.دێڤان.
Відкрити в Telegram
بۆ هەر کەسێک یارێک هەیە.. بۆ من وەڵات یارە☀️🫀 @sarina_ahmadzadeh
Показати більшеКраїна не вказанаКатегорія не вказана
314
Підписники
+424 години
+457 днів
+4530 днів
Архів дописів
316
پشتاوپشتی زنجیرەی "شا"
لە "کۆڕش"ەوە هەتا قاجار
هەموو ڕۆژێ گوڵیان ئەکوشت
خوێنی کەژ و هەردیان ئەڕشت
بەڵام دواجار
گوڵ نەفەوتا
کەژ هەر نەمرد
ئەوەی کە مرد شا سوڵتان بوو
ئەوەی ژیا، ئەوەی هەر ما
کوردستان بوو☀️
•شێرکۆ بێکەس•
316
خۆمان دوای پیاوی زاڵم دەکەوین
هەر وەکو بڵێی مەخلوقی ئەوین
هەرچیمان هەیە ئەو دەیبا و دەیخوا
ئینجا سکاڵاش دەبەینە لای خوا.
316
تێپەڕبوونی کات، هیچ وەخت دەرد و ئازارێکی ئێمەی چارەسەر نەکردووه، ئەوه ئێمەین که لەگەڵ تێپەڕبوونی کات، خوو به دەردەکان دەگرین . . .
316
به ده‌ستی خۆم نییه وه‌ڵڵا له دیوانی خودا كوردم
له‌ناو شێخ و به‌گ و میر و مه‌لا و شا‌و گه‌دا كوردم
ته‌ماشای گه‌وهه‌ری من كه‌ی، ده‌زانی ئاشكرا كوردم
به كوردی بووم و خوڵقاوم و هه‌تا ڕۆژی جه‌زا كوردم . . .
316
لە كوێ بتشارمەوە
كاتێك خەڵك،
لە جوڵەی دەستەكانم
لە مۆسیقای دەنگم
لە شێوەی رۆیشتنمدا
تۆ دەبینێت؟!
