانی ھەورامان و زەنگەنەی بە شێوەزاری سلێمانی بڵاوکردووەتەوە *زنجیرە وتارێک دەربارەی مێژووی میرنشینی بابان و خیڵ و تیرەکانی جاف، و گەلێک ڕووداوی مێژوویی گرنگ. *گەشتی ھۆنەرمەندێک لە جیھاندا. (وەریگێڕاوەتەوە) *ڕۆمانی کەمانجەژەن، 1942، لە تورکییەوە کردویەتی بە کوردی *پەندەکانی پیرەمێرد Estîlan

لە نێوان ساڵانی 1905 تا 1908 لە ئەستەمبوڵ بە کاری پارێزەری و گۆڤار و ڕۆژنامەوانییەوە خەریک بووە. لە 1907دا بووە بە ئەندامی کۆمەڵەی کورد کە بە نھێنی پێکھاتبوو بە سەرۆکایەتیی شێخ عەبدولقادری شەمزینی. پیرەمێرد کە زۆربەی تەمەنی گەنجێتی لە تورکیادا بەسەر بردبوو و لەوێ ژنێکی ھێنابوو دوو کوڕی بە ناوەکانی (نەژاد و وەداد)ی ھەبوو. لەو کاتەدا بنەماڵەکەی لە سلێمانییەوە دەست دەکەن بە نامەنووسین بۆی بەتایبەتی مستەفا سائیبی خوشکەزای گەلێ نامەی بۆ ناردووە و داوای گەڕانەوەیان لێ کردووە کە بگەڕێتەوە بۆ کوردستان. بەھۆی شۆڕشی کورد لە تورکیا و تێکچوونی بار و بەھۆی ئەوەی کە پیرەمێرد خۆشی ئەندامی کۆمەڵەی کورد بوو لە ساڵی 1923. پیرەمێرد ژن و منداڵەکانی لە ئەستەمبوڵ بەجێ دەھێڵێت و لە ڕێگەی سووریاوە بە شاری حەلەبدا دێتەوە بۆ بەغدا و لەوێوە دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان. پیرەمێرد تا دواھەناسەی ژیانی بە ڕۆژنامە و نووسینەوە خەریک بووە، تا لە 19ی حوزەیرانی 1950، لە شاری سلێمانی لە تەمەنی 83 ساڵیدا بەھۆی نەخۆشیی شەکرە و نەخۆشیی گورچیلەوە کۆچی دواییی کرد. لەسەر خواستی خۆی لە گردی مامەیارە، ئەوەی جاران مەڵبەندی ئاھەنگگێڕانی جەژنی نەورۆزی بوو، بەرامبەر بە ئەرخەوانەکانی گردی سەیوان بووە، لەوێدا نێژراوە. قانع شاعیری کورد کە پێشتر لەگەڵ پیرەمێرددا پەیوەندیی ھەبووە، ھۆنراوەیەکی درێژی بە بۆنەی مردنی پیرەمێردەوە نووسیوە، کە لە دوای ناوبردنی ژمارەیەکی زۆر لە شاعیرانی کورد دێتە سەر باسی پیرەمێرد و شیوەنی مردنی ئەو. ڕۆحی شاد و یادی هەرمان. Estîlan

پیرەمێر کێ بوو؟! چۆن ژیا؟! پیشەی چە بوو؟! چ خزمەتێکی کرد؟! لە ساڵی 1867 لە گەڕەکی گوێژەی شاری سلێمانی سەر بە باشووری کوردستان لە دایک بوو. تا تەمەنی حەفت ساڵی بە ناز و نیعمەت و لە ژێر چاودێری و خۆشەویستییەوە پەروەردە کرا، لە تەمەنی حەفت ساڵیدا لە حوجرەی مەلا حوسەین گۆچە دەسی کرد بە خوێندن، پاش بابەتێک کە لەگەڵ مامۆستاکەیا لەسەر شیعرێکی حافز تێک دەچن و ئەوێتە باسیان و پیرەمێر لە قسەی خۆی پاشکەست نابێت و داوای لێ بوردن لە مامۆستاکەی ناکا، ناچار ئەیگوازنەوە بۆ حوجرەی مەلا سەعیدی زڵزڵەیی... لەم حوجرەیە لە تەمەنی لاوەتیدا کۆمەڵێک گەورەبوون لە خۆیا ئەبینێت و خۆی ئەدۆزێتەوە؛ سەرەتا بەهرەی شیعر وتنی تێدا پیا ئەبێت، کەواتە خۆی دایە خوێندنی شیعر و نووسراوە و سەرگووزەشتی شاعیرانی پێش خۆی. بە پێی دابی کوردەواری و لەو جێگە کە لە بنەماڵەیەکی عەشایردا چاوی هعڵێنا بوو ئارەزووی سوارچاکی و تفەنگچی بوونیشی تێدا پیا بوو، لە شۆرەتی سوارچاکی بەناوبانگ بووگە. پێویست بوو پیرەمێر لەسەر فەقێیەتی بخوێنێت: سەرەتا لە مزگەوتی هەمزەئاغا (کە مزگەوتی باپیری بووگە) لە لای مەلا مەحموود دەرسی عەرەبی ئەخوێنێت، کە زیاتر لە عەرەبیدا پێش ئەکەوێت دەس ئەکات بە خوێندنی سیوتی لەسەری قسە ئەکەین. پاش ئەمە بە پێی دابی ئەو سەردەمە هەر وەکوو تەواو شاعیرانی هاو سەردەمی خۆی شار بە شار و مزگەوت بە مزگەوت ئەگەڕێت تا ئەگاتە شاری بانە و چ مامۆستایەک باشە و هەمووان ڕوویان لێ ئەکرد ئەمیش ڕووی لێ ئەکرد. پاش ماوەیەک ئەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی، بەڵام پێش ئەوەی خوێندنی فەقێیەتی تەواو بکات سەرقاڵی ژیانی ڕۆژانە ئەبێت و دەس لە خوێندن هەڵئەگرێت. لە ئەیلولی 1882 ئەبێت بە نووسەری نفووسی سلێمانی، دوای ماوەیەکەوە ئەبێت بە نووسەری زەبت. لە 1883 ئەبێت بە فەرمانبەری زەویوزار و موڵکی میر لە هەڵەبجە، ئێ ساڵ لێرە ئەمێنێتەوە. بەپێی نووسینەکانی پیرەمێرد بێت کە لە (ژیان) و (ژین) دا بڵاوی کردوونەتەوە، وا دەردەکەوێت کە ئەو سەردەمە عەشقی ھۆنراوە لە دەروونیدا بووە؛ خولیای ھۆنراوە کۆکردنەوە کەوتووەتە سەری. تا ئەو دەمە ھەر خەریکی لەبەرکردنی ھۆنراوەی نالی بووە، بەڵام کە چووەتە ئەو ناوچەیە، شەیدای مەولەوی و بێسارانیش بووە، بە ھەموو دەشتی شارەزووردا گەڕاوە، کەشکۆڵی ڕەنگینی بۆ خۆی پێکەوە ناوە و ھەرچی ھۆنراوەیەکی دەست کەوتبێت یان بینیبێت یان بیستبێ، لە کەشکۆڵەکەیدا نووسیویەتییەوە. باشان بوو بە سەرنووسەر لە دادگای چوارتا، لە ساڵی 1895 گوازرایەوە بۆ کەربەلا بە وەزیفەی مودەعی یاریدەیی گشتی، بەڵام بڕیار ئات کە نەچێ بۆ ئەم پۆستە و بە تەواوی واز لە فەرمانبەری تێرێ. لە ساڵی 1898 شێخ سەعیدی حەفید (باوکی شێخ مەحموودی نەمر) لەسەر بانگهێشتی سوڵتان عەبدولحەمید بانگکرا بۆ ئەستەنبوڵ و داوای لە پیرەمێردی شاعیر کرد لەگەڵیاندا بچێت بۆ تورکیا و پیرەمێردیش قەبووڵی ئەکات و دەس نانێت بە ڕوویانەو. (هەرچەن لەم دەمەدا مامۆستا پیرەمێر هاوسەردار و خاوەنی دوو کچ بە ناوەکانی ڕەحمە و ئامینە بوو، بەڵام سەرەڕای ئەمە ڕێگەی سەفەر ئەگرێتە بەر و ماڵئاوایی لە غەزاڵەخانی هاوسەری ئەکات و دەستێک بە سەر و قژی کچەکانیا دێنێ، قەت بیری ناکردەوە کە سەفەرێکی درێژی لە پێشدا بێت) لە خزمەت شێخ سەعید و شێخ مستەفای نەقیب و شێخ مەحموود و دەستە و دایەرەیانا گەیشتە ئەستەمبوڵ، لەوێش بوونە میوانی بارەگای سوڵتان. لە پاش ساڵێک لەگەڵ شێخ سەعید و شێخ مستەفا و گەلێ ڕۆشنبیر و پیاوانی بەناوبانگی سەفەرەکەیاندا دەچن بۆ حەج، تۆفیق دەبێت بە حاجی تۆفیق، کاتێک لە حەج دەبن وەفایی شاعیر و سەید ئەحمەدی خانەقای کەرکووک، دەبنە ھاوڕێی حاجی تۆفیق. بەمشێوەیە تۆفیقی مەحموود ئاغا، لە تەمەنی ٣٢ ساڵیداو لە ھەڕەتی لاویدا، بوو بەحاجی تۆفیق. بەھۆی زیرەکی و ھۆشیاریی خۆیەوە، حاجی تۆفیق زوو دەچووە دڵەوە، ئەمەیان لەلایەک، لەلایەکی تریشەوە لە نووسین و داڕشتنی فارسیدا دەستێکی باڵای ھەبوو، لەبەر ئەوە عیزەت پاشای نووسەری دەرباری شەھریاری لە ئەستەمبوڵ، بۆ وەڵامدانەوەی ئەو نامەیەی کە ناسرەدینی شای ئێران بۆ سوڵتان عەبدولحەمیدی ناردبوو، داوا لە حاجی تۆفیق دەکات بە فارسی وەڵامی سوڵتان بۆ شای ئێران بنووسێتەوە، وەڵامەکە ھێندە جوان دەبێت سەرنجی کاربەدەستانی دەرباری سوڵتان ڕادەکێشێت، بۆ پاداشتی ئەمە، لە 14ی ئەیلوولی 1899 ئیرادەی سوڵتانی بۆ دەردەچێ. دەبێتە ئەندام لە ئەنجومەنی باڵادا لە ئەستەمبوڵ، ھەروەھا پلەی بەگێتیشی دەدرێتێ، ئەمجا ئیتر بەناوی حاجی تۆفیق بەگی مەحموود ئاغای ھەمزاغای مەسرەفەوە، لە دیوانی سوڵتانی و لە ڕەسمیاتدا ناودەبرا. ھەر لەو ماوەیەدا بەھۆی عیزەت پاشاوە لە ئەستەمبوڵ، لە کۆلێجی یاسا وەردەگیرێت و بڕوانامەی حقوق وەردەگرێت.

ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کۆچی دوایی حاجی تەوفێق بەگ ناسراو بە پیرەمێرد. Estîlan
ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کۆچی دوایی حاجی تەوفێق بەگ ناسراو بە پیرەمێرد. Estîlan

بەیانی باش هەڤاڵ❤️ ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی: 29 جۆزەردانی 2726 بەرامبەرە تەک: 19 حوزەیرانی 2026 ز. 29 خوردادی 1405 ه. Estîlan
بەیانی باش هەڤاڵ❤️ ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی: 29 جۆزەردانی 2726 بەرامبەرە تەک: 19 حوزەیرانی 2026 ز. 29 خوردادی 1405 ه. Estîlan

من خۆ هیچ نایژم... وەلێ کوا کاردانەوە؟💔

ئەسیری بسکی ئاڵۆزی کچە کوردێکی نەشیملم تەماشاکەن چ سەیرێکە، بەدەستی دیلەوە دیلم Estîlan هێمن گیان
ئەسیری بسکی ئاڵۆزی کچە کوردێکی نەشیملم تەماشاکەن چ سەیرێکە، بەدەستی دیلەوە دیلم Estîlan
هێمن گیان

ئەی نیگاری نازەنین، لەو ڕۆژەوە دووری لە من سەیلی دیدەم وا بەخوڕدێ، هەر وەکوو سیروانە بۆت Estîlan ئەحمەد موختار جاف
ئەی نیگاری نازەنین، لەو ڕۆژەوە دووری لە من سەیلی دیدەم وا بەخوڕدێ، هەر وەکوو سیروانە بۆت Estîlan
ئەحمەد موختار جاف

sticker.webp0.17 KB

Ez heyran lê lê Ez qurban lê lê rojek tê... Bê xem bê şer welat azad rojek tê... Rojek ronahî rojek dilşadî rojek tê... Bê xem bê şer welat azad rojek tê... Estîlan