Alan Sound🎙️
Відкрити в Telegram
http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424 "من ڕێبواری مێژووی تاڵی دڵی خۆمم..."
Показати більшеКраїна не вказанаКатегорія не вказана
547
Підписники
Немає даних24 години
+97 днів
+4430 днів
Архів дописів
547
با غم و رنج شما آشنا هستم و می دانم که برای امثال ما در كلمات یا خرد هیچ آرامش و تسکین قلبی ای نیست، و اطمینان از محو شدن غم و درد نیز فقط غم و رنجی بیشتر به همراه دارد. ،بنابراین فقط همدردی عمیقم را ابراز و آرزو میکنم که آن چیز غریب هرگز از کفتان نرود، هر چه که هست همان چیزی که به ما قدرت ادامۀ زندگی میدهد ادامه دادن و زندگی کردن با وجود زخم هایمان.
✍️ ساموئل بکت، ۱۹ نوامبر ۱۹۶۳، نامەها، ۱۴۲https://t.me/AlanFatemi
547
هەر پۆستێک بەر لە کاتژمێر ۱۲ دایئەنم ڕیئەکت کەمتر ئەخوات
بۆچی؟
چونکە مێللەت شەو خەوەرن و ڕۆژ بێهۆشن
547
ئەو خەمەی ڕێگای بردە دەرگای دڵت چەندە بەهێز بوو کە لە دەنگتدا ئاوا بەدیار کەوتووە
دەبەر ئەو سۆزەت مرم زیرەکی خودای هونەر...
547
ئەی وەتەن! دایم خەریکی شیوەن و گریانتم
ئەی وەتەن! سووتاوی زامی دەردی بێ دەرمانتم
گەر خوا بۆم کا بە وەڵڵا گیانفیدای لاوانتم
ئەی وەتەن! شێواوی حاڵی قەومی بێ سامانتم
دایما سەودازەدەی دەستی خەم و هیجرانتم
خۆم ئەزانم چەن کەساس و دڵ برین و ڕەنجە ڕۆم!
خۆم ئەزانم، چۆن دوچاری زامی پڕ ئێش و بەسۆم!
با بزانن یەک بە یەک ئەفغان و تورک و فارس و ڕۆم
کۆهکەندەی بێستوونی فیرقەتی شیرینی تۆم
بۆیە دایم بێ تەوەققوف، جان بەڵاگەردانتم
ئەی وەتەن! وەڵڵا لە بووکی یەکشەوە زیباتری
تۆ لە دووسەد کیمیا و زێڕ و گەوهەر چاتری
بۆ خوماری کەلە بێ شک تۆ لە مەی سەهباتری
تۆ بە مومتازی لە فیردەوەسی بەرین ئەعلاتری
بۆیە وەک بولبول هەمیشە تالبی گریانتم
ئەو کەسەی تەنیا و بە بێ کەس ڕۆڵەڕۆی بێ، هەر منم
خەم فرۆش و خەم کڕ و یا خەم بە کۆی بێ، هەر منم
گەر بە ڕاستی بێ تەواوی یا درۆ بێ، هەر منم
گەر لە دنیا تاقەتی ئەحزانی تۆی بێ، هەر منم
وا موقیمم ئەی وەتەن، وەک شاخی هەورامانتم
گەر دەمیشم هەڵدروون، دڵ ناڵە و ئەفغان ئەکا
چاو بە بێ فیکری دەروون چۆن فێرە خۆی گریان ئەکا
دار و بەردی هۆدەکەم، هەر زیکری یا کوردان ئەکا
عیشقی میللەت لە دڵما هێرش و جەولان ئەکا
ئەی وەتەن! بۆ تۆ بفەوتێم، قۆچەکەی قوربانتم
من وەکوو ئەسکەندەرم، کەوتوومە ناو گێژی مەمات
ئەی ئەرستۆی خوێندەواران! غیرەتێ بۆ ڕێی نەجات
ئەی وەتەن! وەک بەعزێ کەس گوێ نادەمە هات و نەهات
گەر لەگەڵ یادی ئەتۆدا، سەرفی کەم مودەی حەیات
وا ئەزانم موونسی سەد کەوسەر و عەدنانتم
قانعا نەزمت پەشێوە، داخەکەم فاییەی چییە؟
من ئەزانم هەوڵ و دادت بێ سەمەر داری بییە
هەرچی هاوارێ ئەکەی، لای بێ تەمیز هەر فیفییە
باوەڕت بێ ئەی وەتەن! لافم لە ئەشعارا نییە
شاعیرێکی گیانفیدای، ئاو و هەوای نیشتمانتم
547
سپاس بۆ ئازیزان و دڵسۆزانی کاناڵ هێندە ئێوە بە ئەو ئیمۆجیی پێکەنینەی کاناڵ حەساسن لەسەر پۆستەکان خۆم ئەونە حەساس نیم🌹😄
ئەگەر بەلامەوە گرینگ بوایە ئیمۆجییەکەم ئەبەست
گوێ مەدەن ئێوەش😂
پێکەنین و دیس لایک و ... ببێت یان نەبێت من کاری خۆم ئەکەم
