⌟الصَّمْت ~ AL SAAMT⌜
Відкрити в Telegram
« إِنَّمَا يُوَفَّى الصَّابِرُونَ أَجْرَهُم بِغَيْرِ حِسَابٍ » جۆینی چەناڵەکانمان بن رحمکم اللە .. ١ - https://t.me/saamt_64 ٢ - https://t.me/athar_64 ٣ - https://t.me/saamt_64bookstore
Показати більшеКраїна не вказанаКатегорія не вказана
253
Підписники
Немає даних24 години
-47 днів
-430 днів
Архів дописів
جەهل ؛ با هەمیشە کتێبێک
هاورێی دانیشتن ورێگای سەفەروو
تەواوی شوێنەکانت بێ گوێ دانە توانج
وچاوی بەندەکانی جەهل لەبیرتان بێت
ئێمە ئومەتی "ٳقرٲ " ـین ....
🪶 : ٲمُ البُخَارۍ
ئەو نەرمو نیانیەی ئافرەت
هەیەتی بەرامبەرت بەدەستی
خۆت لەناوی مەبە !
بەهەموو جۆرێک بەتۆ ڕازی بوە
ڕێزی بگرەو دڵخۆشی بکە نەک
بیشکێنیەوە ئاگاداربە پیاو بوون وانیە!
〞 بەڕاستی اللّٰه تعالی بۆ ئەوانە لێخۆشبووە ڪە تاوان ئەنجام دەدەن و پاشان بیریان لێی دێتەوە و بە دڵ و جەستە دەگەڕێنەوە و تەوبە دەڪەن و داوای لێخۆشبوون لە اللّٰه تعالی دەڪەن 〝
-
فإنه ڪان للأوابین غفورا \ الإسراء (٢٥)-
ئەم هەموو لوتف و کەڕەمە…! دەتبینێت کە تاوان ئەنجام دەدەیت، پاشان پەشیمانی ئەخاتە دڵتەوە، پاشان وات لێ دەکات داوای لێ خۆشبوون بکەیت پاشان لێت خۆش دەبێت پاشان تاوانەکەت دەگۆڕێ بۆ چاکە💔..! 🪶 : ٲمُ البُخَارۍ
+1
چیە ئەم هاوەڵێتیە یاڕەب ..!
عومەری کوڕی خەطـاب جاری وا هەبوو لە درەنگانێکی شەوا بیری یەکێ لە هاوەڵانی ئەکرد ئەیوت: ئــاآـیی شەو چەند درێژەی کێشا! هەر کەنوێژی بەیانی دەهات، دەچوو
بۆ لایی و دەسی ئەکردە ملی ..
رحماء بینهم ..ےٰٖ
🪶 : ٲمُ البُخَارۍ
+3
❞دەست بگرە بەڪەم قسەڪردنەوە ، دڵت نەرمدەبێتەوە ، وە دەست بگرە بـەبێدەنگی بـۆماوەیەڪی زۆر تەقوات زیاد دەبێت ، وە
زۆر پێداگریت نەبێت لەسـەر دونیا.❝
◆سوفیانی الثوری 'رحمە اللە'
◆حلية الأولياء | 8/82
|••خۆزگـەمــ''' بــەوانە ..💔
( وَٱلسَّٰبِقُونَ ٱلۡأَوَّلُونَ مِنَ ٱلۡمُهَٰجِرِينَ وَٱلۡأَنصَارِ وَٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوهُم بِإِحۡسَٰنٖ رَّضِيَ ٱللَّهُ عَنۡهُمۡ وَرَضُواْ عَنۡهُ وَأَعَدَّ لَهُمۡ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي تَحۡتَهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدٗاۚ ذَٰلِكَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡعَظِيمُ )
+1
"وَجَدْتُ سُكُوتي مَتْجراً فَلَزِمْتُهُ
إذَا لَمْ أجِـدْ رِبحاً فَلَسْتُ بِخَاسِرِ
وَمَا الصّمْتُ إلَّا في الرِّجَالِ متَاجرٌ
وتَاجـرُهُ يَعْلُـو عَلَـى كلِّ تَاجِـر".
🤍 | الشَّافِعِي -رَحِمَهُ اللهُ-.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
جیاوازی نێوان الصَّمتِ
والسُّكُوتِ (بێدەنگی) چییە!؟
» الصَّمت: لە ئەدەب و
حیکمەتەوە دروست ئەبێت ..
» السُّكُوت: لەترسەوە دروست ئەبێ .
≈ جا بـا هەمیشە بێدەنگ بوونەکەت لەئەدەبو حیکمەتـۆ سەرچاوەی گرتبێ .🪶 : ٲمُ البُخَارۍ
|السَّلامَةُ فِي العُزْلَةِ|
٦٨٧٣- حَدَّثَنَا أَحْمَدُ بْنُ إِسْحَاقَ، ثَنَا عَبْدُ اللهِ
بْنُ سُلَيْمَانَ، ثَنَا عَلِيُّ بْنُ خَشْرَمٍ، ثَنَا عِيسَى بْنُ يُونُسَ، عَنِ الْأَوْزَاعِيِّ، عَنْ مَكْحُولٍ قَالَ: «إِنْ كَانَ الْفَضْلُ فِي الْجَمَاعَةِ فَإِنَّ السَّلَامَةَ فِي الْعُزْلَةِ».
تابعي مكحول دەڵێت: ئەگەر فەزڵ و گەورەیی لەناو کۆمەڵ - لەتێکەڵاوبوونی خەڵکی- ـدا بێت، ئەوا بێگومان سەلامەتی لە گۆشەگیری و تەنهاییدایە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
«حلیة_الاولیاء»
🪶:ٲمُ البُخَارۍ
+1
قاوە، تەنها خواردنەوەیەکە وەک هەموو خواردنەوەکانیتر، هیچ پەیوەندی بە کتێب خوێندنەوە و ڕۆشنبیریەوە نیە، دەتوانی سەد کتێب بخوێنیتەوەو تەنها ئاو بخۆی ..!!🤷
+1
ئەگەر کەسێك سەبری ئەییوبی هەبێ .
ئەگەر کەسێك بەقەدەر کێوـی ئوحود زێڕ ببەخشێ .
واللەـی عەقیدەـی نەبێ و لەسەر سوننەت نەبێ و لەسەر خورافەو کوفرو شیرك بێ.
سوودی بۆـی نابێ . لەقیامەت کردەوەکـانی تۆزـی بابردوون .
کەس هێندەـی ئەبو تاڵیب: خزمەتی بەدین نەکرد و نەبوە قەڵغـان بۆ دین و سەرخستنی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ..!
سوێند بە اللە هەر خەلکی ئێستا پیاوەتی و چاکەی موشریکانی قوڕەیشیان بدیتبا ئەم سەردەمە شوێنیان دەکەوتن و ڕەحمەتیان بۆ ئەبو جەهل دەنــارد!.🪶 : أُمُّ يَقِين
مَـن تـَركَ شَـیـأً لِـلَّــەِ عِـوَضَـە اللَّـەُ خَـیـراً مِّـنـەُ..هەرڪەسێڪ شتێڪ وازلێ بهێنێت لەبەر خاترۍ اللە ، الله بە شتێڪۍ خێردارتر بۆی قەرەبوو دەڪاتەوە لەوەۍ ڪە وازۍ لێ هێناوە .. ______________
کارەسات ئەوەیە ئینسان وابزانێ ئەو وازی لە شتێک هێناوە و لە ڕاستیدا خۆی وازلێهنراوەکە بێ و خۆی خراپەکەبێ..——————- بۆیە زۆرێک خراپن و شائیستەی ئەوە نین و بۆ شتانێک و کەسانێک بۆیە اللە ئەمانە دوور دەخاتەوە لە چاکەکاران و چاکتریان بۆ دەهێنێتە پێشەوە .. ——————-
بەڵام پرسیارێکی بێ وەڵام هەیە …کێ چاکەکەیە و کێ خراپەکەیە کێ وازی لێهناوەوە و کێ وازلێهێنراوە کێ فەرامۆشی کردوە و کێ فەرامۆشکراوە هتد.. اللە المُستعان ______________________________________ 🪶 : أَبُو يَقِين
مولحدەڪان_و_قورئان_دڕاندن...
بە ڕۆژۍ ڕووناك لە هەولێر ئینسانێكی مولحید لە شێوە و سیما وەڪ مرۆڤ ،بەڵام لە ناخ دا ڕێڪ هاوشێوەۍ بەراز و مەیمون چووەتە ناو مزگەوتێکی شارەکە لە کتێبخانەڪەیدا هەستاوە با دڕاندنۍ ژمارەیەک لە موصحەفەکانۍ ،
دەڵێم با بە گریمانە ڕووداوەکە پێچەوانە بڪەینەوە موسڵمانێڪ دەچێتە ناو کڵێساۍ نەصارا و ڪتێبەڪەیان دەدڕێنێ ، یاخود هەڵدەکوتێتە سەر شوێنۍ یەزیدۍ و بارەگاۍ مولحدەکان ئەوەۍ تیایدایە تێکۍ دەدات یاخود دەیسوتێنێ ، ئایا دەسەڵات هەمان هەڵوێستۍ دەبێ کە بێدەنگ بوونە؟!
بێگومان نەخێر ، بەڵکو کەسەکە دەگرێت و تورەکە دەکاتە سەرۍ و بە چەند مادەۍ یاساۍ دەستکردۍ دەستیان وەک یاسق ـەکەۍ مەغۆل چەند ساڵێک زیندانۍ بەسەردا دەسەپێنێ ، بەڵام بۆ ئەم مولحیدانە هیچ جوڵەیەکیان نییە ، چونکە ئەوە ئەو شتەیە ئەوان دەیانەوێت و کارۍ لەسەر دەکەن ...!
پێم وایە هەمووتان بیرتانە مەسەلەۍ کەزۍ و مولحدەکانۍ ڕۆژئاوا بینیتان خەڵکۍ چۆن بە چەپ و ڕاست تێکەوتبوون قیڕە و هاواریان بەرزڪردبوویەوە ، کەچۍ ئێستا وەک کوێر و لاڵیان لێھاتووە ! ئەلحەق واشن ، چونکە کەڕ و کوێر و لاڵن
هیچ لە عەقیدە نازانن ئەوەشۍ کە ئەنجامی دەدەن وەک عیبادەت ڕۆتینێکە و خوویان پێوە گرتووە نەک ئەوەۍ دیندارییان پێوەۍ بە عەقیدەۍ صحیح بێ ، بۆیە دەڵێم زۆربەۍ زۆرۍ خەڵکۍ ترسنۆک و بێغیرەتن ، دەبینۍ جنێو بە اللە ﷻ ـو دینەکەۍ دەدرێ ، جنێو بە پێغەمبەر ﷺ دەدرێ ، بەڵام هیچ هەڵوێستێکیان نییە ، بەڵام ئەگەر جنێو بە باوک و دایک و خێزان و منداڵیان بدرێ ئەوە لەسەرۍ بە جواب دێن و شەڕ دەڪەن و مانعیان نییە خوێن هەڵسێنن لەسەرۍ!
بۆیە هەر بە وتەیەکیش بێ ، ڕەسول اللە ﷺ فەرموویەتۍ : هەر لە دڵەوە پێۍ ناخۆش بێ ، ئەمە لاوازترینۍ ئیمانە ».
وە هیوادارم بێتاقەت نەبن هەندێ جار هەندێ بابەتی ڕوکار غەمگین دادەنێن و بێتاقەت و خەمبارتان دەکەین بەڵام باشە هەندێک جار خەمبارتان بکەین بە قومێک لە دەریای خەممان ….
ولا رَوْح للرُوح إلا برُوحٍ تُريحُ رِيح رُوحنا وتَروَّح الروُح بها…
هیچ ڕۆحێک بۆ ڕۆحێکی تر نامێنێ ..
ئیلا ڕۆحێک نەبێ کە وەک شنەبایەک بە ناو ڕۆحماندا دەروا و ئاسودەی دەکات و دواتر دەروات و ڕۆحیشمان لەگەلی دەبات …
—————-
ئاسودەی لەگەل ڕۆحێکدایە کە تەواو کەری ڕۆحت بێت🔒🖇️ گەر ئەو ڕۆحە نەبوو یان دوور بوو ئەوە هیچ ئاسودەیەک نیە بۆ ڕۆحت و پیرۆزت بێ سەرگەردان بوونی ڕۆحت …—————-
تب : وەرگێران شیعر یاخود قصیدە یاخود پەند پێویست دەکات لەسەر وەڕگێر کە مەبەست و ناخی وشەکان بزانێ و تێبگات ئەوکات وەریبگێڕێ نەوەک وەڕگێرانێکی وشە بە وشە بێ …________________________________________ 🪶 : أَبُو يَقِين
ـئا ئەوانە بەدڵ دەیانوسی ..💔
ئەبو جەعفەر ئەحمەد کوڕی
بەدل دەڵێت :بیرمە کاتێک
فەرموودەمان دەنووسی،، جگەلە
دەنگی قەڵەم وگریان، هیچمان نەدەبیست ..
الاداب الشریعة ٢/١٦٩ ..
🪶: ٲمُ البُخَارۍ
بۆ هەر یەکێ لە ئێمە
ئەو کاتە قەریبە(⛓️💥⌛️
هاوسەری حسن بن ابو سنان لەبارەی
حسنـی هاوسەریەوە دەیگوت: دەهات و لەسەر جێگاکە پاڵدەکەوت وەک دایکێک کە منداڵەکەی بخەڵەتێنێ، کاتێک دەیزانی من نوستوم، دەچووە دەرەوە و نوێژی دەکرد ..
منیش پێم گوت: ئەی ئەبو
عەبدوڵڵا، چەند خۆت ئازار دەدەیت، نەرم
بە لەگەڵ خۆتدا ..! ئەویش پێمی گوت: بێدەنگ بە ،قوڕبەسەرت، ئــەو کاتە نزیکە کە
پاڵبکەوم و بۆ ماوەیەکی زۆر هەڵنەستمـــ ..!💔
،٣ /١١٧ حلية الأولیاء ..
🪶 : ٲمُ البُخَارۍ
