️ 𝐏𝐫𝐨𝐩𝐞𝐫 𝐏𝐚𝐫𝐞𝐧𝐭𝐢𝐧𝐠 ☻✨پــــــہ ࢪوُەࢪدِەی دِࢪوُسـٰٖـ๋͜ـــــت
Відкрити в Telegram
گـۆڕیـنـۍ تـێـگـەیـشـتـنـۍ ڪۆمـەڵـگـا بـۆ جـیـاوازیـیـە هـۆشـیـارۍ و ڕەفـتـاریـیـەڪان لـە ڕێـگای زانـسـتـەوە📚 بیـنـیـنۍ تـوانـاڪان لـە پـشـتـۍ ئـاسـتـەنـگـەڪانـەوە 🎓
Показати більшеКраїна не вказанаКатегорія не вказана
383
Підписники
Немає даних24 години
+567 днів
+5630 днів
Архів дописів
"سوپاس بۆ بەشداریتان لە ڕاپرسییەکە.. ✨
زۆرینەی دەنگەکان لەگەڵ ئەوە بوون کە بابەتەکە بە شێوەی زنجیرە باس بکەین.
ئەمەش نیشانەی ئەوەیە ئێوە ئەتانەوێت بە قووڵی و وردی لە بابەتەکە تێبگەن، نەک تەنها خوێندنەوەیەکی خێرا.
کەواتە ئامادە بن! لە پۆستەکانی داهاتووەوە، هەنگاو بە هەنگاو ئەچینە ناو ناخی بابەتەکە.
هەر زنجیرەیەک تەواوکەری ئەوەی دوای خۆیەتی، بۆیە پێشنیار ئەکەم هیچ بەشێکیان لەدەست نەدەن. 📖🚀"
@parwardaydrwst
"هاوڕێیان، ئەمانەوێت بزانین چەند کەس لێرە لەگەڵمانە و ئەم بابەتە بە لایەوە گرنگە؟
تکایە هەمووتان وەڵامی ڕاپرسییەکە بەنەوە، چوون بەپێی دەنگی ئێوە بڕیار ئەدەین زنجیرەکە دەست پێ بکەین یان نا.
چاوەڕوانی دەنگی هەمووتانین ✨"
@parwarsaydrwst
🛑 بۆچی مناڵەکەم بەقسەم ناکات؟(نهێنییەکانی پشت گوێنەگرتن)👂🏻🧒🏻 "هەزار جار پێم وتووە، بەڵام هەر بە قسەم ناکات!" ئەمە ئەو ڕستەیەیە کە ڕۆژانە لە دەمی زۆربەی دایک و باوکان ئەبیسترێت. زۆرجار ئێمە وا ئەزانین کە بەگوێنەکردنی مناڵ نیشانەی "کەلەڕەقی"، "بێڕێزی" یان "خراپی" ئەوە. بەڵام لە ڕاستیا ئەمە زۆر سادەترە. پێش ئەوەی تەمێیان بکەین، با لەوە تێبگەین کە بۆچی مناڵان گوێ ناگرن: ١. ئێمە لە "کاتی هەڵە"یا قسە ئەکەین (یاسای تەرکیز) 🎮🚂 مناڵ تەنها ئەتوانێت تەرکیز بخاتە سەر یەک شت لە یەک کاتا. ئەگەر خەریکی یاریکردن بێت یان سەیری کارتۆن بکات، مێشکی بە تەواوی سەرقاڵە. کاتێک لە دوورەوە هاواری بەسەرا ئەکەیت: "وەرە نان بخۆ!"، ئەو بە ڕاستی "نایبیستێت" نەک ئەوەی نەیەوێت بێت. ✅ چارەسەر: بچۆە لای، چاو بخەرە چاوی، و پاشان داواکارییەکەو بڵێ. ٢. پەیامەکانمان زۆر دوورودرێژن (یاسای بیرگەی کورت) 🗣️📖 مێشکی مناڵ ناتوانێت بڕێکی زۆر لە زانیاری یەک بەدوای یەک پاشەکەوت بکات. کاتێک پێی ئەڵێیت: "بچۆرە ژوورەکەو، جلەکان کۆبکەرەوە، کتێبەکان بخەرە سەر ڕەفەکە، و پاشان بچۆ دەست بشۆ"، ئەو تەنها یەکەم یان کۆتا شتی لەبیر ئەمێنێت. ✅ چارەسەر: یەک داواکاری بە کورتی و ڕوونی پێ بڵێ. هەر کە ئەنجامی دا، داواکارییەکەی تری پێ بڵێ. ٣. ئێمە فێری "هاوارکردن"مان کردوون (یاسای فێربوونی ڕەفتار) 📢🚫 ئەگەر ئێمە هەمیشە داواکارییەکانمان بە نەرمی دەست پێ بکەین بەڵام تەنها کاتێک "هاوار ئەکەین" جێبەجێی بکەن، مناڵەکە فێری ئەوە ئەبێت کە تا هاوار نەکرێت، پەیامەکە جدی نییە. ئەوان فێری ئەوە ئەبن "گوێ نەگرن" تا گەرووی خۆو تێک ئەدەیت. ✅ چارەسەر: جێگیر بە لە بڕیارەکانتا بەبێ هاوارکردن. ئەگەر بە نەرمی وت و جێبەجێی نەکرد، پاشان سزایەکی بێبەشکردنی بچووکی بۆ دابنێ (نەک هاوار). ٤. ئەوان نایانەوێت ببنە "ڕۆبۆت" (یاسای سەربەخۆیی) 🤖👑 مناڵ کاتێک گەورە ئەبێت، ئەیەوێت هەست بە سەربەخۆیی بکات. ئەگەر ڕۆژانە تەنها فرمانی "ئەمە بکە" و "ئەوە مەکە"یان بەسەرا بسەپێنین، ئەوان بە ڕەتکردنەوەی قسەکانمان بەرپەرچی ئەم فرمانە بەردەوامانە ئەدەنەوە بۆ ئەوەی بڵێن: "منیش هەم". ✅ چارەسەر: کاتی بۆ تەرخان بکە بۆ ئەوەی هەست بکات کەسایەتییەکی گرنگە. هەروەها بژاردەی بۆ دابنێ: "ئەتوانیت یەکەم جار یاریکەو کۆبکەیتەوە پاشان نان بخۆیت، یان نان بخۆیت پاشان کۆی بکەیتەوە؟". 💡 پەیوەندی لەگەڵ مناڵەکەو وەک شەپۆلی ڕادیۆ وایە ئەگەر سەرەتا ڕێک نەخرێت، هەرگیز پەیامەکە بە ڕوونی ناگات. لە جیاتی ئەوەی مناڵەکەو بە "کەلەڕەق" ناوزەند بکەیت، شێوازی گەیاندنی پەیامەکان بگۆڕە. دڵنیابە کاتێک هەست ئەکات گوێی لێ گیراوە، ئەویش دەست ئەکات بە گوێگرتن. 🌱 💬 ئێوە کام لەم خاڵانە لە ماڵەکانتان ڕووئەدات؟ کامەیان بە قورسترین خاڵ ئەبینن؟ 💭👇🏻 #پــــــــەروەردەی_تـــــــــایبــــــــەت #خاوەن_پێداویستی_تایبەت #ڕێنمایی #دەروونزانی #پەروەردە #ڕاهێنەر #مامۆستا #Special_Education #Education #phsycology #trainer #Teacher @parwardaydrwst
خێزانە بچووکەکەمان گەیشت بە زیاتر لە ٢٠٠ ئەندامی ئەزیز و خەمخۆری ئایندەی نەوە چاوگەشەکانمان.. ✨🌱
سەرەتا ئەم سەرکەوتنە بە فەزڵی پەروەرێن ئەزانم 🤲🏻
پاشان ئەم دەستکەوتە بە فەزڵی ئەم ئەزیزانە ئەبینم:
🔹 دایک و باوکی ئەزیزم و خوشکە گوڵەکانم و برا گوڵەکەم
کە هەمیشە هاوکار و گەورەترین پشتیوان بوون بۆ سەرکەوتنی ئەم پڕۆژەیە.🤎
کات و وزەی ئەوان گەیاندوومی بە ئێرە.
🔹 مامۆستا و دکتۆرەکانی زانکۆم
کە هێندە شەونخونی و ئەرکیان کێشاوە تا ڕێگا دروستەکانمان پێ بڵێن.
هەمیشە وەک دایک و باوکێکی دڵسۆز وەڵامدەرەوە و پاڵپشتمان بوون. 🎓📚
🔹 مامۆستا و ڕاهێنەرانی "ئاوات ئەکادیمی"
کە تا ئێستاش ئەسەری قسەکانیان لەسەر دڵم ماوە.
عەقڵیەتێکی نوێ و دیدگایەکی تریان پێ بەخشیم سەبارەت بە ژیان و خزمەتکردن. 💡🌟
🔹 مامۆستای ڕێزدار و بەقەدر، مامۆستا و برای گەورەم
کە ئێستاش لە ناو "یانەی کتێب" خەریکی دەستگرتنی چەندین گەنجە تا ژیان و تەمەنیان بەفیڕۆ نەڕوات.📖
متمانە و ڕێنماییەکانی ئەو جێگەی بایەخی زۆرمن.
🔹 مامۆستایانی قورئانم
کە هەمیشە دەستیان گرتووین بۆ ئەوەی بەرەو خێر و چاکە هەنگاو بنێین. 📖✨
🔹 مامۆستایانی عیلمی شەرعیم
کە هەمیشە پێشەنگ بوون و هانمان ئەدەن بۆ فێربوون و بەرهەمداربوون لە پێناو
پەروەرێن. 🕌🌙
🔹 هاوڕێکانم بەتایبەت نزیکترین هاوڕێم
کە وەک بڵێی "یەک دڵین لە دوو جەستەیا". 🤎🥰
🔹 هەموو ئەو کەسانەی
کە ڕۆژێک لە ڕۆژان، تەنانەت بە قسەیەکی خێر و هاندەرانەش بێت، پاڵپشت و هاوکارم بوون. 🌸
سوپاس بۆ هەمووتان، ئەم ئەندامە ئەزیزانە دیارییە بۆ هەموو ئەو دڵە دڵسۆزانە. 🚀📈
⚠️ بکوژە بێدەنگەکەی ناو ماڵەکانمان ئایا ئێمە "ئامادەین" یان تەنها "هەین"؟ 📱💔لە کۆمەڵگای ئێستای ئێمەیا، دیاردەیەک سەری هەڵداوە کە زاناکانی پەروەردە پێی ئەڵێن "پەراوێزخستنی هاوچەرخ". زۆرجار دایک و باوک لە ژوورەوەن، لە تەنیشت مناڵەکەیان دانیشتوون، بەڵام لە ڕاستیا "لەوێ نین". ⁉️ مەترسییەکە لە کوێیایە؟ کاتێک مناڵەکەو یەتە لاو ئەیەوێت شتێک بۆ باس بکات، یان وێنەیەکە پشان بات، بەڵام تۆ چاو لەسەر شاشەی مۆبایلەکەتە و تەنها ئەڵێیت "ئافەرین، زۆر جوانە"، بەبێ ئەوەی سەیری بکەیت لێرەیا تۆ خەریکیت پەیامێکی مەترسیدار بۆ مناڵەکەو ئەنێریت: "ئەم ئامێرە لە تۆ گرنگترە!" 🛑 کاریگەرییە نەرێنییەکان بۆ ئێستا و داهاتوو: ١. هەستکردن بە نامۆیی: مناڵ هەست ئەکات کەس گوێی لێ ناگرێت، بۆیە ئەویش پەنا ئەباتە بەر شاشەکان بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە. ٢. کەمی تەرکیز و گۆشەگیری: مناڵێک کە چاوەڕێی سەرنجی دایک و باوکی بێت و دەستی نەکەوێت، وردە وردە لە کۆمەڵگا دائەبڕێت. ٣. تێکچوونی ڕەفتار: زۆرجار مناڵان ڕەفتاری توند یان هاوارکردن ئەنجام ئەدەن تەنها بۆ ئەوەی "سەرنجی" تۆ ڕابکێشن، چوون بە ئاسایی سەرنج نەداوەتێ. ✅ چارەسەر چییە؟ 📍 یاسای کاتە پیرۆزەکان: ڕۆژانە تەنها (٣٠ خولەک) دیاری بکە، مۆبایلەکەو لە ژوورێکی تر دابنێ و تەنها و تەنها لەگەڵ مناڵەکەو بە. یاری بکەن، قسە بکەن، یان بەیەکەوە کتێب بخوێننەوە. 📍 سەیری چاوی بکە: کاتێک مناڵەکەو قسەو بۆ ئەکات، مۆبایلەکە دابنێ و سەیری چاوەکانی بکە. ئەمە "بایەخێکی دەروونی" گەورەی پێ ئەبەخشێت کە هیچ یارییەک پێی نابەخشێت. 📍 نموونەی باڵا بە: ئێمە ناتوانین بە مناڵ بڵێین "مۆبایل زۆر بەکار مەهێنە" لە کاتێکا خۆمان ٢٤ کاتژمێر بەدەستمانەوەیە. 💡 کۆمەڵگایەکی تەندروست لە ماڵێکی تەندروستەوە دەست پێ ئەکات. مناڵەکانمان پێویستیان بە "ئامادەیی" ئێمەیە نەک تەنها "دابینکردنی بژێوی". با مۆبایلەکانمان نەبنە دیوار لە نێوانمان و ئەو نەوەیەی کە بڕیارە داهاتوومان بۆ دروست بکەن. 🌱 💬 ئێوە ڕۆژانە چەند کاتژمێر مۆبایل لەبەردەم مناڵەکانتان بەکارئەهێنن؟ ئایا هیچ کات هەست کردووە مناڵەکەو پێویستی بە سەرنجی تۆیە و مۆبایلەکە ڕێگر بووە؟ 💭👇🏻 #پــــــــەروەردەی_تـــــــــایبــــــــەت #خاوەن_پێداویستی_تایبەت #ڕێنمایی #دەروونزانی #پەروەردە #ڕاهێنەر #مامۆستا #Special_Education #Education #phsycology #trainer #Teacher @parwardaydrwst
🌱 ٥ چەکی بەهێز بۆ ئایندەی مناڵەکەووەک دایک و باوک یان پەروەردەکار، ئەرکی ئێمە تەنها دابینکردنی بژێوی نییە، بەڵکو چاندنی چەند سیفەتێکی بنچینەییە کە وایان لێئەکات لە ژیان سەرکەوتوو بن 1️⃣ متمانە بەخۆبوون (Self-Confidence) 🦁 مناڵێک کە بڕوای بە تواناکانی خۆی هەبێت، لە شکست ناترسێت. ڕێگەی بە هەڵە بکات و خۆی فێری بێت. کاتێک کارێکی باش ئەکات، ستایشی ماندووبوونەکەی بکە نەک تەنها ئەنجامەکەی. 2️⃣ هەستی بەرپرسیاریەتی (Responsibility) 🔑 لە تەمەنێکی بچووکەوە ئەرکی لێهاتووی بەرێ (وەک کۆکردنەوەی یارییەکانی یان هاوکاری لە چاککردنی سفرە). ئەمە وا ئەکات لە داهاتوو کەسێکی پشتپێبەستراو و خاوەن بڕیار بێت. 3️⃣ هاوسۆزی و میهرەبانی (Empathy) 🤎 فێری بکە هەست بە ئازاری بەرامبەر بکات. مناڵێک کە میهرەبان بێت، ئەبێتە مرۆڤێکی بەخشندە و لە ناو کۆمەڵگە خۆشەویست ئەبێت. فێری بکە چۆن یارمەتی ئاژەڵان و هاوڕێکانی بات. 4️⃣ خۆڕاگری و بەردەوامی (Resilience) 💪🏻 ژیان هەمیشە ئاسان نییە. پێویستە مناڵ فێر ببێت چۆن دوای کەوتن هەستێتەوە. فێری بکە کە "نەتوانین" تەنها وێستگەیەکی کاتییە و بە هەوڵدان هەموو شتێک ئەگۆڕێت. 5️⃣ ڕاستگۆیی و دەستپاکی (Integrity) ✨ گرنگترین سەرمایە بۆ مرۆڤ ناوی پاکە. کاتێک ژینگەیەکی ئارامی بۆ دروست ئەکەیت کە تیایا لە ڕاستی نەترسێت، ئەو کاتە ڕاستگۆیی ئەبێتە بەشێک لە کەسایەتی. مناڵەکان سەیری دەمی ئێمە ناکەن کە چی ئەڵێین، سەیری کرداری ئێمە ئەکەن و چاومان لێئەکەن. ببە بەو نموونەیەی کە ئەخوازیت مناڵەکەو وا بێت. 🌸 بە بڕوای تۆ کام لەم خاڵانە لە هەمووی گرنگترە بۆ گەورەکردنی نەوەیەکی تەندروست؟ 💭 #پــــــــەروەردەی_تـــــــــایبــــــــەت #خاوەن_پێداویستی_تایبەت #ڕێنمایی #دەروونزانی #پەروەردە #ڕاهێنەر #مامۆستا #Special_Education #Education #phsycology #trainer #Teacher @parwardaydrwst
Repost from N/a
🪶🤎اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.🤎🪶
🤎🪶
#𝓑𝓪𝓻𝔃𝓷𝓳𝓲
#گـەشـبـیـن_بـە
#متمانە
#وتە
💳 بانکی سۆزداری مناڵەکەو ئایا باڵانسەکەو پڕە یان قەرزاریت؟ 📉📈هەموو مناڵێک لە دەروونیا "بانکێکی سۆزداری" هەیە. ئێمە وەک دایک و باوک یان پەروەردەکار، ڕۆژانە یان پارەی تێئەکەین (پاشەکەوت) یان لێی ڕائەکێشین (خەرجکردن). 💰 کەی پارە ئەحەیتە ناو بانکەکەوە؟ (پاشەکەوتی سۆزداری) ئەو کاتانەی کە: بە میهرەبانییەوە گوێی لێ ئەگریت. 👂🏻✨ باوەشی لێ ئەدەیت و پێی ئەڵێیت "خۆشم ئەوێیت". 🤗🤎 کاتی تایبەتی بۆ تەرخان ئەکەیت (تەنها خۆت و ئەو، بێ مۆبایل). 📵🎡 بۆ کارە بچووکەکانی دەستخۆشی لێ ئەکەبت. 👏🏻🌟 💸 کەی پارە لە بانکەکە ڕائەکێشیت؟ (خەرجکردنی سۆزداری) ئەو کاتانەی کە: هاواری بەسەرا ئەکەیت. 🗣️ توندوتیژی دەنوێنیت. ❌ ڕەخنەی لێ ئەگریت و ئەیشکێنیتەوە. 📉 بەڵێنی پێ ئەدەیت و نایبەیتە سەر. 🚫 ⚠️ بۆچی ئەم بانکە مەترسیدارە؟ زۆرێک لە دایکان و باوکان ئەڵێن: "مناڵەکەم گوێم لێ ناگرێت!" یان "زۆر کەلەڕەق بووە!". لە ڕاستیا: کاتێک باڵانسی سۆزداری مناڵەکەو لای تۆ ئەبێتە "سفر" یان "قەرزاری ئەبیت"، مناڵەکە چیتر متمانەی پێو نەماوە و هیچ پاڵنەرێکی نییە بۆ ئەوەی گوێو لێ بگرێت. 🥀 تۆ ناتوانیت داوای "گوێڕایەڵی" لە مناڵێک بکەیت کە بانکە سۆزدارییەکەی لای تۆ خاڵییە! 🛠️ چۆن باڵانسەکەمان زیاد بکەین؟ 📍 یاسای ٥ بەرامبەر ١: بۆ هەر یەک جار کە ڕەخنە ئەگریت یان سزای ئەدەیت (خەرجکردن)، ئەبێت ٥ جار کاری باش و میهرەبانیو هەبێت (پاشەکەوت) بۆ ئەوەی پەیوەندییەکە هاوسەنگ بێتەوە. ⚖️ 📍 داوای لێبوردن بکە: ئەگەر هەڵەو کرد و هاوار کرد، داوای لێبوردنی لێ بکە. ئەمە گەورەترین "پاشەکەوتە" کە متمانە ئەگەڕێنێتەوە. 🤝🏻 💡 پەیامی پەروەردەیی: پێش ئەوەی داوای "گۆڕینی ڕەفتار" لە مناڵەکەو بکەیت، سەیری "باڵانسی پەیوەندییەکەو" بکە لەگەڵی. کلیلی پەروەردە لەناو دڵی مناڵایە، نەک لەناو ترساندنیا. 🌷 💬 پرسیار بۆ ئێوە: ئەمڕۆ چەن "پاشەکەوت" کردووە لە بانکی سۆزداری مناڵەکەو؟ یان ئایا هەست ئەکەیت ئەمڕۆ زۆر لێ خەرج کردووە؟ 🤔💭 #پــــــــەروەردەی_تـــــــــایبــــــــەت #خاوەن_پێداویستی_تایبەت #ڕێنمایی #دەروونزانی #پەروەردە #ڕاهێنەر #مامۆستا #Special_Education #Education #phsycology #trainer #Teacher @parwardaydrwst
شەو باش ئەزیزان .. 🌙✨
زۆر سوپاس بۆ بەشداریتان لە ڕاپرسییەکە.
بەپێی دەنگی ئێوە، بژاردەی "گشتگیربوونی بابەتەکان" زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێنا. 🗳️
ئێمەش ڕێز لەو بڕیارە ئەگرین و لێرەوە چەناڵەکەمان ئەکەینە ژینگەیەکی هەمەجۆر بۆ بڵاوکردنەوەی هەموو ئەو بابەتە پەروەردەیی و زانیارییە بەسوودانەی کە ئاستی هۆشیاریمان بەرز ئەکەنەوە.
ئەزیزان و هاوڕێیان.. 🌸
بۆ ئەوەی بەیەکەوە دەست بە بابەتەکانمان بکەینەوە، ڕاپرسییەکە تا کاتژمێر ١٠:٠٠ی ئەمشەو بەردەوام ئەبێت.
دوای ئەو کاتە، دەنگدان ڕائەگیرێت و بەپێی ویست و داواکاری زۆرینەی ئێوە، بابەتەکە دیاری ئەکەین و بڵاوی ئەکەینەوە. ✨
"سوپاس بۆ بەشداریتان... 🌸
ئەم ڕاپرسییە تا ٢٤ کاتژمێری تر بەردەوام ئەبێت.
دوای ئەوە، بەپێی ئەنجامی دەنگەکان و ئەو بابەتانەی زۆرترین داواکارییان لەسەرە، زنجیرە بابەتە پەروەردەییەکانمان دەست پێ ئەکەین. 📝✨"
⚠️ ٥ هەڵەی باو و نەرێنی لە پەروەردەی کۆمەڵگای ئێمەیا
زۆرێک لە دابونەریتە پەروەردەییەکانمان لە باوانمانەوە بۆ ماوەتەوە، بەڵام هەندێکیان نەک سوودی نییە، بەڵکو زیان بە کەسایەتی مناڵ ئەگەیەنێت.
لێرەیا باوترین ئەو خاڵانە ئەخەینە ڕوو:
١. 🚫 بەکارهێنانی "شەرمە" و "عەیبەیە" وەک ئامرازی کۆنتڕۆڵ:
زۆر جار لە جیاتی ئەوەی بە مناڵەکە بڵێین ئەم کارە "هەڵەیە" یان "زیان پێ ئەگەیەنێت"، پێی ئەڵێین "عەیبەیە، خەڵک چیمان پێ ئەڵێن؟".
ئەمە وای لێ ئەکات مناڵەکە هەمیشە ترسی لە ڕای خەڵک هەبێت و متمانە بەخۆبوونی کەم ببێتەوە.
٢. 🤐 سزادانی جەستەیی و هاوارکردن:
لە زۆرێک لە ماڵەکانا هێشتا لێدان یان شکاندنی مناڵ بە "تەمێ کردن" دائەنرێت.
ئەمە تەنها مناڵەکە فێری "ترس" ئەکات نەک "ڕێز"، و لە داهاتوو مناڵەکە پەنا بۆ توندوتیژی ەبات بۆ چارەسەری کێشەکانی.
٣. 📏 بەراوردکردنی مناڵ بە کەسانی تر:
"سەیری کوڕی فڵان بکە چەند زیرەکە!"، ئەم ڕستەیە ژەهرە بۆ دەروونی مناڵ.
بەراوردکردن ئەبێتە هۆی دروستبوونی ڕق و کینە لە نێوان مناڵەکان و وای لێ ئەکات هەست بە کەمی بکات.
٤. ❌ سەرکوتکردنی هەستەکان (بەتایبەت بۆ کوڕان):
وتنی ڕستەی وەک "پیاو ناگری" یان "مەگری وەک کچ"، وا ئەکات مناڵ هەستەکانی بشارێتەوە.
ئەمە لە داهاتوو ئەبێتە هۆی دروستبوونی کەسایەتییەکی توند یان تووشبوون بە خەمۆکی، چوون فێر نەکراوە چۆن گوزارشت لە ئازارەکانی بکات.
٥. 🧸 زیادەڕەوی لە پاراستن (دڵسۆزی تێکدەر):
زۆرێک لە دایکان و باوکان هەموو کارێکی مناڵەکە خۆیان ئەیکەن (پێڵاو بۆ بەستن، جانتا بۆ هەڵگرتن).
ئەمە وا ئەکات مناڵەکە بە "پاشکۆیی" و "بێ بڕیاری" گەورە بێت و نەتوانێت لە داهاتوو بەرپرسیارییەتی ژیانی خۆی هەڵبگرێت.
💡پەروەردە گۆڕانی بەردەوامە.
با ئازایەتیمان هەبێت ئەو شێوازە کۆنانە بگۆڕین کە زیان بە نەوەکەمان ئەگەیەنن و میهرەبانی و تێگەیشتن بکەینە بنەمای ماڵەکانمان.
💬 ئێوە کام لەم خاڵانە لە دەوروبەری خۆتان زیاتر ئەبینن؟
پێو وایە گۆڕینی کامەیان لە هەمووی قورسترە؟
#پــــــــەروەردەی_تـــــــــایبــــــــەت. #خاوەن_پێداویستی_تایبەت
#ڕێنمایی
#دەروونزانی
#پەروەردە
#ڕاهێنەر
#مامۆستا
#Special_Education
#Education
#phsycology
#trainer
#Teacher
@parwardaydrwst
"سلام علیکم و رحمة و برکاتە ئەزیزان.. ✨
دواجار تاقیکردنەوەکانم تەواو بوون و دوای ماوەیەک دابڕان، بە وزەیەکی نوێوە گەڕامەوە لاتان. 🎓
سوپاس کە لە چەناڵەکە ماونەتەوە
چاوەڕێی بابەت و پۆستی نوێ بن لەم ڕۆژانەیا. 🔥💻"
"سەرکەوتن لە پرۆسەی پەروەردەیا بەو هەنگاوە بچووک و بێدەنگانە دەستپێئەکات کە ڕۆژانە و بەبێ وەستان ئەنجامیان ئەدەین. 📈
گرنگ نییە چەن بە خاوی ئەڕۆین، گرنگ ئەوەیە کۆڵ نادەین چوون ئەنجامە گەورەکان هەمیشە کۆبوونەوەی ئەو وردەکارییە بچووکانەن کە زۆربەی خەڵک تاقەتی ئەنجامدانیان نییە. 🌱🤎"
#پەیامی_پەروەردەیی
@parwardaydrwst
Repost from N/a
"لە دەروونناسی فێربووین
کە زیرەکی تەنها نمرەی ناو وەرەقە نییە،
بەڵکو یەکێک لە جۆرە هەرە گرنگەکانی، 'زیرەکیی خودی'یە
(Intrapersonal
Intelligence). 🧠✨
ئەم زیرەکییە فێر ئەکات چۆن لە ناخی خۆو تێبگەیت، سنوور بۆ دەوروبەر دابنێیت و ئەو ژینگەیە بۆ خۆو هەڵبژێریت کە ئارامیی مێشک ئەپارێزێت. 🛡️🌿
کاتێک ئەزانیت شوێنێک یان کەسێک کاریگەری نەرێنی لەسەر متمانەو هەیە، گۆڕینی شوێنەکەو نیشانەی لاوازی نییە، بەڵکو لوتکەی زیرەکی و خۆشویستنی خودە. 💎
هەمیشە متمانەو بەو ڕێگەیە هەبێت کە گرتووتە 🕯️📚"
#پەیامی_پەروەردەیی
@parwardaydrwst
"بۆ ئەندامە نوێیەکان
لێرەوە ئەتوانن
ئامانج و ناوەڕۆکی
چەناڵەکە بناسن.
بەخێر بێن."🤝🏻
