H I W A_✹
Відкрити в Telegram
640
Підписники
+1124 години
+567 днів
+10130 днів
Архів дописів
642
Repost from ژیانی قەدیم
نازانم تۆ بێ من چۆنی ، بەڵام دەزانم من بێ تۆ . .
جەستەیەکم بێ ڕۆح
تۆفانێکم بێ نوح
هەنگێکم بەبێ هەنگوین
دڵیکم دوور لە ئەوین
رێگەیەکم بەبێ مەودا
سەرێکم خاڵی لە سەودا
من بێ تۆ ، بێ خۆمم . .
لەو ڕۆژگارە ئەوندەی لای تۆم ، لای خۆم نیم ؛🖤
642
Repost from Estîlan
لە مێژووی هەر گەلێکا کەسگەلێک تێنە سەر هەرد کە چەن ساڵێکی کوڵ ئەژین وەلێ ناویان فرە درێژترە لە ژیانیان، بۆ هەتا هەتاس، ساڵان بە ساڵان و نەوە بە نەوە ناویان هەر درێژە ئەکێشێت و هەر زینوو ئەمێننەو.
کاک فوئاد لە ئەڵمانەوە بەرەو تاران، لە خوێنکارێکی زانکۆوە بەرەو چالاکی سیاسی و لە کۆتاییا ڕێکخەر و ڕێبەرێکی نەمر.
لە ساڵی 1949 (28_1327) لە گوندی ئەڵمانەی سەر بە شاری مەریوان لە دایک بوو، ساڵانی مناڵی تا 10 ساڵی هەر لەویا ماوە و لەوەدوا تەک براکانی بەرەو سنە هاتن، ساڵی پێنجەمی سەرەتایی لە قەتارچیانی سنە دەس پێ کرد، خاوەنی بیرێکی تیژ و ژیریک فرە بوو و ئەمە کارێکی کردوو لە ناو قوتابییەکان و مامۆستاکان ناوبانگ دەرکات. لە بواری بیرکاری لە دەبیرستانی هیدایەت ئەخوێنێت، لە ساڵی یازدە ئەبێتە شاگردی نموونەی سنە و بەم بۆنەوە بۆ ئۆردوو ئەیوەن بۆ ڕامسەر و لەویا تەک خوێنکارانی تر سەرتاسەری ئێران ئاشنا ئەوێتەو.
لە ساڵی 1967 (1346) ئەچێتە زانکۆی پیشەسازییەکانی شەریفی تاران، لە زانکۆ بیری سیاسی خۆی دۆزییەوە و تەک چەن هاوبیری خۆیدا بناغەکانی کۆمەڵەی دامەزراند و بەڵێ... ژیانی سیاسی لە زانکۆوە دەس پێکرد.
لە ساڵی 1969 کۆمەڵەی دامەرزاند.
لە ساڵی 1975 بە دەستی ساواک دەستگیر کرا، هیچ ئەشکەنجەیەک لە زینداندا نەیتوانی لێوی بە قسە دژی هەڤاڵانی بکاتەوە.
کاک فوئاد لە زیندانیشدا درێژەی بە چاکلاکییە سیاسییەکانی دا و وردە وردە پەیوەندی تەک دەرەوە درووس کرد و ڕێکخراوەکەیان دامەرزاندەو.
دوای 4 ساڵ لە زیندان لە ساڵی 1979 (1357) خۆپیشاندانەکان گەیشتووە لووتکەی خۆی و ڕێژیمی شاهەنشایی ئێرانی تێکشکاند.
دوای ئەوەی شۆڕش دزرا و سیستەمی کۆن بە ناو و بیرێکی نوێوە دامەرزیا و ئیتیبدادی ئایینی جێگەی ئیستیبدادی ئیستیعماری گرتەوە کاک فوئاد و هاوسەنگەرەکانی دوای 9 ساڵ بوونی خۆیان بە ئاشکرا ڕاگەیاند.
لەمە بەدواوە ناوی کاک فوئاد و کۆمەڵە لە زۆربەی مانگرتنەکان و سەرهەڵدانەکان و دانووستانەکانا ئەژنەفریا. لە ڕێبەری بەرخودانەکانی دەورانی شۆڕش لە شاری سنەوە بگرە تا کۆچی زەحمەتکێشانی مەریوان، لە خۆپیشاندانی گەورەی توودەئی سنە بۆ مەریوان و لە دامەرزانی یەکەمین دەستەگەلێ پێشمەرگەی کۆمەڵە.
دوای فتوای جیهادی خومەینی لە ساڵی 1979 (1358) یەکێ لە بەرچاوترین بەرگرییە چەکدارییەکان لە لایەن کاک فوئاد و کۆمەڵەوە بوو.
هەر لە هەمان ساڵدا لە ڕۆژی 9ی خەرمانان دوای دیتنی دایکی لە ئەڵمانە لەناکاو تەک هێزەکانی مستەفا چەمران ڕووبەڕوو ئەوێتەوە و تەک چەن کەسی کەم لە هەڤاڵانیدا شەهید ئەکرێت.
لەو ڕۆژەدا کۆتاییان بە ژیانی فوئاد هێنا.
وەلێ لە درێژایی ئەم هەموو ساڵە نە تەنیا نەیانتوانی کۆتایی بە ناوی فوئاد بێرن، بەڵکوو لە ناو نەوەکانیا سەدان فوئادی تر لە دایک بوون...
Estîlan
642
Repost from N/a
شەش پەپوولەکەی گۆشەی باخەکەم
هەر بۆ ئێوەیە ئاخ و داخەکەم
لەو ڕۆژەوە من دوورم لە ئێوە
هەر خۆم ئەزانم دڵ چەن پەشێوە
هەر خۆم ئەزانم کام بڵێسەی خەم
لە دەروونەوە بەر بۆتە جەسەم..
🌾|@viy4muzik
