هەوریHAWRI
Відкрити в Telegram
گۆرانی باڵە و مرۆڤیش پەلەوەر... نەناسراوی هەوری : https://t.me/HibyChatBot?start=sc-5PaM2g4rlu
Показати більшеКраїна не вказанаКатегорія не вказана
268
Підписники
Немає даних24 години
+57 днів
-330 днів
Архів дописів
268
تا دڵ نەسووتێ دەم بە دەم
فانی نەبێ سەر تا قەدەم
پەروانە قەت ناگاتە شەم
ئاوایە ڕێگەی عاشقان •••
هەوریHAWRI
268
Repost from jineftin
💫 تۆ تێیتە کایەی ئەم ناشیعرەوە
✍ ئالان ڕەحمانی
🔻ئێوارەیەکی شینە
باران پێیەکی لە ئاسمان و پێیەکی لە زەمینە.
بەڵام ئیتر کێ گرینگی بە تەڕەساڵی و سەوزاییی سەحرا ئەدا؟-
کە ڕەهێڵە هەرچی کەوتە بەر تەوژمی
برژاندی و خەزانی کرد.
-وینستۆن لە دوێنێ گرانتر بووە
ئیدی بەهمەنیش کار ناباتە ئاکام
پاکەتێک تیر نەبێ.
ئەچمە لای پەنجەرەکە و سەیری کۆڵانەکەمان ئەکەم..
پیرەپیاوێک عەرەبانەیەکی پیرتر لە خۆی پێیە و خەریکی کۆکردنەوەی شەخەڵە
بیر ئەکەمەوە:
ئاخۆ ژیان ڕێکترە یان ژان؟-
دێمەوە و لەسەر کورسییە بەناوبانگەکەم دائەنیشم، لاپەڕەیەک دەردێنم و پێنووسێک ئەکەمە هاوڕێی سپێتییەکانی
بۆ کوێ ناڕوا ئەم خەیاڵە خەڵەتاوە بە خەڵات!
بەڵام باڵی ئەم لاپەڕە بۆ هەموو مەژگم بەش ناکا-
هەر بەم چەن سانتە ڕازی ئەبم.
🔻 درێژەی ئەم شیعرە لەم بەستەرە بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2026/06/25/تۆ-تێیتە-کایەی-ئەم-ناشێعرەوە/
268
Repost from ئاسۆی چیاکان`
وتووێژی کچ و کوڕ: کچ : کاکە گیان لاوی کوردی شۆخ و شەنگ تا کەنگێ دەبێ وا بێ هەست و دەنگ ؟ دیلی، ژێر دەستی، ئەسیری ، تا کەی ؟ ڕووتی، نەداری، فەقیری، تا کەی ؟ له ژێر زنجیر و کۆتا دەناڵی مەگەر دێوانەی، شێتی، عەوداڵی ؟ تێفکرە خەڵکی هەموو ئازاده هەر تۆ خەمناکی هەموو کەس شاده وەرە مەیدانێ لە ڕێی نیشتمان بکه قوربانی سەر و ماڵ و گیان کوڕ : دێده گیان! کچی کوردی ژیکەڵه ! داوێنی پاکت دوور بێ له پەڵه «لینین» ڕاپەڕی ماڵی چار شێوا تۆ هێشتا حەپسی لە ژێر چارشێوا کچی هەموو کەس ئیمڕۆ سەربەسته هەر حەقی کچی کورده پێ پەسته بپسێنه له پێ تۆ زنجیر و کۆت دێدە گیان بدە یاری برای خۆت له گوێن «ژاندارک» هەسته وەک مەردان دوژمن وەدەرنێ له خاکی کوردان
°مامۆستا هێمن
@αѕσу_cнιуαкαη
268
لە جیهانی دووکەڵدا ، دەکرێ هەمشیە ئاگرێک بدۆزیتەوە ، کە ڕێگەی بەر دەمت ڕووناک بکاتەوە
ئاڤا هوماهەوری| HAWRI
268
دەکەم تەرخان لە ڕێی تۆدا ژیانم
لە سەنگەردا بەرەو ڕووی دوژمنانم
بە خاکی تۆ ! دەمی ئاویلکە دانم
ئەمن ئەی نیشتمان هەر تۆم لە بیرە
هێمنی مەزن
هەوری| HAWRI
268
شەوباش!
من ناوم کراسی ژنانەیە
ئەوەی نیشتمان پێی شەرمە
بیکاتە بەری خۆی ، منم !
ئەم مێژووە نێرو ، ئەم نیشتمانی سمێڵە
تەنها جارێ منی نەکردە بەر هەتاوێ
بەر جۆگەی ئاوێ ، بەر شووشەی گوڵاوێ.
ئەوانەی منیان کردە بەر : گسک بوون و
مەنجەڵ بوون و تەنەکەی خۆڵ.
ئەوانەی منیان کردە بەر : بەژنی درێژی غەریبی و
بەژنی تەنیایی و ئازار بوون.
ئەوانەی منی پێ بەخشین هەر بێدەنگی و قفڵ و تێڵا و شریخەکانی قامچی و جل و بەرگی دەردە دار بوون.
من ناوم کراسی ژنانەیە!
ئەوەی ئاگای لە من نەبێ و گوێی لە هاواری من نەبێ ،
گوێچکەی تەپی نیشتمانە
شێرکۆ بێکەس
هەوری| HAWRI
