243
Підписники
Немає даних24 години
-27 днів
-1730 днів
Архів дописів
243
کەی دێیەوە باوەشم ئازیزم وەکوو جاران
کەی دێیەوە تەواو کەی دەرد و خەم و ئازاران
کەی دێیەوە باوانم شێت بووم لە ئینتزاران
وەک پیری سەد ساڵە کەوتووم لەبن دیواران
جەرگم هەمووی ڕەش بووە بە دووکەڵی سیگاران
خەمی تۆ وای لێکردووم دوورم لە کۆڕی یاران
لە دووریت هەڵدەورم هەر وەکوو گەڵای داران
فرمێسک لە دوو چاوم دێنە خوارێ وەک باران
دەزانی چەند بەتاسەم بۆ جێژوانی ئێواران ؟
دەزانی من لە دوای تۆ بوومەتە شێتی شاران؟
بە دێوانە ناسراوم ناوم کەوتە سەر زاران
دوای تۆ دڵ شکاوێکم لە ڕیزی وەفاداران
حاشا دەکەم لە ئەشق و ئەوین و ئەوین داران.
ئاوات
243
دەزانم کاتێ بمرم قوڕ دەپێوی، دەبێتە هاودەمت ناڵە و پەشێوی! بە تانجی گوڵ دەڕازێنییەوە خاکم، لە کاتێکا نەماوم کاکی کاکم! بە چاوانێک کە خوێنیان تێ چزاوە، لە ماڵێکا کە نامۆی تێ خزاوە، دەبارێنی لەسەر خاکم لە چاوان، هەتا وەی بێی کە تۆش بمری لە تاوان! کە مردم نامەوێ بمری لە تاوان، دڵۆپی خوێن ببارێنی لە چاوان، لە منڕا ڕووی نەداوە سووچ و تاوان، هەتا زیندووم وەرە، مـــــــردم لە تاوان! تەنینی دەنگی تۆ ئاهەنگی ژینە، کە مردم نامەوێ ئەو گەرمەشینە، وەرە وەبزانە مردووم و نەماوم، لە ئامێزم گرە هەست و هەناوم! هەتا زیندووم گوڵێک بێنە بە دیاری، گوڵم ناوێ لە مڵکی نادیاری...! -مامۆستا هەڵوەداMêrdîn
