هەوریHAWRI
Відкрити в Telegram
گۆرانی باڵە و مرۆڤیش پەلەوەر... نەناسراوی هەوری : https://t.me/HibyChatBot?start=sc-5PaM2g4rlu
Показати більшеКраїна не вказанаКатегорія не вказана
268
Підписники
Немає даних24 години
+57 днів
-330 днів
Архів дописів
268
Repost from Nazilê|نازیلێ
داگیرکەری دڵ پڕ لە قین
دڕندەی بێ ویژدان و دین
ناتوانی واکەی کورد نەبین
هەر کورد بوین و
هەر کورد ئەبین!
268
میلەتێک بیەوێت زیندوو بمێنێتەوە
میلەتێک بیەوێت پشان بدات کە سەربەخۆیە
لە نێو میلەتانی زیندوودا جێگەی هەیە
ئەبێ نرخی ئازادی خۆی بدا
ئازادیش
لە مێژوودا پشاندراوە
کە نرخی گرانەو
بێ نرخیش وەرناگیرێ.
268
دوا قسەکانی عەلی ئیحسان بۆ تاریق ئاکانسوی باوکی بەر لەوەی بەجێیبهێڵێت بۆ چارەنوسی خۆی لە چیاکانی کوردستاندا
«بابە دەمەوێت یەک شتت پێبڵێم، پێشتر نەمدەویست ئەو ڕاستییەت لا بدرکێنم و دانی پێدابنێم. بەڵام ئێستا دەتوانم پێتبڵێم، تۆ لە یەک شتدا زۆر لەسەر هەقیت، من لە زیندانەکاندا بووم و بە چاوی خۆم بینیومە، لە ناو دیلەکاندا کە دەیانگرن جێگایەکی تاریک هەیە کە داگیرناکرێت، جێگایەک لە ڕۆحیاندا هەیە قفڵێکی ئەستووری لێدراوە، جێگایەکە من بە قسەکردن و زمان و گوێگرتن نەمتوانیوە بیکەمەوە. هەمیشە وەک تۆ ترسم لەو جێگا تاریکەی ناو ناخیان هەیە، لە زیندانەکانەوە دەزانم، هەموو دیلێک کە دەیگرین بەشێکی تاریک لە دڵیدا هەیە کەس بۆی داگیرناکرێت، نە تۆ، نە من، نە مەئمورەکانی دوای ئێمە، نە ژەنەراڵەکان، نە سوپاکان، ناتوانن ئەو جێگا تاریکە داگیربکەن. ئاکانسو ئێستا بڕۆ و بە ئاسوودەگی بمرە، بەڵام دڵنیابە هەر چییەک تۆ کردت، هەر چییەک تۆ ناردت بۆ دۆزەخ، هەر چییەک تۆ لە یادەوەریدا سڕیتەوە، هەمووی لەو شوێنە نهێنییەدا هەڵگیراوە و ڕۆژێک لە ڕۆژان دەگەڕێتەوە. وەک چپە و نوزەی ناو تاریکی نا، وەک سرتە و چرپەیەک نا لە دووی نیوەشەودا، بەڵکو وا دەگەڕێتەوە وەک تۆ هیچت نەکردبێت... ئاکانسو ئاسوودە بمرە، دڵنیابە خەیاڵات و ترس و واهیمەکانت دوای خۆت لە مندا دەژین، لەوانەشە لە ناو سەدان هەزار تورکی تریشدا بژی کە من نایانناسم».
بەختیار عەلی / داگیرکردنی تاریکی
268
_چی ئەکەی لەو مناڵە وا دەست بۆ کتێوەکانت ئەبات ؟؟
+ لە پێش دا ئەیکوڵێنم دوایی سووری ئەکەمۆ
دواییش ئەیکەمە بەر سەگەکان
268
ئەو ناوی برین بوو لە ئێوارەیەکی فێنک دا بوو بە دڵۆپێک خوێن و لە دەماری گەریلایەکەوە هاتەدەرێ
✍️جان دۆست
268
هەندێ بۆن هەن هیچ کاتێک لە کۆڵ مرۆڤ نابنەوە
بۆنی باخان ، بۆنی قەڵەم ، بۆنی باران
هەندێ ڕەنگیش هەن هیچ کاتێک لە یاد ناچێتەوە
ڕەنگی گوڵاڵە سوورە ،ڕەنگی نیشتمان ، ڕەنگی دارستانی سەوز
هەندێ دەنگ هەیە ڕۆح ئەلاوێنێتەوە
دەنگی شێعر ، دەنگی ، گۆرانی ، دەنگی یار
بەڵام من تەنیا بۆنی مەینەت ئەکەموو
ڕەنگی چارەڕەشی ئەبینموو
دەنگی شکانی دڵم ئەبیستم...
✍️هەوراز ڕەحمانی
268
Repost from Nazilê|نازیلێ
تۆ بە بیرم وەک هەتاوی جەنگی سامناکی ئەکەی
بانگەوازی سەربڵەندی،ئەشق و دڵپاکی ئەکەی!
268
شیعر کە هات
دڵیش ئیتر
ئۆقرە ناگرێ، ئەیدرکێنێ
پۆلیس بۆنی پێوە دەکا
بۆنی ئازادی لێوە بێ
هەر دەست بەجێ
بە تەنافی شۆڕی قانوون
ئەیخنکێنێ.
جەلال مەلەکشا
ـــــــــــــــــــــــ
