H I W A_✹
Відкрити в Telegram
643
Підписники
+524 години
+487 днів
+12130 днів
Архів дописів
643
سڵاو پێشمەرگەی قارەمان چاکترین ڕۆڵەی کوردستان پڵنگی سەر شاخ و هەردان هەڵۆی خوێناوی سەر بەردان شەڕی مە شەڕی ژیانە شەڕی باوەڕ و ئیمانە بۆ ئازادی کوردستانە یا کوردستان یا نەمانە کوڕی کوردی ئازا و دلێر هەستە ڕاپەڕە وێنەی شێر کچی کوردی ئازا و دلێر هەستە ڕاپەڕە وێنەی شێر لە کوردستان ڕامێنە تێر وێران بوو وڵاتی زەنوێر شەڕێ مە شەڕی ژیانە شەڕی باوەڕ و ئیمانە بۆ ڕزگاری کوردستانە یا کوردستان یا نەمانە لە ڕۆژەوەی سروشت هێلانەی مرۆڤە، وشە هاتۆتە گڕ و گاڵ لەو ڕۆژەوەی ساڵ لە دوای ساڵ سامی برووسکە و باران بت و پەرستگەی خولقاند لەو ڕۆژەوەی خاچ باڵای عیسای کرد بە ڕووگەی ماچ لەو ڕۆژەوەی مەنارە هەنگی دا لە سێدارە لەو دەمەوەی مەرەکەبی قەڵەمی دەستی سوڵتانان خوێنی گەشی کوردی هەژارە ئەو خاکە خاکی کوردییە خۆ خاوەنی دیکەی نییە سەبەب بۆ هێرشی وی چییە؟ کوردستانە و کوردخێوییە شەڕێ مە شەڕی ژیانە شەڕی باوەڕ و ئیمانە لەگەڵ کوردستان پەیمانە یا کوردستان یا نەمانە یا کوردستان یا نەمانە یا کوردستان یا نەمانە
643
ئاسۆ
سنووری هەتەری
دڵە ڕاوکێی چاوەکان و تاو وتێی چاوەڕوانیە
سا کە پاییز
بێ پاسپۆرت
سنووری گەڵاکان دەبەزێنێت و
بە قاچاخ دەیان گوازێتەوە
لە بەهار
ئاسۆ...
فۆتۆشاپی ڤیستگەیەکە
تیا وەستاوە ، شەمەندەفەرێک لە ڕەنگ و
هیچ موسافیرێک لە چاوەڕوانی
مەقسەدێک سواری نەبوە
"چا"فرۆشێک
هاواری بەدەمەوە کێشراوەتەوە
هاوار دەکا
چا
چا
چا
بەڵام تا چاو هەتەر دەکا
سنووری تابڵۆیەکە و....
شاهۆ . ح
643
من درێژەی یەک هاوارم
لە ئەشکەوتەوە بۆ شەقام
من ڕەنگدانەوەی یەک ترسم
لە هەڵهاتنی خۆرەوە تا خۆراوا .
هێمن
643
کاروان ،
کاروان ،
هۆ کاروانی سەرلێشێواو
لە شەوگاری ئەنگوستەچاو
گۆچانی شک ، دەلاقەیەک ناکاتەوە .
643
Repost from N/a
وەک چریکەی دەنگی زیرەک
وەک زرێبار
وەک چوارچرا
وەک گۆلە سوێرەکەی ورمێ
وەک چۆمی زێ
خۆشەویستیت لە ناخمدایە سەربەخۆ
بۆ ساتێکیش ناژیم بێ تۆ!
#ک_د_ئازاد
643
ئەم ڕیزە ، وێنەی کۆمەڵێک مرۆڤ نییە کە تەنها بە یەک ڕێگەدا دەڕۆن ؛
وێنەی هاوڕێیەتییەکە کە ژن و پیاو لە تەنیشت یەکتر ،
بە بێ جیاوازی ، بە بێ پێشەنگی دەڕۆین و بە بێ ترس ،
بە ئاراستەی داهاتوویەک دەڕۆن
کە مرۆڤ تێیدا بە کەرامەت بژی .
ڕچەشکێن
643
من کۆڵبەرم
ئەم دیو ئەو دیو هەردووکیان
هەر خاکی خۆمە
بە ژێر ڕەحمەتی گولەش دا
هەموو ڕۆژێک
بۆ لەتێک نان هاتوو چومە
لە بن بەردێکی خاکی خۆم
نیشانەم لێ دەگرن لە دوور ،
ئێستا من بووم بە بێگانەو
ئەوان پاسەوانی سنوور...
هەی ژین هەی ژین
643
شەو باش
من ناوم کراسی ژنانەیە
ئەوەی کە نیشتمان پێی شەرمە
بیکاتە بەری خۆی ، منم .
شێرکۆ بێکەس
643
من ئەو باڵندەم
دەنووکم ببڕن بەباڵ ئەخوێنم ،
باڵیشم ببڕن بە
نەغمە و ئاوازم
تا پەڕپەڕۆچکەی ئاسمان هەڵئەفڕم .
643
قه‌ت نه‌ده‌ی ئازاری گیانی مه‌ست و بێدارانـــی شـــــــه‌و خۆت نه‌خیته به‌ر شه‌پۆڵی ئه‌شکی بــێ پـایانی شـــــه‌و ئه‌ی کچی خواوه‌ندی جوانیی و ئه‌ی چرای دیوانی شــه‌و خــــۆت بــــپارێزه لـــه ئــــاهی ذڵــــبرینداری شـــــــه‌و نــــــهك خـــــوا نــهکرده گیرابێ دووعـای ناڵانی شـــهووێڵم و تـــــاریـــکه ده‌ورم، فــــهرشی ڕێـــــگهم مهینهتـه بێ کـــــهسم، تـــه‌نیا ئــهناڵم، مـــهرگی خۆمم عه‌زره‌ته سازی ئـــاههنگی شـــهوانم، سۆزی جه‌رگی لـــهت له‌ته یـــاوهر و یـــــاری ئه‌نیسم ئاهو ئـــهشکی حـــــهسرهتـه ئــــافهرین ئـــه‌ی بـــارهکــهڵڵا، دیده‌ی گريــــانی شـــهووانـــهزانـــی ده‌ستی خـــه‌م یـــادێ لـــه دڵدا دهرئهکـــا ئــــهشکی خــوێنینم دهلـــیله بـــۆ کــهسێ باوه‌ڕ نه‌کــا گیانــهکهم به‌و تیشکی چاوی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌خته‌ر ئـه‌کــا دڵ ئـــهبێته قــــهترهیێ خــوێن و لـــه دیده‌م سه‌ر ئه‌کــا هـــهرکتـــهڕابورێ بـــه دڵـــما سوحـــبهتی جارانی شهوهـــهوڵــی زۆری دا، له‌داوی زوڵفی ئـــه‌و بــــێ مــــروهتە
643
کە من دەڵێم کوردستان ،
مەبەستم تەنیا جۆغرافیایەک
نیە لە بەرد و دار .
کە من دەڵێم کوردستان ،
مەبەستم ئەو دڵەیە کە لە سێبەری
هەر کەژێکدا دەبات ،
ئەو فرمێسکەیە کە بە چاوی
ڕووبارەکانیدا دێتە خوار ،
ئەو خۆشەویستیە بێ سنوورەیە
کە بە بێ ئەو ،
من نە شاعرم و نە مرۆڤ .
شێرکۆ بێکەس
