Alan Sound🎙️
Відкрити в Telegram
http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424 "من ڕێبواری مێژووی تاڵی دڵی خۆمم..."
Показати більшеКраїна не вказанаКатегорія не вказана
546
Підписники
-124 години
+107 днів
+4530 днів
Архів дописів
546
لالۆ وام ئەزانی ئەونە خۆ بە زل زانی سڵام لە کەس ناکەی🤣
لە خۆما وەختێ گۆرانیت دائەنا ئەموت بڕوا وا ئەزانی بەشەرێ تر وەک خۆی نیە وەلێ وانەو
546
کەسایەتیم بە شێوەیەکە ئەگەر کەسێک لە کاناڵەوە بمناسێت دوایی بێتە تاکەکەسیم قسە بکەین باوڕ ناکات کاناڵ هی من بێت گۆرانی و شێعر ئەوەندە شۆخی و قسەی عەجایب ئەکەم...
پێچەوانەکەشی هەر ڕوو ئەدات ئەگەر کەسێک لە تاکەکەسیمدا من بناسێت و بە کاناڵ نەزانێ دوایی کە ئەم گۆرانییانە و شێعرەکانم ئەبینێ پێی وا نییە مرۆڤێک کە دنیای بە گاڵتە گرتووە ئەم شتانە بزانێت هەر بۆ نموونە ئەمڕۆ هاوڕێیەک یەکێک لە شێعرەکانمی خوێندەوە وتی هەر پێت ناخوات ئەم شتانە
بەڵام من ئاوام کاکە گیان، دادە گیان
ئەوانەش کە ئەبینی زۆر ڕەسمین و وەک سەهۆڵ(یەخ) سارد و سڕن هێشتا نەیانزانیوە لەم جدییەت و خۆ بە زل زانینەدا هیچ خەبەرێک نییە
گشتمان ئاخری هەر ئەمرین پێش مردنتان مەمرن...🌹
546
یەکێک لە شاکارەکانی شێعری دوکتۆر عەبدۆڵڵا پەشێو لەسەر ئاوازی م. حەسەن زیافەتی
بەو هیوایە بەدڵتان بێت
یەکێک لەو گۆرانییانەیە کە زۆر زۆرم خۆش دەوێ...
لەگەڵ شێخ ڕەزا ئەگەر بیانسەنجێنم ئەمە هەر هیچ نییە بۆ هەندێک لە وشەکانی بەڵام هەجویش بەشێکە لە ئەدەبیات...
پێشکەشە🌻
546
وتبووی حێسادەت وشەیەکی منداڵانەیە من بەنزین دەکەم بەسەری ئەو کەسەدا کە دەست بخاتە سەر شتێک کە هی منە...
مەکە کورە پیاوەتی کە بەنزین گرانە سەلمان خان 😏
نازانم چۆن خۆتان پێکەنینتان نایەت بەو ئەتوارانەتان🙄
546
مەریوان و سەوڵاوا کە شارەکانی خۆمانن باسی جیایە
بەڵام موکریانی ئازیز🫠❤️🔥
ئەو هەستەی من بە موکریان هەمە هەر ئەوەی لێ چاوەڕێ ئەکەم کە لە کاناڵەمدا زۆرن
گشت شارەکانی کوردستان خۆشەویستن بۆ من،
بەڵام دەڤەری موکریان...🙂
546
بۆ تۆزقاڵێ باس بووی بە قاتڵ و گوایە بە ناوی غیرەتەوە کارێکی ڕاستت کردووە
ئەو وەفادارییە کە لەسەری بوویتە بکوژ یا ها لە نێو فیلمەکاندا یان ها لە زەمانی قەدیم بەجێ ما
سۆزی ئەچیتە زیندان، ژنەکەیشت شوو ئەکات و تۆ ئەمێنی و حوکمی ئێعدام !...
546
هیچ خۆشیم نەدی
لـــە ڕووی زەمـــانە
بــــــووم بە نیشانە
بـــۆ تـــــــیر و تانە
دەنگبێژ🎙️: ئالان فاتمی
546
"ساڵەهای ساڵە"
ساڵەهای ساڵە ئەوینداری تۆم
تۆ خۆت دەیزانی قەرزداری تۆم
سا بەس بۆ ڕەقیب شین و فریاد کە
جارێکیش دۆستی قەدیمیت یاد کە
ئازیز گوێ مەدە بە قسەی ئەم و ئەو
ڕۆژی ڕووناکم لێ مەکە بە شەو
خودا دەیزانێ من بۆ تۆ چۆنم
سەد کوورەی ئاگر وەی های لە دەروونم
هیچ خۆشیم نەدی لە ڕووی زەمانە
بووم بە نیشانە بۆ تیر و تانە
✍️ فایەق بێکەس
546
Repost from N/a
تەمەنم 18 ساڵە و زۆر شتم بە دەست هێناوە
کە خەڵک لە 60 ساڵی بە دەستی دەهێنێت.
(چاو کزی، لەبیرچوونەو ، پشت ئێشە،
قژ وەرین، بێهێزی، سەر ئێشە:)
546
ئەدمینی کاناڵەکانیش وەکوو زۆربەی شوغڵ و پیشەکانی ئێستەی کۆمەڵگا ۹۰ لە سەدی ئافرەتە یان ئافرەتی ئەوێ بۆ دامەزراندن! شتێک کە هیچ کاتێک فەلسفەکەی چیە و چۆنە نازانم...
خاوەنی ئەسڵی کاناڵەکانیش ئەگەر کچ بێ کە کچ ئەدمینە کوڕیش بێ فێمێنیست دەرئەچێ یان ئەتوانین بڵێین ژنانی🤭
ئێمە پیاوان چە موشکڵێکمان هەس؟!
دەست و پامان نییە؟!
وا هیچ کارێکمان پێ ناسپێرن خاڵە
