H I W A_✹
Відкрити в Telegram
640
Підписники
+1124 години
+567 днів
+10130 днів
Архів дописів
642
Repost from 𝑮𝒖𝒍 | گوڵ
ئەو وەختەی کە بووی بەعاشق...
ئیدی چاوەکانت تەنیا بۆ بینینی ڕووناکی نین، بەڵکوو دەبنە پەنجەرەیەک بۆ سەیرکردنی جیهانێک کە پێشتر هەرگیز نەتدیوە.
ئەو وەختەی کە دڵت بە دەستی ئەوین سپارد، بێدەنگییەکانیشت دەبنە وشە و هەموو لێدانێکی پەنجەکانت ئاوازی گۆرانییەکی نەبیستراو دەچڕن.
ئەو ساتەی بووی بە عاشق:
تاریکی شەو ئیتر بۆ نووستن نییە، بەڵکوو دەبێتە پەناگەیەک بۆ یادکردنەوەی چاوێک و گەشانەوەی خەونێک.
باران تەنیا دڵۆپەی ئاو نییە لە ئاسمانەوە، بەڵکوو نامەی دڵتەنگیی هەورەکانە کە بە بێدەنگی دەڕژێنە سەر برینی بیرکردن.
شار بە هەموو قەرەباڵغییەکەیەوە، کورت دەبێتەوە لە تەنیا یەک کەسدا، ئەگەر ئەو هەبێت هەموو دونیا ئاوەدانە، و گەر ئەو نەبێت، گەورەترین مەیدانەکان لە چۆڵەوانییەکی خامۆش زیاتر نین.
ئەو وەختەی بووی بە عاشق، فێر دەبیت چۆن بە بێ باڵ بفڕیت، چۆن لە ناو ئازاریشدا جوانی بدۆزیتەوە، و چۆن لە پێناو هەناسەی کەسێکدا، هەموو هەناسەکانی خۆت ببەخشیت.
عاشقبوون، واتە لەدایکبوونێکی نوێ لە ناو ڕۆحێکی تردا؛
سەرەتایەکی بێ کۆتایی، کە تێیدا تێدەگەیت مانای ڕاستەقینەی ژیان، لە خۆپەرستیدا نییە، بەڵکوو لە ونبوون لە ناو چاوەکانی ئەودایە:)))
𝑮𝒖𝒍 | گوڵ
642
Repost from ئاسۆی چیاکان`
دەمت بێنە بە قوربانی وەفاتم
قبووڵمە من لەجێی مووچە و بەراتم
لە هیجرانا ئەوا ڕەنجوور و زارم
وەرە باڵین هەتا ماوە حەیاتم
ئەحمەد موختار جاف•
