ڕۆژ؛
Відкрити в Telegram
1 120
Підписники
-1224 години
+657 днів
+26230 днів
Архів дописів
1 120
Repost from نازێ | nazê
نابن بە چوار ، دەبن بە یەک...
ئەو هەمووی وا دوو بە دوو دەبن بە یەک یەکجار زۆرن ، بەڵام لە کوێ دێنە ژمار
تەنیا ئەوەندەی دەزانم ئەگەر لەشم سەد پارچە کەن ؛
بمدەنە ژێر گوللە و ڕەدبار ، بچمە سەر دار قسەی دڵم دێتە سەر زار :
«کوردستان هەر وڵاتێکە نابێ بە چوار»
نادری قازی
1 120
Repost from ههتاو
قەد لە دنیادا نەبوو بێجگە لە ناخۆشی بەشم ئەی خودا چەند بێکەس و چەند بەدبەخت و چەند چارە ڕەشم مدەتێک ئاوارە بووم و سەردەمێکیش دەربەدەر حەریف شەش دەری ئومێدی لێ گرتووم هەر مۆرە هەڵداوێم بێهوودە بە تەمای جووت شەشم گۆشەیی تەنهایی من هەر ئەژنۆکەمە بۆیه وا مەحکەم گرتوومەته نێو باوەشم ئایا کفرم کردووە ئاشقی چاوی مەهوەشم تیری ئەبرۆی ئەو نازەنینە دڵ ڕەقە جەرگی لەت لەت کردووم کوردم و حەریف لێم گەڕێ سەنگی مەحەکم بۆ چییە وەڵڵا بێ بەر و بەشم ؛☀️|@tishki_xorr
1 120
Repost from H I W A_✹
ئەی هاوڕێیان من ڕەنجدەرم شۆڕشگێڕ و کۆڵنەدەرم ئەم بانگەوازەی کوردستان ئەگەیەیێنم بە گشت جیهان وەرن شۆڕش گەرمە یاران بە ڕابەری کرێکاران، کرێکاران ئەی هاوڕێیان من ڕەنجدەرم شۆڕشگێڕ و کۆڵنەدەرم قەت مەترسن لە تێکۆشان تاکوو بگەین بە ئامانجمان ئەو کەسەی لە مردن ترسا لە کاروانی خەبات جێما، لە خەبات جێما ئەی هاوڕێیان من ڕەنجدەرم شۆڕشگێڕ و کۆڵنەدەرم ئەڵێم بە زۆرداری خوێنڕێژ دەروونم دڵی سزاکێش قایمترم لە پەت، ئاسن بۆیە بێ باکم لە مردن، من لە مردن ئەی هاوڕێیان من ڕەنجدەرم شۆڕشگێڕ و کۆڵنەدەرم ئەی ملکەچانی ترسەنۆک وەک ئێوە نایەمە سەرچۆک سڵ ناکەم لە مەرگ و نەمان گیان بەخت ئەکەم لە ڕێی ئینسان، لە ڕێی ئینسان ئەی هاوڕێیان من ڕەنجدەرم شۆڕشگێڕ و کۆڵنەدەرم
