"ئـۆخـەیـش♡"
Відкрити в Telegram
هەتاکوو دواپشوو ڕیبواری ڕێگای عیشق و ئازادیم ئەگەر بێجگەلە ناکامی نەبینم بەرهەمێکی تر...
Показати більшеКраїна не вказанаКатегорія не вказана
261
Підписники
Немає даних24 години
+147 днів
+2230 днів
Архів дописів
261
Repost from ئۆقرە🕊️
مێلۆدی و شێعرێکم زوو ساز کرد کوتم نەکا لێی کاتەوە و بوو بە سێومین گۆرانیم بۆ باران😄
261
گوڵهندام ئەی تەنافی گەردنم زولفی پەریشانت
عیلاجێ، چارەیێ، ڕوحمێ، ئەمان دەستم بە دامانت
غەریبی تۆم نەخۆشی تۆ، بە گۆشەی چاوی بیمارت
ئەسیری تۆم شەهیدی تۆ، بە نووكی تیری موژگانت
دەڵێی شهککهرفرۆشی شاری میسرە وا به شیرینی
بنازم، خاڵی وەک هیندوو له گۆشهی لێوی خهندانت
وەفایی
261
حەسرەت تەنیا بۆ کەسێکە کە مردووە؛ کەسێک کە نەیویستبێت لە تەنیشتت بێت تەنانەت شایەنی بیرکردنەوەش نییە.
261
یارم دێتو تێدەپەڕێ
تا ڕۆحم لەگەڵ خۆی بەرێ
هەر چاوەڕێم چاوم لێکە
ئارام ناڕۆ پەلە دەکا:)
261
بەڵام ئەگەر پرسیارم لێ بکەن
که لەو ڕۆژانەی تێپەڕیون چیت دەستکەوت؟
ئەڵێم:
توانیم بە درێژایی ئەو ڕۆژانە لە ژیاندا بمێنمەوە کە تەنانەت هەستم ئەکرد هەناسە کێشاندن مەحاڵە.
261
.
Tell me my dear
Can a heart still break
once it's stopped beating?
پێم بڵێ ئازیزم
ئایا دڵێک کە لێدانەکەی وەستا
هێشتا دەتوانێ بشکێت؟
.
"بووکی مردوو"
261
پیاو چەندە بە خۆیەوە بنازێ.. لە بەردەم سیحر و جوانی ژنێکدا ئەو ناز و فیزە دەدۆڕێنێ...
وەک باوکە ئادەم کە بەهەشتی دۆڕاند.. پیاو بەفیز و قەڕوحە، بەڵام درۆزن و ڕیاکارە..
هەریەک لە ئێمە فیزێکی بۆش و بەتاڵی هەیە.
شێرزاد حەسەن
261
هەڵوەدای دوو موڵکی عیشقم،
یەک وڵات، یەک چاوی تۆ؛
سەر لە پێناو نیشتمانە و دڵ
بە شوێن هەنگاوی تۆ.
خاڵە قازی
261
گوتم: «کە وابوو، ئاشنا!
بەشی ئێمە لەنێو چوونە»
گوتی: «نا،نا، دوور بنواڕە...
دوور بنواڕە...ئاسۆ ڕوونە...»
هێمن
