Lost dream
Відкрити в Telegram
231
Підписники
Немає даних24 години
-1547 днів
-17030 днів
Архів дописів
231
کچێک خۆی سوتاند
کچێک خۆی خنکاند
کچێک کوژرا
کچێک سوکایەتی پێکرا
کچێک خیانەتی لێکرا
کچێک ئیهانە کرا
کچێک لە زیندانە
و ژیانی لێ حەرام کرا
کچێک بە زۆر بە شوو درا
کچێک بە زۆر درا بە ئامۆزاکەی
یان بە پورزاکەی
کچێک باوکی لە قومار دۆڕاندی
کچێک لە بەر ئیشی ماڵەوە
لە مەکتەب گەڕێندرایەوە
کچێک موبایلەکەی لێسەندرا
کچێک بازاری لێ قەدەغە کرا
کچێک قسە کردنی لێ زەوتکرا
کچێک بەخێر هاتنی میوانی لێ قەدەغەکرا
کچێک براکانی بوون بە جاسوس بەسەریەوە
لێرە هەر
کچێک کچێک کچێک ....
ئەو جەهەننەمە ئەڵێی هەر بۆ کچ لەناوبردن دروست کراوە
ئەڵێی دەستی نێرەکان لێرە نعوزوبیلا
لە "خـوا" زیادتر ئەڕوات، که پێش ئەمری خوا "ڕۆح" لە ئافرەت ئەگرنەوە
بەم هەموو ناحەقیەوە ئافرەت بەرگەی هەموو بێ ڕەوشتیەکانی ئێوەی ئەگرت
ئێوە بەرگەی گریان و داد و بێدادی "ژنێک" بۆ ناگـرن...!!!🙂🖤
231
”دختر بودن آسون نیست.
باید قوی بمونی وقتی دلت میلرزه،
لبخند بزنی وقتی اشکات میخوان بریزن،
آروم باشی وقتی همه چی توی دلت فریاده.
باید خودتو جمع کنی، وقتی هیشکی نمیپرسه "حالت چطوره"،
باید ادامه بدی، وقتی حتی خودتم نمیدونی از چی خستهای،
باید قشنگ بمونی، وقتی دنیا قشنگ نیست،
باید خودت باشی، با همهی زخمات، با همهی قلبِ مهربونت.
دختر روز نمیخواد.فقط یه کم درک، یه کم امنیت، یه کم عشقِ واقعی.
روزتون مبارک✨
231
ئەی هەتاوی ئاسمانی ماڵەکەم
ئەی شەتاوی وەرزە گەرمی ساڵەکەم
ئەی هەناسەی پڕ لە تاسەی ناخی من
ئەی گوڵی پڕ ناز و ڕازی باخی من
ئەی تریفەی مانگی شەوگاری ژیان
ئەی فریشتەی ناسک و نەرم و نیان
چاوەکانت دین و ئیمانم ئەبەن
ڕاحەتی و ئاسایشی گیانم ئەبەن
چاوەکانت چاوەکانم شێت ئەکەن
سەد هەزار خۆزگە هەواڵەی ڕێت ئەکەن
چاوەکانت مەست و حەیرانم ئەکەن
وێڵ و ئاوارەی بیابانم ئەکەن
چاوەکانت دوو گڵۆڵەی ئاگرن
دەس لەسەر چاوی تەڕم هەڵناگرن
