"ژیـلەمۆ"
Відкрити в Telegram
-من بە فرمێسکی ڕنووی کوێستانی کورد پەروەردە بووم☀️- @Ha3t_1bot
Показати більшеКраїна не вказанаКатегорія не вказана
408
Підписники
+124 години
+267 днів
+13430 днів
Архів дописів
408
کیژۆڵەکان !
لەبەر ئاوێنەی دیوانی ئەمجارەما.. شانەی شێعرم
زەردەپەڕ و شەوی قژتان داناهێنێ.
دەمی وشەم.. لە جۆگەی ڕوونی گەردنتان ناخواتەوە
پەنجەی خامەم
پەنجەری پشت و کەمەرتان ناکاتەوە.
قۆپچەی دەرگای سوخمەکانتان.. ناترازێنێ
دەستی چاوم
کەروێشکی سرکی مەمکتان.. ڕاناهێنێ
پەپوولەی چرپەی سەرلێوی باڵ لەرزیوم..
بۆ سەر شووڵی-تەزووی سووری ماچەکانتان
هەڵنافڕێت
کزەبای دەنگی ئاسمانی بێ سروەتم
هەوری لەشی ئارەزووتان.. نابارێنێ!
شیرینەکا..ببوورن لێم.. ئەمجارەیان:
نەملوانەکە و نە موستیلەو نە گوڵ ئەستێرەی
سەرسینگتان
دەست ناکەوێ
ئەمجارەیان..کیژۆڵەکان!
لە شەقامی خوێن و ئاوێنەی ئاگردا
چاوتان بەخۆتان ناکەوێ...
مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس
408
لە بن کۆمەی خۆڵەمێشدا
تۆ ژیلەمۆی گەشی خولیای
لە گێژەنی تاریکیدا،
تۆ بریسکەی بەفری چیای
لە بیابانا، هاژەی چەم و
لە نەهاتی، هەڵمی نان و
لە غوربەتا داڵدە و پەنای؛
کلیلداری بەهەشتی تۆ!
تۆ نەک نیوە، هەموو دنیای.♥️
پەشێو
408
بۆم بمێنە، با بمێنم
وەک سەهۆڵ و خۆرەتاو
پڕ لە داخت با لەسەر خۆم
قەترە قەترە بم بە ئاو🌑
عەباس کەمەندی
408
لە شێعرێکا نووسیوتە بۆم
ترسم هەیە لە دابڕان!
من شاعیرێ بەڵێندارم
قەسەم دەخۆم بە کوردستان،
هەتا ماوم خۆشم بوێی؛
وەک ئازادی
وەک نیشتمان..!
عوسمان_شێرزاد
